ژنێک له په‌مه‌ییه‌کی ژاکاودا
چه‌ند شیعری مه‌رڤ کلاسێن له‌ندیس
و. له ئینگلیزییه‌وه: به‌یان عه‌زیزی
وه‌رگێڕ: مه‌رڤ کلاسێن له‌ندیس (Marv Klassen-Landis) شاعیر، مامۆستا، شانۆکار و ئێدیتۆره. نووسه‌ری (jump,children,jump) هه‌روه‌ها له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری (please talk whit me)یه. ئێستا ئێدیتۆری یه‌کێک له به ناوبانگترین گۆڤار و ماڵپه‌ڕه شێعرییه‌کانی ئامریکایه به ناوی (poetryfish) و هه‌روه‌ها له کۆلێژه‌کانی هونه‌ر وانه ده‌ڵێت له نیوهه‌مپشیر و کلۆرادۆ. به‌رپرسی پرۆگرامێکی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌وتووه که ساڵانه تایبه‌ت به فێرکردنی هونه‌ر و شێعر به شێوه‌ی وۆرک شاپ به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌م ساڵ ئه‌م به‌رنامه‌یه له نێوان خوێندکارانی هونه‌ری ئینگلیس و ئامریکا به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌م شاعیره له دامه‌زرێنه‌رانی شانۆی ده‌نگی منداڵانه. تا ئێسته چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگی شیعری وه‌رگرتووه . ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی بدوێین، چه‌شنه تێهه‌ڵکێشکردنێکی عه‌ینییه‌ت (زیاتر سرووشت) و زه‌ینییه‌تی شاعیردا له به‌شێکی به‌رچاوی شیعره‌کانیدا ده‌بینرێت و هه‌ستده‌کرێ حه‌زێک وه‌ک بابه‌تێکی زه‌ینی له دیتنی عه‌ینییه‌ته‌وه درووست ده‌بێت که ئه‌م حه‌زه هه‌ندێجار وه‌ک سۆسکه‌ی هومێدێک ده‌رده‌که‌وێت و هه‌ندێجار وه‌ک حه‌سره‌تێک. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له زۆربه‌ی شێعره‌کانیدا ئه‌م باڵانسکردنه له نێوان عه‌ینییه‌ت و زه‌ینییه‌تدا شیعرییه‌تی لێده‌که‌وێته‌وه، خاڵێکی زاڵی دیکه له به‌رهه‌مه شیعرییه‌کانی مه‌رڤ کلاسێندا ئه‌وه‌یه که سرووشت وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی چالاک و زیندوو ته‌عبیری لێده‌کرێت و لێکدران و به‌راوردکردنی سرووشت و پێرسۆنای شیعری له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیدا و له‌م چه‌ند شیعره‌شیدا ده‌بینرێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به زمانێکی ساده و به ساختگه‌لێکی قاییمه‌وه ده‌رده‌که‌ون. پێویسته بوترێ ئه‌م شیعرانه له سه‌ر داوای وه‌رگێڕ له لایه‌ن خودی شاعیره‌وه بۆ وه‌رگێڕان به کوردی، نێردراوه.
شوێنێک بۆ ڕاوه‌ستان
ئاوێکی تاریک، بێ شه‌رمییه‌کی ئاماده
چاوه زه‌رده‌کانی باڵنده‌یه‌ک
بێ ده‌سپێکێک توانای گه‌یشتن به ناوه‌ڕاست نییه، به کۆتایی و لێواری مه‌یدانێک،
ئێمه سه‌یری چاوه‌کانی یه‌کتر ئه‌که‌ین و لاپه‌ڕه‌کان هه‌ڵئه‌ده‌ینه‌وه
قووڵتر، له زه‌وی رۆئه‌چین
قه‌راخی چه‌رخه‌کانی که‌سێک، تیژ به سه‌رمدا تێده‌په‌ڕێ
کوا ناوه‌ند؟ هێشتا سه‌نته‌رێک ماوه؟ ئه‌رز هێشتا جامده؟
تۆ تاڵ و شیرین ئاوێته ده‌که‌ی، له ژێر هێڵی ئاسندا
ره‌زه‌کان ده‌هۆنیته‌وه
به ده‌ورانده‌وری لاقی چرپاکه‌مان و بزه‌کانماندا.
ئێمه پێویستمان به شێتبوون هه‌یه له نێوان ئه‌م دیوارانه‌دا
ئه‌سپه‌که‌مان؛ قه‌پۆزی ئاگری لێده‌بێته‌وه و له‌م ته‌وێڵه‌دا به‌ڕه‌ڵا ده‌بێت
به یۆرغه به‌سه‌ر پرده چێوییه‌که‌دا، به‌ره‌و شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاو.
چوار دیاری
من له‌زه‌وی داوا ده‌که‌م؛
هێمنایه‌تی له به‌رد
به‌ردار بوون له دارستانی زیخ
هێزی گه‌شه‌کردن له ژنێکی سه‌ر و دڵ پڕ نه‌غمه
کامڵ‌بوونی رۆح له ئاوازی باڵنده.
شه‌وکه‌ران
شه‌وکه‌ران به‌رزایی درێژه ده‌دات
ئه‌وان ڕاوه‌ستاون، راسته‌و خۆ و درێژه‌دار
هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئێمه ده‌ڕۆین به رێدا
له ئیمتدادی جاده‌یه‌کی خاکیدا
ئێمه هه‌ست به بچووکبوون ده‌که‌ین و
وه‌ک خاڵخاڵۆکه‌کان له زه‌ویه‌کی نامۆدا ون ده‌بین
کێ گه‌وره‌یه و
به‌توانا
هێشتا عاقل و
هێور و بێ سرته؟
قه‌ده‌م خێر، هیندوستان
ژنێک له په‌مه‌ییه‌کی ژاکاودا، له ناو "ساری"1یه‌کی سه‌وزدا
له‌سه‌ر گارییه‌ک به جووتێک چه‌رخه‌وه، خۆی کزۆڵه کردووه
پێشکه‌ش ده‌کات سه‌وزه‌ڵانییه‌کی"گیا" گه‌ییو
له درێژه‌ی ده‌سته‌کانیدا
له ژێر سێبه‌ری دار ئه‌نبه‌کاندا
مه‌یموونێک به قیژه قیژ،
به‌سه‌ر گه‌ڵا خۆڵینه دوورده‌سته‌کانه‌وه
ئه‌و گۆرانییه عاشقانه‌کانی بالییود زه‌مزه‌مه ده‌کات
پێشکه‌ش ده‌کات سه‌وزاییه‌کی گه‌ییو
له به‌ربڵاویی ده‌سته‌کانیدا
مه‌یموونێک به قیژه قیژ،
به‌سه‌ر گه‌ڵا خۆڵینه دوورده‌سته‌کانه‌وه
ژنێک له په‌مه‌ییه‌کی ژاکاودا، له سارییه‌کی سه‌وزدا.
1-ساری؛ جلێکی ژنانی هێندستانه