گیل گه‌مێش

وه‌رگێڕان بۆ فارسی: ئه‌حمه‌د شاملوو
وه‌رگێڕان بۆ کوردی: حه‌مه‌ده‌مین شامحه‌مه‌دی
كه‌ڵكه‌ڵه‌ی خه‌ڵكیمه بۆ بناسی ئه‌و، ئه‌وی دیتوویه به چاو هه‌موو شتێ، ئه‌وی ناسیویه زرێ و بۆ‌وی فامراوه شتان.
ئه‌و كه‌سه‌ی شاراویه‌كانی موو به موو یه‌كاڵه كرد.
گیل گه‌مێش، فه‌رزانه تاق، بناسه ئه‌و به گش شتێ،
ئه‌وی وندایه به چاو دیتوویه‌تی و هه‌واڵی گش نه‌هێنیه‌كانی پێیه ئه‌و،
ئێمه‌ی ئه‌و له مردووه خیزه ورده‌كان زانستیدا كۆنتر له تووفانی مه‌زن،
وا كه كه‌شته‌نگ و گه‌شین له ڕێیێ زۆر دووره‌وه هات.
چیرۆكی كرده‌وه‌ی مه‌زنانی خۆی، هه‌ڵكه‌نده سه‌ر سینگ ته‌ته‌ڵان،
شوره‌كان – ئوركه‌شار – ده‌وردراو
ئیئان_ی متفه‌رك، خه‌زێنه! ئه‌و عه‌جایبه‌ی_ به وێنه‌ی فه‌رمووی هاته دی.
جارێ له‌م دیواره خوردبه‌وه، وه‌ك له مه‌فره‌غ داڕژابێ تا به خوار
بڕوا له شووره‌ی ئه‌نده‌روون تاقانه‌یه له گش جیهان،
ده‌س بێنه به‌م درگانه‌دا كه له كه‌ونارێكی زۆر كۆنه‌وه هه‌ن.
له ئیئان بچۆبه‌رۆ _جێگه‌ی ئیشتر_
كه نه هیچ بنیاده‌مێ و نه شایێكیش، كۆشكی وه‌های سازاندبێ.
بچۆ به برجه‌كانا بگه‌ڕێ.
بنچینه‌كان تاقی كه‌وه و سه‌رنجی خشت چنینی شووره‌كان بده و _
بڕوا، نه وه‌ك كه‌لێنه‌كانی خشتی سوور نه‌بێ و
بناغه‌كان مه‌گین له حه‌وته‌وان، بلیمه‌تان نه‌هاتنه ده‌ر.
..................
دوو كوتی ئه‌وخودان و یه‌ك به‌شی بنیاده‌مه،
نه‌خشی جه‌سته‌ی هه‌ر خۆیان، خواگه‌لان داڕشتووه.
دایكی نین سۆن _ جوانیه‌كه‌ی ئاوێته كرد...
گیل گه‌مێش قه‌ڵای ئورۆك _ ی كرده ماڵ سه‌رومل له ئاسمان بوغور به وێنه‌ی جوانه‌گایێكی مه‌زن،
زه‌بری ئامرازی شه‌ڕان تای ئه‌و نییه‌ن.
هاوه‌ڵانی گوێ قۆڵاغ ده‌بێ ببن ده‌سته‌ونه‌زه‌ر به پێوه گشت،
لاوان ئورك له ماڵه‌وه‌ش له خۆفیان:
“گیل گه‌مێش وه‌ی كوڕ به ده‌س بابانه‌وه ناداته‌وه،
قین و قاڕی شه‌و و رۆژ زه‌نجیر له‌به‌ر یه‌ك ده‌چڕێت.
گیل گه‌مێش وه‌ی، شوانی باژێڕی ئوروك
ئه‌وی شوانی خه‌ڵكی خۆی و شای ئه‌وان،
زۆر به‌هێز و نامیه و هه‌ژیر و فره‌زان،
كچ به‌وه‌ی خۆشی ده‌وی ناداته‌وه،
با گراوی پاڵه‌وانێكی به ناو، با هاوپێخه‌فی سۆزی گه‌نجێكی بێ نیشان!”
له هه‌ڵای په‌ساپه‌سای شكات ئه‌وان، گه‌له خوایانی مه‌زن،
خواكانی ئاسمان كوتیان له مشت و مڕ له‌گه‌ڵ به‌دیهێنی ئوروكه‌شار:
“ئه‌م كه شێوه‌ی گیل‌گه‌میشت داوه‌تێ بوغزه‌گای زه‌نجیر پسێن زه‌بری
ئامرازی شه‌ڕان تای ئه‌و نییه‌ن هاوه‌ڵانی گوێ له مست ده‌بێ ببن ده‌سته‌ونه‌زه‌ر به پێوه‌بن،
گیل گه‌مێش وه‌ی، باب و كوڕ له یه‌ك ده‌كا.
قین و قاڕی شه‌و و رۆژ زنجیر له‌به‌ر یه‌ك ده‌چڕێت.
ئه‌وی _ شوان ئورووكه‌شار ده‌وردراو_
ئه‌وی _ شوانی خه‌ڵكی خۆی و شای ئه‌وان،
گیل گه‌مێش _ زۆر به هێز و نامیه و هه‌ژیر و فره‌زان،
كچ به‌وی خۆشی ده‌وێت ناداته‌وه،
با گراوی پاڵه‌وانێ بێ به ناو، با هاوپێخه‌فی سۆزی گه‌نجێكی بێ‌نیشان”
ئه‌ونه‌ی كه ئه‌نوو بناشتی بێ وچان ئه‌وانی بیست،
ئورۆرۆ_ خاتوو خواوه‌ن مه‌زنی _ هه‌رایێ كرد‌و وا وتی:
“ئورۆرۆ _ تۆی ئافرانی گیل گه‌مێش.
هه‌ر ئێسته سازێنه له بۆ ئه‌وی لفێ،
باڕقه‌ی بێ له هه‌ڵای گیانی ئه‌وا،
با ره‌قیب بن به یه‌ك و تێك نه‌چێ هێمنایه‌تی شاری ئوروك!”
هه‌روا كه ده‌یبیست قسه‌كان، خوا ئورۆرۆ،
هاولفی داخواز ئه‌نۆی هه‌ڵكه‌ند له‌سه‌ر خه‌یاڵ به نه‌خش،
سا ده‌ستی شت،
له‌گڵه سووران ده‌ستی پڕ كرد و به ئاوی زاری ئاوی دا و
ئافراندی ئه‌نكیدۆپاڵه‌وان له بێخی ده‌شت،
به‌دیهه‌یێ له بێده‌نگی شه‌وان، كوتێ له جه‌سته‌ی نوورته.
سه‌ر تا به خوار وندا له قژ،
ئه‌و به قژ واسه ژنێك
خه‌رمانی مووی، به هێز، وه‌ك گوڵی گه‌نمان شین ده‌بێ.
نه له‌كن بنیاده‌مان بناسی كه‌س. نه له نێو دیاره‌كان شارۆچكه‌یێ.
جلی به‌ر، چه‌شنی شه‌ككان خوای له به‌را
له‌گه‌ڵ مامزان له وه‌ڕی گیاووگژه
له گۆلاوان‌دا ده‌خوا ئاوی ژه‌می له‌گه‌ڵ دڕان
شاده ئه‌وده‌مه‌ی ده‌ژین له ئاوگه‌دا به‌وانه‌وه.
راوچی به‌د زاتێ به تاك
له لێوی ئاوا تووشی هات
رۆژ و دوا رۆژ و دیسانۆ رۆژی دی
له رۆخی ئاو
راوچی ئه‌ونه‌ی كه ده‌دی رۆمای له ترسان سڕ ده‌بوو چه‌شنی ئاوی
جه‌ڵغه‌دار
دوا ئه‌وه‌ی زوو داگه‌ڕاوه شوێنی خۆی
په‌شێو و كز، كه‌سیره و كڕ
بیری ئاڵۆزكاو و روخساری خه‌مین
خورپه ئاژن بوو هه‌موو گیان و له‌شی
رووی له رێبوارێ ده‌چوو یه‌گجار له دوور هاتبێ.
راوچی زمان ده‌گرێ و قسان ده‌كا
به بابی خۆی ده‌ڵێ:
“بابی من پیاوێك هه‌یه له بنانی ده‌شتان دێته سه‌ر
به هێزتر كه‌س ئه‌وه له‌م خاكه‌دا، ئاوێته‌ی ئه‌و ئازایه‌تی
بازۆڵه‌ی به تین بڵێی، دنه هه‌ڵدێری ئه‌نوون
به‌رده‌وام له ده‌شتان دێ و ده‌چێ
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ی دڕان گیا و گژانه له‌وه‌ڕی
پێی له په‌سا له ته‌ك ره‌وه‌ی دڕانی خۆیه‌تی له لێوی ئاو
مه‌ترسی سه‌ری كردۆته دڵم زاتم نییه بچمه به‌رۆی
چاڵ داوه‌كان كه كردبووم پڕیه‌وه كرد
ئه‌وی تۆڕ نابوومه‌وه خڕیه‌وه كرد
بوونه‌وه‌ر سارام له ده‌س ده‌تارێنێ
ئیدی ئیش و كاری بۆ نه‌هێشتوومۆ له ده‌شت
بابی زار ده‌كاته‌وه و قسان ده‌كا و ده‌ڵێت به‌وی!
“گیل گه‌مێش وێنه‌ی نییه له عاله‌ما به هێز و گوڕ
ده‌ژێتن له شار ئوروك، كوڕم بڕۆ
بازۆڵه‌ی به تین بڵێی، دانه هه‌ڵدێری ئه‌نوون
هه‌سته هه‌ی، هه‌ڕۆ كوڕم بۆ لای ئه‌وی
هه‌ر به هێزی زه‌مه‌نی ئه‌ما بڵێی
له كیژانی شاد، یه‌كی ده‌سچنت ره‌گه‌ڵ ده‌خاو
ئه‌و به‌سه‌ر ئه‌م پیاوه‌دا سه‌ر ده‌كه‌وێ، سه‌ره‌ڕای بۆركانی هێزی ناخی ئه‌و
كاتی ژه‌ماو ئه‌و دڕانی ده‌شته‌كی كه دێنه ئاو
ده‌بێ كچ دادڕێ جل و به‌ر و چاو دزانی له‌ش ته‌واوه‌ن ده‌ربخات.
پیاوی وه‌حشی پاشی دینی ده‌چته به‌ر پێڵاوی وی و
ره‌وه كێویان كه له سایه‌ی به خه‌می ئه‌وا هه‌ڵیان ئه‌دا نه‌بان ئه‌بن!”
راوچی گوێ ئه‌داته په‌ندی باب
راده‌بێ بۆ حه‌ولی دینی گیل گه‌مێش
هه‌نگاو ده‌نێ و ده‌گاته شار.
گیل گه‌مێش! یاریده‌یی! تۆ گوێم ده‌یێ
پیاوێك هه‌یه له بنانی ده‌شتان هاته سه‌ر
“به هێزتر كه‌س ئه‌وه له‌م خاكه‌دا، ئاوێته‌ی ئه‌و ئازایه‌تی
بازۆڵه‌ی به گوڕ بڵێی، دانه هه‌ڵدێری ئه‌نوون
به‌رده‌وام له ده‌شتان دێ و ده‌چێ
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ی دڕان گیا و گژانه له‌وه‌ڕی.
پێی له په‌سا له ته‌ك ره‌وه‌ی دڕانی خۆیه‌تی له لێوی ئاو
مه‌ترسی سه‌ری كردۆته دڵم، زاتم نییه بچمه به‌رۆی
ته‌ڵه چاڵه‌كانی ده‌ستی خۆم رێك داخنێ
داوی چنراوه‌م له كوێ هه‌بێ رێك ده‌بڕی
بوونه‌وه‌ر سارام له ده‌س ده‌تارێنێ
ئیدی ئیش و كاری بۆ نه‌هێشتوومۆ له ده‌شت”
سا گیل گه‌مێش ده‌ڵێت به‌وی.
له كچانی شادا جیاكه‌وه وریاتر و بیبه و بڕۆ
گه‌ر له بۆ ژه‌ماوێ هاتنه سه‌ر گۆڵاو ره‌وه‌ی
كچ ده‌بێ رووت بیته‌وه و چاودزانی ده‌ربخا
پیاوی وه‌حشی پاشی دینی ده‌چته به‌ر پێڵاوی وی و
ره‌وه‌كێویان كه له سایه‌ی به خه‌می ئه‌وا هه‌ڵیان ئه‌دا نه‌بان ده‌بن!”
راوچی هاوڕێی خاتوو دینێ وریا شادێ رێكه‌وت
چوونه رێ و رێ‌یان بڕی و
سێ رۆژان كه تێپه‌ڕی گه‌یینه جێ
راوچی و كچی شاد له وێنده‌رێ گیرسانه‌وه
رۆژ و دوا رۆژیش له لێوی ئاوێ مانه‌وه
تا ره‌وه هاته سه‌ر ئاو له توونیان
كێویه‌كان سه‌رخۆشی دیتن ئاوی مه‌ن
به‌ڵام ئه‌ویش، كه ده‌شته‌زێ بوو ئه‌نكیدۆ
له‌گه‌ڵ مامزان له‌وه‌ڕی گژوگیان
له گۆلاوان داده‌خوا ئاوی ژه‌می له‌گه‌ڵ دڕان
مه‌ستی كێویه‌كانی خۆی له ئاوگه‌دا شادی ده‌كا
كچی شاد ده‌بینێ ئه‌و، وه‌حشیه پیاو
نه‌ڕڕه لاوێ سه‌ربزێو، گۆڕایی ده‌شت
“ئێسته ئه‌وه! ئه‌ی كچی شاد! سینگۆڵه مه‌گوشه به ده‌س، به‌ر ده‌با كه‌تانی داخزی و
كێوی شادیت ده‌ركه‌وێ.
بگره رانانت به‌رز با چێژ و تامی وه‌رگرێ
رامه‌كه: هه‌ناسه‌كانی بچنه‌وه!
هه‌ر ببینێتت بزانه دێته لات
كه‌تانی به‌ر فڕێده با به سه‌ر له‌شتدا راكشێ
رازی و ندای ئافه‌رتی بنوێنه پێ، به‌و وه‌حشیه
حه‌ول و ده‌ولی عاشقانه‌ی به‌زه‌وان به گوێی ئه‌ندامه‌كانتا ده‌چپێ
كچی شاد كه‌تانی سینگی لێ‌گه‌ڕا، تا داخزا
گرتی رانانی به‌رز تا چێژ و تامی وه‌رگرێ
هه‌ڵنه‌هات پشووی له گیانی ئه‌و چنی
كه‌تانی دامڵكاند و پیاو ته‌واو به سه‌ر ئه‌وا خه‌وت
رازی و ندای ئافره‌تی نوانده پیاوه وه‌حشیه
جم و جۆڵی عاشقانه‌ی پیاوه ده‌شته‌كی گه‌ڕایه نێو گیانیه‌وه به سرته‌وه.
شه‌ش و حه‌وت رۆژ و شه‌وان به نێر و مه‌ستی ئه‌نكیدۆ، تێكه‌ڵ كچی شادی ده‌بوو
وا كه چاو و دڵ له چێژی تامی گه‌ڕیان تێر ده‌بوو
بۆ بناسی كێویه‌كانی راده‌بێ
كه‌چی ئاسكان ده‌سڵن له دیتنی و
بوونه‌وه‌ر دووره‌ه‌رێزی ئه‌نكیدۆ راده‌وه‌سن.
ئه‌نكیدۆ له خۆی نه‌وی كه راببێ، بێ‌تین و گوڕ به‌ڵاله‌شی
ئه‌و حه‌له‌ی بوونه‌وه‌ران به له‌ز ده‌چوون، تێك ده‌شكا هێزی ژنۆی و دۆش ده‌ما
گه‌لێ ماندوو ئه‌نكیدۆ، ره‌و و بازی وه‌ك جاران نه‌بوو
پشكووتبوو گیانی به‌ڵام، هۆشیاریه‌كه‌ی زێده‌پتر
گه‌ڕاوه به‌ر پێڵاوی ژن كه دانیشێ و
ژنه سه‌یری روخساری ده‌كاته‌وه سة‌ر له نوێ
ئیسه هه‌رچێكی به سه‌ر زاری ئه‌وا تێده‌په‌ڕێ، گوێ ئه‌وه كه ده‌ژنه‌وێ.
كچی وشیاری شاد به ئه‌نكیدۆی ده‌گوت:
“گه‌لێ جوانی ئه‌نكیدۆ چه‌شنی خودایه‌كی ئه‌تۆ
له‌گه‌ڵ دڕانی ده‌شته‌كی بۆچی له ده‌شتا ره‌و ده‌كه‌ی
وه‌ره! من به‌ته‌مام بتبه‌مه شاری په‌رژینی ئوروك
بۆ په‌رسگه عه‌جایبێ، كه جێگه‌ی ئیشتر و ئه‌نون
جێ وچانی گیل گه‌مێش، ئه‌وی توانایه ته‌واو
ئه‌وی چه‌شنی گابوغه كێویانه حه‌زی، سه‌رداری، هێزی پیاوان بێ هه‌موو.
له ده‌راو ده‌می خه‌نی ده‌بوو، كه ده‌یدواند
بزانی حاڵی خۆی، یاری ده‌ویست
به‌وی كوت ئه‌نكیدۆ، به ژنی وشیاری كوت:
“كیژی شاد ده‌هه‌سته بێ، به‌مبه ئه‌و په‌رسگه پاكژه موباره‌كه
هاوڕێم به تا هه‌واری ئیشتر و ئه‌نوو
تا جێ وچانی گیل گه‌مێش، ئه‌وی توانایه ته‌واو
ئه‌وی چه‌شنی گابوغه كیویانه حه‌زی، سه‌رداری، هێزی پیاوان بێ هه‌موو.
ده‌مه‌وێتن له ته‌كیا په‌نجه له نێو په‌نجه بێنم، گازی زۆرانی بكه‌م
بگوڕێنم له سه‌رانسه‌ر ئوروكا “به هێزتر و به تاك منم”
ده‌مه‌وێتن، چاره‌نووسان بگۆڕم به هاتنم
ئه‌وی ده‌شته‌زێن به‌هێزتر و پڕاوپڕی گیانیان له گوڕ”
بێ ده‌سا بچین و ئه‌و ببینێ شێوه‌كه‌ت
دینی گیل گه‌مێش له گه‌ردنم، بۆ، چونكه پێ ده‌زانم شوێنه‌كه‌ی
ده‌ی ده‌سابێ ئه‌نكیدۆ، بۆ شاری په‌رژینی ئوروك
كوڕ و كاڵ له‌وێنده‌رێ پشتوێنی جوان به پشته‌وه‌ن
جێژن و شادین هه‌موو رۆژ
ساز و ته‌مبوور له گلا له ژه‌ندن و
ناسكۆڵ به‌ده‌ن و له‌به‌ر دڵانن كچی شاد
رازاوه به شه‌نگی خواژن و ئاوێته به بۆنی خۆش
ئه‌وان كچانی شاد – مه‌زن و سه‌رۆك ناهێڵنه‌وه له خه‌وتناش كاتی شه‌وێ.
ئای ئه‌نكیدۆ، هه‌ڵه‌ی له ژین!
گیل گه‌مێش من، پیاوی شادی و ره‌نجه‌كان، نشانته‌ده‌م
له رۆمای ورده به‌وه تاوێكی سه‌رنج
جوانی ئه‌و پیاوانه‌یێكی لاو و گه‌نج، شادی بسووتێ ژین له تۆی گیانی ئه‌وا
به‌ژنی خه‌مڵاوی له جوانی خواژنه
ئه‌و كه شه‌و ناچێته چاوی خه‌ونه رۆژ
هێزی سه‌د هێنده‌ی ئه‌تۆ له سه‌رتره
ئای ئه‌نكیدۆ، بگۆره تۆ، ئه‌م قین و قار
گیل گه‌مێش _ كه شه‌مشه _ خوا خۆشی ده‌وێ
ئه‌نلیل و ئائاو ئینو فامی به‌رینیان داوه‌تێ
فره پێش ئه‌وه‌ی له بێخی ده‌شتان بێیه بان
تۆی له خه‌ونا، له ئوروكا دیتبوو
گیل گه‌مێش رۆژێ كه هه‌ستا راسته‌قینه‌ی خه‌ونی خۆی دركاند به داك:
دایه! شه‌و وێنه‌ی خه‌وێكم دیتووه:
هێشتا به سه‌ماوه مابوونۆستێر
واسه هه‌ڵدێری ئه‌نوو كه نیشته‌وه له پاڵ منا
ویستم له عه‌رزی هه‌ڵبڕم: به ده‌ر له تاقه‌ت و وزه‌م
ویستم تلێكی پێبده‌م: جووڵه‌ی نه‌كرد و مامه‌وه
شاری ئوروك كۆوه ببوون ته‌واوه‌تی
به عام وڵاته‌كان له‌به‌ر ئه‌و هاتبوون
له حاستی ئه‌و لوولیان ده‌خوارد
پیاوی لاو ته‌مووره‌یان ده‌دا و
چه‌شنی زارۆكی زه‌لیل رایانده‌مووسی پاوپلی
ئه‌منیش به‌راس وێنه‌ی ژنان، لاواندمه‌وه و حه‌شارما
ئیدی كردمه پایه‌ننازی تۆ‌و
تۆش به هاولفی منت ژمارد
داكی گیل گه‌مێش _ خاتوو فه‌رزانی دڵ وشیاری راززان، كوتی به پیری خۆی
نین سۆن _ خاتوو فه‌رزانی دڵ وشیاری راززان به گیل گه‌مێشی كوت
ستێری ئاسمان هه‌موو هه‌واڵی تۆن
ئه‌وی وێنه هه‌ڵدێری ئه‌نوو كه‌نیشته‌وه له پاڵتاو
ته‌مات وابوو هه‌ڵی‌گری و له تاقه‌ت و وزه‌ی تۆدا نه‌بوو
ته‌مات وابوو تلی ده‌ی و، جووڵه‌ی نه‌كرد و مایه‌وه
كرته پایه‌ننازی پێم و
من ژماردم به برات
تۆش هه‌ر وه‌كوو هاوپێخه‌فی، به نازكێشانی خۆت شاربووته‌وه
لێك دانه‌وه‌ی خه‌ونی تۆ پیاوێكه به هێز، هاوده‌مێك رزگار ده‌ری هه‌واڵی خۆی.
تژی هێز و گوڕ ئه‌وه، له‌م خاكه‌دا به‌هێزتری كه‌سان ده‌بێ
بازۆڵه‌ی به چه‌شنی هه‌ڵدێری ئه‌نوو زه‌خت و به گوڕ ده‌بێ و
تۆش به راس وه‌كوو ژنێ به نازكێشانی خۆت ده‌یشاریه‌وه.
مانایی‌تر خه‌و دیتنت ده‌ڵێ قه‌تحێن به‌جێت ناهێڵێ ئه‌و.
“ئێسته مانای خه‌ونی دیت!”
گیل گه‌مێش كوتی به داكی خۆی رۆژێكی دی:
دیسانۆ خه‌ونم دیوه داك!
ته‌ورێ كه‌وتبوو له‌سه‌ر زه‌وی قه‌ڵای ئوروك
كۆوه بوو بوون ته‌واوه‌تی
به عام وڵاته‌كان له‌به‌ر ئه‌و هاتبوون
له ده‌وری ئه‌و خه‌ڵك لوولیان ده‌خوارد
من ئه‌وم هاویشته نێو پێیانی تۆ
راست به چه‌شنی هاو خه‌وێ به ناز كێشانی خۆم شاردبوومه‌وه و
“تۆش به هاولفی منت ژمارد”
داكی گیل گه‌مێش _ خاتوو فه‌رزانی دڵ وشیاری راززان، كوتی به كوڕی خۆی
نین سۆنی دڵه‌وان _ خاتوو فه‌رزانی دڵ وشیاری راززان، به گیل‌گه‌میشی كوت
ئه‌و ته‌وره وا دیتت به چاو ئه‌ی پیاوه‌كه
ئه‌و ته‌وره وا خۆشت ده‌وێ و به نازكێشانی خۆت ده‌شاریه‌وه وه‌كوو بڵێی هاوپێخه‌فێك
به ماناوایه، پیاوێكه به‌هێزتر رزگار ده‌ری هه‌واڵی خۆیه‌تی دێته كنت
به گوڕ و به‌هێزتر كه‌س ئه‌وه له عاله‌ما و
بازۆڵه‌ی به چه‌شنی هه‌ڵدێری ئه‌نوون زه‌خت و به تین.
گیل گه‌مێش كوتی به داكی خۆ:
خۆزگه بۆم هه‌ڵده‌كه‌وت به ویستی ئه‌نلیلی مه‌زن
دۆست و په‌ندبێژێگی باش
ئاخ، خۆزگه دۆست و په‌ندبێژێكی وام ده‌س ده‌كه‌وت!
ئاوه‌ها بوو گیل گه‌مێش خه‌ونانی خۆی دركانده داك
كچی شاد له خولیای گیل گه‌مێش دووا بۆ ئه‌نكیدۆو
پاڵ به پاڵی یه‌ك له پاڵی ئاوگه‌دا دانیشتبوون.
سه‌رچاوه: گیل گمش ؛ وه‌رگێرانی ئه‌حمه‌د شاملوو