
تکایه ئه‌م کتێبه داچێنن(1)
ریچارد براتیگان
و. له ئینگلیزییه‌وه: به‌یان عه‌زیزی
گوڵه خۆڕسکه‌کانی کالیفۆرنیا
له‌م به‌هاری1968دا
کاتێ ئه‌م سی ساڵه‌ی دوایی ئه‌م سه‌ده
سه‌فه‌ر ئه‌کا وه‌ک خه‌ونێک و
کۆتایی پێدێ
کاتی داچه‌ندنی ئه‌م کتێبه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی دایبچێنی
دوایی ره‌نگه
له لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م کتێبه
گوڵ و گیا و سه‌وزه
شین ببێ!
شاستا ده‌یزی
دۆعا ئه‌که‌م
ئا له‌م سی ودووساڵه‌ی ماوه
گوڵ و سه‌وزه و گیاکان
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م
ئاو به‌ن به ده‌نگی خۆیان
ئه‌وه‌ش بگێڕنه‌وه
کاتی خۆی ئه‌وان تاقه کتێبێک بوون
به ده‌ستانێکی عاشق سپێردرانه ژیان.
کالێندولا(گوڵی هه‌میشه به‌هار)
هاوڕێکانم بێ ئوقره‌ن و
له‌گه‌ڵ منا باسی هه‌ندێ شت ئه‌که‌ن
له‌باره‌ی ئاخری دنیاوه ئه‌دوێن، تاریکایی و غه‌زه‌ب
زۆر جارئارام گوێیان لێئه‌گرم
دوایی ئه‌ڵێم:
نا بڕیار نییه ته‌واو بێت
ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌که
رێک وه‌ک ئه‌م کتێبه که ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌که.
فه‌رشی شایانه‌ی سونبولی شیرین
من بڕیارم داوه له دنیایه‌کا بژیم
له‌وێ کتێبه‌کان ببنه هه‌زاران باخ و
منداڵه‌کان له‌و باخانه‌دا یاری بکه‌ن و
فێری ڕێگه ناسکه‌کانی
سه‌وز بوون و گه‌شه‌ی شته‌کان ببن.
که‌ره‌وز
سپاسی ئێنێرژی ئه‌که‌م
سپاسی خوا و شانۆی مێژوو
که له مێژه ئێمه‌ی هێناوه بۆ ئێره
به‌م کتێبانه‌ی به ده‌ستمانه‌وه‌یه
وه‌ک داهاتوویه‌ک هاوار ئه‌که‌ین
له خواره‌وه‌ی دۆڵێکی سه‌وز و پڕ ئه‌ستێره.
کووله‌که
ئێستا رێک کاتی ئه‌وه‌یه
ڕسته‌کان پێکه‌وه تێکه‌ڵ که‌ین
ڕسته‌کان له‌گه‌ڵ خاکا
و نوخته‌کان له‌گه‌ڵ هه‌تاوا
باران له‌گه‌ڵ کرده دا
کرمه‌کان له " ؟"کان ئه‌هاڵێن!
کاتی ئه‌وه‌یه ئه‌ستێره‌کان بدره‌وشێن له ناوه‌کانا و
شه‌ونم بنیشێته سه‌ر پاراگرافه‌کان!
گێزه‌ر
بیر ئه‌که‌مه‌وه به‌هاری 1968
کاتێکی باشه سه‌یری خوێنمان که‌ین و بزانین
دڵیشمان له‌کوێ لێئه‌دا
وه‌ک ئه‌م گوڵ و سه‌وزانه
که هه‌موو رۆژێک سه‌یری دڵیان ئه‌که‌ن
سه‌یری هه‌تاو ئه‌که‌ن
هه‌موو رۆژێک وه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی گه‌وره
حه‌ز و زه‌وقی ئه‌وان بۆ ژیان و
بۆ جوان بوون ئه‌نوێنێته‌وه.
کاهوو
ته‌نیا هیوایه‌تێک ئێمه هه‌مانه
منداڵه‌کانمانن و
ئه‌و تۆیانه‌ی ئه‌یانده‌ینێ و
ئه‌و باخانه‌ی پێکه‌وه ئه‌یانچێنین.
ئه‌و ده‌قه‌ی له پشت پاکه‌ته تۆوه‌کاندا نووسراوه:
پۆلێنکراوه بۆ 1968 - 1969
گوڵه خۆڕسکه‌کانی کالیفۆرنیا
تۆوه‌کان ڕاسته‌وخۆ له عه‌رزا داچێنن له شوێنێکی به‌ر بڵاو و له خاکێکی باش‌دا که بۆ په‌روه‌رده‌کردنی گیا شیاوه. پاش ئه‌م قۆناغه مه‌ترسیی سه‌رمابرده‌ییان نامێنێ. له ناوچه کوێستانییه‌کاندا باشتره له پاییزدا بچێندرێن. تۆوه‌کان له‌گه‌ڵ چه‌ند قه‌رای خۆیان خاک‌دا تێکه‌ڵ بکه‌ن و بیانچێنن. وا باشتره له شوێنێکی بڵاو و خۆرگردا بێت، ئه‌وکات هه‌مووو تۆوه‌کان به هێمنی داپۆشن. ئاگادار بن زۆرتر له1/8 ئینچ نه‌بێت. پاشان قایم خاکه‌که بته‌پێننه‌وه. کاتێ جوان سه‌ریان هه‌ڵێنا به مه‌ودای 6 ئینچ ده‌ور و پشتیان به تاڵ بکه‌ن . قه‌ره‌باڵغی ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گیاکان باش گه‌شه نه‌که‌ن. به‌رده‌وام ئاوپرژێنی خاکه‌که بکه‌ن و نماوی ڕایگرن تا ئه‌و کاته‌ی گیاکان باش گه‌وره ئه‌بن. ئه‌گه‌ر ئیزن بده‌ن بمێننه‌وه و ئاگاداری‌یان بکه‌ن ئه‌م گیایانه ساڵ له دوای ساڵ به‌رهه‌م ئه‌ده‌نه‌وه.
(1) ئه‌م ده‌قانه کۆی به‌رهه‌مه شیعرێکی ریچارد براتیگانه که شیعره‌کان له‌سه‌ر چه‌ند پاکه‌تی تۆی گوڵ و گیا نووسرابوون و هه‌ر پاکه‌تێک شیعر و تۆی گیایه‌کی تێدا بوو. وه‌رگێڕ
سه‌رچاوه:
www.brautigan.net