کۆڕی خوێندنه‌وه‌ی کتێبی دان پێدانانی ژان ژاک رۆسۆ
پێشه‌کی
له دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا کاریگه‌ریی ڕووناکبیران له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا به هێز و به هێزتر بووه . له ڕاستیدا سه‌رهه‌ڵدانی ڕووناکبیران بۆ درووست بوون و پێکهاتنی دنیای نوێ بابه‌تێکی گرینگه ؛ ئه‌م دیارده‌یه له باری مێژوویه‌وه دیارده‌یه‌کی تازه بووه . ڕاسته که قه‌شه و غه‌یب زان و مه‌لا و میرزاکان داخوازیی(ادعا) ڕێنوێنیی کۆمه‌ڵگایان هه‌بووه ، به‌ڵام ئیدئۆلۆژی و داهێنانه ئه‌خلاقییه‌کانیان له لایه‌ن هێزه ده‌ره‌کییه‌کان یان له لایه‌ن سوننه‌ته‌وه به‌ربه‌ست ده‌کران . ئه‌وان که‌سانێکی وه‌ها نه‌بوون که بتوانن به سه‌ربه‌ستی بیر بکه‌نه‌وه و نه‌یان ده‌توانی داهێنه‌ری بیری تازه بن . له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه ئایینییه‌کان که‌وتبوونه کزیی و که‌م هێزیی ، بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی جێگای خاڵیی ئه‌وان ، وه‌ک مامۆستا و فێرکاری کۆمه‌ڵ ، دیارده‌ی تازه‌ی ڕووناکبیر سه‌ری هه‌ڵدا . ڕووناکبیر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به قازانجی مرۆڤایه‌تی ئه‌رکێکی په‌یامهێنه‌رانه‌ی وه ئه‌ستۆگرت . بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌رکه ڕێگایه‌کی پته‌وتر له ڕیگای پێشه‌وا ئایینییه‌کانی هه‌ڵبژارد . ڕووناکبیر خۆی نه‌خسته چوارچێوه‌ی هیچکام له سوننه‌ت و ئایینه‌کان . بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی به‌شه‌ردا ، به بڕوا به خۆبوون و بوێرییه‌کی ته‌واوه‌وه ، که‌سانێک ڕابوون هه‌تا ڕابگه‌یه‌نن که ده‌توانن نه‌خۆشییه‌کانی کۆمه‌ڵ بناسن و ته‌نیا به یارمه‌تی عه‌قڵ و بیری خۆیان چاره‌سه‌ریان بکه‌ن . یه‌کێک له گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕووناکبیرانی تازه ئه‌وه بوو که بوێرانه دین و نوێنه‌رانی گه‌وره‌ی دینیان ده‌خسته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه . ژان ژاک رۆسۆ (1717 - 1778) له لایه‌که‌وه یه‌کێک له ڕووناکبیرانی ئه‌و ڕه‌وته عه‌قڵ باوه‌ڕییه بوو و باوه‌ڕی به بنه‌ره‌ته‌کانی هه‌بوو ، له لایه‌کی دیکه‌وه یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که زۆرێک له بایه‌خه‌کانی عه‌قڵ باوه‌ڕه‌کانی خسته به‌ر ڕووناکایی ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه و ته‌نانه‌ت به ره‌خنه‌گری عه‌قڵ باوه‌ڕیی داده‌نرێ . ناکۆکی ئه‌و له گه‌ڵ ڤۆلتێر و دیدێرۆ سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که رۆسۆ له گه‌ڵ زۆرێک له باوه‌ڕه سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ییه‌کانی ئه‌وان نه‌ده‌گونجا و ئه‌و نه‌گونجان و ناکۆکییه‌ی رۆسۆ له‌گه‌ڵ یارانی ئێنسکلۆپێدی(دایره‌المعارف) زۆر ڕیشه‌یی تر و بنه‌ڕه‌تی تره له‌وه‌ی که هێندێک وه‌ک کێشه‌ی تاکه‌که‌سی باسی ده‌که‌ن .
کانت ده‌ڵێ : "خوێندنه‌وه‌ی کتێبی (ئێمیل) منی له خه‌وی دوگماتیزم ڕاپه‌ڕاند ." گۆیا کانت قه‌ت وه‌تاغه‌که‌ی نه ڕازاندۆته‌وه و هیچی هه‌ڵنه‌واسیوه به‌ڵام هه‌تا کۆتایی ژیانی ته‌نیا وێنه‌یه‌کی رۆسۆی له دیوه‌که‌یدا هه‌ڵواسیوه ! کانت هه‌موو به‌یانان سه‌ری سه‌عاتی حه‌وت چووه بۆ پیاسه و ڕێگا ڕۆیین ، به جۆرێک که خه‌ڵکی شاره‌که‌ی به دیتنی ئه‌و سه‌عاتیان میزان کردووه ؛ ته‌نیا به‌یانییه‌ک ئه‌و نه‌زم و ڕێک و پێکییه‌ی تێکداوه ، ئه‌ویش ئه‌و کاته بووه که ئیمیلی ژان ژاک رۆسۆ ، وه‌ها نوقمی خۆی کردووه که ئه‌و رۆژه پیاسه کردنی له بیر چۆته‌وه ! شوێن دانانی رۆسۆ له سه‌ر زۆرێک له که‌سایه‌تییه گرینگه‌کان و کارتێکه‌ریی ئه‌و له‌سه‌ر بواره کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فییه‌کانی سه‌رده‌می خۆی و دواتریش ئێمه‌یان هان دا که کۆڕێک بۆیه‌کێک له به‌رهه‌مه شاکاره‌کانی رۆسۆ یانی "دان پێدانان"(اعترافات) دانێین ؛ کۆڕه‌که به هاوڕێیی ئه‌م به‌ڕیزانه به‌ڕێوه چوو: بریا کاکه سووری ، سوله‌یمان عه‌بدولڕه‌حیم زاده ، جه‌ماڵ خوسره‌وی ، عومه‌ر خزرنژاد و سه‌ید قادر هیدایه‌تی .
روانه
کاکه‌سووری :
" دان پیانانه‌کان"ی رۆسۆ ئاوا ده‌ست پێده‌کا : "من ده‌مهه‌وێ کارێک بکه‌م که‌س نه‌کردوو ، کارێک که نه له ڕابردوو که‌س بۆی کراوه و نه له داهاتوودا که‌س ده‌توانێ لاسایی بکاته‌وه .ده‌مه‌وێ پیاوێک به ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه حه‌قیقی و ئاساییه‌کانییه‌وه به هاوڕه‌گه‌زه‌کانم بناسێنم ؛ ئه‌ویش ئه‌و پیاوه ئه‌من بۆ خۆمم . ته‌نیا من دڵی خۆم هه‌ست پێده‌که‌م و خه‌ڵکان ده‌ناسم . ناوئاخنی من وه‌ک هیچکام له‌و که‌سانه‌ی دیومن ، ناچێ . ئیزن به خۆم ده‌ده‌م که له خوڵقاندا وه‌ک هیچکام له مرۆڤه‌کانی دیکه ناچم. ئه‌گه‌ر له‌وان سه‌روتر نیم ، لانی که‌م له گه‌ڵ ئه‌وان جیاوازییم هه‌یه . "
ئه‌م ده‌سپێکه زۆر ڕاچڵه‌کێنه‌ر و فه‌لسه‌فییه . رۆسۆ ده‌یه‌وی ده‌روونی ئینسانێک بناسێنێ و به‌و ناسینه له ناو کۆمه‌ڵگای خۆیدا که تا ئه‌و وه‌خته وینه‌ی که‌م بووبێ ، ببیته پێوانه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵی ئه‌و وه‌ختیش و هه‌تا ئێستاش و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی "دان پیانانه‌کان"یان ده‌خوێنده‌وه ئه‌و پێوانه‌یه ناسن .
"دان پیانانه‌کان" بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ئینسانی ڕۆژاوایی ، وه‌ها کاریی لێ بکا که له ناسینی خۆی وه‌کوو که‌سێک له کۆمه‌ڵگادا نه‌ترسێ و ته‌نانه‌ت ده‌وروبه‌ریش لێک داته‌وه . ڕه‌نگه له‌م کتێبه‌دا ژان ژاک ڕۆسۆ به ته‌واوه‌تی ده‌روونی خۆی هه‌ڵنه‌ڕشتبێ ؛ به‌ڵام دیسان سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر گرینگه بۆ ناسینی رۆسۆ و سه‌رده‌می ئه‌و و ته‌نانه‌ت مرۆڤیش . ژان ژاک ڕۆسۆ سه‌ره‌تا باس له چۆنیه‌تی فێر بوونی خوێندنه‌وه و ئاشنایی له گه‌ڵ کتێب‌دا ده‌کا ، ده‌ڵێ : شه‌وانه له گه‌ڵ باوکم داده‌نیشتین و ته‌مرین و ڕاهێنانی خوێندنه‌وه‌مان ده‌کرد . ئه‌و رۆمانانه‌مان ده‌خوێنده‌وه که هی دایکم بوون و له‌و به جێ مابوون . که ورده ورده ده‌ستمان پێ کرد ، هێنده هۆگر و تێکه‌ڵاو ده‌بووین ، ده‌ماندی ده‌نگی که‌ڵه‌شێر و بولبولی به‌یانی دی ! باوکم ده‌یگوت :باشه پێوه‌یده ڕۆڵه ئه‌و کتێبه پێوه‌ده من له تۆ منداڵ ترم . دیاره خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمان و و چیرۆکانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شوێنی له سه‌رداناوه ؛ هه‌ر بۆیه پێکهاته و چوارچێوه‌ی "دیان پێنانه‌کان" هه‌تا به‌شی ده ته‌واو داستانییه ؛هه‌تا ئاخریش ئه‌م ڕه‌وته هه‌ر به‌رده‌وامه . له به‌شی ده بۆ ئاخره‌وه ئه‌و ڕه‌نگ و بۆ چیرۆکییه که‌م ده‌بێته‌وه . "دیان پیانانه‌کان" به سه‌ر هێڵێکی زه‌مانیی راستدا ده‌ڕوا ، له ژن هێنانی باوکییه‌وه هه‌تا له‌دایک بوونی خۆی و به سه‌ر چاڵ و چۆڵی ژیانیدا ده‌ڕوا هه‌تا ده‌گاته ده‌ورانی پیری . ره‌نگه چونکه هه‌موو پێمان وایه که ئه‌و کتێبه ژیان و به‌سه‌رهاتی پیاوێکی ڕاسته‌قینه‌ی وه‌ک ڕۆسۆیه که‌وابوو رۆمان نییه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌سه‌رهاتێکی خاڵی و خۆڵی بوایه ده‌بووه شتێکی مێژوویی و ره‌نگه ئه‌و چێژ و له‌زه‌ته‌ی ئێستای نه‌بوایه یان کتێبێکی ئاوا زیندوو نه‌ده‌بوو . له‌باره‌ی که‌سایه‌تییه‌کانه‌وه به تایبه‌ت دیدرۆ و گریم قه‌زاوه‌تێکی کۆن و نه‌ریتی ناکا و له‌جیاتی هیچیان بڕیار نادا . له کتێبه‌که‌دا ئه‌وان گوناحکار هه‌ن به‌ڵام گوناحیان چییه ؟ هیچ وه‌ده‌ر ناخات . ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به ته‌واوه‌ت رۆمانییه و هه‌تا کۆتاییش ئه‌م لایه‌نه‌ی هه‌ر ڕاگرتووه . "دیان پیانانه‌کان " کتێبی ناخ و ناوه‌وه‌یه نه‌وه‌ک ده‌ره‌وه ؛ یانی کتێبێکه له باره‌ی ده‌روونه‌وه ، ده‌روونێک پڕ له ڕه‌نج و خۆشه‌ویستی و به تایبه‌ت پڕ پڕ له شک و گومان و دوو دڵی ؛ هه‌ر بۆیه بۆته یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی مۆدیرن له باره‌ی ژیاننامه‌نووسی و ئاڵ و گۆڕی ده‌روونی و پێکهاتنی که‌سایه‌تیه‌کی تایبه‌تی وه‌ک رۆسۆ . من ئیستاش بۆم ڕوون نه‌بۆوه که گوناحی دیدرۆ سه‌باره‌ت به رۆسۆ چییه ؟ له گه‌ڵ ڤۆڵتێر شه‌ڕیان هه‌یه و ئه‌مه ڕوونه ، باسی گریم که ده‌کا ده‌ڵی ده‌یان هه‌وێ پێلانم بۆ بچنن و که‌سایه‌تی من له کۆمه‌ڵگادا لکه‌دار بکه‌ن . به‌ڵام بۆ ئێمه هیچ ڕوون نییه که ئه‌و پیلانه چییه. هه‌ر ئه‌و جۆره شوێنه گومکێ کردنه داستانییه لایه‌نێکی خۆش و چێژداری پێ داوه که من نه‌متوانی هه‌تا به‌شی ده ، لاپه‌ره‌یه‌ک یان تانانه‌ت خه‌تێکیس بپه‌ڕێنم .
عه‌بدولڕه‌حیم زاده :
رۆسۆ ده‌یهه‌وێ سه‌فه‌رێک به پێی پیاده و له دڵی سروشتدا ده‌ست پی بکا و هه‌وڵ ده‌دا که که‌سانێک له گه‌ڵ خۆی ڕیک بخا ؛ به‌ڵام ته‌نیا ده‌توانێ دیدێرۆ و گریم رازیی بکا . هه‌ڵبه‌ت ڕازی بوونه‌که‌ی ئه‌وان به‌وجۆره بوو که بڕیار بووه وتارێک سه‌باره‌ت به‌و سه‌فه‌ره بنووسن دوایه‌ش ده‌ڵێ گریم خه‌ریک بوو من بخاته داوی دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ(تفتیش عقاید)ه‌وه .ژان ژاک رۆسۆ به شوێنێکی که له سروشتی وه‌رگرتووه ده‌یه‌وێ دووری ئه‌وان له ره‌وشت و بۆچوونی عه‌قڵ باوه‌ڕانه‌ی ئه‌وان سه‌باره‌ت به سروشت نیشان بدا . له جێگایه‌کی دیکه‌شدا باسی ئه‌وه ده‌کا که ئه‌و تاقمه ، ده‌یڤیدهیوم یان فریو داوه که من بهێنێ بۆ ئینگلیستان و پیلانم بۆ داڕێژێ . رۆسۆ ڕوونی ناکاته‌وه که ئه‌و تاقمه کێن و بۆ ئه‌و پیلانه‌یان بۆ چنیوه ؟
خزرنژاد :
کاتێک رۆسۆ باسی سروشت ده‌کا به ڕوانگه‌یه‌کی عیلمی و زانستییه‌وه باسی ناکا به‌ڵکوو به هه‌ست و ئێحساس تماشای سروشت ده‌کا . خۆی ده‌ڵێ من پێش ئه‌وه‌ی بیر بکه‌مه‌وه هه‌ست و ئیحساس ده‌که‌م.
عه‌بدولڕه‌حیم زاده :
به‌ڵێ رۆسۆ له چه‌ند جێگا باسی ئه‌وه ده‌کا که ئه‌و شتانه‌ی من ناسیومن به دڵم ناسیومن نه‌ک به عه‌قڵم . بۆ وێنه به خانمی دۆئارێن ده‌ڵێ که دروسته زۆریک له کار و ڕه‌وشته‌کانی به یارمه‌تی عه‌قڵ به‌ڕێوه ده‌با به‌ڵام له ئاخری‌دا هه‌ر به فه‌رمانی هه‌ستی ده‌جووڵێته‌وه .
شامحه‌مه‌دی:
به بۆچوونی من ژان ژاک رۆسۆ کتێبی "دان پێدانان"ی به سه‌رگه‌ردانی ده‌ست پێکردووه و به سه‌رگه‌ردانیش به ئاکامی گه‌یاندووه . سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی کتێبه‌که له ته‌مه‌نی منداڵی دایه و هه‌ر به‌و ته‌مه‌ن که‌مییه‌ش ئاواره ده‌بێ . له کۆتاییشدا به ته‌مه‌نی پیریی هه‌ر ئاواره ده‌بێته‌وه . به‌و جۆره‌ی خۆی باس ده‌کا به نه‌خۆشی "به‌د گومانی"(سو ظن) گیرۆده ده‌بێ . به جۆڕێک که هه‌موو که‌س به تاوانبار ده‌زانێ و پێی وایه که ده‌ورو و به‌ری هه‌میشه له هه‌وڵی پیلان داڕشتن بۆ ئه‌و دان . هه‌ر وه‌ک باس کرا سه‌ره‌تا به شێوه‌ی رۆمانێکی زۆر به هێز ده‌ست پێ ده‌کا . گیرۆده‌ی ئه‌وینی خانمی دۆئارێن ده‌بێ ؛ ده‌توانین بڵێن به‌سه‌رهاتی ئه‌م ئه‌وینه تا دابڕان له خانمی دۆئارێن ، رۆمانێکی ئه‌ویندارانه‌ی پاک و ئینسانییه . رۆسۆ ددان به زۆر شت‌دا دێنێ و ده‌یدرکێێ به‌ڵام له ده‌ربڕین و درکاندنه‌کاندا دژایه‌تی و ناکۆکی ده‌بینرێ . یانی له هیچ جگایه‌کی ئه‌م کتێبه‌دا نییه که باسی چاکه‌یه‌ک بکا و دواتر باسی دژه‌که‌ی نه‌کا و ڕه‌دی نه‌کاته‌وه . بۆ نموونه له سه‌ره‌تاوه باس ده‌کا که من ئینسانێکی شه‌ریف و پاکم و له‌م دنیایه‌دا که‌س نییه به ئه‌ندازه‌ی من پاک بێ به‌ڵام دواتر له جێگایه‌کی دیکه‌دا ده‌ڵێ من زۆر خه‌تابارم و که‌س نییه به قه‌ت من خه‌تای کردبێ !! دوای ئه‌وینی خانمی دۆئارێن ده‌که‌وێته دنیای مووسیقی و نووسین و دنیای گه‌وره‌ماڵان و ئه‌شرافه‌کان . وه‌ک که‌سێکی که له چینی خوارێوه هاتووه زۆرتر خۆی به نامۆ و غه‌واره ده‌زانێ و له چه‌ند جێگاشدا ده‌ڵێ من بۆ ئه‌و ژیانه دروست نه‌کراوم و ناتوانم زۆر شتی که ئه‌وان قه‌بووڵیانه من قه‌بووڵی بکه‌م . کاتێک پادشا خه‌ڵاتی پێ ده‌دا ئه‌و له ده‌ستی وه‌رناگرێ و ده‌ڵێ بێت‌و من لێی وه‌رگرم دوایه ناتوانم ڕاستییه‌کان بڵێم . له حاڵێکدا بۆ مانه‌وه له مه‌زرای خانمی پیرنییه مه‌جبووره باج بدا . له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵاتی پادشا وه‌رناگرێ ده‌بوو زۆر ئینسانێکی بوێر و نه‌ترس و ئازا و ئازاد بوایه به‌ڵام له زۆر جێ‌دا زۆر شه‌رمێون و ترسه‌نۆکه . ئه‌م دژایه‌تی و ناکۆکییه له که‌سایه‌تی ئه‌ودا تا ڕاده‌یه‌که که نه‌خۆشی ده‌کا ؛ به شێوه‌یه‌ک که سه‌باره‌ت به هه‌موو شت و هه‌موو شوێن و هه‌موو که‌سێک ده‌که‌وێته شک و گومان و دڵه ڕاوکێوه . له کۆتاییدا وای لێدی که بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش ناتوانێ له شوێێک بمێنێته‌وه . کاتێك ده‌چێته سویس باسی بار‌و دۆخی ئه‌وێ ده‌کا ده‌ڵێ که له کوچه و کۆڵان خه‌ڵکی ئه‌وێ به‌ردم بۆ فڕێ ده‌ده‌ن ؛ یان په‌لاماری ماڵه‌که‌م ده‌ده‌ن . به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌شتا له سه‌دی ئه‌م قسانه ڕاست بن هێشتا بیست له سه‌دی خه‌یاڵاته ...
عه‌بدولڕه‌حیم زاده :
به بڕوای من ئه‌م کتێبه باسی سه‌رلێ شێواویی ئینسانه ؛ به تایبه‌ت ئینسانی سه‌ده‌ی هه‌ژده . رۆسۆ توانیویه‌تی سه‌رلێ شێواویی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه به باشی پیشان بدا . هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێ که رۆسۆ یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که به نووسه‌ری شێوازی رۆمانتیسم ناسراوه ؛ دیاره ده‌بێ ژیانیشی هه‌ر شێواو و دژواز بێ . ئه‌و شێواوی و ناکۆکی و چه‌ند جۆرییه‌ش زۆر ئاساییه که له به‌رهه‌م و ئاسه‌واره‌کانیشیدا ڕه‌نگ بده‌نه‌وه .
خوسره‌وی:
هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی رۆسۆ له گه‌ڵ "ئێمیل" ته‌وه‌رێکی هاوبه‌شیان هه‌یه . ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که رۆسۆ بۆ یه‌که‌مین جار جیاوازیی له نێوان دوو چه‌مکی " ئینسانی سروشت " و ئینسانی به‌شه‌ر" داناوه ؛ هه‌ر ئه‌و شته‌ی له ژیانی خۆشی‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه . رۆسۆ که‌سێکه که قاوه‌خانه‌کانی پاریس به‌جێ دێڵێ و ده‌چێته جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌کانی "سێن ژێرمه‌ن" و جزیره‌ی "سێن پیر" . دیاره ئه‌و هه‌ڵاواردنه‌ی رۆسۆ داهاتی ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه‌یه که ورده ورده ئینگلستان و فه‌ڕانسه و دواتر ئاڵمان پێی گه‌یشتن و که‌وتنه نێوی . ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی مارشال بێرمه‌ن له کتێبی " ئه‌زموونی مۆدێرنیتێ"دا قه‌بووڵ بکه‌ین که : مۆدێرنیتێ یانی ژیانێکی پڕ له دژوازیی و ناکۆکی ؛ ئه‌وا رۆسۆ له دوندی ئه‌و دژوازی و ناکۆکییه‌دایه . له چه‌ند جێگای کتێبه‌که‌دا باسی ئه‌وه ده‌کا که بۆ نووسینی " سه‌رچاوه‌ی نابه‌رانبه‌ری به‌شه‌ر" وام به باشتر زانی که بچمه دارستانی سێن ژێرمه‌ن و ده‌ڵێ هه‌تا له دڵی سروشتدا نه‌بم ناتوانم هه‌ست به‌وه بکه‌م که به‌شه‌ر چی به سه‌ر هاتووه . ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له کۆتایی ته‌مه‌نیشیدا ده‌بینرێن یانی ئه‌و کێشه‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ دیدێرۆ هه‌یه‌تی به جۆرێک کێشه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئینسانی سروشت له گه‌ڵ ئینسانی به‌شه‌ر فه‌رقی هه‌یه . له زۆر جێگادا ده‌ڵێ که فریویان دام ؛ متمانه‌م کرد به‌ڵام فریویان دام و... یانی جۆرێک ڕه‌شبینی سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵ و ده‌روبه‌ری هه‌م له که‌سایه‌تیی و هه‌م له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا ده‌بینرێ . به‌شه‌ری ئه‌وڕۆ پێی ناوه‌ته نێو سیسته‌می پێک گۆڕینه‌وه(سیستم مبادله)؛ یانی ئه‌گه‌ر شتێک به تۆ ده‌ده‌ن تۆش ده‌بێ له به‌رانبه‌ریدا شتێک بده‌ی . من پێموایه که تا پێش مارکس هیچ که‌س به‌ئه‌ندازه‌ی رۆسۆ ئه‌وه‌نده رادیکاڵ نه‌بووه و ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ مرۆڤی نوێ به‌شه‌ڕ نه‌هاتووه . کتێبی "ئێمیل" ئاوا ده‌ست پێ ده‌کا: داهێنه‌ر کاتێک بوونه‌وه‌رێک به‌دی دێنێ پاک و بێ خه‌وشه؛ به‌ڵام کاتێک به ده‌ستی به‌شه‌ر و کۆمه‌ڵگا گه‌یشت پیسی ده‌کا . من کاتێک ئه‌وه‌م خوێنده‌وه هه‌ستم کرد رۆسۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی گرێداوه‌ته‌وه به چه‌مکی " گوناحی سه‌ره‌تا"(گناه نخستین) ی مه‌سیحییه‌ت ؛ به‌و جیاوازییه‌وه که رۆسۆ وه‌ک سوننه‌تی مه‌سیحییه‌ت ناڵێ گوناحی سه‌ره‌تا به‌شه‌ر کردوویه‌تی به‌ڵکوو ده‌ڵێ گوناحی سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵگا کردوویه‌تی ؛ یانی رۆسۆ گێڕانه‌وه‌که‌ی پێچه‌وانه کردۆته‌وه و به‌و پێیه مرۆ له زاتی خۆیدا خراپ نییه به‌ڵکوو کۆمه‌ڵگا خراپی ده‌کا ؛ به‌و جۆره رۆسۆ ده‌یهه‌وێ ئاماژه به‌وه بکا که ئه‌و بارودۆخه‌ی کۆمه‌ڵگای فه‌ڕانسه ورده ورده هه‌نگاو ده‌نێته نێوی ، مرۆڤ به‌ره‌و کوێ ده‌با . باسی بارودۆخی دوو وڵات بۆ هه‌ڵسانگاندنی کتێبی "دان پێدانان"ی رۆسۆ زۆر گرینگه یه‌کیان فه‌ڕانسه و ئه‌وی دیکه‌یان بریتانیایه . بریتانیا حه‌فتا هه‌شتا ساڵ پێشتر له فه‌ڕانسه به‌ره‌و ڕه‌وتی مۆدێرنیتێ هه‌نگاوی نا . بریتانیا وڵاتێکه که هه‌م چینی بورژوای بووه و هه‌م ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌ی ئازادی هه‌بووه و هه‌م فیلسوفه‌کانی ئاوڕیان له واقعیه‌ته‌کانی ڕۆژانه داوه‌ته‌وه ؛ یانی بریتانیا وڵاتێکه که پێوه‌ندییان له گه‌ڵ واقعیه‌ت نه‌پساوه . له به‌ر ئه‌وه ئه‌و دژوازی و ناکۆکییانه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی مۆدێرنیتێن زۆرتر له بریتانیا خۆی نیشان داوه هه‌تا له فه‌ڕانسه . سه‌یر ئه‌وه‌یه که رۆسۆ زیاتر له فه‌ڕانسه بووه ، فه‌ڕانسه‌ش دره‌نگتر چۆته نێو ئه‌و ڕه‌وته‌وه ؛ له‌به‌ر ئه‌وه شایه‌د بتوانین بڵێین که رۆسۆ یه‌که‌م که‌سێکه هه‌ستی کردووه که دنیا گۆڕاوه و خه‌ریکه پێ بنێته قۆناخێکی تازه‌وه که ئه‌ویش قۆنانخی پێک گۆڕینه‌وه(مبادله)یه. هه‌ربۆیه ئاماژه ده‌کا که ئه‌و ژیانه‌ی من له پاریس و قاوه‌خانه‌کان و له گه‌ڵ چینی ئه‌شڕاف و له نێو گه‌وره‌ماڵان به‌سه‌رم بردووه ژیانی ڕاسته‌قینه نه‌بووه ؛ من ته‌نیا کاتێک ژیاوم که له دارستانه‌کانی سێن ژێرمه‌ن و سێن پیر بووم . رۆسۆ زۆر به باشی دژوازیی و ناکۆی ئه‌و دنیایه‌ی پیشان داوه . به‌ڵام له پیشان دانی ئه‌و دنیایه‌دا ته‌نیا (مه‌علول)ی گرتووه ؛ یانی داهات و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و دژوازی و ناکۆکییه‌ی نیشان داوه . ده‌ڵی ده‌بێ پێک گۆڕینه‌وه(مبادله) عادڵانه بێ . کاتێک ئه‌وه ده‌خوێنییه‌وه هه‌ست ده‌که‌ی که ده‌بوو سه‌د ساڵ تێپه‌ڕ بوایه و فه‌ڕانسه‌ش بکه‌وتایه‌ته نێو ڕه‌وتی بورژواژی و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش به‌دی بهاتبانایه تاکوو که‌سێک وه‌ک مارکس ساڵی 1850 کتێبێکی وه‌ک "کاپیتال" بنووسێ . دواتر ده‌رکه‌وت که دنیای سه‌ر‌مایه‌داری به پێی سیسته‌می پێک گۆڕینه‌وه(مبادله) کار ده‌کا. هه‌ربۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه کتێبی "دان پێدانان" وه‌ک وتارێکی ئه‌خلاقی دێته پێش چاو که زۆرتر پێداگریی له‌سه‌ر ده‌بێ(باید) و نه‌سیحه‌تی ئه‌خلاقی ده‌کا . هه‌ر بۆیه پێویست بوو که زه‌مان تێپه‌ڕێ تاکوو ئه‌و دژایه‌تییانه ده‌رکه‌ون هه‌تا مارکس بڵێ نا مرۆڤی نوێ هیچ پیلانێکی دانه‌ڕشتووه . بورژوازی هێزێکی تازه‌ی ڕه‌ها کردووه و له کۆنترۆڵی خۆشی‌دا نه‌ماوه . مارکس ده‌ڵی : "هه‌ر شتێکی سه‌خت و خۆڕاگره ، ده‌بێته تۆز و وه‌حه‌وا ده‌که‌وێ " ؛ ئه‌وه یانی دنیا گۆڕاوه . رۆسۆ پێی وایه که نابه‌رابه‌ری کاتێک دروست بوو که ئینسان حه‌سارێکی به ده‌وری زه‌وییه‌که‌یدا کێشا و کوتی ئه‌وه هی منه. له کتێبی " بڕیاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان"یشدا هه‌ر وایه له‌وێشدا پێیوایه که هه‌ر شتێک که ئینسان بیدا به دیتران ده‌بێ له نه‌مێنێ ؛ئه‌وه یانی من ناتوانم ئازادی خۆم بده‌م به که‌س . رۆسۆ پێیوایه که ئازادی ئینسان تا راده‌یه‌ک پیرۆزه که نابێ له به‌رانبه‌ری هیچ شتێکدا بگۆڕێته‌وه .
به‌شێک له کێشه‌ی نێوان دیدێرۆ و رۆسۆ ئه‌وه بوو که رۆسۆ که‌سێکی ورده بورژوازی بوو به‌ڵام دیدێرۆ و ئه‌وانی دیکه بورژوا بوون و ته‌واو که‌وتبوونه نێو سیسته‌می "پێک گۆڕینه‌وه". ده‌نا ئه‌گه‌ر "نیچه‌یی" چاو له کێشه‌که بکه‌ین خودی رۆسۆ له بنه‌وه خانم بازێکی کرده بووه ؛ به‌ڵام چونکه زۆر شه‌مێون و که‌مڕوو بووه زۆرتر ئه‌وشتانه‌ی داپۆشیوه . هه‌ر بۆیه من پێموایه که ئه‌و دژوازی و پارادۆکسه له ده‌روونی رۆسۆدا به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشتووه . هه‌ر چه‌ند زۆر لافی ئه‌وه لێده‌دا که هه‌موو شته‌کان به بێ شاردنه‌وه ده‌درکێنێ به‌ڵام جوان دیاره که زۆر شت داده‌پۆشێ و ده‌یانشارێته‌وه . پۆل جانسۆن ده‌ڵێ که چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتوون که پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن رۆسۆ هه‌موو ڕۆژێک کوتانێکی له ترێزای هاوسه‌ری داوه . که‌وابوو ئه‌م کتێبه با ئه‌وه‌ی که نێوی "دان پێدا هێنان"ه ، به‌ڵام له ژێر ئه‌و نیوه‌دا به‌شێکی زۆر له ڕاستییه‌کان داده‌پۆشێ ؛ ئه‌وه‌ش له‌و (ته‌زاد) و دژوازیی و ناکۆکییانه سه‌رچاوه ده‌گرێ که له ده‌روونی رۆسۆدایه . ته‌وه‌ری هاوبه‌ش له نێو هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی رۆسۆدا ئه‌و جێاوازییه‌یه که له نێوان ئینسانی سروشت و ئینسانی به‌شه‌ردا هه‌یه و دیتنی ئه‌و جیاوازییه‌ش زۆر تازه و نوێ بووه . ئینسانی سروشت به پێی دڵۆوانی و ڕه‌حم و به‌زه‌یی ده‌جۆڵیته‌وه ؛ به‌ڵام ئینسانی به‌شه‌ر که‌وتۆته نێو سیسته‌می "پێک گۆڕینه‌وه" و کۆمه‌ڵگا پیسی ده‌کا .
شامحه‌مه‌دی:
به بۆچوونی من ئه‌و ناکۆکی و دژوازیه ته‌نانه‌ت له ئیشق و ئه‌وینداریشیدا ده‌بینرێ . زۆرتر له گه‌ڵ سێ ژن پێوه‌ندیی هه‌بووه خانمی دۆئارێن و دۆریتێ و ترێزا . رۆسۆ له گه‌ڵ ئه‌م سێ ژنه‌دا سێ هه‌ڵسوکه‌وتی جیاوازی هه‌یه . له هیچ جێگایه‌کدا نییه که باسی دۆئارێن نه‌کا . جار جار باسی دۆریتێ ده‌کا و سه‌ره‌تاش بڕێک باسی ترێزا ده‌کا به‌ڵام به‌ره به‌ره له بیری ده‌چێته‌وه . رۆسۆ هه‌ر پێنج منداڵه‌که‌ی ده‌نێرێته به‌خێوگه(پرورشگاه)ی منداڵان و بۆ خۆی به‌خێویان ناکا . سه‌ره‌تای ناکۆکی و دژایه‌تی له گه‌ڵ دیدیرۆ و ره‌فیقه‌کانیشی هه‌ر له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کا .
خوسره‌وی :
هه‌ڵبه‌ت کێشه‌ی رۆسۆ له گه‌ڵ یارانی ئینسکلۆپێدی(دایره‌المعارف) به‌شێکی که‌می کێشه‌یه‌کی تاکه‌که‌سییه . به‌شه گرینگه‌که‌ی که کێشه‌یه‌کی زۆر گرینگیشه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان هه‌موویان له گه‌ڵ دیندا ناکۆک بوون و دژی دین و هه‌ر جۆره بیر‌و باوه‌ڕێکی دینی بوون . ئه‌سڵه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده زۆر به توندیی له برانبه‌ر دیندا هه‌ڵوێستی گرتووه ؛ ئه‌گه‌ر له سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه‌ش بپرسین که بۆ چی وایه ده‌بێ ئاوڕ بده‌ینه‌وه سه‌ر به‌ستێنی مێژوویی ئه‌وده‌م ؛ کلیسا ئه‌و ده‌م ده‌ستی له ده‌ستی شادا بوو . له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا کاتێک شایان ده‌خسته ژێر پرسیار و لێکۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه ، ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی شاشی که یه‌کیان دین و کلیسا بوون ده‌گرته‌وه . له لاپه‌ڕه‌ی 474دا ده‌ڵێ که هات و چۆ له گه‌ڵ یارانی ئینسکلۆپێدی باوه‌ڕی منی سه‌باره‌ت به دین که‌م هێز نه‌کرد . ئه‌م ڕسته‌یه پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که رۆسۆ به پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵ باوه‌ره‌کان دژایه‌تی له گه‌ڵ دین نه‌بووه . هه‌ر وه‌ها ئه‌و سه‌رده‌مه بووله‌رزه‌یه‌ک له لیسبۆن ڕوو ده‌دا و کاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی لێ ده‌که‌وێته‌وه . یه‌که‌م کێشه له ئیلاهیاتی مه‌سیحیدا دوای ئه‌و بووله‌رزه‌یه به‌دی هات . مه‌سیحییه‌ت وه‌ک هه‌موو دینه یه‌ک خوداکان(ادیان توحیدی) پێی وایه که خودا توانای موتڵه‌قه ؛ ئه‌و ده‌م ڤۆلتێر ئه‌و پرسیاره دێنێته گۆڕ که ئه‌گه‌ر خودا توانای موتڵه‌قه ئه‌ی بۆ ئه‌و هه‌مووه خراپه و نابه‌رابه‌رییه هه‌یه ؛ که‌وابوو خودا نییه . دیاره ئه‌م جۆره راڤه کردنه شه‌ڕێکی ڕاسته‌وخۆیه له گه‌ڵ دین . له لایه‌کی دیکه‌وه رۆسۆ چونکه ڕه‌گه‌ی رۆمانتیسم له فکر و بیر‌و بۆچوونیدا ده‌بینرێ شه‌ڕێکی له گه‌ڵ دین نییه . که‌وابوو دین و بیر‌و بۆچوون سه‌باره‌ت به خودا ده‌توانێ به‌شیک له جیاوازی نێوان رۆسۆ و یارانی ئێنسکلۆپێدی بێ . هه‌رچه‌ند له باری که‌سایه‌تییه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که رۆسۆ بێ حه‌د شه‌یدای خۆیه‌تی و مرۆیه‌کی شایی به‌خۆ و خۆ ویست (خودشیفته) بووه .
هیدایه‌تی :
به بڕوای من رۆسۆ وه‌ک پردێک وایه که که‌وتۆته نێوان عه‌قڵ باوه‌ڕی و رۆمانتیسمه‌وه . یانی بۆ تێپه‌ڕبوون له سه‌رده‌می ته‌ک ره‌هه‌ندی عه‌قڵ باوه‌ڕی به‌ره‌و سه‌رده‌می چه‌ند ره‌هه‌ندی رۆمانتیسم پێویست بوو که‌سێکی گرینگی وه‌ک رۆسۆ ئه‌و دوو فه‌زا فه‌رهه‌نگییه گرینگانه پێکه‌وه پێوه‌ند بداته‌وه . به بۆچوونی من بۆشایی و دابڕانێکی که رۆمانتیسته‌کان به‌دییان هێنابوو له لایه‌ن که‌سانێکی وه‌ک گۆته و رۆسۆوه تا راده‌یه‌ک پڕ کراوه یان لانی که‌م ده‌توانین بڵێین که ئه‌وان توانییان ئه‌و دوو فه‌زا لێک ترازاو و لێک پچڕاوه پێکه‌وه گرێ ده‌نه‌وه . رۆسۆ به‌شێک له وجودی عه‌قڵ باوه‌ڕه و به‌شێکی دیکه‌ی له‌و سوننه‌ته دابڕاوه . له لایه‌که‌وه باوه‌ڕی به زۆرێک له بنه‌ڕه‌تاکانی فیلسوفه عه‌قڵ باوه‌ڕه‌کان هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌وه ناتوانێ هه‌موو بۆچوونه‌کانی ئه‌وان قه‌بووڵ بکا . بۆیه زۆر که‌س پێیان وابوو که به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانی رۆسۆ ده‌که‌ونه قوتابخانه‌ی رۆمانتیسمه‌وه . هه‌ر له به‌ر ئه‌و دوو سه‌رچاوه بوونه‌یه که رۆسۆ وه‌ک که‌سێکی دژواز و ته‌نانه‌ت سه‌رگه‌ردان ده‌بینرێ . سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که کێشه‌ی رۆسۆ له گه‌ڵ یارانی ئێنسکلۆپێدی تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دین و پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌کان ، بێرتراند راسێل ده‌ڵێ هه‌تا پێش رۆسۆ ته‌واوی فیلسووف و ته‌نانه‌ت کشیشه‌کانیش ئه‌گه‌ر باسی خودایان ده‌کرد حه‌تمه‌ن به‌ڵگه و ده‌لیلێکی عه‌قڵییان ده‌هێناوه . به‌ڵام رۆسۆ وه‌ها عه‌قڵ له بره‌و ده‌خا که بیرمه‌ندانی دوای ئه‌و به پێویستی نازانن که بۆ سه‌لماندنی خودا به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی بهێننه‌وه . رۆسۆ ده‌یکوت من هه‌ست ده‌که‌م خودا هه‌یه ؛ که‌وا بوو هه‌یه. دین له سه‌رده‌می ئه‌فلاتوونه‌وه له ژێر کارتێکه‌ری و شوێن دانانی ڕاسته‌وخۆی عه‌قڵ و ئاوه‌زدا بووه . به‌ڵام کاتێک رۆسۆ شایه‌د بۆ یه‌که‌م جار پێی عه‌قڵی له هه‌رێمی دیندا کورت کرده‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی خسته ڕوو که ده‌سه‌لاتی عه‌قڵ ده‌بێ سنوور دار بێ و عه‌قڵ ناتوانێ به شێوه‌یه‌کی بێ سنوور له هه‌موو شت کار بکا ؛ فه‌زایه‌کی تازه‌ی له مێژووی فکر و بیری ئینسان به‌دی هێنا و بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ست و تواناییه غه‌یری عه‌قڵییه‌کانی دیکه‌ی به‌شه‌ر دوای هه‌زاران ساڵ بتوانن خۆ پیشان بده‌ن و بێنه ڕوو . شوێن دانانی رۆسۆ له سه‌ر کانت ڕاست له‌م باسه‌دا بوو . کانت به نووسراه‌کانی رۆسۆدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وت که عه‌قڵ ناتوانێ بێ به‌ربه‌ست و موتڵه‌ق بێ . هه‌ر بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی کانت له ژیر کارتێکه‌ری رۆسۆدا که‌وته قۆناخێکی نوێوه . هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که زمانی نوسینی رۆسۆ زمانێکی فه‌لسه‌فی نه‌بووه ، هه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که رۆسۆ به زمانێکی ئه‌ده‌بی باسی ده‌کا کانت له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقه‌که‌یدا به زمانێکی سیستماتیکی فه‌لسه‌فی لێیان ده‌دوێ .
کاک جه‌ماڵ باسی ئه‌وه‌ی کرد که رۆسۆ باسه‌کانی خۆی به جۆرێک گرێداوه‌ته‌وه به چه‌مکه دینییه‌کانه‌وه . به بۆچوونی من هه‌ر وشه‌ی "دان پێدانان"(اعتراف) که نێوی کتێبه‌که‌ی رۆسۆیه ئاماژه‌یه به چه‌مکی "دان پێدانان" له سوننه‌تی مه‌سیحیدا . مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که رۆسۆ دوای ئه‌و هه‌مووه هێرشه تونده‌ی له لایه‌ن عه‌قڵ باوه‌ڕه‌کانه‌وه بۆ سه‌ر دین کرا و پاشه‌کشێیان به دین کردبوو به جۆرێکی دیکه به ئاماژه بۆ مه‌فهوومه دینییه‌کان ده‌یانهێته‌وه ئاراوه . یان لانی که‌مه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که وه‌ک کاک جه‌ماڵ کوتی رۆسۆ به پێچه‌وانه‌ی یارانی ئێنسکلۆپێدی دژایه‌تییه‌کی له گه‌ڵ دین نه‌بوو . له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر پێمان وابێ که رۆسۆ ره‌گه‌ی رۆمانتیستی تێدایه رۆمانتیسم خۆی هه‌ڵگریی ئه‌و دژایه‌تیی و ناکۆکی و پارادۆکسانه هه‌یه که دۆستان باسی ده‌که‌ن . که‌وابوو زۆر ئاساییه رۆسۆ که‌سایه‌تییه‌کی دژوازی چه‌ند جۆری هه‌بێ . ئه‌وه‌ی که هه‌میشه وا هه‌ست ده‌کا که ده‌وروبه‌ری پیلانێکی بۆ داده‌ڕێژن جودا له تایبه‌تییه‌کی تاکه که‌سی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی که تایبه‌تمه‌ندیی رۆمانتیسته‌کان بووه که "پارانۆیا"ی پێ گوتراوه . پارانۆیا دیارده و نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تی سه‌دی نۆزده بوو که زۆرتر دوای بزوتنه‌وه‌ی رۆمانتیسم سه‌ری هه‌ڵدا . من وا هه‌ست ده‌که‌م که ئه‌و نه‌خۆشییه به که‌سایه‌تی رۆسۆشه‌وه دیاره که هه‌میشه هه‌ست ده‌کا پیلانێک له سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی د‌ه‌گێڕێته‌وه ؛ هه‌ست ده‌کا ده‌ورو به‌ری هه‌میشه ئاژاوه و پیلانی بۆ داده‌ڕیژن . مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبی " دان پێدا نان" ی رۆسۆ ده‌بێ حه‌تمه‌ن ئاوڕ له‌و به‌ستێنه مێژوویه بدرێته‌وه که رۆسۆی تێدا گه‌وره بووه .
خزرنژاد :
له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا چالاکی فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ئوروپا زۆر باو بووه . ئه‌وده‌م مۆنتێسکیۆ (روح القوانین) ی نووسی؛ کێندیاک "وتارێک بۆ سه‌رچاوه‌ی زانستی به‌شه‌ریی) نووسی؛ ڤۆلتێر و رۆسۆ له‌وپه‌ڕی هه‌ڵسووران و چالاکی فه‌لسه‌فی خۆیاندا بوون ؛ دیدێرۆ هه‌وڵی دا که ئه‌وانه له ئێنسکلۆپێدی(دایره‌المعارف)دا کۆ بکاته‌وه . ئێنسکلۆپێدی21 به‌رگ بووه . له‌و سه‌رو به‌نده‌دا کێندیاک رۆسۆی به دیدێرۆ ناساندووه . دیدێرۆ یارمه‌تی رۆسۆ ده‌دا و رۆسۆ له به‌شی ئابووری سیاسی و مووسیقیدا وتاری بۆ ئێنسکلۆپێدی نووسیوه . ئه‌و ده‌م فه‌رهه‌نگستانی فه‌رانسه پرسیارێکی خسته ڕوو که ئایا زانست و هونه‌ر ده‌بنه هۆی پێشکوتنی ئه‌خلاقیی ئینسان یان ده‌بنه هۆی دواکه‌وتویی و به‌دبه‌ختی؟ رۆسۆ بۆ ئه‌و پرسیاره وڵامی داوه که زانست و عیلم نه‌بوونه هۆی رزگاری به‌شه‌ر به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه بوونه هۆی پیس بوون و خراپ بوونی ئینسان . ئه‌م وڵامه‌ی رۆسۆ فه‌زای فکری ئه‌وده‌می فه‌رانسه‌ی هوروژاند . ڕێگا چاره‌یه‌کی که رۆسۆ بۆ ئه‌و گرفته‌ی پیسانی ده‌دا "گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت"ه . ئه‌و پێی وایه که سه‌رچاوه‌ی نابه‌رابه‌ری ئینسان سروشت نییه به‌ڵکوو خودی ئینسانه . یانی ئه‌گه‌ر ئینسان بگه‌رێته‌وه بۆ سروشت ئه‌و هه‌ست و ئێحساسه‌ی ئه‌و ده‌می ده‌بێ که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له گه‌ڵ یه‌ک به‌ڕوحم و به‌زه‌یی بوون ، به‌شه‌ر به‌و جۆره له به‌دبه‌ختی و نابه‌رابه‌ری رزگاری ده‌بێ . نابه‌رابه‌ری به بۆچوونی رۆسۆ له ماڵ و ده‌سه‌ڵاتدا نییه به‌ڵکوو له ئازادی دایه . یانی نابێ ئازادی ئینسان به‌و ڕاده‌یه بگا که بتوانێ ئینسانێکی دیکه بکڕێ و بیکاته کۆیله‌ی خۆی .
عه‌بدولڕه‌حیم زاده :
به بۆچوونی من رۆسۆ لاگیرییه‌کی زۆر خۆنوێنانه له ئه‌خلاقی خۆی ده‌کا . له زۆر جێگادا که ده‌بێ واقعیه‌ت بڵێ نایڵێ . به کورتی من پێموایه که له باسی ئه‌خلاقدا زۆر ڕوو ڕاست نییه . به تایبه‌ت له‌و به‌شه‌دا که باسی خانمی دوئان ده‌کا کاتێک خۆی دێنێته جێگای پریکلێس و سوقرات ،به بڕوای من زۆر به حاله‌تێکی خۆ نواندنه‌وه پاساو بۆ ئه‌و باسه ئه‌خلاقییه دێنێته‌وه . کاتێک کتێبه‌که نێوی " دان پێدا نان"ه ئیدی نابێ واقعیه‌ته‌کان ئه‌ویش به‌و شێوه ناحه‌زه بشارێته‌وه . من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌و به‌شانه‌ی که ئاوا زه‌ق پاساو دێنێته‌وه زۆرم پێ ناخۆش بوون ؛ وام هه‌ست ده‌کرد که ده‌یهه‌وێ فریوم بدا.
شامحه‌مه‌دی:
ئه‌و دژایه‌تییه‌ی پێشتر باس کرا ته‌نانه‌ت له فکر و بیر‌و بۆچوونیشیدا ده بینرێ . باسی په‌روه‌رده بوونی خۆی ده‌کا که چۆن به باشترین شێوه په‌روه‌رده کراوه ؛ به‌ڵام کاتێک ئاکاره‌کانی ده‌بینین وانییه ! من پێموایه که ئه‌مه به ئه‌نقه‌ست کراوه ؛ باسی پاکی ده‌کا پاک نییه ؛ باسی ئازادی ده‌کا ئازاد نییه ؛ باسی بوێری و ئازایه‌تی ده‌کا ئازا نییه .
خوسره‌وی :
شایه‌د یه‌کێک له هۆکاری ئه‌وه‌ی که قسه‌کانی رۆسۆ دژایه‌تییان تێدا ده‌بینرێ ئه‌وه بێ که بنه‌مای (قه‌زاوه‌ت) و هه‌ڵسه‌نگاندن ، له سه‌ر ئه‌خلاق داده‌نێ ؛ یانی به ئه‌خلاقێکی که بۆ خۆی پێی باش یان خراپه له سه‌ر ده‌وروبه‌رو و کۆمه‌ڵگا (قه‌زاوه‌ت) ده‌کا . کاتێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵگا بنه‌مای قه‌زاوه‌ت له سه‌ر ئه‌خلاق داڕێژرێ وه‌ها فه‌زایه‌ک پێکدێ که هه‌رچی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌سڵانه‌ی ئه‌و دایناوه بخوێنێته‌وه ئه‌وه وه‌ریده‌گرێ و پێشوازیی لێده‌کا ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌سڵانه‌ی ئه‌و دایناوه نه‌خوێنێته‌وه ره‌دی ده‌کاته‌وه و به گژی‌دا ده‌چێ .
هیدایه‌تی :
رۆسۆ له سه‌ره‌تای کتێبه‌که خۆی باس ده‌کا که من ده‌مهه‌وێ وێنه‌ی ئینسانێکتان به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانییه‌وه پێ نیشان بده‌م ؛ ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ پیاوێک به ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه حه‌قیقی و ئاساییه‌کانییه‌وه به هاوڕه‌گه‌زه‌کانم بناسێنم . پێموابێ هه‌ر وه‌ک کاک حه‌مه‌ده‌مین باسی کرد رۆسۆ به ئه‌نقه‌ست ئه‌و کاره‌ی کردووه و ده‌یهه‌وێ بڵێ که ئینسان هه‌ر ئه‌و بوونه‌وه‌ره دژواز و ناکۆکه‌یه که ده‌یبینن ئه‌گه‌ر وانه‌بێ سه‌یره .
کاکه‌سوری:
رۆسۆ له جێگایه‌کی دیکه‌ی کتێبه‌که‌شدا دیسان دێته‌وه سه‌ر ئه‌و رسته‌یه‌ی سه‌ره‌تا کوتویه و ده‌ڵی که من ویستوومه ئینسانتان له ده‌روونه‌وه پێ بناسێنم . ئاماژه به کتێبی " دان پیانان"ی مۆنتێنی ده‌کا پێکه‌نینی پێی دێ و ده‌ڵێ مۆنتێنی عه‌یب و ئیراده‌کانی خۆی گوتووه به‌ڵام به جۆرێکی کوتوون که باشییه‌کانی خۆی گه‌وره بكاته‌وه .
عه‌بدولڕه‌حیم زاده :
من پێم وایه رۆسۆ بۆ خۆشی که‌وتۆته ئه‌و داوه‌وه . یانی ئه‌و ره‌خنه له کتێبی " دان پێدانان"ی مۆنتێنی ده‌گرێ به‌ڵام بۆ خۆشی ڕاست ده‌که‌وێته ئه‌و داوه‌وه . هه‌ر ئه‌و رسته‌یه‌ی سه‌ره‌تا که ده‌ڵێ : " ئه‌وه تاقانه وێنه‌یه‌که که له ئینسان هه‌یه و له‌وانه‌یه بۆ هه‌تاهه‌تایه هه‌ر یه‌که‌م وێنه بمێنێته‌وه " ئه‌وه ده‌ر ده‌خا وه‌ک کاک جه‌ماڵ کوتی رۆسۆ مرۆڤێکی خۆ ویست و شه‌یدای خۆیه ؛ ده‌نا ئه‌و ڕسته‌یه جگه له شه‌یدای خۆ بوون هیچ پاساوێکی دیکه‌ی بۆ نییه .
هیدایه‌تی :
یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی رۆمانتیسته‌کان ئه‌وه بوو که واقعیه‌تیان له چوارچێوه‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری و ئه‌ده‌بیدا کورت ده‌کرده‌وه ؛ یانی هه‌وڵیان ده‌دا وه‌ک قاره‌مانی رۆمان و چیرۆکه رۆمانتیکه‌کان بژین . به پێی ئه‌و زانیارییه ، من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م نه‌بوو که کتێبی "دان پێدانان"ی رۆسۆ هه‌مووی هه‌ر راسته‌قینه بێ . له‌وانه‌یه هێندێک جێگای به‌رهه‌می هێزی خه‌یاڵی رۆسۆ بێ و هیچ له گه‌ڵ ژیانی ئه‌و یه‌ک نه‌گرێته‌وه ؛ بۆیه ئه‌و دژایه‌تییانه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن من وه‌ک لاوازییه‌ک نایبینم . یانی له کورت کردنه‌وه‌ی واقعیه‌ت له چوارچێوه‌ی داستاندا ئیمکانی ئه‌وه زۆره که خه‌یاڵ وه‌ک هێزێکی چالاک و سه‌ره‌کی زۆر شت بگۆڕێ . راسێڵ ده‌ڵێ رۆسۆ زۆری پێ خۆش بوو که خۆی وه‌ک گوناحکارێکی گه‌وره پیشان بدا له حاڵێکدا له ژیانی راسته‌قینه‌ی خۆیدا وانه‌بووه . هه‌رچه‌ند پێموایه که رۆسۆ له‌م کتێبه‌دا وه‌ک کاک جه‌ماڵ ئاماژه‌ی کرد به ئامرازی ئه‌خلاق قه‌زاوه‌ت ده‌کا و که‌متر له شی کردنه‌وه‌یه‌کی زانستی نزیک بۆته‌وه ؛به‌ڵام ئه‌م کتێبه زیاتر به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بییه و که‌متر خۆی له ته‌حلیل و شیکاری داوه .
خوسره‌وی :
بابه‌تێکی که له باره‌ی رۆسۆوه گرینگه ئه‌وه‌یه که ئایا رۆسۆ نۆستالژیکه یان نا؟ چونکه هه‌موو ره‌خنه‌گرانی کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده( یانی له نێوان 1870 تا 1890 ) به جۆرێک هه‌ستی نۆستالژیکیان بۆ سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست هه‌یه که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ده‌م . ته‌نانه‌ت ئیلیوت ده‌ڵی که ژیان له دنیای مۆدێرندا وه‌ک گیایه‌کی زیادی و بێ حاسڵ وایه . ئه‌و هه‌سته نۆستالژیکه له ره‌خنه‌گرانێکی وه‌ک مه‌تیو ئارنۆڵد و موریس یشدا هه‌بووه . به‌ڵام رۆسۆ ته‌نیا سه‌باره‌ت به سروشت ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌یه . کانت ده‌ڵی که گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆسۆ بۆ سروشت به مانای ئه‌وه نییه که زه‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕابردوو . ته‌نیا به‌و مه‌عنایه‌یه که ئێمه به بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه که به‌شه‌ر له ڕابردوودا چۆن بووه بتوانین بنه‌مایه‌ک بۆ ره‌خنه له ئێستادا دابنێین . ته‌نانه‌ت قوتابخانه‌ی ره‌خنه‌گرییش(مکتب انتقادی) هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که هه‌ر جۆره ره‌خنه‌یه‌ک ده‌بێ نۆستالژیک بێ ؛ یانی تۆ کاتێک ده‌توانی ره‌خنه بگری که شتێکی دیکه‌ت هه‌بێ بۆ پێشنیار کردن . کانت ده‌ڵێ مه‌به‌ستی رۆسۆ ئه‌وه نه‌بوو که ئینسان بانگێشتن بکا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ بارودۆخی سروشتی و وه‌حشیانه‌ی ڕابردوو ؛ به‌ڵکوو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌دبه‌ختییانه‌ی به‌شه‌ر بۆ به‌شه‌ری پێش هێناوه پیشان بدا تاکوو پێش چاوی باشتر روون بکاته‌وه . پرسیاری من لێره‌دایه که مێتۆدی رۆسۆ بۆ ئینسانێکی که بیهه‌و‌ێ له دنیای مۆدیرندا بژی چییه؟ کتێبی " ئیم‌یل" ته‌نیا له کێو ده‌توانرێ ئینسانی پێ په‌روه‌رده بکرێ . من پێموایه رۆسۆ له‌م باسه‌دا ماوه‌ته‌وه و نه‌یتوانیوه ڕێگا چاره‌یه‌ک پیشان بدا ، بۆیه وه‌ک سه‌یدقادر کوتی وا هه‌ست ده‌که‌م که به‌شێک له وجودی عه‌قڵ باوه‌ڕه و به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی له‌و سوننه‌ته دابڕاوه و هه‌ر سه‌رگه‌ردانه و نازانێ چ بکا . من پێموایه ئه‌م پرسیاره که مێتۆدی رۆسۆ بۆ گۆڕانکاری چییه ؟ زۆر پرسیارێکی گرینگه . ئێمه کاتێک له بارودۆخی ئێستا نارازین زۆرتر زه‌ینمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوو ؛ له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا شتێکی گرنگ حه‌شار دراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئێمه له شتێک ده‌گه‌ڕێن که ئه‌و باروودۆخه‌ی ئێستامانی پێ هه‌لسه‌نگێنین ؛ کاتێک ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردوو و ناشتوانین له ئێستادا زیندووی بکه‌ینه‌وه و بیگێڕینه‌وه ، گرفت ساز ده‌بێ . زۆر بیرمه‌ندی گه‌وره له‌م گرفته‌دا ماونه‌ته‌وه و گیریان کردووه به‌ڵام ئه‌و دامان و گیر کردنه له رۆسۆدا زۆر به‌رچاوه .