کۆڕی خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه چیرۆکی مزگێنی
به به‌شداری: بریا کاکه‌سووری، سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیمزاده، سه‌یدقادرهیدایه‌تی و عه‌زیز مه‌حموودپوور
نیوی کتێب : مزگێنی
نووسه‌ر: محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی
جاپ: محه‌مه‌دی سه‌قز1377
تیراژ:2000
پیتچن: عه‌تا به‌رفی
ژانر: کورته‌چیرۆک
# بریا:
پێویسته له‌م دانیشتنه‌دا یادێك بكه‌م له ڕابردوو، له‌و شوێن و جێگایه‌ی وا، ده‌توانم بڵێم ئه‌و ڕه‌وت و بزووتنه‌وه چیرۆكنووسییه‌ی وا له بۆكان ده‌ستی پێكرد له‌وێوه كه‌وته داره داره و پێی گرت و ڕێكه‌وت و یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی خۆی به‌ره‌و دنیایه‌كی به‌ربڵاوتر هه‌ڵێناوه. ئه‌م باسه سه‌ره‌تاییه‌ی من به جۆرێك وه‌ك مێژووی ئه‌ده‌بی وایه، و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاخری و ئۆخری ساڵه‌كانی شه‌ست، جا نازانم 68 یان 69 بوو. ئه‌و ساڵانه هه‌ركه‌س به جۆرێك و به شێوه‌یه‌ك ده‌ستی دابووه نووسین، كه به دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه شوێن دانان و كاریگه‌ری گۆڤاری سروه‌ی مامۆستا هێمنیان به سه‌ره‌وه بوو. به‌ڵام ئه‌م كه‌سانه پرژ و بڵاو بوون و هێشتا به باشی خۆیان نه‌گرتبوو، یان بڵێن زۆر ساوا و شلك بوون؛ هێشتا ئه‌وانه یه‌كیان نه‌گرتبوو. بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ڕه‌وتێك و ده‌سكه‌وتێكی باشیان هه‌بێ؛ وه‌ك من له بیرمه و زۆر كه‌سی كه‌ش له بیریانه،- كه ئێستا به‌عزێ له به‌ر هێندێ هۆ به جۆرێك ره‌نگه خۆیانی لێ گێل که‌ن.- یان به ڕاستی له‌بیریان چووبێته‌وه، محه‌مه‌دی ڕه‌مه‌زانی ببووه ناوه‌ندوی ئه‌م ره‌وته. ئه‌و ناوه‌ند و شوێنه‌ی جه‌ماعه‌تی به ده‌وردا كۆ بووه و دانیشتن و باس و خواسی ئه‌ده‌بی ده‌ستی پێكرد. ئه‌و له‌و ساڵانه‌دا به زانستێكی تازه و مۆدێڕن له ئه‌ده‌بیات و چیرۆكی بیانی له زانستگای تاران گه‌ڕابۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و زانست و ئاگادارییه‌ش ئه‌وینێكی گه‌وره و پیرۆزیشی بۆ چیرۆك و زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی له دڵدا هه‌ڵده‌قوڵی. ڕه‌نگه كه‌سانێك كه محه‌ممه‌دی ڕه‌مه‌زانی ناناسن ئه‌م باسه‌یان لا سه‌یر بێ؛ به‌ڵام ئه‌و به زانیارییه‌وه ئه‌و ڕێگایه‌ی هه‌ڵبژرادبوو، ئه‌و زۆر پێش‌تر كتێبێكی باشی له‌سه‌ر «پیكاسۆ» وه‌رگێڕابوو، كه دیاربوو زمانی ئینگلیسی و فارسی زۆر به باشی ده‌زانی، دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ی هه‌ڵبژاردایه ئێستا وه‌رگێڕێك بوو له ڕیز‌ی كاوه میرعه‌بباسی، عه‌بباس په‌ژمان، موژده ده‌قیقی، ڕه‌نگه عه‌بدوڵڵا كه‌وسه‌ریش له فارسی دا، ئه‌م قسه‌یه نه زیاده‌ڕه‌وییه و نه هیچ! بۆ سه‌لماندی ئه‌م قسه‌یه ئێستا زۆر به دڵ گه‌رمییه‌وه خه‌ریكی وه‌رگێڕانی یولیسزی جێیمز جۆیسه و چه‌ند به‌شییشی له "روانه" دا بڵاوبۆته‌وه،ئاشكرایه وه‌رگێڕانی " یولیسێز " له توانای كه‌م وه‌رگێڕی ته‌نانه‌ت فارسیشدا هه‌یه. هه‌ست كردن به ئه‌و ئه‌ركه‌ش هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی بوو كه ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موومان ئاشكرایه و باسه‌كه‌ی شتێكی بڕێك جیاوازه.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه‌ی وا ڕه‌مه‌زانی له زانستگای تاران گه‌ڕایه‌وه. ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌وته حه‌ولی ئه‌وه‌ی جه‌ماعه‌ت له ده‌وری یه‌ك كۆكاته‌وه و دڵگه‌رمیان كات. من له‌بیرمه دووكان به دووكان و ماڵ به ماڵی ئه‌وانه‌ی وا خه‌ریكی نووسین بوون ده‌گه‌ڕا و بانگی ده‌كردن بۆ ماڵی خۆیان. ماڵیش چ ماڵ! دوو نهۆمێک بوو، ئه‌وه‌نده‌ی له بیرمه سه‌رێ و خوارێش یه‌كی وه‌تاغ و پێشخانه‌یه‌كی هه‌بوو. دایكی له سه‌رێ و خۆی و ژن و منداڵه‌كه‌شی له خوارێ. ئینسان زه‌مانێك كه ئاشقه، كار‌ی سه‌یر ده‌كا! ئه‌گه‌ر له سه‌رێ بوایه‌ین له بیرمه له‌و دیو دایكی هه‌تا دره‌نگانێ رادیۆی ده‌گرت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خۆی قسه‌ی ده‌كرد، وه‌كوو ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆی به‌و كه‌لیمه كه‌لیمه‌ی وا حاڵی ده‌بوو. ئه‌گه‌ر له خوارێش بوایه‌ین، ده‌بوو هه‌تا ئاخری شه‌و خێزانی و په‌یوه‌ندی كچی -نازانم هه‌ژار ڕه‌نگه دواتر له دایك بووه-، له پێشخانه‌كه داده‌نیشتن و له به‌ینی ئه‌و دیو و پێشخانه‌یه‌ش درگا نه‌بوو، په‌رده‌یه‌ك كێشرابوو، جا ده‌بوو ئه‌وانه هه‌تا ئاخری، ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه و چه‌له حانێیه‌یان گوێ لێ‌بوایه. دوایه‌ش حه‌و جار خه‌ویان لێ که‌وتبوو خۆ نه ده‌کرا به سه‌ر ئه‌واندا ره‌ت بین و ناچار خۆمان باریك ده‌كرده‌وه و به په‌نجێره‌كه‌دا ده‌هاتینه ده‌رێ.
زۆركه‌س له بیریانه و با قه‌تیش له‌بیر نه‌چێته‌وه! زۆركه‌س بۆ یه‌كه‌م جار له ناو كۆبوونه‌وه‌كانی ماڵی محه‌ممه‌دی ڕه‌مه‌زانی ده‌نگمان هه‌ڵێنا و چیرۆكمان خوێنده‌وه. من یه‌كه‌م جار، به ڕاستی شاگه‌شكه ببووم، له‌و هه‌موو كه‌سانه‌ی وا وه‌ك من خه‌ریكی كار‌ی نووسین بوون، به ڕاستی شتی ئاوا تازه‌م نه‌دیبوو. جه‌ماعه‌تێكی تازه‌م دی و زۆر شتی تازه خوێندرایه‌وه؛ وه‌ختێ به شه‌رمێكی زۆر گه‌نجانه‌وه، زۆرم هێز له خۆم دا‌و ڕامگه‌یاند كه به‌شكم ئه‌و كۆڕانه درێژه‌یان هه‌بێ چونكه زۆر پێویسته! زۆر باشه! و چی و چی و...ده‌سكه‌وتی باشی ده‌بێ ...و، نووسه‌رێكی تێدا بوو كه ئێستاش به خه‌یاڵی خۆی گه‌وره‌ترین مامۆستای نووسینی كوردییه به ته‌وسه‌وه کوتی كاكه ئه‌وانه هه‌میشه هه‌یه تۆ بێخه‌به‌ری! كه من خۆم ده‌مزانی هه‌میشه نه‌بوو، چونكه من له بیرم نییه ئه‌و به‌ڕێزه کارێکی وای کرد بێ و رایگه‌یاندبێ : شه‌و با بچین بۆ جێگایه‌ك چیرۆكه‌كانمان بخوێنینه‌وه. یان ئه‌و جارێك ده‌سی گه‌نجێ بگرێ و یارمه‌تییه‌كی بدا.
# سه‌یدقادر:
ببووره، حه‌ز ده‌كه‌م بڕێك زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنانه قسه بكه‌ی. تۆ پێت وایه كه ئه‌و دانیشتنانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕه‌وتی چیرۆكی بۆكان هه‌بوو ؟ چونكه له هه‌وه‌ڵه‌وه باسی ڕه‌وتی چیرۆك نووسی بۆكانت كرد. یان لانی كه‌م له‌سه‌ر خۆت یان له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زانی یان ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا به‌شدارییان ده‌کرد و ئه‌و کۆبوونه‌وانه ئاخری به كوێ گه‌یشتن؟
# بریا:
ئه‌م دانیشتنانه شتێكی ته‌واو ئاشقانه بوو، ئێمه له ماڵێكی كۆنی ئاوادا کۆ ده‌بووینه‌وه كه ماڵی دایكی كاك محه‌ممه‌د بوو، به‌ڕاستی ئێستا كه بیر ده‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ڵ تا ئاخری شتێکی سه‌یر بووه، پیاوێك سه‌ره‌تای ژیان و زه‌ماوه‌ندی و یه‌كه‌م منداڵ و له ماڵێكی ئاوادا؛ ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێستا ته‌ماشای بكه‌ین ده‌بوو زۆرتر به دوایی خۆشی و حه‌سانه‌وه‌وه دا بگه‌ڕێ. زۆر كه‌س كه ماڵی خۆشیان هه‌بوو ئه‌وه‌یان نه‌کرد یان به جۆرێكی دیکه‌یان ده‌کرد. حازریش نه‌بوون ئه‌و جه‌ماعه‌ته له ده‌وری یه‌كتری كۆوه‌كه‌ن، ئاوا پێیانه‌وه ماندووبن و هه‌تا شه‌و و نیوه‌شه‌و بنه‌ماڵه‌یان بخه‌نه عه‌زابه‌وه؛ كه جارێك و دوانیش نه‌بوو.
ئه‌م كارانه حه‌تمین و سه‌دی له سه‌د كاریگه‌ری هه‌بووه؛ ڕه‌نگه ئێستا هه‌ر له بۆكان چه‌ندین كه‌س له‌وانه هه‌ر خه‌ریكی كارن و ئێستاش ده‌نووسن. كتێبیان چاپ كردووه، ساڵه‌هایه كار ده‌كه‌ن و كه‌م و زۆر ناویان هه‌یه. به دووی ئه‌وانیشدا ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی كه‌ش هاتن، هه‌ركام به جۆرێك، دوور و نزیك ئه‌و كاریگه‌ریه‌یان به سه‌ره‌وه هه‌بووه و كه‌س ناتوانێ نكووڵی له‌وه بكات. ڕه‌نگه ئه‌وانه وه‌ك زنجیرێكی قورس و قایم پێكه‌وه په‌یوه‌ندیمان نه‌بووه به‌ڵام، هه‌ركه‌س به جۆرێك ئاڵقه‌یه‌ك له‌و زنجیره بووه و سه‌ری ئه‌و زنجیره‌ش وه‌ك دیاره له ماڵی محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانییه. تازه هه‌ر ئێمه بۆخۆشمان نه‌بووین، زۆر كه‌سیكه له شاره‌كانی كه‌وه به تامه‌زرۆیی، وه‌ك تازه كارێكی ئاشق و بێ‌ده‌ربه‌ست، چیرۆكێكیان ده‌نووسی به په‌له ده‌هاتن بۆ لای ڕه‌مه‌زانی. یه‌كێ له‌وانه "عه‌تا نه‌هایی" بوو. ڕه‌نگه بۆخۆشی باسی كردبێ. ڕاستی ئه‌وه بوو هه‌موو ئێمه بۆ یه‌كه‌م جار، وه‌كوو مامۆستایه‌ك، كه‌سێكی شاره‌زا هه‌ڵده‌ستاین ده‌چووین بۆ لای محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زانی. دیسان ئه‌گه‌ر ناو به‌رین زۆر كه‌سیكه هه‌یه. پێش ئه‌وه شتێك نه‌بووه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له كوردستانی ئه‌م‌دیو باسی چیرۆك نووسی بكه‌ین له مامۆستا قزڵجییه‌وه هه‌تا ده‌گاته شۆڕشی په‌نجاوحه‌وت، ڕه‌نگه هه‌تا ساڵی شه‌ستیش، ئه‌گه‌ر هه‌تا ئه‌وێ بکه‌ین به ده‌ورێك؛ یانی له ڕه‌حیمی قازی و مامۆستا قزڵجییه‌وه هه‌تا ساڵی شه‌ست به‌ملاوه، كه "باقه‌بێن"ی كاك ئه‌حمه‌د قازی، كتێبێكی عه‌لی حه‌سه‌نیانی به ناوی "شاری وێران" كه چیرۆك نه‌بوو، كه جێی وه‌ك چیرۆكێكی تازه و مۆدێڕن، وه‌كوو كارێك كه چوارچێوه و قالبێكی ئه‌و چیرۆكانه‌ی هه‌بێ وا دواتر نووسراون، یان ئه‌وانه‌ی وا له فارسی‌دا خوێندبوومانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی له بیرم بێ کۆمه‌ڵه په‌خشانێک بوو. ئێستا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ده‌وری دووه‌م باس بکه‌ین، به بڕوای من ده‌وری دووهه‌م له محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانییه‌وه ده‌س پێده‌كا. ئه‌و ساڵانه هه‌موو چاوه‌ڕوان بووین بزانین ئه‌م جاره له سروه دا چی بڵاو ده‌كاته‌وه. خۆشی به كرده‌وه له تێكۆشانی ئه‌ده‌بیدا به‌شدار بوو. به‌ڵێ من پێم‌وایه ده‌وری دووهه‌می چیرۆكنووسی له كوردستانی ئه‌م‌دیو، به شێوه‌ی مۆدێڕن و جددی له ئه‌وه‌وه ده‌س پێده‌كا. من پێش ئه‌و غه‌یری باقه‌بێن كاك ئه‌حمه‌د قازیم پێ‌شك نایه، كه ئه‌ویش قه‌ت ئه‌و هێز و توانایی و تازه‌گه‌رییه‌ی تێدا نه‌بووه شه‌پۆل ساز بكات و ببێته سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وتێكی ئه‌ده‌بی و ده‌وران‌ساز. ئه‌وه‌ش بڵێم نووسین هه‌بوو، مه‌سه‌له‌ن هه‌ر له ژوماره‌كانی هه‌وه‌ڵی سروه‌دا، كه‌ریمی قه‌ییومی هه‌بوو ده‌ینووسی به‌ڵام زۆرتر گاڵته‌جاڕ بوو. به دووی ئه‌ویشدا خودی كاك ئه‌حمه‌د قازی ئه‌و ڕێگایه‌ی له سروه‌دا درێژه پێدا و زۆربه‌ی ژوماره‌كان به ناوی " ته‌تزی کۆمه‌ڵایه‌تی" شتێكی پێكه‌نینی بڵاو ده‌كرده‌وه. به‌ڵام ئه‌وانه هیچیان نه‌كه‌وتنه ئه‌و چوارچێوه‌ی وا كاره‌كانی ڕه‌مه‌زانی هه‌یبوو.
# سوله‌یمان عه‌بدولڕه‌حیم زاده:
باسی چیرۆكی تازه و مۆدێڕن نییه، به‌ڵكوو هه‌ر چیرۆك نییه. یانی له حه‌سه‌نی قزڵجییه‌وه كه پێكه‌نینی گه‌دای چاپ كردووه بۆشاییه‌کی به‌رین و گه‌وره هه‌یه، كه ده‌توانین بڵێین خودی پێكه‌نینی گه‌داش ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی وا له‌سه‌ر ڕه‌وتی چیرۆكنووسی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بووبێتی، نه‌یبووه؛ به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و چیرۆكانه وه‌ختی خۆی له‌ودیو بڵاو بوونه‌ته‌وه. وه‌ختێكیش هاتنه ئێران، ده‌توانم بڵێم ته‌نیا بانه‌گه‌واز و ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی هات. چونكه لێره بڵاو نه‌بووه و كاریگه‌ریشی شتێكی ئه‌وتۆ نه‌بووه، به‌ڵام دیسان ده‌توانین بڵێین كه دوای قزڵجی ئه‌و به‌ینه، خاڵییه و خه‌به‌رێكی ئه‌وتۆ له چیرۆك نییه، تا ده‌گا سه‌ره‌تای حه‌فتاكان، ئه‌و ڕه‌وته له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه ده‌س پێده‌كا و...
# بریا:
نا، ئه‌وه له كۆتایی شه‌سته‌كاندا بوو، له ساڵی 1367 به‌ملاوه. له بیرمه کاک محه‌مه‌د له ساڵی 68 له سه‌ربازی رۆمانێکی نووسی بوو، کاک که‌ریمی ره‌حیمی ده‌زانێ و چه‌ند به‌شی بۆ خۆێندینه‌وه، که ئه‌وه له سروه گووم بوو، یانی له به‌ینی کێشه‌ی کاک که‌ریمی قه‌ییومی و سروه‌دا که‌س نه‌یزانیوه چی لێهاتووه.
# سوله‌یمان:
به‌ڵێ، به داخه‌وه من بۆخۆم له‌و كۆڕانه‌دا نه‌بووم و ئه‌وه‌ش هه‌روه‌كوو باست كرد تۆ زیاتر ئاگاداری و من خه‌به‌رێكی وام له‌و کۆڕانه نه‌بووه.
# بریا:
هه‌ڵبه‌ت من وه‌ك كاریگه‌ری و شوێن‌دانان باسی قزڵجی ناكه‌م، به‌ڵام وه‌ك ده‌وره و دابه‌ش كردنی چیرۆك به دوو ده‌وره‌ی كاتی و زه‌مانییه‌وه باسم كرد؛ ده‌ڵێم ده‌وری دووه‌م دێته محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی، ئه‌و به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی خوێندبوو، ئه‌وجار له‌وه‌ش سه‌یرتر، توانایی ڕاهێنانی ئه‌و بوو، زه‌ین و هۆشێكی ته‌واو داهێنه‌رانه‌ی هه‌بوو، یانی شتێكی به ڕاستی بێ‌وێنه بوو، به ڕاستی ته‌واو هه‌ستت ده‌كرد ئه‌و سووژه‌یه تازه‌یه، نوێیه، پێش خۆی نه‌بووه. بۆ نموونه ئه‌و كاته‌ی "هه‌شتمین ڕۆژی حه‌وتوو"ی دا به من، هه‌ڵبه‌ت به‌شی دووه‌می یان ئه‌وه‌ڵی ئه‌م هه‌شتمین ڕۆژی حه‌وتووه‌ی وا له ناو كتێبه‌كه‌ی دایه، ئه‌و به‌شه‌ی که تا ئێستا من نه‌مدیوه له هیچكوێ چاپ بێت. كاریگه‌ری ئه‌و چیرۆكه پێم‌وایه له‌سه‌ر هه‌موو جه‌ماعه‌ت زۆر بوو، كاتێ پێیدام خوێندمه‌وه، به ڕاستی گۆڕام، هه‌ر ڕاست به‌وجۆره‌ی وا فروغ ده‌ڵێ كاتێ ئه‌م شێعره‌ی شاملووم خوێنده‌وه یانی «شعری كه زندگی است» گۆڕام، ده‌ڵێ ئه‌م شێعره منی برده ناو دنیایه‌كی نو‌ێ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی تازه له شێعر، ئه‌ویش گه‌یشتبووم به‌م ده‌سكه‌وته گه‌وره‌یه‌ی وا شێعر ده‌توانێ بۆ زۆر جێگای تازه بڕوات ؛ ئه‌و چیرۆكه‌ی کاک محه‌مه‌دیش بۆ یه‌كه‌م جار منی شڵه‌ژاند. یانی ئه‌وه‌ی به من گه‌یاند كه هه‌ركام له‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رتن ده‌توانن ببنه پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه‌ت. پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌و چیرۆكه هه‌ر ئه‌وانه بوون وا له ناو كار‌ی ئه‌ده‌بیدا بوون، جه‌لالی مه‌له‌کشا به خۆی و شێعری به لووله‌ی تفه‌نگ شمشاڵ لێده‌ده‌م و ئه‌وانه وا له " قاوه‌خانه‌ی ئازه‌ری" داده‌نیشتن، پاسه‌وان و شاره‌وانی و خۆ ناساندن به‌وێ؛ ئه‌وانه هه‌مووی له ناو سووژه‌یه‌كی به ته‌واو مانا تازه‌دا، به داخه‌وه ئه‌و چیرۆكه نازانم بۆچی هه‌تا ئێستا چاپ نه‌بووه. یان چیرۆکی کافری و یان کارێکی دیکه‌یم له بیره که پیاوێک دیویست خۆی بکوژێ و ده‌وا و ده‌رمان کاری لێنه‌ده‌کرد و ئاخری ده‌هات که‌رێکی دێنا‌و به سواری ئه‌و که‌ره ده‌چووه بن داره‌که و به که‌ر خۆی ده‌کوشت.
ئه‌م سه‌ره‌تا و پێشه‌كییه بۆ ئاگاداری و بۆ مێژووی ئه‌ده‌بی بوو، هیوادارم جه‌ماعه‌ت بۆچوونی خۆیان له‌م باره‌وه ده‌رببڕن هه‌تا ئه‌و مێژووه ته‌واوتر و پۆخته‌تر ساغ بێته‌وه. جا ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی قسه‌كانی من بێت، چونكه هه‌ر من ئاگاداری ئه‌و سه‌ره‌تایه نیم و ده‌یان كه‌س ئه‌و ڕۆژانه‌یان له‌بیره، جا خۆزگه هه‌ركه‌س به شێوه‌ی خۆی باسی بكات.
ئێستا دێمه سه‌ر كۆمه‌ڵه چیرۆكی مزگێنی. به لای خۆمه‌وه، ئه‌و كتێبه دابه‌ش ده‌كه‌م به‌سه‌ر دوو به‌شدا؛ یانی جۆرێكیان سووژه، قاره‌مان و كه‌سایه‌تییه‌كانیان ڕێئاڵ و واقعین. هه‌موو ده‌یانناسین و ده‌یانبینین، سووژه‌كه‌ش، شتێكی نائاسایی و عه‌جیب و غه‌ریبی تێدا نییه. بۆ وێنه پادشای شووتییه‌كان، ده‌توانێ هه‌مووكه‌س بینووسێ و كه‌سایه‌تی له‌و جۆره دروست بكا. كه ڕه‌نگه پێشتریش له ئه‌ده‌بیاتی بیانی‌دا سه‌دان كه‌سایه‌تی ئاوا هه‌بێ، هه‌ڵبه‌ت نه‌ك بڵێین ده‌قاوده‌ق به‌ڵكوو به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه هه‌یه‌تی، ئاشق و تامه‌زرۆی شته ده‌گمه‌نه‌كان و کۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه له ده‌وری خۆی، یان هه‌ڵم و غیره‌تی پیاوانه‌ی و ئاكاره‌كانی، دوایه‌ش خۆشه‌ویستی و ئه‌وینی به‌و شووتییه هه‌تا ڕا‌ده‌ی خولیا بوون. ئه‌م جۆره چیرۆكانه: مام ئه‌حمه‌د چۆنی، عه‌ینه‌ك و سه‌معه‌ك و... كه ئه‌م ده‌سته‌یه ڕێئاڵ و واقعین. به‌ڵام جۆری دووه‌م یان ده‌سته‌ی دووه‌م زۆرتر له مایه‌ی فانتێزی یان ڕێئالیسمی جادوویی و ئه‌فسانه‌یی دان. ئه‌م حاڵه‌تی جادوویی و ئه‌فسانه‌یه زۆر به‌رچاون. به تایبه‌ت چیرۆكی مزگێنی. مه‌سه‌له‌ن نه‌ققاشه‌كان دێن بارام و خێزانی ده‌گۆڕن. بارام ده‌نگی وا خۆش ده‌بێ شیری مه‌ڕ و ماڵات زیاد بێ. كه ئه‌م شته له واقعیه‌ت به ده‌ره و له دنیای ڕاستیدا شتی وا ڕوونادا. له‌م چیرۆكه‌دا زۆر وه‌ستایانه هاتووه له ئه‌فسانه‌ی خوڵقان یان وه‌دی هاتنی دنیا كه‌ڵكی وه‌رگرتووه كه ئه‌و چیرۆكه زۆر جێگای باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه. چه‌ند پێغه‌مبه‌ر له‌وێدا هاتوونه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ته جۆرێكی خوازه‌یی(ئیستعاره‌یی) و زۆر هونه‌رمه‌ندانه. له چیرۆکی جێژواندا هه‌روه‌تر باسی شتێكی خورافه ده‌كا كه ژنێكی ده‌ڵاڵ ده‌توانێ ودمی هه‌بێ و دوو ئاشق پێك بگه‌یه‌نێ یان لێكیان جیا كاته‌وه. ئه‌من ئاوام دابه‌ش كردوون و جا نازانم بۆچوونی ئێوه چییه؟
# سه‌یدقادر:
من پێش ئه‌وه باسه‌كه‌م ده‌س پێبكه‌م، تێبینییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی کاک بریا هه‌یه؛ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه که ئه‌و، به‌شی دووهه‌می به فانتێزی ناو برد، به بڕوای من به پێناسه‌یه‌کی كه ئێمه بۆ ئه‌ده‌بیاتی خه‌یاڵی و فانتێزی هه‌مانه ئه‌و به‌شه فانتێزی نین؛ به تایبه‌ت چیرۆكی مزگێنی و هه‌شتمین ڕۆژی حه‌وتوو، ئه‌وانه چوارچێوه و ساختاری چیرۆكێكی نوێیان هه‌یه و فانتێزی نین. شایه‌د ئه‌و که‌ڵکی له ئه‌ده‌بی خه‌یاڵی و ئه‌فسانه‌یی و ته‌نانه‌ت کتێبه دینییه‌کان وه‌رگرتبێ، به‌ڵام له ئاکامدا ساختار و قه‌واره‌ی چیرۆکه‌کانی مزگێنی فانتێزی نین. من پێم‌وایه چیرۆکی مزگێنی زۆرتر چیرۆكێكه که زمانی كتێبه پیرۆزه‌كانی هه‌یه. زمانه‌كه‌شی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌توانین بڵێن زمانی قوڕئانه. ئه‌مه جۆرێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانی كاك محه‌ممه‌ده که كایه و گه‌مه بكات به گێڕانه‌وه پیرۆزه‌كان. له چه‌ند جێگای دیكه‌شدا ئه‌و شته هه‌یه. له چیرۆكی مام ئه‌حمه‌د چۆنی؛ كه جۆرێك باسی ئه‌فسانه‌ی كوشتنی سمایل و بابه‌تی قوربانی ده‌کا؛ له چه‌ند جێگای دیكه‌شدا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه که یاری به گێڕانه‌وه پیرۆزه‌کان بکا ده‌بینرێ. له جێگایه‌ك ته‌نانه‌ت ئایه‌تێكی قوڕئانی به وه‌رگێڕانی هه‌ژار هێناوه‌ته‌وه. من نامهه‌وێ بڵێم ئه‌و به‌شه حه‌تمه‌ن گه‌مه‌ن به گێڕانه‌وه دینییه‌كان یان كتێبه پیرۆزه‌كان، به‌ڵام دروستتر ئه‌وه‌یه بڵێن ئه‌و به‌شه‌ی دووه‌م وه‌ك هه‌شتمین ڕۆژی حه‌وتوو، مزگێنی، سێ پلیكان، زۆرتر سیمای چیرۆكێكی نوێیان پێوه دیاره و ده‌که‌ونه خانه‌ی چیرۆکی نوێوه؛ ئه‌ده‌بی خه‌یاڵی و فانتێزی جۆرێک شێوازی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه وه‌كوو هه‌زار و یه‌ك شه‌و و چیرۆكه‌كانی كالوینۆ كه پێم‌وابێ ئه‌وان خاوه‌نی تاقمێک تایبه‌تمه‌ندیی داستانیین به جۆرێک که جیاوازن له کاره‌کانی کاک محه‌مه‌دی ره‌مه‌زانی.
من ئه‌م كتێبه‌م له‌وه پێش خوێندۆته‌وه و ساڵی هه‌شتا و سێ وتارێكم له‌سه‌ر نووسیوه، وتاره‌كه‌ش چاپ بووه، ئێستاش دوای هه‌شت ساڵ كه دیسان ده‌یخوێنمه‌وه، شایه‌د بۆخۆشم هه‌ر بابه‌تێکی باش بێ که بزانم ڕوانگه و بۆچوونی من سه‌باره‌ت به‌و كتێبه تا چ ڕاده‌یه‌ك گۆڕاوه.
چونكه من له‌و وتاره‌دا چیرۆك به چیرۆك باسم كردووه، ئێستا به پێویستی نازانم ئه‌وان دووپات بکه‌مه‌وه و زۆرتر هه‌وڵ ده‌ده‌م باسی تایبه‌تمه‌ندیی نووسینی کاک محه‌مه‌د بکه‌م: سه‌ره‌تا پێویسته باسی گێڕانه‌وه‌ی نووسه‌ر بکه‌م، به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکانه ته‌واو هه‌ست ده‌کرێ که نووسه‌ر زۆر زاڵه به سه‌ر گێڕانه‌وه‌دا و پێش به‌دی هێنانی هه‌رشتێک ده‌یهه‌وێ چیرۆک بگێڕێته‌وه و له‌زه‌تی چیرۆک به خوینه‌ره‌که‌ی بگه‌یه‌نێ. زۆربه‌ی چیرۆکه‌کان خاوه‌نی گێرانه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و خۆشن. ئه‌و خاڵه ئه‌وه‌نده به‌رچاوه که جاری وایه به‌عزێك له چیرۆكه‌كان له‌به‌ر درێژه دان به گێڕانه‌وه و نوقم بوون له گێڕانه‌وه‌دا به لاڕێدا ده‌ڕۆن. كه ئه‌و لاڕێیه له ناو چیرۆكه‌كه‌دا جێگا ناگرێ و تۆ هه‌ست ده‌كه‌ی زیادییه. بۆ وێنه له چیرۆكی پادشای شووتییه‌كاندا، ئه‌و جێگایه‌ی باسی "وێسب" ده‌كا، زیادییه. كه‌سایه‌تی وێسب ناسه‌ره‌كییه(فه‌رعی) زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه ده‌بێ، بایه‌خی پێدراوه. یان له مامه‌حمه‌د چۆنیشدا زیادی هه‌ر ده‌بینین . له قالۆنچه‌كاندا دوو به‌شی ته‌واو جیاوازه. یانی هه‌ست ده‌كه‌ی به‌شی هه‌وه‌ڵ پێشه‌كییه بۆ به‌شی دووهه‌م؛ به‌ڵام چونكه ڕاوێژ و گێڕانه‌وه‌یه‌كی خۆشی هه‌یه، هه‌ست به ماندوویی ناكه‌ی؛ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که نووسه‌ر ئه‌وه‌نده ئۆگری گێڕانه‌وه‌یه‌کی ئوتوماتیک و خۆکرده که زۆر جاران به لاڕێیدا ده‌ڕوا و له‌وانه‌یه خوێنه‌ریش به هۆی ده‌سه‌ڵاتی باشی نووسه‌ر به‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌دا هه‌ست به‌و لاڕێ ڕۆیشتن و زیادیی بوونه نه‌کا!
تایبه‌تمه‌ندی دووهه‌م زمانه، ئه‌و كتێبه به ڕاستی زمانێكی زۆر پته‌و و خۆش و ره‌سه‌نی هه‌یه. پیاو هه‌ست ده‌كا ئه‌و زمانه ته‌واوكراوه‌ی زمانی قزڵجییه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی كاك سوله‌یمان كوتی من پێم وایه ئه‌گه‌ر قزڵجی له‌سه‌ر ئێمه كاریگه‌ری نه‌بووبێ، كه هه‌یبووه، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش نه‌بووبێ، وه‌ك کاک بریا باسی ڕه‌مه‌زانی كرد كه سه‌ره‌تای ده‌وره‌ی دووه‌م بووه، ده‌ی كه ئه‌و سه‌ره‌تای ده‌وره‌ی دووهه‌م بووبێ له سه‌ر كاك بریا و ئه‌و جه‌ماعه‌ته كاریگه‌ری هه‌بووه، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و بوون. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئێمه كاریگه‌ریان هه‌بووه، لانی كه‌م له باری زمانییه‌وه. زمانی ئه‌و چیرۆكانه به ڕاستی له ترۆپک دان. زمانی چیرۆکه‌کانی مزگێنی تێكه‌ڵاوێکن له زمانی ساده و ڕه‌وانی قزڵجی و زمانی ئاهه‌نگداری هه‌ژار. ره‌مه‌زانی ئه‌و دوو زمانه‌ی ته‌واو ئاوێته‌ی یه‌ک كردووه و زمانێكی زۆر به هێزی تایبه‌ت به خۆی به‌دی هێناوه. سێهه‌مین شت كه پێم‌وابێ له زۆربه‌ی چیرۆكه‌كاندا هه‌بوو، ته‌نزه. ته‌نزێكی زۆر باش كه ئه‌ویش پێم وایه كاریگه‌ری له چه‌ند شت وه‌رگرتووه، وه‌ك کاک بریا ئامشژه‌ی کرد، كاك محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی شایه‌د بڵێم یه‌كه‌م چیرۆك نووسی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كه زاڵه به سه‌ر زمانی ئینگلیسی‌دا و خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه باشه‌كانی به زمانی ئینگلیسی خوێندۆته‌وه،له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و زۆر خولیای ئه‌ده‌بیاتی ئیرله‌ندییه. ئه‌ده‌بیاتی ئیرله‌ندیش ته‌نزێكی زۆر تایبه‌تی هه‌یه. من وا هه‌ست ده‌كه‌م ڕه‌مه‌زانی له ته‌نزی ئیرله‌ندی و ته‌نزێکی خۆماڵیی كوردانه و له تێكڵاوی ئه‌وانه توانیویه‌تی شتێكی زۆر باش دروست بكا. ئاوێته بوونی ئه‌و ته‌نزه چه‌ند ماکییه له گه‌ڵ ئه‌و زمانه به‌هێزه که ئه‌ویش هه‌ر چه‌ند ماکییه له چیرۆكه‌کانی مزگێنی و به‌تایبه‌ت له خودی چیرۆکی مزگێنیدا شاکارێکی که‌م وێنه‌یان ساز کردووه. له‌و چیرۆکه‌دا گه‌مه به گێڕانه‌وه‌ی زمانه پیرۆز و موقه‌دده‌سه‌کان زۆر زۆر بابه‌تێکی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کییه ، که ئه‌وه به هه‌موو كه‌س ناكرێ؛ به جۆرێک که ئه‌گه‌ر تۆ بێنی ئه‌و زمانه‌ی مزگێنی ده‌سكاری بكه‌ی ئه‌و چیرۆكه پێكهاته و چوارچێوه‌كه‌ی له به‌ین ده‌چێ. ئه‌وه زۆر گرینگه زمان له چیرۆكدا وای لێبێ و بگاته ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی که ببێته پاژێكی لێوه نه‌كراوه‌ی چیرۆك؛ ئه‌وه‌ش له چیرۆكی كوردیدا زۆر كه‌مه. مه‌سه‌له‌ن ئه‌گه‌ر له فارسی نموونه‌یه‌ك بێنینه‌وه گولشیرییه. زمانی زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی گولشیری زمانێكه بۆ ئه‌و چیرۆكه هه‌ڵبژێردراوه و بۆ چیرۆکێکی دیکه نابێ. له مزگێنی شدا به لای منه‌وه زمان به‌و جێگا گه‌وره‌ی خۆی گه‌یشتووه كه ته‌واو شتێكی بنه‌ڕه‌تیی بێ له چیرۆكه‌كه‌دا. چیرۆكی مزگێنیش من پێم‌وابێ باشترین چیرۆكی ئه‌و كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌یه و یه‌كێ له باشترین چیرۆكه‌كانی زمانی كوردیشه. یه‌كێ له سه‌ره‌كی‌ترین خاڵه باشه‌كانییشی زمانه‌كه‌یه‌تی. ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له زمانی كتێبه پیرۆزه‌كان كه‌ڵكی وه‌رگرتووه توانیویه‌تی ئاوێته‌ی شۆخی و ته‌نزی بکا و ئه‌وه‌ش دژوازی وپارادۆکسێکی گه‌وره‌ی تێدایه. زمانی ئاسمانی و كتێبه پیرۆزه‌كان به هۆی جیددی بوون و پیاوانه بوون و باڵاده‌ست بوونه‌وه هه‌ڵگری شۆخی و جه‌فه‌نگ نین، ئاسمانین؛ به‌ڵام زمانی مزگێنی به هۆی ته‌نزێکی به‌هێز و زمانێکی بێ وێنه‌وه زه‌مینی کراوه!
تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیکه ئه‌وه‌یه كه ڕه‌مه‌زانی زۆر ئۆگری تێکنیکی ڕاگیراندن(ته‌علیق)ه. مه‌سه‌له‌ن له چیرۆكی مامه‌حمه‌د چۆنی و پادشای شووتییه‌كاندا ڕاگیران و ته‌علیقێکی به‌هێزیزیان تێدا ده‌بینرێ. له چیرۆكی عه‌ینه‌ك و سه‌معه‌ك و مامه‌حمه‌د چۆنیدا، وه‌ك پێشتریش كوتم، نووسه‌ر گیرۆده‌ی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کان بووه. هه‌ست ده‌كرێ به پشوویه‌كی زۆر درێژه‌وه بۆ نووسینی ئه‌و كارانه دانیشتووه. پێم‌خۆش بوو یا حه‌سره‌تم ده‌خوارد خۆزگه كاك محه‌مه‌د ئا به‌و پیشووه درێژه‌وه بیتوانیایه ڕۆمانێك بنووسێ، ئه‌و وه‌خته ئه‌و ئۆگریی بۆ په‌راوێز و لادان و حاشیه ڕۆیشتن و كار كردن له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه ناسه‌ره‌كییه‌كانیشدا ده‌که‌وتنه خزمه‌تی رۆمانه‌که‌وه. شایه‌د داستایۆسكی ته‌نیا نووسه‌رێك بێ كه بتوانین بڵێین هێز و ئینیرژییه‌کی زۆری بۆ هه‌موو قاره‌مان و كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كانی به كار هێناوه؛ یانی هه‌ر به‌و پێیه‌ی کاری له سه‌ر که‌سایه‌تییه ئه‌سلییه‌کان کردووه له که‌سایه‌تییه لاوه‌کی(فه‌رعێ)یه‌کانیش خافڵ نه‌بووه. من له چه‌ند جێگای دیکه‌شدا كاریگه‌ری داستایوفسكیم له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زانی دیت؛ بۆ نموونه له چیرۆکی پادشای شووتییه‌کان ومامه‌حمه‌د چۆنی و عه‌ینه‌ک وسه‌معه‌کدا که‌سایه‌تییه لاوه‌کییه‌کانیش کاریان له سه‌ر کراوه و داڕیژراون.
# سوله‌یمان:
من له پێشدا ده‌مه‌وێ شتێک له بابه‌ت مێژووی كورته چیرۆك له كوردستانی ئه‌م‌دیو بڵێم، پێم‌وایه ئه‌و شته‌ی بریا باسی كرد زۆر به جوانی باسی كرد و له منیش چاكتر ئاگاداری له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه. ئه‌و شته‌ی منیش باسم كرد مامۆستا حه‌سه‌ن قزڵجی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كورته‌چیرۆكی كوردی نه‌بووه، قه‌زائه‌ن كاك محه‌ممه‌د ره‌مه‌زانی یه‌كێ له‌وانه‌یه حه‌سه‌ن قزڵجی له نیزیكه‌وه ناسیوه، بێ‌گومان بۆی هه‌یه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌و و نووسینه‌كانی هه‌بووبێ. به‌ڵام ئه‌وه واقعیه‌تێكه مامۆستا قزڵجی ئه‌و كاریگه‌ره‌ییه‌ی باعیسی ئه‌وه بووبێ ڕه‌وتێك به دوای خۆیدا له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ چیرۆكنووسی سازكات، به داخه‌وه ئه‌و شته‌ی نه‌بووه، چون زۆر دره‌نگ ئه‌و چیرۆكانه به ده‌س ئێمه گه‌یشت. من بۆخۆم له بیرمه وه‌ختێك ئه‌و كورته چیرۆكانه‌ی مامۆستا قزڵجیم به ده‌س گه‌یشت و خوێندمه‌وه به ڕاستی چه‌ند ساڵ بوو خه‌ریكی نووسین بووم. حه‌تتا ئه‌وانه‌ی كوردستانی ئه‌ودیوم وه‌كوو گه‌له گورگی حوسێن عارف و چیرۆكه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌نم خوێندبۆوه، گوڵی ڕه‌ش، ته‌نیایی، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌مه‌زانیم بڕێكیان له سروه‌دا خوێندبۆوه. ئه‌وه‌ش بۆ منێكی خولیای كتێبی كوردی بووم و له‌وانه‌ش نه‌بووم له‌و شته بوگزه‌رێم یان لێی بێ‌خه‌به‌ر بووبێتم، له ئاكامدا ئه‌و كاریگه‌رییه زۆره‌ی نه‌بووه، چونكه جه‌ماعه‌تی كه‌ش هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا تووشی ئه‌و كتێبه هاتوون. به‌ڵام له‌باره‌ی ڕه‌مه‌زانییه‌وه ڕاستی ئه‌و‌یه من بۆ خۆم جوان له‌بیرمه، چیرۆكه‌كانی ئه‌و كه له سروه‌دا بڵاوه ده‌بۆوه یان دوای ئه‌و كۆڕانه‌ی بریا باسی كردن، كه ئه‌وان نه‌مان، دیاره ڕه‌مه‌زانیش ڕووی كرده چاپی ئه‌و چیرۆكانه له سروه‌دا، من له بیرمه ئه‌و كاتانه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر جه‌ماعه‌ت هه‌بوو، یه‌كیان من بۆخۆم هیچ وه‌ختێ له‌بیرم ناچێ پێم‌وابێ چیرۆكێ به ناوی «خوێن و سیكه‌تۆره» كه له‌م كتێبه‌دا نییه، به‌ڵام من له‌بیرمه كه شوێنی زۆری له‌سه‌ر دانام هه‌روه‌ها وه‌ختێ له كۆڕه‌كانی مه‌كۆی ئه‌ده‌بی شاری بۆكاندا چیرۆكی ده‌خوێنده‌وه، وه‌كوو خودی مزگێنی یان ئه‌و چیرۆكه‌ی بریا ئاماژه‌ی پێكرد كه منیش هه‌روه‌ك ئه‌و پێم‌وایه یه‌كێ له‌و چیرۆكانه‌بوو كه ئه‌وكاته ته‌واوی ئه‌وانه‌ی وا له‌وێ بووین و كار‌ی چیرۆكمان ده‌كرد دوچاری سه‌رسوڕمانێكی زۆر گه‌وره بووین. ئه‌سڵه‌ن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌بوو چیرۆكێك ئاوا، یان به‌و نه‌وعه له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا بنووسرێ. چون ئێمه زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی فارسی ئاشنا بووین و بۆخۆمان هێنده‌مان باوه‌ڕ به خۆمان نه‌بوو كه چیرۆكێ كوردی بتوانێ ئاوا زوو هه‌نگاوی گه‌وره هه‌ڵبگرێ. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كاك محه‌ممه‌د زۆر زووتر هاتبووه ناو ئه‌و دنیایه‌وه و ئه‌و بوێریه‌شی دا به ئێمه كه ئێمه‌ش له‌و ڕێگایه‌دا ئه‌زموونی تازه تاقی كه‌ینه‌وه و نه‌ترسێین. هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی چیرۆكی ڕۆژهه‌ڵات، به تایبه‌ت له بۆكان له حه‌فتاكاندا به‌و كارانه‌ی ڕه‌مه‌زانی كردبووی توانی بوێری له خۆی نیشان بدا و ئه‌زموون و تاقیكاری تازه بنوێنێ و ئێستا به ڕاستی بێ‌هیچ ئه‌ملا‌و‌لایه‌ك ده‌توانین بڵێین كاك محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی له‌مدیو ده‌سپێكی چیرۆكی نو‌ێ و مۆدێڕنه. ڕه‌نگه كه‌سانێك وه‌ك عه‌تا نه‌هایی، وه‌ك فه‌تاح ئه‌میری، چه‌ند كه‌سێكی دیكه، خواروژوور له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسیویانه، ڕه‌نگه كه‌سانێك له‌وان هه‌ر خه‌ریكی نووسین بووبن، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه كه ڕه‌مه‌زانی ده‌سپێك و سه‌ره‌تای كورته‌چیرۆكی نو‌ێ له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته، دوای ئه‌ویش كه جه‌ماعه‌تێكی دیكه ده‌ستیان كردووه به نووسین حه‌تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ڕه‌وته‌دا بوون که ئه‌و وه‌ڕێی خستبوو. به‌ڵام به داخه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌و جۆره چیرۆكه‌ی ئه‌و هه‌ر تایبه‌ت به خۆی بوو، هه‌ر له‌ودا گه‌شاوه و ئیدی درێژه‌ی نه‌بوو. به‌ڵام ڕه‌وتی دوای ئه‌و كه له حه‌فتاكانه‌وه ده‌ستی پێكرد ڕه‌وتێكی جیاوازه و فه‌رقی هه‌بوو، بۆیه ڕه‌مه‌زانی له‌و به‌ینه‌دا ته‌نیا ماوه و به‌جێ‌ما.
# بریا:
بۆ دابه‌ش كردنه‌که‌ی من كه كوتم هێندێك له چیرۆكه‌كان ڕه‌نگ و بۆی فانتێزی و ئه‌فسانه‌یان هه‌یه سه‌یدقادر کوتی پێی‌وا نییه ، ده‌بێ بڵێم كه ئه‌و به‌شه‌یان ڕێئالن و ئه‌و به‌شه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕاست ده‌كه‌ی هه‌شتمین ڕۆژی حه‌وتوو زۆر زۆر مۆدێڕنه و ڕه‌نگه له داهاتووشدا له‌و كارانه‌یه كه به‌رده‌وام باس و شی كردنه‌وه هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام ئاماژه‌م پێكرد تۆ له به‌شی ئه‌وه‌ڵدا شتێكی ئه‌فسانه‌یی نابینی، له چیرۆكی مامه‌حمه‌د چۆنی، ئه‌گه‌ر له كۆتایی چیرۆك بزنێك خۆ ده‌كا به ژوورێ‌دا، ئه‌وه ئه‌فسانه نییه، ئه‌وه خه‌یاڵ و شتێكی جادوویی نییه. یان پادشای شووتییه‌كان، شتێكی جادوویی نییه، كه‌سایه‌تی و ئاكار و بوونی ئه‌وانه له‌به‌ر ده‌ستن و هه‌ست پێده‌كرێن، ده‌بیندرێن، به‌ڵام تۆ له مزگێنیدا، پیرۆز و بارام له‌و حاڵه‌ته‌وه دێنه ئه‌و حاڵه‌ته، شتێكی فانتێزییه، به تایبه‌ت كه‌سایه‌تی بارام، ڕه‌نگه دیسانیش ئه‌م ده‌لیلانه به قه‌ناعه‌تمان نه‌گه‌یه‌نن.
دێمه‌وه سه‌ر زمان له‌و چیرۆكانه‌دا، به ڕاستی زمانی ڕه‌مه‌زانی زمانێكی خۆش و پوخته و پاراوه تۆ له جێگایه‌كدا هه‌ست به زمانێكی ده‌ستكرد و قه‌به و ناخۆش ناکه‌ی. به بڕوای من زمانێکی پوخته و زمانێ كه گرێی تێدا نابینی، به ڕاستی له هیچ جێگایه‌كدا ناڵێی كه خۆزگه ئاوا بایه و ئاوا نه‌بایه، یان ئه‌م وشه‌یه نه‌بوایه و یان ئه‌م ڕاسته‌یه ئاوا بوایه له دوو چیرۆكدایه، یه‌كیان مزگێنییه، یه‌كیشیان دوایین چیرۆكه به ناوی كابرایه‌كی ئاوا. مزگێنی چیرۆكێكه، هه‌روه‌ك سه‌ید قادریش ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌و كه‌ڵكی وه‌گرتووه له زمان و جۆری ڕاوێژی ئه‌و زمانه، زمانێكی باڵاده‌ست و سه‌رووتر له زمانی زه‌وی و ئینسان، وه‌كوو كه‌سێك ئه‌وانه‌ی له‌وێدا خوڵقاندبێ، كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و گاڵته به خوارێ بكا؛ مه‌سه‌له‌ن: نووسه‌ر تۆ بچۆ ئاوا بكه و ئاوا مه‌كه. یان ڕه‌خنه‌گر جێگای جه‌هه‌ننه‌مه و شتی وا. یانی به‌و شێوه‌یه كه‌ڵكی وه‌گرتووه هه‌تا گاڵته و گه‌مه به خوارێ بكا. ئه‌و زمانه، ئه‌و جۆره قسه كردن و ڕاوێژه ئاسمانییه. هه‌روه‌ك سه‌یدقادریش كوتی خۆشترین زمانه و له‌وێدا زمان ته‌واوه؛ كه‌م و كووڕی و گرێی نییه. ئه‌ویش به دروست كردنی ئه‌و سووژه و فه‌زا و بیچم و ئه‌و هه‌موو تازه‌ییه كه له‌و چیرۆكه‌دایه، كه ته‌واوی، له سه‌ره‌تا هه‌تا كۆتایی شتێكی تازه‌یه و وه‌كوو سه‌یدقادریش كوتی زمان هێنده جێ كه‌وتووه ئه‌گه‌ر ڕسته‌یه‌ك ده‌رهێنی ڕه‌نگه، زۆرشت نه‌ڕووخێ به سه‌ریه‌كدا به‌ڵام له‌ڕێوه هه‌ست به كه‌لێن و چۆلی و بۆشایی ده‌كه‌ی. زمانی چیرۆكی دووه‌میش هه‌رچه‌ند هه‌موو شتێك ڕێئاڵ و ڕاستییه به‌ڵام ئه‌ویش زمان پڕ به پێستی ئه‌و چیرۆكه‌یه. ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی تووڕه‌یه ئه‌و زمانه ڕاست و پڕ به پڕ ئه‌و تووڕه‌ییه ده‌گه‌یه‌نێ. تۆ له زمانی هیچ‌كام له كه‌سایه‌تییه‌كاندا گیرنابینی. به‌ڵام هه‌روه‌ك سه‌یدقادریش ئاماژه‌ی پێكرد زمان له پادشای شووتییه‌كاندا و له مام ئه‌حمه‌د چۆنی، تامه‌زرۆیی بۆ درێژه پێدان و گێڕانه‌وه جاری وایه ماندووت ده‌كا. ئه‌و بۆ لاڕێ چوون و له ناوه‌ندی چیرۆكه‌كه دوور كه‌وتنه زمانه‌كه ناخۆش ده‌كا. ڕه‌نگه له دڵی خۆتدا پێت خۆش نه‌بوایه ئاوا بوایه و ئه‌و شته ناسه‌ره‌كی بوونانه بێ‌واده دێنه ناو چیرۆكه‌كه‌وه و زمانه گیر په‌یدا ده‌كا.
شتێكی‌كه‌ش كه هه‌بوو، سه‌یدقادریش بڕێك ئیشاره‌ی پێكرد ئه‌ویش كه‌ڵك وه‌رگرتنی له بیر و باوه‌ڕه ئایین و دینییه‌كانه. له چیرۆكی مام ئه‌حمه‌د چۆنی، كابرایه‌كی به بیر و باوه‌ڕ نیشان ده‌دا و ته‌واوی عومری ڕۆژووی گرتووه و موسڵمانێكی ڕاست و بێ‌فڕوفێڵ بووه. هه‌موو ته‌كلیفه ئایینییه‌كانی به‌ڕێوه بردووه. به‌ڵام ئێستا له ڕه‌مه‌زاندا دوچاری گیروگرفت ده‌بێ و به هۆی ئه‌وه‌ی پیر بووه و بێ‌ده‌ره‌تانه، بێ‌كه‌سه و پووڵی نییه، نه‌وس و ئیشتیا زۆری بۆ دێنێ له مانگی ڕه‌مه‌زاندا هه‌نار بدزێ. له‌و هه‌ناردزینانه‌دا ئه‌و بیر و باوه‌ڕه ئاینییه ده‌شكێنێ، به‌م جۆره‌ش كه ئه‌و كابرایه له‌وه‌ها كاتێكدا دنیاش ئاخر نابێ به‌م جۆره، ئیشتیای خۆی بشكێنێ. به دوای ئه‌وه‌شدا كه دێته سه‌ر سه‌ربڕینی كه‌ڵه‌شێره‌كه، كه ئه‌ویش هه‌موو شتێكی ئه‌وه له ژیانیدا و یادگاری خێزانیه‌تی و ته‌قریبه‌ن وه‌كوو منداڵی وایه، كه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌قۆكه له ملی نێ، ئه‌م فه‌زایه حه‌زره‌تی ئیبراهیم وه‌بیر ده‌خاته‌وه و ته‌واو خوازه‌یه‌كه له‌و داستانه. دوایه‌ش دیسان له چیرۆكی مزگێنی هه‌ر له بیر و باوه‌ڕی ئایینی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و له‌وێدا چه‌ند پێغه‌مبه‌ری هێناوه‌ته‌وه، حه‌زره‌تی مامووسا و گۆچانه‌كه‌ی، داوود به خۆی و چریكه‌ی، مه‌سیح به زیندوو كردنه‌وه‌كانی؛ یانی هه‌رچه‌ند ناتوانین بڵێین ئه‌وانه ڕاست ئه‌وانن به‌ڵام ده‌توانین بڵێین به شێوه‌ی ئیستعاری و خوازه‌یی كه‌ڵكی لێوه‌رگرتوون. كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به جوانی هێناوه‌ته‌وه و زۆر هونه‌رمه‌ندانه كه‌ڵكی لێوه‌رگرتوون. هه‌روه‌ك سه‌یدقادریش كوتی لابردنی هه‌ركام له‌وانه چیرۆكه‌که لاسه‌نگ ده‌كا. هیچ كام له‌وانه‌ش زه‌ق نین و هه‌موو له جێگای خۆیان دان. ڕه‌خنه‌یه‌كی بچو‌وكیش كه من دیتم ئه‌ویش هێنانه‌وه‌ی هادی و محه‌ممه‌د بوو كه پێم‌وابوو بڕێك به پارێزه‌وه ئه‌و كاره‌ی بكردایه. یان هێنانه‌وه‌ی ئه‌و بزنه‌ی مه‌شه‌دی سمایل كه بۆ من هه‌ر جێگای نه‌گرت. یانی ئه‌و بزنه ئه‌و سه‌مبول و نیشانه ڕۆشن و ئاشكرایه‌ی نه‌بوو له زه‌ینی خوێنه‌ردا. هێنانه‌وه‌ی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ش ئه‌گه‌ر بڕێك ڕۆڵ و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كه‌یان له‌و چیرۆكه ئاوا ئاشكرا نه‌بوایه باشتر بوو.
# سه‌یدقادر:
من له درێژه‌ی قسه‌كانی بریادا شتێكم وه‌بیر هاته‌وه، ڕه‌نگه زۆر جار باسی گرفتی زمان له چیرۆكنووسیدا ده‌كرێ و به تایبه‌ت زۆر باسی ئه‌وه کراوه که چیرۆکی کوردی گرفتی زۆری له به‌دی هێنانی (لحن) تۆن یان راوێژدا هه‌یه. له‌و چیرۆكانه‌ی ڕه‌مه‌زانیدا پیاو هه‌ست ده‌كا ئه‌و توانیویه‌تی له‌حن یان ڕاوێژی پیره پیاوێك له ڕاوێژی جحێڵێك جیا بكاته‌وه یان پیرێژنێك له پیره‌پیاوێك، ئه‌وه‌ش یه‌كێ له خاڵه به هێزه‌كانی ئه‌وه. به كایه كردن به زاراوه و دیالیكتی ده‌وروبه‌ری موكریان، توانیویه‌تی به یارمه‌تی ئه‌وانه‌ش بێ، له زۆر جێگادا له‌حن و تۆنی تایبه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كان بپارێزێ.
هه‌روه‌ها ده‌بێ بڵێم به بڕوای من که‌سایه‌تی محه‌مه‌د و هادی و بزنه‌كه‌ی مه‌شه‌دی سمایل له‌و چیرۆکه‌دا زه‌ق نه‌بوون . محه‌ممه‌د و هادیش ده‌توانن دوو نێو بن و شایه‌د چونکه ئێمه ده‌یان ناسین و ئاگاداری ئه‌وه هه‌ین که ڕاسته‌وخۆ له دنیای واقعه‌وه هێنراوه‌نه‌ته نێو داستان، ئه‌و خه‌یاڵه‌ی ساز کردبێ . به‌ڵام بۆ كه‌سێكی که له ده‌ره‌وه ئه‌وانه نه‌ناسێ و ئاگاداری ئه‌وه نییه و پێشینه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییانه نازانێ زۆر ئاسایین و كه‌سایه‌تییه‌كن وه‌ك بارام.
# عه‌زیز مه‌حموودپوور:
من پێم خۆش بوو بڕێك باسی چیرۆكی مامه‌حمه‌د چۆنی بكه‌م. هه‌ر وه‌ک ئاماژه کرا ده‌سه‌ڵاتی نووسه‌ر به سه‌ر گێڕانه‌وه‌دا زۆر به‌رچاوه. هه‌م ڕاوێژێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه یانی تایبه‌ت به كه‌سایه‌تی مامه‌حمه‌د، هه‌میش له خودی چیرۆكه‌كه‌دا وێكچوونێكم دی له نێوان گێڕانه‌وه‌ی داستایۆسكی له "تاوان و سزادا" و كه‌سایه‌تی سۆنیا له‌م ڕۆمانه‌دا، سۆنیا كه‌سێكه که له‌شی خۆی ده‌فرۆشێ بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه به‌رێ. داستایۆسكی به جۆرێك ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی داڕشتووه و به خوێنه‌ری ناساندووه كه ئه‌سڵه‌ن ئه‌و كاره دزێوه‌ی سۆنیا له‌به‌ر چاوی خوێنه‌ر شتێكی ناحه‌ز نییه. له ڕاستیدا ئێمه كه‌سایه‌تی سۆنیا وه‌ك خراپه‌کار ته‌ماشا ناكه‌ین؛ به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سێكی زۆر به ئیمان و بیر و باوه‌ڕه. له چیرۆكی مامه‌حمه‌د چۆنیشدا نووسه‌ر زۆر باش ئه‌و پێشه‌كییه‌ی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ئاماده بكات هه‌تا وه‌ک گوناهێک له كار‌ی مامه‌حمه‌د نه‌ڕوانێ. هه‌موومان ده‌زانین دزی كارێكی خراپه، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكنووس، سه‌لماندنی ئه‌و بیر و باوه‌ڕ و فكره‌یه به ئێمه كه ئه‌وه هه‌قی مامه‌حمه‌ده ئه‌و كاره بكات. ئێمه نه‌ک كار‌ی مام ئه‌حمه‌دمان پێ كارێكی خراپ نییه، به‌ڵكوو خۆشمان له‌و دزییه‌دا به‌شدار ده‌بین و خودا خودامانه له‌و دزییه‌دا سه‌ركه‌وێ و زوو هه‌نارکه بدزێ. ئه‌و وه‌ختایه‌ک له کاری خۆیدا سه‌ر ده‌که‌وێ، ئێمه‌ش هه‌ست به سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ین و كاتێ ده‌گاته‌وه ماڵێ و ئاوی هه‌ناره‌كه ده‌مژێ ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌وه بۆخۆمانین ئاوی ئه‌و هه‌ناره هه‌ڵده‌مژین. شتێكی دیش ئه‌وه بوو كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی که مامه‌حمه‌د ده‌بوو به ده‌ستی بێنێ و ئه‌و ئاڵ‌و‌گۆڕه‌ی ده‌بوو به‌سه‌ر ژیانی مامه‌حمه‌د دا بێ له خودی چیرۆكه‌كه‌دا ڕوو ده‌دا. ده‌بینی هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاوی هه‌ناره‌كه ده‌خواته‌وه ئێش و ئازاری له له‌شدا نامێنێ؛ دوایه‌ش بێ‌ئه‌وه‌ی ده‌س بداته گۆچانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێ ده‌چێ بۆ مزگه‌وت و درێژه به كار‌ی ئایینی خۆی ده‌دا .
# سه‌یدقادر:
پێش‌تر ئاماژه‌م به شوێن دانانی داستایوفسکی کرد؛هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شوێن دانانه وه‌ك شتێكی باش باسی ده‌كه‌ین نه‌ك وه‌ك شوێن دانانێکی خراپ. دیاره كه‌سێك بتوانێ وه‌كوو داستایۆسكی قاره‌مانێك دروست بكات، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر باشی به سه‌ر چیرۆكنووسیدا هه‌بێ. له مامه‌حمه‌د چۆنیدا ئینسان وا هه‌ست ناكات ئه‌و پیاوه تووشی كارێكی دژی دین ده‌بێ. ئه‌و شته زۆر سه‌یره، هه‌ر له مه‌زهه‌بیشدا ئه‌و چه‌ند ڕێگاییه هه‌یه. له "شه‌رع"دا شتێك به نێوی "قیله شه‌رعی" هه‌یه. كه‌سێک تووشی گوناهێک ده‌بوو ده‌یانبرد بۆ لای مه‌لایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به تاوانێكی گه‌وره له ده‌روونیدا نه‌كا و بتوانێ بڕێك ئازاره‌كه‌ی سووك بێته‌وه. یان له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئازاره‌دا بڕێك باره‌كه‌ی بۆ سووك كه‌ن، ده‌یانبرد بۆ لای مه‌لایه‌ک تاکوو له کۆنه کتێبێکی شه‌رعدا، قیله شه‌رعییه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه. مام ئه‌حمه‌د له ده‌روونی خۆیدا زۆر به دوای ئه‌و قیله شه‌رعییانه‌وه بووه و ته‌واو وا هه‌ست ده‌کرێ به شێوه‌یه‌کی ده‌رونشیکاریی بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ک به ده‌روونی خۆیدا ڕۆ چووه، تاکوو بابه‌ته‌که له لای خۆی ئاسایی بکاته‌وه، تاکوو هه‌ست به گوناه نه‌کا...
# عه‌زیز:
گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و له مانگی ڕه‌مه‌زاندا خه‌ریكه ئه‌و قیله شه‌رعییه بۆخۆی دێنێته‌وه، كه ئه‌مه زۆر گرینگه ئه‌گه‌ر له وه‌ختێكی كه‌دا بوایه ڕه‌نگه زۆر سه‌یر نه‌بایه.
مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو که نووسه‌ر ده‌توانێ شتێك كه بۆ ئێمه‌ی ده‌گێڕێته‌وه خوێنه‌ر ڕاست پێچه‌وانه‌ی لێ‌حاڵی بووبێت. به‌ڵام ئه‌و توانیویه‌تی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانج و مه‌به‌سته‌ی خۆی ڕێكخات و به خوێنه‌ری قه‌بووڵ بكات. ڕاست وه‌ك ئه‌وه‌ی داستایۆسكی له " تاوان و سزا" دا كردوویه‌تی و توانیویه‌تی سۆنیا وا بناسێ كه ده‌روونی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه و مام ئه‌حمه‌دیش هه‌روا.
# سوله‌یمان:
ده‌مه‌وێ باسی زمانی چیرۆكه‌كان بکه‌م، كه هه‌ڵبه‌ته دۆستانیش ئه‌و كاره‌یان كرد و ئه‌و حه‌وله‌ی کاک محه‌مه‌د داویه‌تی پێم‌وایه سه‌ره‌كی‌ترین شتێكه كه خوێنه‌ری ئه‌و كتێبه به‌رچاوی دێ و پێم‌وایه زۆر شتێكی گرینگیشه. ئه‌و ویستوویه‌تی كار له سه‌ر زمان بكات. ئه‌وه‌ی سه‌یدقادر كوتی وایه، له چیرۆكنووسانی كورددا ته‌نیا ڕۆژهه‌ڵات نا، به‌ڵکوو له به‌شه‌كانی دیكه‌شدا به داخه‌وه ئه‌و شته كه‌م وه‌به‌ر چاو هاتووه كه نووسه‌ر یه‌كێك له حه‌وله‌كانی ئه‌وه بێ که له په‌نای نووسینه‌وه له‌باری زمانیشه‌وه، زمانێكی تایبه‌تی هه‌بێ. به‌ڵام ئه‌مه بۆ ڕه‌مه‌زانی زۆر باشه كه هه‌ركام له‌و چیرۆكانه حه‌ولی داوه له په‌نای گێڕانه‌وه و كه‌سایه‌تی دروست كردن و كاره‌كانی كه‌ی چیرۆكدا حه‌تمین كار‌ی له‌سه‌ر زمانیش كردووه. به‌ڵام شتێك كه من پێم باش بوو باسی بكه‌ین، ئه‌وه بوو له به‌عزه چیرۆكێكدا ئه‌و زمانه یه‌كده‌ستی خۆی له ده‌ست ده‌دا. له به‌عزێكیشیاندا زۆر چاك پارێزراوه وه‌كوو هه‌شتمین ڕۆژی حه‌وتوو، یان مزگێنی، ئه‌و زمانه زۆر چاك ڕاگیراوه و هه‌تا ئاخر تێك ناچێ. به‌ڵام به داخه‌وه له به‌عزێكدا ده‌سته‌نداز و چاڵی و به‌رزی هه‌یه. له مامه‌حمه‌ددا ڕاسته گێڕانه‌وه زۆر ڕه‌وان و بێ‌گرێیه، به‌ڵام چیرۆكه‌كه له باری زمانه‌وه وا نییه له هێندێک جێ‌دا زمانه‌كه‌ی زۆر لاواز ده‌بێ. یان له...
# سه‌یدقادر:
پێمان خۆشه بزانین له كام شوێنی ئه‌و چیرۆكه‌دا زمان لاواز ده‌بێته‌وه؟ بڕێك به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌مان نیشان بده‌ی باشتره.
# سوله‌یمان:
ئێستا به باشی له بیرم نییه به‌ڵام له چه‌ند جێگا وه‌كوو له پادشای شووتییه‌كانیشدا هه‌یه زمان تووشی گیروگرفت دێ و زمانه‌كه‌ش یه‌كده‌ستی خۆی له ده‌ست ده‌دا، به تایبه‌ت له نووسه‌ر و قاره‌مانی چیرۆك من ئه‌وه‌م زۆر به چاكی هه‌ست پێكرد و ئه‌و زمانه تایبه‌ته نه‌بوو كه بۆ هه‌ركام له‌و چیرۆكانه‌ی كه دۆزیبوویه‌وه. به‌ڵام زمانی چیرۆكی عه‌ینه‌ك و سه‌معه‌كیش زمانێكی زۆر به‌هێز و پڕ به پێستی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه و تا ئاخریش زمانه‌كه ناگۆڕدرێ و یه‌كده‌ست‌بوونی خۆی له ده‌س نادات. یان له چیرۆكی سێ‌پێپلیكاندا كه من پێم‌وایه زۆرتر باری ده‌روونناسی مه‌نزوور بووه، زمانی ئه‌و چیرۆكه به باشی ده‌رده‌بڕێ، ئه‌و حاڵه‌ته ڕه‌وانی و ده‌روونییه هه‌یه. به جوانی باسی حاڵه‌ته‌كانی ڕوحی ئه‌و قاره‌مانه ده‌كا له سه‌ره‌مه‌ر‌گدا، فلاشبه‌ك یان گه‌ڕانه‌وه‌ی له په‌ستای بۆ دواوه، پێم‌وایه به باشی داڕێژراوه. شتێكی که‌ش كه ده‌بینرێ ئه‌و چیرۆكانه‌ی ئاخری كتێبه‌كه‌یه، ئه‌وانیش ده‌ڵێی حه‌ولیان زۆر له‌گه‌ڵ نه‌دراوه هه‌تا ببنه چیرۆك و زۆرتر ده‌چنه ناو چوارچێوه‌ی نه‌زیله و مه‌سه‌له‌وه. مه‌سه‌له‌ن وه‌ك چیرۆكه‌كانی گاڵته، دادوه‌ر؛ یا كێ له‌گه‌ڵ كێی یه‌ك یان دوو.
# سه‌یدقادر :
به گشتی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ لاوازی هێندێک له‌و چیرۆكانه باس بكه‌ین له سێ شت‌دا من ئه‌وانه‌م كورت كردوونه‌وه: یه‌كیان حوزووری نووسه‌ره كه له چه‌ند چیرۆكدا زۆر به شێوه‌یه‌كی ده‌سكرد و نائاسایی دێ، وه‌كوو چیرۆكی كابرایه‌كی ئاوا، ده‌ڵێی تایبه‌ت بۆ كه‌سێكی خاریجی و بێگانه نووسراوه. یان بوومه‌له‌رزه، كه نووسه‌ر له‌وێدا مل ده‌كێشێته ناو چیرۆكه‌كه‌وه و دێ باسی بۆ ده‌كا كه ناوچه‌ی ئێمه ئاوایه و تۆ نازانی و خوینه‌ر نازانێ ئه‌و "تۆ"یه كێیه... كه ئه‌م حوزووره زۆر ده‌سكرده. له سێ پێپلیكانیشدا هه‌روا و له كابرایه‌ی ئاواش دا.
# بریا:
له هه‌شتمین ڕۆژی حه‌وتووش، له جێگایه‌كدا ده‌ڵێ: چه‌رمه‌كه‌ی پێوه نه‌ماوه به كه‌له‌پچه‌كه‌وه جۆشیان داوه، كارت به‌وه نه‌بێ سه‌عات چه‌نده‌یه. ئه‌م كارت به‌وه نه‌بێ سه‌عات چه‌نده‌یه، كه له چه‌ند جێگاشدا هاتووه، ئه‌سڵه‌ن تۆ نازانی كێیه و چۆن هاتووه. پێم‌وابێ زۆر نا به جێیه.
# سه‌یدقادر:
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و چیرۆكه چونكه چیرۆكێكی زۆر نو‌ێ و به‌هێزه ئه‌و خاڵه‌ی پێوه دیاری نادا.
# بریا:
به‌ڵام ئه‌وه زۆر له‌به‌ر چاوه، زۆر زه‌قه! تۆ نازانی ئه‌وه چۆنه په‌ڕیوه‌ته ئه‌و نێوه‌ڕاستی چیرۆكه‌وه.
# سه‌یدقادر:
ببووره! من له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕه‌مه‌زانیشدا باسم كرد، ئینسان هه‌ست ده‌كا ئه‌و مه‌یله‌ی هه‌یه كه له به‌عزه جێگایه‌كدا مل بكێشێ، جاری وایه زۆر ته‌نزیه و جاری واشه زۆر ده‌سكرد و مه‌سنووعییه. نووسه‌ر له زۆربه‌ی ئه‌و جێگایانه‌ی که‌ڵکی له هاتنه کایه‌ی نووسه‌ر وه‌رگرتووه زۆر سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه . له درێژه‌ی باسه‌که‌ی پێشوومدا که خاڵی یه‌کمم باسکرد، خاڵی دووهه‌م که ده‌بێته هۆی گرفت له به‌عزێک له چیرۆکه‌کاندا ئه‌وه بوو پێشتریش ئاماژه‌یه‌کم پێ‌کرد مه‌یل و عه‌لاقه به لاڕێ ڕۆیشتن و په‌ڕاوێز هه‌ڵواسینه و ئه‌وه‌ش زۆر جار چیرۆک تووشی دیارده‌ی زیادی بوون ده‌کا. ڕه‌نگه له ڕۆماندا ئه‌و كاره بكرێ و جێگا بگرێ به‌ڵام له كورته چیرۆكدا پێم‌وابێ ناتوانین ئه‌وه‌نده توانای مانۆڕ لێدانمان هه‌بێ له‌سه‌ر شتی زۆر ناسه‌ره‌كیش كه نه‌هاتوونه‌ته ناو چوارچێوه‌ی چیرۆكه‌كه‌وه. وه‌ك پادشای شووتییه‌كان، مامه‌حمه‌د چۆنی و قالۆنچه‌كان. خاڵی سێهه‌م مانه‌وه و گیر کردنی تاقمێک له چیرۆکه‌کان له نێوان دوو نه‌ریتی چیرۆكنووسیدایه. به جۆرێک که چیرۆک گرفتی پێكهاته و ساختاری بۆ دروست ده‌بێ. به‌رێكی چیرۆكی كۆن و لایه‌كیشی چیرۆكێكی مودێڕنه، وه‌ك سێ‌پلیكان و قاڵۆنچه‌كان و كابرایه‌كی ئاوا. سێ‌پێپلیكان چیرۆكێكه ته‌واو ئه‌و لاوازییه‌ی پێوه دیاری ده‌دا كه له به‌ینی نو‌ێ بوون وسوننه‌تی بووندا تێدا چووه. له قالۆنچه‌كانیش به شێوه‌یه‌کی زه‌ق که‌ڵک له خوازه‌ی خوڵقانی دنیا وه‌رگێراوه و ئه‌سڵه‌ن ئه‌و خوازه‌یه ده‌روونیی نه‌كراوه. له ته‌واوی ئه‌و كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌دا ئێمه زمانی داستان و گێڕانه‌وه‌یه‌كی داستانی ده‌بینین، به‌ڵام له قالۆنچه‌كاندا به پێچه‌وانه‌وه له‌و زمانه داستانییه دابڕاوه و زمان گشتی كراوه. له كابرایه‌كی ئاوا‌شدا چیرۆكێكه كه نه نوێیه و نه سوننه‌تییه، ئه‌و چیرۆكانه له‌و به‌ینه‌دا ماونه‌ته‌وه. ئه‌و قسه‌یه‌ی كاك سوله‌یمانیشم قه‌بووڵه كه ئه‌و چه‌ند كورتیله چیرۆكه‌ی کۆتایی له حاڵه‌تی نوكته‌دا ماونه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که ئه‌گه‌ر پێمانوابێ که چیرۆک پێکهاته‌یه‌کی گونجاوه له ماکه چیرۆکییه‌کان زۆر زه‌حمه‌ته له چوار خه‌تدا تۆ بتوانی که‌سایه‌تی و فه‌زا و ڕووداو دابڕێژی. وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و مه‌ودایه‌ی له چیرۆکێکی ته‌واودا هه‌یه له کورتیله چیرۆکدا نییه...
# سوله‌یمان:
منیش له‌سه‌ر ئه‌و نه‌زه‌ره‌ی سه‌یدقادرم كه ده‌ڵێ تاقمێک له چیرۆکه‌کان له نێوان دوو ساختاردا ماونه‌ته‌وه؛ من پێم‌وایه هه‌موو كۆمه‌ڵه چیرۆکه‌كه به داخه‌وه ئه‌و شه‌ق بردنه‌ی تێدایه كه چیرۆكه‌كان له نه‌زه‌ر داڕشتنه‌وه، ته‌قریبه‌ن هاوده‌نگی و هاوئاهه‌نگییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه. هۆیه‌كه‌شی پێم‌وایه ئه‌وه‌یه به‌ینێكی زه‌مانی زۆره كه به‌سه‌ر نووسینی ئه‌و چیرۆكانه‌دا تێپه‌ڕ بووه كه ڕه‌نگه خودی كاك محه‌ممه‌دیش ڕوانگه و بۆچوونێکی كه بۆ چیرۆك هه‌یبووبێت له نووسینی ئه‌و كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌دا گۆڕابێ و ئاڵ‌و‌گۆڕی به‌سه‌ردا هاتبێ. بۆیه ده‌توانین بڵێین له چیرۆكی زۆر سوننه‌تییه‌وه هه‌تا كار‌ی زۆر مۆدێڕن و ته‌نانه‌ت شایه‌د خۆشیان بده‌ن له پۆست مۆدێڕن، هه‌تا چیرۆكی دیكه‌ی وه‌كوو نه‌زیله و نوكته‌ی كافكایی تێدایه. ئه‌وانه‌ی هه‌موو تێدایه و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ش هه‌م یه‌كێ له‌و چیرۆكانه‌ی كه ئه‌سڵه‌ن من پێم‌خۆش نه‌بوو، ته‌نانه‌ت زۆری تێكیدام و ئێوه‌ش ئاماژه‌تان پێكرد، چیرۆكی قاڵۆنچه‌كان بوو. له‌وێدا ته‌واو چۆته فه‌زایه‌كی دروشم‌دان و زه‌قه‌وه، له ئاخری چیرۆكه‌كه‌شدا هه‌ر زۆر له چاو ده‌دا كه چۆته ناو شه‌قامه‌وه و بیر له‌و قسانه‌ی پێشووی ده‌كاته‌وه، بیر له چركه‌یه‌كی خۆی ده‌كاته‌وه كه بڵێی منیش قاڵۆنچه نه‌بم، به جۆرێك چكۆله كردنه‌وه و په‌ستی ئینسان و له ناو ده‌زگای به‌دیهێنه‌ردا به جۆرێكی زۆر دروشمده‌رانه باس ده‌كا. منیش پێم‌وایه له‌و چیرۆكه‌دا ڕه‌مه‌زانی نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتنێكی وه‌ده‌س هێنابێ.
# بریا:
من ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر چیرۆکی عه‌ینه‌ك و سه‌معه‌ك؛ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه به‌و شێوه‌یه که بگێڕه‌وه گوێی سه‌نگینه و خوێنه‌ریش له‌و زیاتر كه‌سێكی دیکه نابینێ به‌ڵام له ڕووی قسه كردن و جواب دانه‌وه‌ی كه‌سی هه‌وه‌ڵ یان كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی تۆ هه‌ست ده‌كه‌ی كه ئه‌وه كێیه و ده‌ڵێ چی و پرسیاره‌كه‌ی چییه. له زمانی كوردیدا پێم‌وابێ چیرۆكی وا نه‌نووسراوه، له زمانی فارسیشدا من زۆر كه‌مم دیوه، مه‌نده‌نی‌پوور له «آبی ماورای بحار» چیرۆکێكی به‌و تكنیكه‌وه هه‌یه. ئه‌و تكنیكه‌ی ڕه‌مه‌زانی ئه‌و وه‌خت زۆر زۆر نو‌ێ بوو هه‌رچه‌ند، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌ورانه جه‌ماعه‌ت زۆركه‌م بوون هه‌ست به‌و نو‌ێ بوون و تازه‌گه‌ریانه بكه‌ن. مه‌سه‌له‌ن گۆڤاری سروه كه ئه‌م كارانه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه زۆر دواتر ئێمه چووین و له نزیكه‌وه دیمانن، ئه‌سڵه‌ن هیچ كه‌سێكی لێ‌نه‌بوو که به ئاسته‌میش هه‌ست به‌م شتانه بكا. دیمانن ئه‌وانه كارمه‌ندن و له‌وێ كاریان به‌و شتانه نییه كه چاك و خراپی به‌رهه‌مێكی چیرۆكی و شێعری چییه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو سروه له كوردی فێركردنی هه‌مووماندا هێزێكی گه‌وره بوو، یانی قوتابخانه و زانستگا بوو، به داخه‌وه ئه‌و كاره پله‌ی سه‌رووتری نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وێ به جۆرێكی نیوه مامۆستایانه‌ش باسی ڕه‌خنه و تكنیكی به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بێ بكرێ؛ ده‌نا ئه‌و تكنیكه سه‌رده‌می خۆی و ڕه‌نگه ئێستاش هه‌ر زۆر زۆر تازه بوو. خودی سووژه‌كه‌ش زۆر خۆشه و تان‌و‌پۆی له ناو فه‌رهه‌نگی شارنشینی تازه دروست بوودا داکوتاوه. له شارێكدا كه هه‌ڵس‌و‌كه‌وتی مودێڕن به شه‌رم و حه‌یاوه‌یه ده‌چێته پێشێ. په‌یوه‌ندی له نێوان برا چكۆله و برا گه‌وره‌دا زۆر به هێزه، خه‌ڵكی شار و دێیه‌كان به ته‌واوی یه‌كتر ده‌ناسن و به ته‌واوه‌تی هاموو‌شۆ هه‌یه و گه‌رم و گوڕن. ئه‌گه‌ر بگێڕه‌وه و كاكی به دووی ژنانه‌وه‌ن كار به حه‌ڵاڵی ده‌چێته پێشێ و ماره‌یان ده‌كه‌ن. ئه‌م سووژه‌یه خۆشه یانی له ناو فه‌رهه‌نگی كوردییه‌وه هه‌ڵقوڵاوه. به تایبه‌ت زۆر جوان ئه‌و ده‌رده ده‌روونییه‌ی كامارفی نیشان داوه، ئه‌و ده‌رده‌داره، ئه‌و نه‌خۆشی هه‌یه بۆیه هه‌ر به‌ینه‌ی ژنێ ماره ده‌كا و دوایه ته‌ڵاقی ده‌دا. چیرۆكی وا بردۆته پێشێ و وه‌ها تكنیكی ڕاگیراندنه‌كه‌ی (ته‌علیق) به‌ڕێوه بردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تامه‌زرۆی به‌ڵام ماندووت ناكات. له په‌ستا ده‌ته‌وێ بزانی ده‌گا به كوێ و نه‌خۆشی یان گرێ کوێره‌ی ده‌روونی كاك مارف چییه. گرێی سه‌ردڵی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه دۆسته‌كه‌ی به زۆر ده‌ده‌ن به مێرد و ئه‌ویش خۆی ده‌كووژێ. كامارفیش هه‌تا ئاخری عومری هه‌رگیز به ئاواتی ناگات؛ ئه‌م هه‌موو ژنه دێنێ به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیچیان ناتوانێ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌تاهه‌تای ببێ. به‌ڵام ئه‌م چیرۆكه دووگرفتی هه‌یه، یه‌كێ له لاپه‌ڕه‌ی 65دا زۆر سوننه‌تی و به ڕاستی ده‌ستكرد و نائاسایی ده‌ڵێ: به‌سه‌ر چاو باسی كاكه مارفم ده‌گێڕمه‌وه. یانی قه‌بووڵی كه‌ین ئه‌مه ده‌یتوانی ده‌یان جۆری دیكه درێژه‌ی پێ بدات و باسی كاكه مارفیشی بگێڕێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه زه‌قه و دوور له كار‌ی چیرۆكنووسێكی وردبین و پڕ له ورده‌كارییه. ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه ویستوویه‌تی یارمه‌تی خوێنه‌ر بدا و هه‌ر ئه‌و مل‌كێشانه ناخۆشه بێ وا باسمان كرد. دوایه‌ش له ئاخره‌وه چیرۆكه‌كه‌ی ته‌واو كردۆته شتێكی سوننه‌تی و زۆر بازاڕیانه ویستوویه‌تی تڕاژدییه‌ك له ئه‌وینی كاك مارف ساز بكا، كه زۆر له زه‌ین دووره. ئه‌ویش ئه‌وانه ده‌با بۆ ئه‌و دێهاته و نێرگس له‌وێ كرێنشینه و زۆر دووره!
سه‌ید باسی ئه‌وه‌ی كرد كه چه‌ند چیرۆكی له نێوان دوو سوننه‌تی داستانی‌دا ماونه‌ته‌وه، ڕاست وایه. سێ چیرۆكی كابرایه‌كی ئاوا و قالۆنچه‌كان و سێ‌پێپلیكان به بڕوای من ئه‌و دووه‌ی ئه‌وه‌ڵ به ئاشكرا چیرۆكێكی سوننه‌تین. له‌و دوو چیرۆكه‌دا دوچاری عه‌وام‌گه‌راییه‌كی زۆر سووك بووه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له قالۆنچه‌كاندا ده‌یه‌وێ هیچ و پووچ بوونی دنیا به‌و شێوه‌یه نیشان دات، به‌و جۆره‌ی كه هه‌مووتان ئاماژه‌تان پێكرد. سووژه‌یه‌كی زۆر زه‌قه، پیاو هیچ له‌زه‌تێكی لێنابینێ. شتێكی چیرۆكی تێدا نییه كه تۆ له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ. له‌و چیرۆکه‌دا ده‌یه‌وێ خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێ به ئاكام و چاك و خراپی بازاڕ، مه‌سه‌له‌ن وه‌كوو كارێك كه هیدایه‌ت له حاجی ئاغادا كردوویه و ئه‌سڵه‌ن سه‌رنه‌كه‌وت، هه‌رچه‌ند ئه‌وكات تووده‌ییه‌كان زۆریان پێخۆش ده‌بێ و ته‌نانه‌ت وه‌كوو خه‌ڵات ڕادیۆیه‌كیشی بۆ ده‌به‌ن. له‌و چیرۆكه‌دا بۆ حاڵه‌تی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كابرایه‌ش ده‌بوو ئه‌و پێشه‌كییه‌ی وا خۆش كات كه بۆ خوێنه‌ر جێگای باوه‌ڕ بێت، كه‌سێكی كه له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵ ئاوا سیچڕ و سه‌قیله به‌ڵام لایه‌نێكی ئینسانی و ڕووحێكی زۆر ناسكی هه‌یه ئه‌ویش به نیشان دانی ئه‌و خۆشه‌ویستی و عه‌لاقه‌یه به مۆسیقی. شتێكی ئاسایی نه‌بوو ئه‌وه‌ی وا ئاماده نه‌كردبوو كه ئه‌م كابرایه ئه‌وه‌شی كه زۆڕناچییه ده‌هات ئاوایی ئه‌و حازر بوو هه‌موو شتێكی خۆی پێ‌بدا و وه‌ها مه‌ست و سه‌رخۆش ده‌بوو چوار ده‌قیقه‌ش دوای زوڕنای كابرا خۆی ده‌لاوانده‌وه، ده‌بوو ئه‌وه‌ی وا بخستایه‌ته چوارچێوه كه ئێمه به باشی باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ین كه ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناحه‌ز و ڕه‌ق و ته‌قه ئه‌م حاڵه‌ته، ئه‌م ئه‌وینه جوانه‌شی هه‌یه. دوایه‌ش باسی ئه‌و چیرۆكانه‌تان كرد كه بڕێك وه‌ك قسه‌ی نه‌سته‌ق و نه‌زیله ده‌چن به نه‌زه‌ری من سووژه‌ی چه‌ند دانه‌یان مه‌حشه‌ره! سووژه‌كه‌یان زۆر ده‌گمه‌ن و خۆشن، وه‌ك دادوه‌ر، گاڵته، كێ له‌گه‌ڵ كێ، بوومه‌له‌رزه؛ ده‌یتوانی ئه‌وانه‌ی زۆر باشتر بنووسیایه به‌ڵام به داخه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا ماونه‌ته‌وه.
# سه‌یدقادر:
به بۆچوونی من له کۆمه‌ڵه‌چیرۆکێکدا که چه‌ندین به‌رهه‌می به هێزی تێدایه هه‌بوونی هێندێک لاوازی بڕێك ئاساییه ، یانی سێ چیرۆكی لاوازیش له ناو كتێبێكی ئاوادا هه‌ر ده‌بێ، زۆر شتێكی سه‌یر نییه؛ به‌ڵام كاك سوله‌یمان ئاماژه‌یه‌كی بۆ كاتی نووسینی ئه‌و چیرۆكانه كرد ، كه ئه‌وه ده‌توانێ ده‌ربڕی هۆکاری گرفتدار بوونی ئه‌و چیرۆكانه بێ ؛ مه‌به‌ستم ئه‌و چیرۆکانه‌یه که کوتمان له نێوان دوو سوننه‌تی داستانی‌دا ماونه‌ته‌وه. ئه‌م چیرۆکانه له سه‌رده‌مێکدا نووسراون که کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی توندتر له ئێستا گیرۆده‌ی شه‌ڕی مۆدێرن وسوونه‌تی بوو؛ سه‌رده‌مێك که به تایبه‌ت بۆ چیرۆکی کوردی سه‌ره‌تای نو‌ێ بوونه‌وه بوو، دژایه‌تی سووننه‌ت و مودێرن له‌و سه‌رده‌مایه‌دا زۆر زه‌قتر و به‌رچاوتر بوو؛ بێ گومان ئه‌و شه‌ڕ وبه‌ربه‌ره‌کانێیه له ده‌روونی نووسه‌ریشدا هه‌بووه و ئه‌و شه‌ڕ و به‌ره‌به‌ره‌کانێیه ته‌نانه‌ت به چوارچێوه‌ی تاقمێک له چیرۆکه‌کانیشه‌وه ده‌بینرێ که له نێوان دوو سوننه‌تی داستانی مۆدێرن یان کۆندا ماونه‌ته‌وه وگیریان کردووه.
# سوله‌یمان:
من له دابه‌ش كردنی چیرۆكه‌كاندا كه دۆستان چه‌ندجار و هه‌ركه‌س به بۆچوونی خۆی ئه‌وكاره‌ی كرد منیش هه‌ڵبه‌ت دوایی به زه‌ینم گه‌یشت كه نووسه‌ر له‌و سه‌رده‌مایه‌دا ئه‌و دڵه‌ڕاوكه و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی له ده‌رووندا هه‌بووه، كامه ڕێباز هه‌ڵبژێرێ، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه كه من بیرم له‌و چیرۆكانه ده‌كرده‌وه ده‌مكوت به ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌مه نێوی كاك محه‌ممه‌دی پێوه نه‌بێ، له‌وانه‌یه زۆر که‌س پێی وابێ که گوڵبژێرێكه له كار‌ی چه‌ند نووسه‌ر! چون زۆر سه‌یره نووسه‌ری مام ئه‌حمه‌د هه‌مان نووسه‌ری مزگێنی بێ، یان هه‌شتمین ڕۆژی حه‌وتوو، چون ئه‌و چیرۆكانه به ڕاستی له یه‌ك دوورن، هه‌رچه‌ند ڕه‌مه‌زانی ده‌سه‌ڵاتی زمانی به هێزه، به‌ڵام له زمانی به‌عزێكیاندا دوچاری دژوێژی بووه، ته‌ماشا ده‌كه‌ی چیرۆكه‌كه ڕێبازێكی هه‌یه، زمانه‌كه‌ی ڕێبازێكی كه‌ی هه‌یه و موشكل په‌یدا ده‌كا. به‌ڵام زمانی یه‌كێ له‌و چیرۆكانه جیاوازه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و جیاوازییه خاڵێكی به‌هێز نییه بۆ ئه‌و، ئه‌ویش بوومه‌له‌رزه‌یه، ئه‌وه‌ش چیرۆكێكی(نمادینه) سه‌مبولیكه، له‌وێدا نووسه‌ر ویستیووته‌تی ئه‌و چیرۆكه سه‌مبولیكه بنووسێ، به‌ڵام به داخه‌وه كاره‌كه نه‌هاتۆته سه‌رێ، كارێكی ده‌روونی نییه، ده‌یتوانی زۆرباش بێ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه.
# بریا:
باسی ئه‌وه کرا که ئه‌و چیرۆکانه دوو جۆری جیا و لێك دوورن، یان زۆریان فه‌رق هه‌یه، هێندێكیان مۆدێڕن و هێندێكیشیان زۆر سوننه‌تی و نائاسایین. به بروای من یه‌کێک له هۆکاره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌وده‌م. بۆ وێنه زۆربه‌ی کاره‌کانی کاک محه‌مه‌د له سروه‌دا چاپ ده‌بوون پێش‌تر باسم كرد که سروه كه‌سانێكی لێ‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆریان زه‌حمه‌ت ده‌کێشا و به‌ڕێوه‌بردنی سروه له ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌دا كارێكی كه‌م نه‌بووه و سروه كارێكی مێژووییه، سروه له ده‌ورانی خۆیدا ئاواتی سه‌دان و هه‌زاران كه‌س بووه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا، دیاره ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش كه‌سانێكی زۆر دڵسۆز بوون، به‌ڵام به قه‌ولی فارسی ئه‌هلی ته‌قه‌ڵ نه‌بوون و سه‌ریان له چیرۆك نه‌ده‌خورا، غه‌یری كاك ئه‌حمه‌د قازی كه بۆ خۆی دوور و نیزیك به شێوه‌ی سوننه‌تی و نیوه‌سوننه‌تی ته‌نزی ده‌نووسی، به‌راستی خوێنه‌رانی سروه‌ش هه‌ر له‌و ئاسته‌دا بوون و كاك محه‌ممه‌دیش ڕه‌زایه‌تی ئه‌وانه‌ی پێخۆش بوو، چونكه ڕه‌زایه‌تی ئه‌وانه به جۆرێك ڕه‌زایه‌تی خوێنه‌رانی به لێشاوی سروه بوو، خوێنه‌رانی سروه ئه‌و ده‌ورانه ئه‌و كه‌سانه نه‌بوون كه به قووڵی تماشای چیرۆك بکه‌ن و لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی چیرۆك هه‌ڵسه‌نگێنن؛ ئه‌و پێی‌خۆش بوو ئه‌و خه‌ڵكه زۆر ڕه‌زایه‌تیان هه‌بێ، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خۆشی له ناو ئه‌واندا هه‌بێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ئاواتێكی پیرۆزه كه به‌رهه‌مێك ڕه‌زایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا به گشتی به‌ده‌س بێنێ و هه‌موو پێیان خۆش بێ، ئه‌وه‌ش باسی ساڵه‌های ساڵی ئێمه و ڕه‌نگه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك، یان ئاواتی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكه. كاك محه‌ممه‌دیش به دووی ئه‌و شته‌وه بووه به‌ڵام به جۆری خۆی ئابه‌م شێوه‌یه كه چیرۆكهایه‌كیش بنووسێ ته‌واو ویستی ئه‌و خوێنه‌ره زۆره بێ، مه‌سه‌له‌ن پادشای شووتییه‌كان ڕه‌نگه زۆر خه‌ڵكی دێی شاگه‌شكه كردبێ و كه‌سایه‌تییه‌كی ئاوا ئاشق و ئاوا دێهاتییه‌كی به ده‌هه‌نده و مه‌رد و ڕه‌ند، ئاواتی ئه‌وه بێ به خۆشه‌ویستی ئه‌و شووتییه بگا به خزمه‌تی شا. هه‌ڵبه‌ت له‌و چیرۆكه دا نوكته‌یه‌كیشی تێدایه با له‌بیر نه‌چێ ئه‌ویش ئاماژه‌یه به میرزا محه‌ممه‌دی نووری كه ئه‌وكات نوێنه‌ری خه‌ڵكی بووه و له‌گه‌ڵ ڕه‌قیبانی خۆی له بۆكان دژایه‌تی هه‌بووه.
دووهه‌م چیرۆكیش له‌وجۆره‌ی وا ڕه‌نگه زۆركه‌سی ئاسایی پێیان خۆش بووبێت مام ئه‌حمه‌ده. من بۆخۆم پێم‌وایه ڕاست ڕه‌مه‌زانی، هه‌رچه‌ند تاریخی لێنه‌داون به‌ڵام ئه‌م جۆره چیرۆكانه‌ی دوای مزگێنی و هه‌شتمین ڕۆژ نووسیوه.
# سه‌یدقادر:
هه‌ڵبه‌ت به بڕوای من له شێواز و جۆری خۆیاندا چیرۆكی پادشای شوتییه‌کان و مامه‌حمه‌د و عه‌ینه‌ك و سه‌معه‌ك ئه‌سڵه‌ن لاواز نین، بگره زۆر چیرۆکێکی به‌هیز و باشیشن. نو‌ێ نین ؛به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ که هه‌میشه‌ش چیرۆکه شاکاره‌کان چیرۆكه نوێیه‌كان نه‌بوون و ئه‌وه مه‌رج و قاعیده‌یه‌ک نییه؛ مه‌سه‌له‌ن كار‌ی چێخۆف به مانای ئه‌مڕۆ نو‌ێ نییه، به‌ڵام زۆرێک له به‌رهه‌مه‌کانی چێخۆف كه‌ڵه كار و هه‌رماون. له‌م چه‌ند چیرۆکه رێئاله‌ی مزگێنیشدا كه‌سایه‌تییان زۆر باش داڕێژراون، هه‌میشه كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه بوو ده‌مانكوت چیرۆكی كوردی ناتوانێ كه‌سایه‌تی دروست بكا، به‌ڵام له‌و چیرۆکانه‌دا زۆر چاك ئه‌و كاره كراوه؛ گێڕانه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێزیان هه‌یه، ڕاوێژ له‌به‌ر چاو گیراوه. به‌ڵام گومانی تێدا نییه که چیرۆكی سوننه‌تیشی تێدایه؛ سوننه‌تی له‌گه‌ڵ ڕێئاڵ فه‌رقی زۆره،پێم‌وابێ ستایل و جۆری چیرۆک، لاوازی یان به‌هێزی دابین ناکا؛ ئه‌وه‌ی که چیرۆکێک به هێز یان لاواز ده‌کا رێئال بوون یان نو‌ێ بوون نییه به‌ڵکوو هه‌ڵسوکه‌وتی نووسه‌ر له گه‌ڵ ماکه داستانییه‌کان و چۆنیه‌تی گونجاندنی ئه‌وماکانه‌یه که چیرۆکێک به هیز یان بێ هێز ده‌کا...
# بریا:
من وه‌ك چیرۆكێكی لاواز باسی عه‌ینه‌ك و سه‌معه‌كم نه‌كرد به‌ڵام مه‌نزووری من نه‌وعی چیرۆكه‌كان بوو كه له‌و جۆره هاتۆته سه‌ر ئه‌و جۆره، ده‌نا عه‌ینه‌ك و سه‌معه‌ك به‌ده‌ر له‌وگرفته نه‌بێ که باسم کرد زۆرم پێخۆش بوو، زۆر شتی به هێزی تێدایه، زمان، كه‌سایه‌تی، فۆڕم، مام ئه‌حمه‌دیشم هه‌ر زۆر پێخۆشه و ئه‌و كه‌سایه‌تییه زۆر تایبه‌ته و زۆریش به‌هێزه به‌ڵام چیرۆكی پادشا ئه‌سڵه‌ن به هێز نییه و شتی زیادی زۆر تێدایه و ئه‌وه‌ش له‌و ڕه‌وانی و به‌له‌زه‌تی كاره‌كه كه‌م ده‌كا. یۆسب و باوكی دێنه ناوه و ئه‌سڵه‌ن لازم نه‌بوون ئا به‌و شێوه‌یه بێن.
# عه‌زیز:
زمانی ڕه‌مه‌زانی ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كی هه‌یه و گرێ دراوه به زمانی قزڵجییه‌وه‌یه و له‌و سوننه‌ته‌ی ئه‌وه‌وه هاتووه و نابێ دابڕاو له‌و باسی بكه‌ین. حه‌تمین ده‌بێ به دوای ئه‌ودا باس بكرێت. بریاش كوتی به‌دیهێنه‌ری ڕه‌وتی چیرۆكنووسی له‌م دیوه، ته‌نانه‌ت من پێم‌وایه زۆرترین كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر چیرۆكی ئه‌م دیو، هه‌رچه‌ند عه‌تا نه‌هایی له پێش ئه‌ودا زریكه‌ی چاپ كردووه به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی ڕه‌مه‌زانی هه‌بێ له‌سه‌ر چیرۆكی ئه‌م‌دیو. بۆكان له باری چیرۆكه‌وه زۆر به‌هێزه و ئه‌ویش به هۆی ئه‌و سوننه‌ته ڕواییه‌یه که له قزڵجییه‌وه پێی گه‌یشتووه . سوننه‌تێک که سه‌رقافڵه‌ی قزڵجییه، به‌ڵام كاریگه‌ری ڕه‌مه‌زانی له هه‌موو كه‌س زیاتر بووه. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زانی و پێناسه‌ی چیرۆک له لای ئه‌و. له‌بیرمه وه‌ختێ ده‌هات بۆ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆ چیرۆك خوێندنه‌وه هه‌موو زۆر تامه‌زرۆ بووین و له‌سه‌ر هه‌مووشمان كاریگه‌ری هه‌بوو، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا ئێستا خه‌ریكی نووسینن و كار ده‌كه‌ن و كه‌م و زۆر ده‌نگێكن. ڕه‌مه‌زانی له عه‌تا نه‌هایی زۆر جیاوازتره،زمانی گێڕانه‌وه‌ی، دارشتنی که‌سایه‌تییه‌کانی و ئه‌و ته‌نزه به هێزه‌ی که له ره‌مه‌زانیدا ده‌بینرێ له کاری چ چیرۆک نووسێکدا نابیندرێن؛ له وانه‌یه کاک عه‌تا كتێبی زیاتری چاپ کردبێ و چالاکی زۆرتری بووبێ به‌ڵام هیچ کات کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر چیرۆک‌نووسی ڕۆژهه‌ڵات نه‌بووه.
# سوله‌یمان:
ئه‌و کۆمه‌ڵه چیرۆکه گرفتێکی هه‌یه ئه‌ویش نه‌بوونی یه‌كده‌ستیی چیرۆكه‌كانه؛ پێكه‌وه ناخوێننه‌وه، ده‌بوو ئه‌وانه‌ی جیا كردایه‌ته‌وه، ئه‌و كتێبه سه‌رێ و خوارێی یه‌كجار زۆره. نه له نه‌زه‌ر لاوازییه‌وه، به‌ڵكوو له نه‌زه‌ر پێكهاته‌و ساختاره‌وه؛ مه‌سه‌له‌ن چیرۆکی ده‌روونناسی تێدایه، ڕێئالی ته‌واوی تێدایه، چیرۆکی سه‌مبولیکی تێدایه، ئه‌وه كه‌مێك له نه‌زه‌ر یه‌كده‌ست بوونی ناوه‌رۆكه‌وه موشكلی خستۆته كتێبه‌كه و چیرۆكه‌كانه‌وه. ده‌نا منیش پێم‌وایه مامه‌حمه‌د چیرۆكێكی تایبه‌تی ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردییه. شتێكی كه‌ش كه دیسان ده‌بێ دووپاتی كه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه ڕه‌مه‌زانی ده‌سپێكی چیرۆكی مۆدێڕن له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته و پێش عه‌تا نه‌هایی و پێش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه.
# عه‌زیز:
شتێك که له بیرم چوو باسی بکه‌م مه‌سه‌له‌ی زمانه، من پێموانه‌بوو گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌و هێنده به‌رزی و نه‌وی تێدابێت كه سه‌یر بێت. له نێوان هه‌شتمین ڕۆژ له‌گه‌ڵ پادشا فه‌رق و جیاوازی هه‌یه و ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ستێکی سه‌یر ده‌بوو؛ به‌ڵام ڕه‌وتی گێڕانه‌وه‌كان به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌ینیان نییه. ڕه‌مه‌زانی به بڕوای من ته‌نیا نووسه‌رێكه كه توانیویه‌تی زمانێكی تایبه‌ت بدۆزێته‌وه بۆ گێڕانه‌وه، یانی خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ركام له‌و چیرۆكانه‌دا تام و چێژی تایبه‌تی خۆی وه‌ده‌س بێنێ. له حاڵێكدا ده‌بینی زمانی زۆر چیرۆكنووسی كه زمانێكی ڕه‌ق و مكانیكیان هه‌یه، ئه‌و چێژه‌ی كه ده‌بێ خودی گێڕانه‌وه‌كه به خوێنه‌ری بگه‌یه‌نێ، نایگه‌یه‌نێ. به‌ڵام له كار‌ی ڕه‌مه‌زانیدا وانییه، تۆ به ته‌واوی هه‌سته‌وه خه‌ریكی چیرۆك ده‌خوێنییه‌وه.
ئه‌و جێگایانه‌ی ئێوه‌ش باستان كرد كه دابڕا بوو له زمان و پارادۆكسێ هه‌بوو له خودی زمانه‌كه‌دا، ئه‌وه بوو كه ئه‌ركێكی تایبه‌ت سپێردرابوو به خودی چیرۆكه‌كه. زه‌مانێك که ئه‌ركت خسته سه‌رشانی چیرۆك، بته‌وێ به‌و قسه‌یه بیكه‌یه بڵندگۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی پێڕاگه‌یه‌نی، له ئاكامدا ئه‌و به‌ین و بۆشاییه له به‌ینی تۆ و خوێنه‌ردا پێك دێ.
# سوله‌یمان:
پێم‌وایه كاك عه‌زیزدا زۆر چاكی بۆچووه، ڕه‌مه‌زانی ڕاست له‌و چیرۆکانه‌دا تووشی ئه‌و گرفته ده‌بێ كه ئه‌وانه‌ی كردووه به وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕێكی ئیدئۆلۆژیكی، چیرۆك له‌وێدا بۆته وه‌سیله‌یه‌ك كه فیكر و مه‌نزوورێكی تایبه‌تی پێ ده‌ربڕێ. به‌ڵام به داخه‌وه نه‌یتوانیوه ئه‌وه به باشی ده‌رببڕێ و ئه‌و چیرۆكانه بوونه‌ته كارێكی لاواز.
# سه‌یدقادر:
له‌سه‌ر دووخاڵ كه كاك سوله‌یمان و كاك عه‌زیز باسیان كرد تێبینیم هه‌یه : یه‌كیان ئه‌وه‌ی كاك سوله‌یمان کوتی جۆراوجۆر‌ی چیرۆكه‌كان له باری پێكهاته‌وه گرفتیان ساز کردووه و ئه‌و شته‌ی پێ ئاسایی نه‌بوو؛ به بڕوای من زۆریش نائاسایی نییه. هه‌ر نووسه‌رێك له یه‌كه‌م به‌رهه‌میدا یان له به‌رهه‌مه‌کانیدا حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌زموونی جۆراوجۆر‌ی هه‌بێ و خۆی له چه‌ندین شێوازی چیرۆک نووسیدا تاقی بکاته‌وه. ئه‌وه‌ش لاوازی و گرفت نییه که نووسه‌رێك ئه‌زموونی جۆاروجۆری چیرۆک نووسی خۆی له کۆمه‌ڵه چیرۆکێک‌دا بخاته لای یه‌ك؛ ئه‌سڵه‌ن ناتوانین وه‌ك خاڵێكی لاواز ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین. چونكه هه‌روه‌ك زۆریشمان باس كردن ئه‌و چیرۆكانه له‌گه‌ڵ جیاواز بوونیان له نێو هه‌ردوو تاقمه چیرۆکه‌که‌دا، چیرۆکی زۆر به هێز و باش هه‌یه. چوارچێوه و پێكهاته‌ی جیاوازی چیرۆکه‌کان قه‌ت نابنه خاڵی لاوازی هیچ كۆمه‌ڵه چیرۆكێك و ناشتوانین نووسه‌ر بۆ ئه‌وه بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌و ژانره جیاوازانه ئه‌سڵه‌ن لاوازیی به‌رهه‌م ناگه‌یه‌نن.
عه‌زیزیش كوتی خاڵی هاوبه‌شی ئه‌و چیرۆكانه گێڕانه‌وه‌یه. كوتی ته‌نیا نووسه‌رێكی توانیبێتی گێڕانه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكات ڕه‌مه‌زانی بووه، له حاڵێکدا ئه‌سڵه‌ن ئه‌وه وا نییه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆ..
# عه‌زیز:
من كوتم زمانی گێڕانه‌وه‌ی تایبه‌ت...
# سه‌یدقادر:
باشه، تۆ زمانی گێڕانه‌وه‌ی تایبه‌تی مزگێنی به‌راوه‌ر‌د بكه له‌گه‌ڵ هه‌شتمین ڕۆژ، هی مزگێنی زمانێكی باڵاده‌ستی، هیواشی...
# عه‌زیز:
باشه ئه‌وه شتێكی زۆر ئاساییه...
# سه‌یدقادر:
نا! ته‌ماشای زمانی گێڕانه‌وه‌ی هه‌شتمین ڕۆژ بكه، گێڕانه‌وه‌یه‌کی توند و گه‌ڕۆك و سه‌ییال، جیاوازه له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی عه‌ینه‌ك و سه‌معه‌ك. هه‌موویان پێكه‌وه جیاوازن، ڕه‌نگه ده‌سه‌ڵاتی باشی نووسه‌ر له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌واندا هه‌موو پێكه‌وه په‌یوه‌ندیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر مه‌نزوورت ئه‌وه بێ ئه‌وه ڕاسته. به‌ڵام زمانی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه وه‌ك یه‌ك نین.
# عه‌زیز:
من وام نه‌كوت. له مه‌نزووره‌كه‌م تێنه‌گه‌یشتووی، من ده‌ڵێم له هه‌موو كتێبه‌كه حه‌ول دراوه زمانێك دروست كا كه بتوانێ چیرۆكی پێ‌بگێڕێته‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو. ئه‌و چیرۆكانه‌ش هه‌موو جیاوازیان هه‌یه. ئه‌ویش ته‌نیا نووسه‌رێك بووه که حه‌ولی داوه بۆ به كارهێنانی ئه‌و زمانه چیرۆكییه. ئه‌و توانیویه‌تی له‌سه‌ر سوننه‌تی قزڵجی شتێك به‌وه‌وه زیاد بكات، ئه‌و چێژ و له‌ززه‌ته‌ی وا ئه‌و به‌و گێڕانه‌وه‌یه ده‌یدا به خوێنه‌ر كه‌م نووسه‌ر هه‌یه توانیبێتی ئه‌و كاره بكا.
# سوله‌یمان:
هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی سه‌ید، ده‌بێ بڵێم منیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه هه‌م كه زۆرجار كتێبه ئه‌وه‌ڵه‌كانی هه‌ر نووسه‌رێك، له شێعریشدا،کاری زۆر جۆراوجۆر له خۆ ده‌گرێ. نموونه‌كه‌ی له فارسی‌دا مه‌سه‌له‌ن سادق هیدایه‌ت یه‌كێ له كۆمه‌ڵه چیرۆكی "سێ دڵۆپ خوێن"دا، هه‌م ئه‌و چیرۆكه‌ی تێدایه هه‌م چیرۆكه‌ی كه‌شی تێدایه كه زۆر لێك دوورن. كاك محه‌ممه‌دیش هه‌روا، من وه‌كوو لاوازی باسم نه‌كرد، من وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی ناوم برد. یه‌كده‌ستی ئه‌وانم ناوبرد كه ڕه‌نگه له داهاتوودا نووسه‌ران كار‌ی وا كه‌م بكه‌ن که له‌گه‌ڵ مۆدێڕنترین چیرۆك، سوننه‌تیترین چیرۆكیش چاپ كه‌ن.
# عه‌زیز:
وه‌ک ئاماژه کرا ئێمه ناتوانین هیچ نووسه‌رێك به‌وه تاوانبار بكه‌ین که بۆچی کاری جۆراوجۆر‌ی کردووه، ئێستا له كۆمه‌ڵه چیرۆكی " راشۆمۆن" كار‌ی زۆر جیاوازی تێدایه. خاڵێكی كه‌ش پێم‌خۆشه وه‌ك دوایین تێبینی خۆم ده‌ریبڕم ئه‌وه‌یه كه ڕه‌مه‌زانی به ڕاستی غه‌دری لێ کراوه، له خودی چیرۆكی مزگێنیدا زۆر جار ئه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌و كه‌سه‌ی وا ڕه‌خنه‌گر ده‌باته‌وه بۆ ماڵێ و ئه‌و پارووه نانه‌ی ده‌رخواردی ده‌دا حه‌رامه!
ڕه‌مه‌زانی به جۆرێك له جۆره‌كان له گوتاری ڕه‌خنه‌یی حوزووری نه‌بووه و ئه‌و جۆره كه حه‌قی بووه نه‌خوێندراوه‌ته‌وه ، ئه‌و نان به قه‌رز دانانه‌ی كه زۆركه‌س كردوویانه ئه‌و نه‌یكردووه. ڕه‌نگه هه‌میشه ویستوویه‌تی هه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئاسایی جێگای خۆی بكاته‌وه.