کۆڕ
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی نیکێلای گۆگۆل 
به‌شداران: سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیم زاده، ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده، سه‌یدقادر هیدایه‌تی
سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیم زاده :
گۆگۆل چیرۆک نووسی رووسی به وته‌ی زۆرێک له نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و دره‌وشاوه ترین ئه‌ستێره‌کانی ئه‌ده بی رووسییه و دونیاشه. گۆگۆل یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که به ده‌سپێکه‌کانی کورته چیرۆک نووسین له جیهاندا ده‌ناسرێن. ئه‌و هاوکات له گه‌ڵ ئالێن پۆ و مووپاسان توانیویانه ژانرێکی نوێ له ئه‌ده‌بدا دابمه‌زرێنن. به‌ڵام هه‌ر یه‌ک له‌و نووسه‌رانه شێواز وجێ په‌نجه‌ی خۆیان هه‌یه . ئالێن پۆ نووسه‌رێکه ره‌شبین، که زۆرتری چیرۆکه‌کانی له که‌ش وهه وایه‌کی گوتیک دان. مووپاسانیش له فه‌رانسه توانی کورته چیرۆک له بوارێکی تردا په‌ره‌پێ بدا. چیرۆکه‌کانی مووپاسان زۆرتر ده‌چنه خانووی ریالیسمه‌وه، به‌ڵام گۆگۆل له گه‌ڵ هه‌ر دووکیان جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه. هه‌وه‌ڵین شتێک که له خوێنه‌نه‌وه‌ی گۆگۆل وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ، روانینی کومیکی گۆگۆل بۆ جیهانه. گۆگۆل نووسه‌رێکی بێ خه یاڵ نییه. به‌ڵام ره‌شبینی خۆی له ناو ته‌نز و کۆمێدیدا حه شا رداوه. مرۆڤه‌کانی چیرۆکه‌کانی گۆگۆل له‌و په‌ڕی به‌دبه‌ختی و تێک شکاویشدا ره‌وشت وئاکاری پێکه‌نینی و ته نزییان هه‌یه. هه ڵبه‌ت ئه‌وه له هه‌موو چیرۆکه کاندا به شێوه‌یه‌ک و ئه‌ندازه‌یه‌ک نییه. بۆ نموونه له چیرۆکی "لووت"دا ئه‌م ته‌نز و کۆمیک بوونه زۆر به‌رچاو و زه‌قه، به‌ڵام له چیرۆکی "پاڵتۆ"دا زیاتر ده‌روونی کراوه. له‌م چیرۆکه‌دا ته‌نز زۆرتر فه‌لسه‌فی و بوون ناسانه‌یه. یا له چیرۆکی کالیسکه‌دا که ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مروڤه‌کان به ته‌نزێکی زۆر ناسک باس ده‌کا . هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له پێش گۆگۆلدا له رۆمان و چیرۆکی درێژدا کرابوو، به‌ڵام له کورته چیرۆکدا هه‌وه‌ڵ جار به حه‌ول و ته‌قه‌لای گۆگۆل کراوه. له ئهه‌مرۆشدا خوێندنه‌وه‌ی گۆگۆل پێموابێ بۆ ئه‌ده‌بی کوردی زۆر پێویست بێ ، چونکه چیرۆکی کوردی زیاتر له که ش و هه‌وایه کی ئالێن پۆیی نزیک بووه، نووسه‌ره‌کا ن به تایبه‌ت له کوردستانی رۆژهه‌ڵات فه‌زا گه‌لێکی گوتیکی له کا ره‌کانیاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و جۆره چیرۆکه که پتانسێلێکی دیکه‌ی چیرۆک نیشان ده‌دا زۆر پێویسته.
ره‌حیم عه بدولره‌حیم زاده :
هه‌میشه بیستوومانه، گۆگۆل وه‌ک چیرۆک نووسێکی مودێرن نێوی هاتووه. با ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌تاکانی کورته‌چیرۆک نووسین دایه، که‌چی نوێترین و ئاوانگاردترین تکنیکه‌کانی چیرۆک نووسی به‌کارهێناوه. لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه، که بۆچی گۆگۆل مودیرنه؟ من پێم وایه گۆگۆل مودیرنه به دوو هۆ: هه‌وه‌ڵ له بابه‌ت ناوه‌رۆکه‌وه: هه‌روه‌ک مارشاڵ بێرمه‌ن له کتێبی ئه‌زموونی مودێرنیته‌دا ده‌ڵێ گۆگۆل چیرۆک نووسێکی شارییه. به بڕوای منیش دابه‌شکردنه‌که‌ی کاک سوله‌یمان دروست بوو، مووپاسان که‌متر فه‌زاکانی شاری ده‌بیندرێن. هه‌رچه‌ند گۆگۆل به خۆشی چیرۆکی زۆری هه‌یه که له‌واندا که‌ش وهه‌وای گوند و دێهاته‌کانی روسییه به روونی ده‌بیندرێ. به‌ڵام له‌وچه‌ند چیرۆکه‌ی که له باره‌ی سه‌ن پێتێرزبۆرگ نووسیویه‌تی، به جۆرێکی به‌ر چاو ده‌بێته نووسه‌رێکی شاری. له‌م چیرۆکانه‌دا گۆگۆل به ته‌واوه‌تی روحی شارستانییه‌تی مودێرن نیشان ده‌دا. شایه‌د ئه‌وه‌تان له‌لا سه‌یربێ، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی گۆگۆل به‌رده‌وام منی وه‌بیر یه‌کێک له مودێرنترین چیرۆک نووسانی جیهان ده‌خسته‌وه. ئه‌ویش کافکایه. له چیرۆکه‌کانی هه‌ر دووکیاندا سه‌رگه‌ردانی و دیل بوونی مروڤی مودێرن له ناو چه‌رخ و ده‌نده‌ی سیستمی بۆرۆکراسی و دایره‌کاندا به روونی نیشان دراوه . له "یادداشته کانی شێتێک"دا ده‌بینین کارمه‌ندێک له گێژاوی سیستمی ئیداری چی به‌سه‌ر دێ وچلۆن مه‌سخ ده‌بێ، ئه‌وه وه‌بیر چیرۆکی مه‌سخی کافکامان ده‌خاته‌وه. له چیرۆکی پا ڵتۆشدا هه‌مان که‌ش وهه‌وا زاڵ و داسه‌پاوه . بۆیه ده‌توانین بڵێین کافکا میراتگری گۆگۆله. به‌ڵام له به‌شی دووهه‌مدا: دیسانیش گۆگۆل مودێرنه ، نه ته نیا له با به ت ناوه‌رۆکه‌وه. به‌ڵکوو له لایه‌نی فۆرمیش هه‌روایه. دارشتنی چیرۆک له لا یه‌ن گۆگۆله‌وه نیشان ده‌دا ئه‌و له سه‌رده‌می خۆی زۆر له پێشتر بووه . هه‌ر چرند گۆگۆل ریالیسمێکی زۆر رێک وپێک به جۆرێکی ورستایانه و باش و پڕ له ورده کاریمان نیشان ده‌دا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لێ جار که‌ش وهه‌وای سه‌مبۆلیک و فه‌زای سوررێئال تێکه‌ڵ چیرۆکه‌کانی ده‌کا. که ئه‌وه له ده‌ورانی گۆگۆلدا شتێکی زۆر تازه ونوێ بووه. گۆگۆل به که‌ڵک وه‌رگرتن له فۆلکلوری ده‌وڵه‌مه ندی رووسییه، ئه‌و ریالیسمه‌ی ناو چیرۆکه‌کانی به‌هێز و زیندوو راده‌گرێ. گۆگۆل زۆر کاری تازه‌ی له زماندا کردووه، مارشاڵ بێرمه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه کردووه. بۆ نموونه له چیرۆکی "بلواری نیفیسکی" کاتێ شه‌قام قه‌ره بالغ ده‌بێ، رسته‌کانیش کورت و له‌ت وکوت ده‌بن. کاتێکش شه‌قام خه‌ڵوه‌ت ده‌بێ رسته‌کان درێژ ده‌بنه‌وه. ئه‌و تکنیکه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه – بگره ئێستاش – زۆر نوێ بووه. گۆگۆل زۆر گۆشه نیگای تازه‌ی به کا‌رهێناوه. بۆ نموونه له چیرۆکی "یادداشته کانی شێتێک"دا نامه‌کانی سه‌گێگ ده‌هێنێته‌وه و به جوانی دید و بۆچوونی سه‌گێگ بۆ سه‌گه‌کانی تر و هه‌روه‌ها بۆ مرۆڤ کانیش، نیشان ده‌دا .
سه‌یدقادر هیدایه‌تی:
له راستیدا منیش به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی گۆگۆل وه‌بیر فه‌زای چیرۆکه‌کانی کافکا ده‌که‌وتمه‌وه، بۆ وێنه چیرۆکی "پاڵتۆ" زۆر له فه‌زای چیرۆکی "دادگایی" ده‌چێ. هه‌ر وه‌ک ئاماژه کرا گۆگۆل جودا له‌وه‌ی که یه‌کێک له بناغه‌دانه‌رانی کورته چیرۆکه، ده‌توانین بڵێین گۆگۆل به مۆرک و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌وه یه‌کێک له بناغه‌دانه‌رانی چیرۆکی مودێرنیشه. گۆگۆل هه‌ر له سه‌ره‌تاوه توانی ڕێبازێکی نوێ بۆ چیرۆک نووسی بکاته‌وه. به بۆچوونی من زۆربه‌ی تکنیکه‌کانی گۆگۆل مۆدێرنن به‌ڵام له باری ناوه‌رۆکه‌وه نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ که گۆگۆل یه‌کێکه له ره‌خنه‌گرانی مۆدێرنیته و هه‌ر له‌م باره‌وه‌یه بۆته پێشه‌ندگی که‌سێکی وه‌ک کافکا ، ده‌توانین بڵیین کافکا به جۆرێک گۆگۆلی درێژه داوه و ته‌واو و ته‌کمیلی کردووه. زۆربه‌ی چیرۆکه‌کانی گۆگۆل ره‌خنه له ده‌سکه‌وت و په‌تاکانی دنیای بۆرۆکراسی و مۆدێرن ده‌گرن و باسی ئه‌و که‌سایه‌تی و مرۆڤانه ده‌که‌ن که له دنیای مۆدێرندا تێک شکاو و تێکڕووخاون. جگه له‌و ڕاستییه به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ - پێموابێ له ساڵی 1848 بوو- له وتارێکدا زۆر توند وتیژانه هێرش ده‌کاته سه‌ر لیبرالیسم وه‌ک یه‌کێک له دیارده‌کانی مدیرنیته و به توندی جیهانی رۆژاوا ده‌کوتێ. گوایه له‌م وتاره دا لایه‌نگری له سیستمی "سێرف"ی رووسییه کردووه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا زاڵ بووه و زۆربه‌ی رووناکبیران به‌دژی بابه‌تیان نووسیوه. ئه‌و لایه‌نگرییه گۆگۆل له وه‌ها سیستمێکی نامۆدێرن ده‌بێته هۆی به‌رهه‌ڵستی توندی ره خنه گران و رووناکبیران...
ره‌حیم عه‌بدولره حیم زاده :
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه باس بکه ین که گۆگۆل له نێوه‌راستی ژیانی تووشی جۆرێک بشێوی و ئاژاوه‌ی رۆحی دبێ و زۆربه‌ی کاره‌کانی خۆی ره‌ت ده‌کاته‌وه. شتێکیش که نابێ لێره‌دا له بیرمان بچێ ئه‌وه‌یه که به‌شێک له پرۆسه‌ی مۆدێرنیسم ، ره‌خنه گرتن له مودێرنیسمه . کافکاش که خۆی گه‌وره‌ترین چیرۆک نووسی مودێرنه، هه‌ر خۆشی به توندی مودێرنیسم نه‌قد ده‌کاته‌وه . گۆگۆلیش هه‌روایه .
سه‌یدقادرهیدایه‌تی :
فۆرمالیسته کان زۆر شتیان له باره‌ی گۆگۆله‌وه نووسیوه. به بڕوای ئه‌وان گۆگۆل هه‌وه‌ڵین کورته چیرۆک نووسێک بووه که تکنیکی ئاشنایی سڕینه‌وه‌ی به‌کارهێناوه؛ ئاشنایی سڕینه‌وه له تکنیکه سواوه‌کانی رێئالیسم و ته‌نانه‌ت له زمانیشدا. ئاخێنباوم ده‌ڵێ : گۆگۆل زۆر شه یدای شته‌کان بوو؛ کۆت ،پۆشاک ، ده مامک و ...شته‌کان له لای ئه‌و شتێکی ئاسایی نه‌بوون و ئه‌و به جۆرێکی نوێ که‌ڵکی لێ وه‌رگرتوون.
کارێکی گرینگی تر که گۆگۆل کردوویه‌تی، شکاندن و ڕووخاندنی زمانی ئه‌ده‌بی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی رووسییه بووه. زمانێکی فاخر و باڵاده‌ستی ئه‌ده‌بی که به ته‌واوه‌ت له ژێر کارتێکردنی پووشکیندا بوو. زمانێک که به هۆی هێزێکی تایبه‌ته‌وه هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌ده‌بی خستبووه ژێر چه‌تری خۆیه‌وه و تا ئه‌و کات به سه‌ر زمانی ئه‌ده‌بیی رووسییه‌دا زاڵ بووه. گۆگۆل توانیویه‌تی ئه‌و زمانه تێک بشکێنێ و به هێنانه ئارای زمانی ئاسایی و هه‌مووانیی بۆ نێو چیرۆکه‌کان توانیی بۆ یه‌که‌م جار له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و زمانه ره‌سمی و باڵاده‌سته‌ی پووشکین له ئه‌ده‌یاتدا که‌م بکاته‌وه و ئه‌و زاڵ بوونه تێکبدا و زمانی ئه‌دبیاتی رووسی له‌و حاڵه‌ته رسمییه رزگار بکا، له پێش ئه‌ودا هه‌موو نووسه‌رانی رووسییه له ژێر کارتێکردنی پووشکین دابوون، هه‌موویان به‌جۆرێک له ژێر سێبه‌ری پووشکیندا بوون. دوای به‌رهه‌مه‌کانی گۆگۆل ئه‌و بوێرییه دروست بوو که هه‌ر کام بتوانن زمانی تیابه‌تی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و ورده ورده زامنی ئه‌ده‌بی رووسییه له ژێر سێبه‌ری قورسی پوشکین رزگاری بوو.
گۆگۆل له دروست کردنی که‌سایه‌تی و ده‌سته به‌ر کردنی زمانێکی تایبه‌ت وته‌نزدا ئه‌وه‌نده شاره‌زا و وه‌ستا بووه که نووسه‌ری گه‌وره‌ی وه‌ک داستایووسکی به تایبه‌ت نووسراوه‌کانی نیوه‌ی هه‌وه‌ڵی ژیانیدا له ژێر کارتێکردنی گۆگۆلدا بووه و زۆری هه‌وڵداوه تاکوو توانیویه‌تی له ژێر کارتێکه‌ریی گۆگۆل خۆی ڕزگار بکا و ئه‌و دووپات نه‌کاته‌وه. ته‌نیا له به‌شی دووهه‌می ژیانیدا توانیویه تی زمان ورێبازی تایبه‌ت به خۆی بدۆزێته‌وه. بۆیه ده‌ڵێ: هه‌موومان له ژێر پاڵتۆکه‌ی گۆگۆله‌وه هاتوینه ده‌ر.
سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیم زاده :
ئیشاره کرا به کار تێکردنی پووشکین له سه‌ر نووسه‌رانی گه‌وره‌ی رووسییه. هه‌روه‌ک ئاماژه‌تان پێ کرد زمانی زاڵی ئه‌ده‌بی ئه‌و سه‌رده‌مه به بۆنه‌ی نووسراوه‌کانی گۆگۆله‌وه ، ئاڵ وگۆڕی به سه‌ر هات. هه‌وه ڵ جار گۆگۆل به هێنانه‌وه‌ی جۆرێک زمانی تێکه‌ڵا و له رووسی و ئۆکراینی یان رووسی به زاراوه‌ی ئۆکراینی توانیویه‌تی ئه‌و زمانه رسمی و چه‌ق گرتووه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و کاتدا باو بووه ،بگۆرێ . وه‌کوو ده‌زانین گۆگۆل به خۆی ئۆکراینی بووه ، ئه‌م کاره‌شی هه‌وه‌ڵ جار به نووسینی دوو کتێبی "رۆژاوا له قه‌راغ گوندی دیکانکا" و کۆمه ڵه چیرۆکی "ئارابێسک" کردووه، که به چیرۆکی ئوکراینی ناو بانگیان ده‌ر کردووه.
ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده :
ئه‌گه‌ر به دیدی ناوه‌رۆکه‌وه ته‌مه‌شای چیرۆکه کانی گۆگۆل بکه‌ین، به روانینێکی پاش سا ختاری، یان باختینی یه‌وه، هه وه‌ڵ شتێک که وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ چینه جۆراو جۆره کانی وڵاتی رووسییه‌یه . فه‌زایه‌کی کارناواڵی به سه‌ر چیرۆکه‌کان ، به تایبه‌ت چیرۆکی "بلواری نیفسکی"دا زاڵه . ئه‌م چیرۆکه وه‌ک تابڵۆیه‌ک هه موو چینه‌کانی وڵاتی رووسییه نیشان ده‌دا . له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی چیرۆکه‌که سه‌ر به دوو چینی جێاوازی کۆمه‌ڵگای رووسییه‌ن ، که‌چی له په‌راوێز و توێی ژێره‌وه‌ی چیرۆکدا هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگای رووسییه به جوانی نیشان ده‌دا . له فه‌رانسه باڵزاک بۆرژوا‌کانی به باشی وه‌سف کردووه . ویکتۆر هۆگۆ نوێنه‌رایه‌تی فه‌قیر و نه‌داره‌کان ده کا. به‌ڵام گۆگۆل به جۆرێکی وه‌ستایانه هه‌مو چینه‌کانمان پێ نیشان ده‌دا. بویه ناتوانین بڵێین گۆگۆل نووسه‌ری کام چینی کۆمه‌ڵه. له چیرۆکی "یادداشته‌کانی شێتێک:"دا، نه‌خۆشخانه‌ی ره‌وانی وه‌ک ئامرازێکی سه‌رکوت دێنێته ئاراوه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به دیدی فۆکۆییه‌وه باسی بکه‌ین : نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌وانی وه ک ئا مرازی ده‌سه‌ڵات سه‌رکوتی ئه‌وانه ده‌کا که ده‌یانه‌وێ به‌رهه‌ڵستی سیستمی داسه‌پاوی چینایه‌تی بکه‌ن . به‌ڵا م سیستمی مودێرن به ئامرازێکی مودێرن سه‌رکوتیان ده‌کا و ناهێڵێ سیستمه‌که تێک بچێ .
سه‌یدقادرهیدایه‌تی :
گۆگۆل له راستیدا دڵه‌راوکێی کۆمه‌ڵایه تی هه‌بووه و به باشی له چیرۆکه کانیدا جیاوازی چینه‌کانی کۆمه‌ڵگای خستۆته روو. به‌ڵام شتێک زۆر گرینگه که ماکی چیرۆک بۆ ئه‌و دڵه ڕاوکێ کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌که‌وتۆته ژێر مه‌ترسییه‌وه و ئه‌و پێش هه‌مووشتێک چیرۆکی نووسیوه و هه‌موو شته‌کانی دیکه له خزمه‌تی چیرۆکدان. که‌سه‌کانی گۆگۆل هه‌ر وه‌ک پێشتر باسمان کرد زۆربه‌یان بنیاده‌مه تێکشکاو و دۆراوه‌کانی ده‌روروبه‌ری خۆیه‌تی . ئۆکانێر له کتێبی "ده‌نگی ته‌نیا"دا ده‌ڵێ : کورته چیرۆک وڵاتی مروڤه تێک ڕووخاوه‌کانه. به راستی زۆرینه‌ی پاڵه‌وانه‌کانی گۆگۆل تێک قرماو وتێکڕوخاون.
بابه‌تێکی دیکه‌ی که گۆگۆل جیاواز ده‌کاته‌وه و وه‌ک چیرۆک نووسێکی مۆدێرن و پێشه‌نگی کافکا نیشانی ده‌دا ئه‌وه‌یه که له چیرۆکه‌کانیدا رێئالیسم و ناریئالیسم (واقعیه‌ت و خه‌یاڵ) به شێوه‌یه‌ک ئاوێته و تێکه‌ڵ ده‌کرێن که ببنه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ سه‌مبولیسم له چیرۆکدا. ریالیسمی له سه‌رده‌می گۆگۆل و پێش ئه‌و ته‌نیا رێئالیسمێکی ویشک بووه که به جۆرێک شوێنی له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌زموون باوه‌ڕ و پزیتویستی وه‌رگرتووه، به ڵام گۆگۆل به تێکه‌ڵ کردنی خه‌یاڵ و واقعیه‌ت و رێئالیسم و ماکه نارێئاله‌کان ئه‌و بارودۆخه سه‌قامگرتووه‌ی گۆڕی و بنه‌مای چیرۆکی مۆدێرنی دامه‌زراند.
ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده
ئه‌وجیهانه مودێرنه‌ی گۆگۆل ده‌یخولقێنێ ، نموونه‌شی بۆ ده‌هێنێته‌وه، وه‌ک دوو پاڵه‌وانی چیرۆکی بلواری نیفسکی، یه‌کیان وێنه‌رێکی رومانتیکه و له کۆتاییدا ئاکامێکی زۆر تراژیکی ده‌بێ و ده‌مرێ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووهه‌میان که کابرایه‌کی سه ر به سوپایه ، ئه‌ویش سووک وچرووک ده‌کرێ ، گاڵته‌ی پێ ده‌که ن. به‌ڵام دوای به سه‌ر چوونی چه‌ند کاتێک له بیری ده‌چێته‌وه و دیسان ده‌که‌وێته‌وه ناو غه‌ڵبه غه‌ڵب و هه‌راهه‌رای بلواری نیفسکی یه‌وه. به بڕوای من ئه‌م هه‌ڵبژادنه‌ی گۆگۆل به‌یان نامه‌ی مه‌رگی رۆمانتیسیسم و ده‌ست پێکردنی ده‌ورانی مودێرنه، به روونی نیشان ده‌دا جیهانی مودێرن چ مروڤێکی ده‌وێ ، هه‌ڵبه ت ئه‌وه ویست و داخوازی گۆگۆل نییه ، به‌ڵا م نیشان ده‌ری واقع بینی گۆگۆله. هاتنه‌وه‌ی رۆح له چیرۆکی پاڵتۆدا ده‌ربڕی رۆحی ره خنه گرانه‌ی گۆگۆله له مه‌ڕ جیهانی مودێرن و شارنشینی.
سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیم زاده :
رۆڵی تکنیک له چیرۆکه‌کانی گۆگۆلدا له چاو تایبه‌تمه ندییه‌کانی تر زۆر جیاوازه، له چاو ئه‌وه‌ی که گۆگۆل بۆ خۆی یه‌کێک له سه‌ره‌تاکانی کورته چیرۆک نووسینه، زۆر سه‌ر سووڕهێنه‌ره. به به‌راوه‌رد له گه‌ڵ ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌ی گۆگۆل تێدابووه ، ته نانه ت ئه مرۆش زۆر پێشره و ئاوانگارده . به ته‌یبه‌ت چیرۆکی یادداشته‌کانی شیتێک ، که که‌م چیرۆکی ئاوا به‌رز له بابه‌ت تکنیکه وه‌نووسراوه. شتێکی تر که له چیرۆکه کانی گۆگۆلدا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ ، نمایشی ژیانی پڕله کاره‌سات و تراژیکی مروڤه به حا ڵه‌تی کۆمێدی وته نز، که تایبه‌تمه ندییه‌کی جیاوازی به‌خشیوه به چیرۆکه‌کانی گۆگۆل .
سه‌یدقادرهیدایه‌تی :
ئاماژه‌مان به‌وه کرد که کافکا یه‌کێک له میراتگرانی گۆگۆله. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان قه‌بوول بێ، ئاماژه‌ش کرا که گۆگۆل به هۆی به کار هێنانی تکنیکی مودێرنه‌وه ته‌نانه‌ت به هۆی تکنیکه رادیکاله‌کانییه‌وه نووسه رێکی مودێرنه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌خنه‌گری مۆدێرنیته و دنیای نوێ بوو. کۆ بوونه‌یه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه رادیکالانه له گۆگۆلدا شایه د له پاڵ ئێستێرن و چه‌ند نووسه‌ری رادیکال و ئاوانگاردی دیکه، گۆگۆل وه‌ک یه‌کێک له بناغه‌دانه‌رانی تکنیک گه‌لی پۆست مودێرنیستی له چیرۆکدا ده‌نوێنێ. زیاتری جیهانی چیرۆکه‌کانی گۆگۆل پاڕۆدی و کۆمێدی داگیری کردووه، گۆگۆل به نیشان دانی که‌سایه‌تی چیرۆکه‌کانی وه‌ک کاریکاتۆر، کارتێکردنی جیهانی مودێرن له سه‌ر مروڤی هاوچه‌رخ به باشی نیشان ده‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه گۆگۆل خۆی جودا له‌وه‌ی که له سوننه‌تێکی رووسییه‌وه هاتوه، کارتێکردنی ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی ، به تایبه‌ت نووسه‌ری پێشره‌و و ئاوانگارد ئێستێرن له سه ر گۆگۆل حاسا هه‌ڵنه‌گره، به تایبه‌ت ته‌نزی تریترام شه‌ندی .
سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیم زاده :
گۆگۆل له فۆلکلوری رووسیا و ئۆ کراین که‌ڵکی زۆر وه‌ر گرتووه . بۆ نموونه لووت له فۆلکلۆری رووسیدا جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه ، منیش له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که جێ په‌نجه‌ی ئێستێرن له سه‌رگۆگۆل چ له بابه ت ته نز و چ له رووی تکنیکه‌وه به روونی دیاره . کا ر تێکردنی گۆگۆل له سه‌ر نووسه‌رانی دوای خۆی وه‌ها بووه که جاری وایه که‌سایه‌تییه‌کی چیرۆکه کانی گۆگۆل به ته‌واوی له کاری نووسه‌رانی تردا ده بینیه‌وه. بۆ نموونه "بازره‌سی گشتی" له برایانی کارامازۆف زۆر له بازره‌سی گشتی له "یادداشته کانی شێتێک" نزیکه، ئه‌وه‌ش شایانی باسه که چیرۆک نووسه پۆست مودێرنه‌کان زۆر له ژێر کار تێکردنی گۆگۆل دان . وه‌ک نووسه‌ری گه‌وره‌ی ئامریکایی بارتێلمی . ده‌توانم بڵێم چیرۆکی ( ئێمه هه‌ڕه شه‌مان کرد بوو له هاوڕێ کالبی ) ته واو رۆحێکی گۆگۆلی هه‌یه !
ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده
ده‌مهه‌وێ دوو شت باس بکه‌م : رۆمان یاکۆبسێن کاتێک باسی ئه‌ده‌بی مودێرن ده‌کا ، باسی دیالکتیکی په‌یوه‌ست و لێک ترازان له سوننه‌ت ده‌کا . ئه‌و ده‌ڵێ : هه‌ر کارێکی مودێرنی به پێز کاتێ داده بڕێ له سوننه ت ،دابڕانه‌که‌ی به یه‌کجاری نییه. هه ربۆیه‌ش کاره مودێرنه‌کان ناتوانن به ته‌واوه‌تی له کاره‌کانی پێش خۆیان جیا ببنه‌وه. هه ر بۆیه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییکانی ریالیسمی سه‌ده‌ی هه‌ژده له کاره‌کانی گۆگۆلدا ده‌بیندرێ . گه‌رچی زۆر جاریش له‌م سوننه‌ته جیا بۆته‌وه . به تایبه‌ت له جۆری گێرانهه‌وه‌دا . هه‌روه ک ئاماژه ی پێ کرا تێکه‌ڵ کردنی ریالیسم و خه‌یاڵ کارێکی نوێ بووه هه‌وه‌ڵ جار گۆگۆل کردوویه‌تی . لێرهه‌دا ده‌مه‌وێ پرسیارێک بێنمه گۆڕێ . وه ک چۆن ده‌ڵێن جیهانی کافکایی، ئایا ده‌توانین بڵێین جیهانی گۆگۆلی ؟ ئه‌گه‌ر ده‌توانین ، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کامانه‌ن ؟ چۆن ده‌کرێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌ست نیشان بکرێ؟
سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیم زاده :
من پێموابێ توانیبێتی له کورته چیرۆکه‌کانیدا جیهانێکی تایبه ت به خۆی بخوڵقێنێ .
ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده
من پێم خۆشه بڵێم جیهانێکی گۆگۆلی هه یه. به‌ڵام هه‌رکات گۆگۆل ده‌خوێنمه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆگۆل رووبه‌روو ده‌بم . گۆگۆلی نووسه‌ری شانۆنامه‌ی "بازره س" له گه‌ڵ گۆگۆلی کورته چیرۆکه‌کان و گۆگۆلی "تاراس بۆلبا" زۆر جیاوازن . بۆیه زۆر زه‌حمه‌ته شتێک به ناوی جیهانی گۆگۆلی قه‌بووڵ بکه‌م . گۆگۆل له "بازره‌س"دا نووسه‌رێکی سیاسییه، به‌ڵام له کورته چیرۆکه‌کانیدا وه‌ک چۆن مارشاڵ بێرمه نیش ئاماژه ی پێ ده‌کا ، زۆرتر نووسه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه . هه‌ر چه‌ند خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی جیاوازه که ئه‌و له هه‌موو نووسه‌رێکی دیکه جیا ده‌کاته وه. که به‌رچاوترینی ئه‌وان ته نز و پاڕۆدییه که تایبه‌ته به گۆگۆل . ئه‌وه‌ش ته نیا وته نیا له چۆخۆ ف دا هه یه !
سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیم زاده :
هه‌ر وه‌ک پێش تریش کوتم جیهانی گۆگۆلی زیاتر له کورته چیرۆکه‌کانیدا به‌رجه‌سته ده‌بێ . گۆگۆلی چیرۆک نووس، زۆر گه‌وره‌تره له گۆگۆلی شانۆنامه نووس و گۆگۆلی واعییز و قه‌شه !!
سه‌یدقادرهیدایه‌تی :
هه‌به‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر بێ که زۆر که م نووسه ر هه‌ن بتوانیین بڵێین خاوه‌نی جیهانی تایبه به خۆیانن. ئه‌وه‌ی که گۆگۆل چیرۆکه‌کانی تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیان هه‌یه نابێته هۆی به‌دی هاتنی جیهانی تایبه‌ت و نه‌بوونی جیهانی تایبه‌تیش له به هێزی چیرۆکه‌کانی که‌م ناکه‌نه‌وه. به‌ڵام کافکا فه‌رقی هه‌یه و ئه‌و له‌و نووسه‌ره ده‌گمه‌نانه‌یه که توانیویه‌تی جیهانی کافکایی دروست بکا. ئه‌و له کۆ به‌رهه‌مه‌کانیدا به شێوه‌یه‌کی گشتی خشت به خشت هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه تاکوو بتوانێ جیهانی تایبه‌ت به خۆی دروست بکا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه هیچ له گه‌وره‌یی گۆگۆل که‌م ناکاته‌وه؛ چونکه هه‌موو نووسه‌ران جیهانی تایبه‌تییان نییه و زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و نوسه‌رانه‌ی جیهانی تایبه‌تییان هه‌یه.
سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیم زاده :
من پێم وایه نووسه‌رێکی وه‌ک پرۆست جیهانێکی تایبه ت به خۆی هه‌یه .شایه‌د جۆیسیش !!
ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده
هه‌ر وه‌ک باس کرا ساز کردنی جیهانێکی تایبه‌ت بۆ نووسه‌ر گه وره‌یی ناهێنێ ، و نه‌بوونیشی له گه‌وره‌یی که‌م ناکاته‌وه . پرۆست ته‌نیا کتێبێکی هه‌یه وجۆیس یش پێم وانییه جیهانی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت . جیهان وفه‌زای دووبلینیه‌کان زۆر جیاوازه له جیهان وفه‌زای یوولیسیس . چه ند نووسه‌رێکی ده‌گمه‌ن هه‌یه که به تێ رادیویی ده توانیین وه‌ک خاوه‌نی جیهانێکی تایبه‌ت نێویان بێنین، وه ک کافکا، داستایفسکی، بێکێت ...