بۆن ؛ شانۆ نامه
سولهیمان عهبدلرهحیم زاده
که سه کان :
1 – دایک ( چل سا ڵه )
2 – کچ ( بیست سا ڵان )
له ده ست پێکه وه ، تا کۆتایی شانۆ ده نگی شه پۆل دانی ده ریا ده بیسترێ .به ڵام تا به ره وکۆتایی شانۆکه ده چین ده نگه که که م تر وهێواشتر ده بێته وه .
ته خته ی شانۆ بریتییه له ژوورێک که په نجه ره یه کی تێدایه که به ره و د ه ریا کرێته وه . دو سه نده لی و ته خته خه وێک له دیوه که دان . له قوژبنی لای چه پ داره مه یتێک داندراوه . دو لیبا س گیریش له ویێه ، به یه کیان دا جلو به رگی دژ به شیمیایی وماسکی جۆراوجۆر هه ڵواسراوه . به وه ی دیکه یان کۆمه ڵێک گۆچانی سپی هه ڵواسراوه . دایک وکچیش گۆچانی سپی یان پێیه .
کچ : دایه بۆنی ده ریا دێ . هه ستی پێ ده که ی ؟
دایک : بۆنی ده ریا چۆنه ، رۆڵه ؟
کچ : دڵم پێی تێکه ڵ دێ
دایک : بۆ نه که ی هێنده ناخۆشه ؟ سه یره ...
کچ : نا خۆش نا ... بۆگه نه ! دڵم تێکه ڵ دێ
دایک : سه یره ... ئها... بۆنی گۆره ویه کانته. لاقت نه شوتووه .
کچ : دایه ! ( ته واو تێک چووه )
دایک : نا ... نا .... مه به ستم ئه وه نه بوو.. ( به ده ست گێڕان به ره و کچه که ی ده چێت )
کچم ببووره ! ( له باوه شی ده گرێت )
کچ : ( به ده م گریانه وه ) پێت لا به له سه ر لا قم ...
دایک : ئا ... ببووره ... نه مزانی . ( ته واو ده په شۆ کێ )
کچ : بۆ گه نه ... بۆ گه ن .
دایک : نا وانییه .. مه به ستم... مه به ستم ئه وه نه بوو.
کچ : ئه وه ده ستت بۆ لێره یه ؟
دایک : ئێرا ..؟ کوێته ..؟
کچ : نا زانی .. گوێمه ..
دایک : هه ر به را سته کچم ... پێم وانییه
کچ : به خوا دایه شۆخیم پێده که ی .
دایک : چه نا گه ت نییه ...؟ ئه رێ .. به خۆیه تی . ها ؟ !
کچ : ها ... چی !؟
دایک : هه هه هه هه ....( ئه دای پێکه نین ده ر دێنێ . کچیش وه ک
ئه و ده کا . )
( به پێکه نینه وه یه کتر له باوه ش ده گرن . له پڕ زرمه یه کی سه یر هه مو شتێک ده رزێنێته وه . دایک وکچ ده که ونه عه رزی . به ترسه وه ، به ده ست کوتان له سه ر چوک هه ریه که و به ره و گۆ شه یه ک ڕا ده که ن . خۆیان ته واو ویک دێننه وه . به ده سته کانیان سه ریان داده پۆشن . چه ند زرمه ی ترده بیسترێ . دوایی دووکه ڵێکی سپی ناو
ژووره که داده گرێ . بێ ده نگیێه کی درێژ خا یه ن . )
دا یک : بۆ نی هیچ ناکه ی تۆ ؟
کچ : بۆ نی چی ؟
دایک : بۆ نی ....
كچ : ده ریا ؟
دایک : ها ...؟ ئه رێ ...
کچ : نا ....نا ...( هه مو ئه ندا می ده له رزێ )
دایک : بۆ ؟ !
کچ : بۆن نایه ...
دایک : هه مان بۆنه .... ( هه نا سه یه کی قووڵ هه ڵده کێشێ . ) ئه رێ خۆیه تی ...
کچ : به ڵێ ...ده ریا دوور که وتۆته وه .
دایک : چۆ نت زانی ؟
کچ : دا یه هه ست به بۆنێکی خۆ ش ناکه ی ؟
دایک : با ...
کچ : با ده یهێنێ ...
دایک : چی ...؟
کچ : بۆن ....
دایک : ته نیا بۆ نی ده ریا ؟
کچ : ئه ی ....؟!
دایک : بۆنی ماسی ....
کچ : حه ح .... نا خۆشه !
دایک : ده ی ماسک لێده ده ین .....
کچ : ئه ی بۆنی ده ریا ؟ له و بێ به ش بین ؟
دایک : دڵم تێکه ڵ دێ ...
کچ : به ماسی ؟
دایک : نا ..
کچ : به ماسک ؟
دایک : نا ...
کچ : نا ؟
دایک : ئا .. نا ... ( به خۆشی نازانێ چی ده ڵێ )
(هه ر دو کیان گوێ هه ڵده خه ن . دواتر ده ست ده که ن به بۆن کرد ن . به رده وام و به تامه زرۆییه کی سه یروه )
دایک : ده ریا بێ ده نگه
کج : ده ریا بێ بۆنه
دایک : جا چۆن ده بێ ....
کچ : جا بۆ نابێ ...
دایک : زۆر نا خۆشه
کچ : بۆ ؟
دایک : دڵم تێکه ڵ نا یه
کچ : ده ی ....
دایک : ده ی بێ تاقه ت ده بین .
کچ : وه ره زم .. دایه ..
دایک : منیش هه روه ها ..
کچ : ده ریا زۆر دووره .. . دڵنیام
دایک : که چی ئێمه دوور ناکه وینه وه له ئه و .
کچ : مه به ستت بۆنی ده ریایه ؟ من له بیر خۆمی ده به مه وه .
دایک : ( نا هومێدانه قسه ده کا ) جا چۆن ده کرێ ... ده ریا له له بیرمان دا بۆگه نی کردووه . بۆنه که ی..... ( خه ریکه هێق ده کاته وه ) شه پۆ له کانی داڵده ی داوین .
کچ : من له وه تێ ناگه م ، بۆ ده بێ دڵی ئێمه تێکه وه بدا ؟
دایک : خه تای ده ر یا نییه . جا ئه و چ بکا ... ئه و ته نیا و ته نیا هه ر شه پۆڵ ده دا .
کچ : با نه ی دا ... ( لا ق له عه رزی ده کوتێ )
دایک : ناکرێ .
کچ : به رۆکم داده دڕم ها ....
دایک : ده لێم ناکرێ ... نا
کچ : بڕوابکه !
دایک : ده ریا بڕوا ناکا .
کچ : ده ریا بۆگه ن ده کا ( زۆر توڕه یه )
دایک : ناکرێ .
کچ : یانی بۆن ناکه ی ؟
دایک : ناکرێ ... ( به رده وام دوپاتی ده کاته وه . به ڵا م ئێمه ئیتر ده نگی نابیستین . به ده وری خۆی دا ده خولێته وه ، ده ڵێی جه زمی کردووه . )
کچ : ده ریا بۆنی مردووی لێدێ .
( ژنه که ماندوو ده بێ و ده که وێته عه رزی )
وه ک بۆنی باوکم ...؟
دایک : ئه و بۆنی لێنه ده هات
کچ : یانی بۆگه نی نه کرد ؟
دایک : بۆنی پیاوی لێده هات .
کچ : ئه ی کاتی مردن ...؟
( بێ ده نگییه کی درێژ خایه ن )
دایک : بۆنی مه رگی پیاوی لێده هات .
کچ :بڵێی ده ریا مرد بێ ...؟
دایک : خۆ ده ریا پیاو نییه .
کچ : ئه ی ؟
دایک : من ژنم ... من ... ( قسه کانی نا بیسترێ . به ڵام روونه به رده وام شتێک دووپات ده کاته وه . )
کچ : دایه من بۆنم لێدێ ...؟ ( به ده ست کوتان لێی نزیک ده بێته وه . له باوه شی ده گرێ . سه ری ده نێته سه ر سنگی دایکی . )
دایک : من بۆنم لێدێ ... سه رت ... ( بۆن ده کا به سه ری کچه که یه وه ) چ بۆنێکی خۆشه ... ( ده ست دێنێ به ده م و چا ویدا ) ئێره کوییه ؟
کچ : ئێره باشه .. ( ده ستی دایکی ماچ ده کا )
دایک : ده مت ... ؟
کچ : ئه رێ ... بۆنی دێ ؟
دایک : بۆنی ده ریا زۆر دووره
کچ : من چی ... دایه ، هه ستم پێ ده که ی ؟
دایک : ( هه ناسه یه کی قووڵ هه ڵده کێشێ . له پڕ داده چڵه کێ ) ئه ی بۆنی مه رگ ؟
کچ : بۆنی پیاو ؟
دایک : پیاو بۆنی مه رگی ژن ده دا .
کچ : ئه ی ژن ؟
دایک : ده ریا زۆر دووره .
( دایک وکچ له باوه شی یه کدا ره ق ده بن . ده نگی شه پوڵ دانی ده ریا ، تێکه ڵاو له گه ڵ مۆسیقایه کی له سه ره خۆ وئارام ده بیسترێ . په رده له سه ره خۆ دا ده درێته وه .)
16/ 5 /1380