
فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده ده‌رگای بۆ تاکگه‌رایی کرده‌وه
خوێندنه‌وی به‌رهه‌مه فه‌لسه‌فییه‌کانی میشێل ئۆنفرای
نووسه‌ر: ڕووس لووسمارکێر؛ مامۆستای پێشووی زانکۆی ستۆکهۆڵم
له سوێدییه‌وه؛ که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه
چێژ وه‌رگرتنی تاکه‌که‌سیی ئێمه به‌رده‌وام تووشی له‌مپه‌ری پاسه‌وانانی ئیدۆلۆژیی بووه، ئه‌مه به‌گوێره‌ی فیلۆسۆفی فه‌ڕه‌نسی میشێل ئۆنفرای که له دوایین کتێبی خۆیدا ـ"دژه‌مێژوی فه‌لسه‌فه"ـ بۆ گه‌ڕان به‌دوای مه‌یله تاکگه‌راییه‌کاندا، سه‌ده‌کانی ڕابردوو ده‌پشکنێ. سه‌فه‌ره‌که به سه‌رپێچیی مه‌ده‌نی، داروین و هه‌ڵکوتانه‌سه‌ربورژوازی کۆتایی پێ دێ.
زۆر که‌س پێیانوایه که میشێل ئۆنفرای هاروهاجترین فیلۆسۆفی وه‌چه‌ی فیلۆسۆفه فه‌ڕه‌نسییه‌کانی دوای شه‌ڕی دووهه‌می دونیاگره، که له‌هه‌موویانیش باشتر ڕێچکه‌ی تایبه‌ت به خۆی وێنا کردووه.
ئۆنفرای به که‌یفه‌وه ئاماژه به بنه‌چه‌ی هه‌ژارانه‌ی خۆی ده‌کا. باسی که‌سوکاری ده‌کا که به سه‌پانه‌تی، له سه‌رووی فه‌ڕه‌نسا، له‌لای جووتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ژیاون. بۆخۆی ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه‌یه‌ک کراوه که که‌نیسه‌یه‌کی کاسۆلیک به‌ڕێوه‌ی بردووه و هه‌ر له‌وێش ژیاوه. ئه‌وه بناغه‌ی ڕقوقینی ئه‌وی داڕشتووه سه‌باره‌ت به مه‌زهه‌ب و که‌شیشه‌کان، که له ڕێچکه‌ی ژیان و به‌رهه‌مه فکرییه‌کانیشیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئۆنفرای، دوای کۆتاییهێنان به خوێندن، ده‌رگای پله‌وپایه‌ی ئه‌کادیمیی بۆ کرابۆوه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ده‌رفه‌ت بۆ لاوان ـ ئه‌غله‌ب ئه‌وانه‌ی ژیانێکی دژواریان هه‌بووـ بخوڵقێنێ که باس له ڕه‌هه‌نده‌کانی هه‌بوون بکه‌ن، له قوتابخانه‌یه‌کی دواناوه‌ندیی پیشه‌یی کاری وه‌رگرت. بیست ساڵ دواتر، ساڵی 2002، زانکۆیه‌کی خه‌ڵکیی له شاری "کان" کرده‌وه که تێیدا وه‌رگیران ئازادانه، خوێندن به‌خۆڕایی و تاقیکردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ش دڵخوازه. ئه‌و به‌و جۆره بیرۆکه‌یه‌کی خۆی وه‌دیهێنا که ئه‌غله‌ب باسی لێده‌کا: به ئیلهاموه‌رگرتن له بیرمه‌ندانی سه‌رده‌می ئانتیک، وه‌ک فیلۆسۆفێک ده‌ژی و هه‌رواش هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا، نه‌ک وه‌ک کارمه‌ندێکی ده‌وڵه‌تی.
ئۆنفرای، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زیاتر له ڕێگای دوو به‌رهه‌می خۆیه‌وه ناسراوه که یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن: "ڕێنمایینامه بۆ بێدینان" (2006) و "وزه‌ی ژیانکردن؛ مانیفێستی چێژوه‌رگرتن" (2007). ئۆنفرای که‌لله‌ڕه‌قانه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته خنکێنه‌رانه‌دا ده‌کا، که ئه‌و پێیوایه مه‌زهه‌ب به‌سه‌ر کامه‌رانیی ژیاندا هه‌یه‌تی. کامه‌رانیی ژیان بابه‌تێکه که ئۆنفرای ده‌یه‌وێ گه‌شه‌ی پێ بدا.
به‌ڵام گه‌وره‌ترین ـ له بواری قه‌باره‌وه ـ به‌رهه‌می وی "دژه‌مێژووی فه‌لسه‌فه"یه، که ئێستا له شه‌ش به‌رگدا ئاماده بووه و له ناوه‌رۆکیشدا، له ئانتیکه‌وه تا سه‌ده‌ی نۆزده له‌خۆ ده‌گرێ. ئه‌و تێزه‌ی له‌و به‌رهه‌مه‌دا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێ، ئه‌وه‌یه که له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ڕێچکه‌گه‌لێک هه‌بوون که دژایه‌تی لایه‌نگرانی چێژوه‌رگرتن و ژیانی باشتریان کردووه و خستوویاننه په‌راوێزه‌وه. پلاتۆن دژی ئه‌پیکورۆس و ڕاسپارده‌ی که‌نیسه له‌مه‌ڕ مرۆڤه هه‌ژار و گوناهباره‌کان له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا، دوو نموونه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ن.
ڕوانگه‌ی کتێبه‌که، له سه‌ده‌یه‌که‌وه بۆ سه‌ده‌یه‌کی دیکه تا راده‌یه‌ک گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ. ئه‌و له لایه‌که‌وه، له فۆڕماندنی بۆچوونی ئێمه‌دا له‌مه‌ڕ سه‌ده‌ی ،17 رۆڵێکی واتادار به ڤۆڵته‌یر ڕه‌وا ده‌بینێ، به‌ڵام کاتێک ڤۆلته‌یر له وتاری مێژوویی خۆیدا ـ چاخی لودڤیگی چوارده‌یه‌م 1751 ـ سه‌ده‌ی پێش خۆی وه‌ک چاخێکی کاتۆلیک ـ مۆنارشی و به‌ڕێسابووی هارمۆنیک پیشان ده‌دا، ئه‌وا ئۆنفرای له به‌رگی تایبه‌ت به سه‌ده‌ی 17دا شوێنێکی به‌رفراوان ده‌دا به‌و شه‌پۆله پووچگه‌راییانه‌ی (Nihilism) که ئه‌وکات له‌گۆڕێدا بوون. هه‌روه‌ها کاتێک له کتێبی چواره‌میدا ده‌گاته سه‌ده‌ی هه‌ژده، هیچ به شانوباڵی "ڤۆڵته‌یر" و "رۆسۆ" هه‌ڵناڵێ. لێره‌دا به "بیرمه‌ندی شله‌تێن" به‌ناویان ده‌کا، که به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆیان به بیرمه‌ندی خواناسیی به‌ناو کردووه، توانیویانه خۆیان له سزای تۆڵه‌ئه‌ستێنانه‌ی که‌نیسه بپارێزن. ئۆنفرای له‌و به‌شه‌دا ژماره‌یه‌ک بیرمه‌ندی مه‌ترسیدارتر دێنێته‌وه رۆژه‌ڤه‌وه، که له به‌رامبه‌ر که‌نیسه و کۆمه‌ڵگای باودا نه‌یارتر بوون و به‌و هۆیه‌وه‌ش ناچاربوون له په‌ناگه‌دا کار بکه‌ن.
ئۆنفرای له به‌رگی پێنجه‌مدا ده‌گاته سه‌ده‌ی نۆزده، چاخێک که به پله‌ی یه‌که‌م به "چێژگه‌رایی"ێه‌وه گرێ نادرێته‌وه. پیشه‌سازی جێی خۆی کردۆته‌وه، له بریتانیا خێراتر له هه‌موو شوێنێک، بۆیه‌ش ئۆنفرای له سه‌ر بنه‌مای تێفکرینی ئه‌و وڵاته کارتێکردنه‌کان ده‌خوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها په‌یدابوونی پرۆلیتاریایه‌کی بێسامان و، له هێندێک دۆخدا نه‌بێ، دادۆشینی نه‌ته‌نیا وزه‌ی کاری پیاوان، به‌ڵکوو هی ژنان و منداڵانیش. چاخه‌که هه‌روه‌ها شایه‌دی سه‌رهه‌ڵدانی ئیدۆلۆژییه‌کانیشه: لیبرالیزم، که زۆر باڵاده‌سته، سۆسیالیزمێکی مه‌یله‌و به‌پارێز و سه‌رئه‌نجام فراژۆتنی به‌هێزی مارکسیزم له ئاستی هه‌موو پارزه‌وینه‌که‌دا. له ڕوانگه‌ی ئۆنفرایه‌وه، ئه‌و ئیدۆلۆژییانه‌ش هه‌مان رۆلی مه‌سیحیه‌ت ده‌گێڕن، کاتێک ئه‌وان ـ هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر زه‌ویش بێ ـ به‌ڵێنی دامه‌زراندنی "شاری به‌خته‌وه‌ری" به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ته‌نیا دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌کان به‌رگه‌ی ئازاره‌کانی پێشتری بگرن.
ئۆنفرای به‌وجۆره دوایین قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر سه‌ده‌کانی پێشووتر نه‌کردووه. ئه‌و هاوکات که دووره‌پارێزی له‌و کاپیتالیزمه ده‌کا که مۆڕکی خۆی له‌م سه‌ده‌یه داوه و تا ڕاده‌یه‌کیش بێجگه له سۆسیالیزم ڕه‌خنه له دیکه‌ی ئیدۆلۆژییه‌کان ده‌گرێ، تێبینیی دیارده‌یه‌کی نوێش ده‌کا، که گه‌شانه‌وه‌ی هۆشیاریی تاکه‌که‌سه. به‌و واتایه که تاکه‌که‌س ئێستا ئیتر ده‌زانێ ده‌بێ بۆخۆی به‌رپرسیاره‌تیی ژیانی خۆی وه‌ئه‌ستۆ بگرێ. ئه‌وه ئه‌و دیارده‌یه‌یه که ئه‌و له دوایین کتێبی خۆیدا لێی ورده ده‌بێته‌وه.
سه‌ردێره سه‌رنجڕاکێشه‌که‌ی (Radicalités existentielles) ـ "بژێره ڕادیکاله‌کانی هه‌بوون" ـ ئاماژه به‌وه ده‌کا که لێره‌دا بناغه‌ی بیرێکی تاکگه‌رایانه‌ی بوونایه‌تی داده‌ڕێژرێ، که له به‌رده‌وامیی خۆیدا ده‌گاته‌وه تاکگه‌رایه‌تیی ئه‌وڕۆیی. ئۆنفرای په‌نجه ده‌خاته سه‌ر دوو به‌رهه‌م که له ڕێڕه‌وی مێژوودا، له ئینجیل و مارکس زیاتر ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌سته‌کانماندا هه‌بووه. یه‌که‌میان کتێبی "هاتوهووتی مه‌سیحیه‌ت"، که یه‌کێک له هاوفکره پێشووه‌کانی ئۆنفرای، لودڤیگ فێڤه‌رباخ له ساڵی 1841دا نووسیویه‌تی. به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی ئه‌و کتێبه، ئه‌وه مرۆڤه که خودای دروستکردووه، هه‌ڵبه‌ت نه‌ک وه‌ک هاووێنه‌ی خۆی، به‌ڵکوو وه‌ک بیچمێک که هه‌موو لایه‌نه باشه‌کانی مرۆڤی تێدایه و بۆیه‌ش ده‌بێ بپه‌رسترێ. دووهه‌م به‌رهه‌می ژێروژوورکه‌ر (revolutionary) کتێبی "سه‌باره‌ت به په‌یدابوونی چه‌شنه‌کان"ی داروین‌ـه که له 1859دا نووسراوه و نکۆڵی له "چیرۆکی خوڵقان"ی ئینجیل ده‌کا. ئۆنفرای ئه‌و دوو نوسه‌ره وه‌ک هاوپیاڵه‌ی ڕووحیی خۆی چاو لێده‌کا. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له بێدینیی فێڤه‌رباخ و ڕماندنی ئه‌وه‌ی ئه‌و به "میتۆلۆژیای مه‌سیحیه‌ت" به‌ناوی ده‌کا وه‌ریده‌گرێ، ئه‌وه‌یه که ریشه‌ی خوڵقاندنی هه‌موو چه‌مکه ئه‌خلاقییه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه بۆ که‌ژه مرۆییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و به ڕووحێکی داروینییه‌وه وه‌ک ئامرازێک چاو له ئه‌خلاق ده‌کا که دڵنیایی و هه‌ستی هه‌رمان به گرووپه‌کان ده‌به‌خشێ. له‌ناو ئه‌و چوارچێوانه‌دا که مرۆڤ خۆی دایناون هه‌ر خۆیشی ده‌سته‌لاتی به‌سه‌ر بژێره ئه‌خلاقییه‌کاندا هه‌یه. پێموایه ئه‌وه ڕاسپارده‌ی هه‌رێ ڕاسته‌قینه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی ئۆنفرای بێ. دوای ئه‌وه له که‌سایه‌تیی هێنری ده‌یڤید تۆرۆ، ئارتوور شۆپێنهاوێر و ماکس ستیرنێردا، سێ چیرۆکی نائاسایی و لێک جیاواز ده‌گێڕێته‌وه که پۆرترێی هه‌رێ کاریگه‌ریان ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ تۆرۆیه.
هێنری ده‌یڤید تۆرۆ، له ساڵی 1817دا له شارێکی نه‌ناسراودا له‌دایکبووه، که دواتر ناوبانگ ده‌رده‌کا. شارۆکه‌ی کۆنکۆرد له ماسیچووتێس. ئه‌و شوێنه‌ی ڕالف ڤالدۆ ئێمێرسۆن له ده‌یه‌ی سێهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا بناغه‌ی ترانسه‌نده‌نتالیزمی* لێ دانا، ئه‌و ڕێبازه فکرییه‌ی ئه‌و پێیوابوو ده‌بێته فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌مریکایی. ئۆنفرای له کتێبه‌که‌یدا به وردی ئه‌و بابه‌تانه شی ده‌کاته‌وه که مۆرکی ئه‌و شه‌پۆله‌یان پێوه بووه. هێندێک له گرینگ‌ترین خاڵه‌کانی ئه‌و بزاوته بریتین له باوه‌ڕیی ئه‌وان به بوونیه‌تێکی باڵای ڕووحیی سروشت و، قورساییدان به هه‌ڵسوکه‌وتکردن به‌گوێره‌ی هۆشتیژی و هاوهه‌ستی (compassion). هه‌روه‌ها ئه‌وه که حه‌قیقه‌ت ده‌کرێ له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خامۆشی ناو سروشتدا بدۆزرێته‌وه و، هه‌موو یه‌کئاراسته‌یی / یه‌کشێوه‌ییه‌کیش مه‌حکووم ده‌کرێت.
هێنری ده‌یڤید تۆرۆ په‌یوه‌ندیی نزیکی له‌گه‌ڵ ئه‌و بزاوته هه‌بوو و هاوباوه‌ڕیش بوو له‌گه‌ڵ جۆری بیرکردنه‌وه‌که‌یان ـ بێجگه له خاڵێکی گرینگ، که ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی مرۆڤ و سروشته ـ ئێمێرسۆن له چاوی تۆرۆدا تیۆریزانێک بوو که سروشتی وه‌ک ئامرازێک ده‌کار ده‌کرد هه‌تا خۆی بگه‌یه‌نێته دۆخێکی بانهه‌وه‌سی. به‌لام تۆرۆ خۆی کردارگه‌ر بوو. ئه‌و له‌ناو سروشتدا و بۆ سروشت ده‌ژیا، هه‌موو گۆڕانه‌کانی تۆمار ده‌کرد و ئاره‌زووشی ده‌کرد: ئه‌گه‌ر هه‌ڵسووڕێ، له‌گه‌ڵیدا یه‌کانگیر بێ. (بتوێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا ببێته یه‌ک) مانه‌وه‌ی دووساڵه‌ی وی له نزیک گۆلی "ڤالدێن" گوزاره له‌و خواسته‌ی ده‌کا. ئه‌و کۆخیلکه‌یه‌کی هاکه‌زایی له نزیک گۆله‌که دروستکرد و تێیدا نیشته‌جێ بوو، به‌رده‌وام ئه‌زموونه‌کانی ئه‌و ژیانه‌ی خۆی ده‌نووسییه‌وه، که دواتر له ساڵی 1854دا، له دووتوێی کتێبێک‌دا به‌ناوی "ژیانی دارستان له ته‌نیشت ڤالدێن" چاپکران.
له‌و کتێبه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که تۆرۆ به‌هیچ جۆرێک که‌سێکی کێوی نه‌بووه، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک توێژینه‌وه و توانستێکی بێخه‌وشیشی هه‌بووه هه‌م له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئانتیک و هه‌میش له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی هیندویی. ئه‌و، هه‌موو پۆست و مه‌قامێکی وه‌لانا بۆئه‌وه‌ی به ئازادی بژی، ئازادییه‌ک که دواتر بۆخۆی خستیه مه‌ترسییه‌وه؛ ئه‌وه‌ش چوونکا نه‌یویست ئه‌و باج (زه‌کات)ـه بدا که ده‌وڵه‌ت بۆ چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی وه‌ریده‌گرت. هه‌روه‌ها مه‌ترسیی گرتووخانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرد ئه‌گه‌ر که‌سێکی نه‌ناسراو ئه‌و بڕه سزا ئابوورییه‌ی بۆ نه‌دابایه که له‌به‌ر سه‌رپێچییه‌که‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو. ئه‌و بابه‌ته به‌گشتی پێشینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ڕه‌خساند که ئه‌و له ساڵی 1849دا به‌ناوی "له‌بابه‌ت سه‌رپێچیی مه‌ده‌نی"یه‌وه نووسی. به‌رهه‌مێک که دواتر بۆ زۆرێک له چالاکانی مافی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا واتای هه‌بووه.
تورۆ، له کۆتایی ژیانی کورتی خۆیدا، ناچار بوو خۆی له کاروباری سیاسی وه‌ردات. شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ئارادابوو و له پرسی کۆیله‌کانیشدا لایه‌نگریی له ئابۆلیسیۆنیسته‌کان** کرد. لێره‌دا پرسیاری ئۆنفرای ئه‌وه‌یه که گه‌لۆ ئه‌و هۆگرییه چه‌نده درێژه‌ی ده‌بوو ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیی ده‌دره‌باریکه ـ سیل ـ ڕێڕه‌وی ژیانی تۆرۆی نه‌گۆڕیبا؟
ئه‌و به‌شه‌ی کتێبه‌که‌ی ئۆنفرای که تایبه‌ته به شۆپێنهاوێر، به‌گشتیی چیرۆکێکی خه‌مناکه. ئه‌و ساڵی 1788 له‌دایکبووه. کوڕی کابرایه‌کی فرۆشیار بووه که وای لێ چاوه‌ڕوان کردووه هاوکاریی بکات له فرۆشیاریدا، به‌و بۆنه‌وه‌ش خوێندنێکی درێژخایه‌نی [سوننه‌تی] له‌گۆڕیدا نه‌بووه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به جیهان ئاشنا بێ، سه‌فه‌ری دوورودرێژی کردوون، ئه‌وه‌ش وایکردووه که شۆپێنهاوێر قه‌ت پله‌ی خوێنده‌وارێکی سوننه‌تی پێ ڕه‌وا نه‌بینرێ. باوکی شۆپێنهاوێر، چوونکه ژیانی هاوسه‌ریی باش نه‌بوو، کاتێک کوڕه‌که‌ی 18 ساڵ بوو خۆی کوشت. دایکی دواتر بوو به بێوه‌ژنێکی شاد که زوو به‌رپرسیاره‌تیی خۆی له به‌رامبه‌ر کوڕه‌که‌یدا وه‌لانا. ئیتر ئه‌ویش (شۆپێنهاوێر) شانی دایه به‌ر ژیان، هێندێک به هه‌ستی قه‌رزدارییه‌وه له‌به‌ر مه‌رگی باوکی، وه هه‌روه‌ها هه‌ر وه‌ک دیاریشه، لێوان‌لێو له ڕق و تووڕه‌یی سه‌باره‌ت به‌ژنان. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی دایکی دوای مه‌رگی شووه‌که‌ی.
شۆپێنهاوێر به خواست و به‌پێودانگی خۆی درێژه‌ی به خوێندنه‌وه داوه له بواری فه‌لسه‌فه و زیاتریش زمان و ده‌رمانناسیدا. ئه‌و قه‌ت کارێکی ته‌واو وه‌ختی وه‌رگیر نه‌که‌وتووه، به‌ڵکوو وه‌ک مامۆستای تایبه‌ت لێره و له‌وێ کاری کردووه. به‌رهه‌می گه‌وره‌ی شۆپێنهاوێر "جیهان وه‌ک حه‌ز و نواندن" ساڵی 1818 چاپ کرا، که تێیدا هه‌موو سامانی فکریی خۆی ده‌خاته سه‌ر کاغه‌ز. هه‌رچه‌ند له کتێبه‌که‌دا هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کی ئاشکرا له سه‌ر ده‌وڵه‌ت و که‌نیسه نابینرێ، به‌ڵام ناوه‌رۆکه‌که‌ی گوزاره له ئاتێ‌ئیزمێکی ڕیشه‌یی ده‌کا. ئه‌و له ناته‌باییه‌کی کراوه‌دایه له‌گه‌ڵ هێگلی هاوسه‌رده‌می خۆی، که ـ به ده‌ربڕینێکی کورت و هاکه‌زایی ـ پێیوابوو "پرۆسه‌ی گه‌شه به‌رده‌وام به‌ره‌و باشتربوون ده‌ڕوا". له‌لای شۆپێنهاوێر به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌شبینییه‌کی قووڵ له‌ئارادایه. ئه‌و پێیوایه خواستێکی کوێرانه مرۆڤ و جیهان دنه ده‌دا. ئه‌وه له ناو سروشتدا خۆی له‌و هێزه به‌توانایه‌دا ده‌نوێنێ که سروشت به‌ڕێوه ده‌با، له‌لای مرۆڤیش خۆی له تاسه و تامه‌زرۆییه‌کانی وی‌دا پیشان ده‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دانه‌مرکێن وه‌ڕه‌ز و ده‌سخه‌ڕۆ ده‌بێ، ئه‌گه‌ریش دامرکانه‌وه ئه‌وا تاسه و تامه‌زرۆیی نوێتر سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. خواستێکی ئازاد له‌گۆڕێدا نییه. ته‌نیا شتێک که ده‌توانێ بمانگه‌یه‌نێته سه‌رووتری ئه‌م دۆخی تامه‌زرۆییکردنه، ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه که هه‌ست به ته‌زوویه‌کی ئه‌ستێتیکی ده‌که‌ین. ئه‌و لێره به ڕێچکه‌ی کانتدا ده‌ڕوا، که پێی وایه باڵاترین دۆخ ئه‌وه‌یانه وا ئاسووده‌یی و حه‌سانه‌وه‌مان پێ ده‌به‌خشێ.
ده‌سته‌واژه‌ی "وێناکردن" ده‌مانباته‌وه سه‌ر شێوازی تێگه‌یشتنی ئێمه له جیهانی ده‌وروبه‌رمان. لێره‌دا بۆچوونێکی شۆپێنهاوێر سه‌ره‌تاتکه ده‌کا. هه‌موو وێناکردنێک به‌رهه‌می مێشکی ئێمه‌یه. ئه‌نجام ئه‌وه‌یه که ڕاست به ئه‌ندازه‌ی چاودێران جیهانی جیاوازیش هه‌ن. به‌گوێره‌ی ئۆنفرای ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێکه بۆ تاکگه‌رایی. شۆپێنهاوێر بۆ یه‌که‌مجار له کۆتاییه‌کانی ژیانی خۆیدا توانی ناووده‌نگی خۆی ببیستێته‌وه، نیچه ستایشی ده‌کرد، فرۆید له خوێندنه‌وه‌ی وی سوودی وه‌رده‌گرت و تا ئێستاش کاریگه‌ریی له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان هه‌یه، ته‌نانه‌ت تا ده‌گاته پۆستمۆدێڕنه‌کانی ئه‌ورۆش.
وه‌ک گورزی کۆتاییش، ئۆنفرای ئه‌و بیرمه‌نده‌مان پێ ده‌ناسێنێ که نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رتاپای تاکگه‌رایی ده‌کات. ماکس ستیرنێر، له‌دایکبووی 1806 له هه‌رێمی بایێرنی ئه‌ڵمانیا. ئه‌و له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی بیستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، له بێرلین وه‌ک خوێندکارێک به‌شدار ده‌بێ له وانه‌کانی فیلۆسۆفه به‌ناوبانگه‌که‌ی زانکۆی بێرلین هێگلدا، که ئه‌و سه‌روبه‌نده گه‌شه به تیۆرییه‌که‌ی خۆی ده‌دا سه‌باره‌ت به هاتنه‌ئارای ده‌وڵه‌ت/سیسته‌می داهاتوو. ئه‌گه‌ر مرۆڤ وه‌دوای هۆشی خۆی بکه‌وێ، ئه‌وا به‌شدار ده‌بێ له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکدا له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌سیحیه‌ت، که تێیدا مافه‌کانی وی پارێزراون، به‌ڵام به کۆمه‌ڵێک قانوون، ڕێسا و دامه‌زراوه ده‌ورانپێچ کراون.
له داهاتوودا ده‌رده‌که‌وت که ستیرنێر ده‌بوو به گه‌وره‌ترین دژبه‌ری ڕێچکه‌ی هێگلی. بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به دژی هێگل و ئه‌و ژینگه بورژواییه حاکمه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه، له ساڵی 1844دا کتێبه دانسقه‌که‌ی خۆی ـ تاک و سامانه‌کانی ـ چاپ و بلاو ده‌کاته‌وه. تاک "من"ـه‌که‌یه، مرۆڤێکی تاکه. ئۆنفرای کتێبه‌که‌ی وی وه‌ک بانگه‌وازێک چاولێده‌کا بۆ تێکۆشان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا که ناهێڵن تاکه‌که‌س به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه بژیت. ستیرنێڕ، له به‌راورد له‌گه‌ڵ هێگلدا، سه‌باره‌ت به گه‌شه‌سه‌ندنی شارستانیه‌ت هه‌نگاوێک ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه. ئه‌و جیهان وه‌ک تێکۆشانی هه‌موان له به‌رامبه‌ر هه‌مواندا ده‌بینێ. ماف ده‌ست به‌هێزترین که‌س ده‌که‌وێ، لاوازه‌که‌ش ته‌نیا ڕێگایه‌کی له‌به‌رده‌مدا ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێ له تاکه‌که‌سگه‌لێک که به ڕێکه‌وت هه‌مان ئامانجی ئێگۆیستی /خۆپه‌رستانه‌یان هه‌یه، یه‌کانگیرییه‌کی کاتی پێکه‌وه‌نێ. ته‌نیا ئه‌و شته‌ی توانای وه‌ده‌ستخستنمان هه‌یه موڵکی ئێمه‌یه.
هێندێک باڵكێشه کاتێک مرۆڤ، له په‌راوێزی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هه‌رێ دواییدا، ستیرنێر وه‌ک هه‌یکه‌لێکی بچکۆڵه چاولێکا، به‌ڵام هێندێک له بیرۆکه‌کانی وی له‌وانه‌یه بکرابا هی خودی ئۆنفرای بن. به تایبه‌تیش ئه‌و به‌شانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵسه‌نگاندنه بورژواییه‌کانه‌وه هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئۆنفرای باسی کاریگه‌ریی ستیرنێر ده‌کات به‌سه‌ر شه‌پۆله ئانارشیستییه‌کانه‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌ها به‌سه‌ر بیرمه‌ندێکی وه‌ک "فۆکۆ"شه‌وه، که قه‌ت سه‌ر به هیچ پارت و ڕێکخراوێک نه‌بوو به‌ڵام له هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسیی خۆیدا نوێنه‌رایه‌تیی چالاکیی خۆڕسک و دامه‌زراندنی گرووپی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌کرد.
له دواوته‌ی کتێبه‌که‌ی ئۆنفرایدا ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و، هه‌روا به ڕێکه‌وت ئه‌م سێ له‌که‌سنه‌چووه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه بۆ بابه‌تی باسه‌که‌ی. ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ که‌سه ـ تۆرۆ، شۆپێنهاوێر و ستیرنێر ـ پێکه‌وه گرێ ده‌داته‌وه ئه‌وه‌یه که هه‌رسێکیان په‌لکێشی لای نیچه‌مان ده‌که‌ن. تاکگه‌رایی، هه‌مان خواستی دابڕان له حه‌شیمه‌ت، هه‌مان هه‌ڵکوتانه سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه مه‌سیحییه‌کان. هه‌ڵێنانێکی ئازایانه نییه ئه‌گه‌ر بڵێم نیچه ئه‌و فیلۆسۆفه‌یه که ئۆنفرای له داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینییه‌کانی وه‌رگێڕ
* ترانسه‌نده‌نتالیزم به‌و بزاوته ئه‌ده‌بی ـ فه‌لسه‌فییه ده‌گوترێ که که له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له ئه‌مریکا، له‌لایه‌ن ڕاڵف ڤالدۆ ئێمێرسۆن و مارگرێت فوللێرـ ه‌وه دامه‌زرا و هێنری ده‌یڤید تۆرۆش پشتیوان و هاوفکری بوو. ترانسه‌نده‌نتالیسته‌کان شه‌پۆلێکی ئیده‌ئالیستی و تاکگه‌راییان وه‌گه‌ڕ خست که واتایه‌کی زۆری بۆ جیهانی دوای ئه‌وان هه‌بوو. باوه‌ڕبوون به تاکه‌که‌س و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی نێوان خودا و مرۆڤ، سروشت و ڕووح، بابه‌تگه‌لێک بوون که ئه‌و بیرمه‌ندانه کاریان له‌سه‌ر ده‌کرد و له به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک "سروشت" 1836 ئێمێرسۆن، و گۆڤاری "The Dial. " (1840 تا 1844) دا ڕه‌نگی ده‌دایه‌وه. ئه‌وان هه‌روه‌ها هه‌ندێ ئه‌زموونگه‌ریی دیکه‌شیان له "Brook Farmprojekt" دا ده‌ست پێ‌کردبوو.
** ئابۆلیسیۆنیزم به جیهانبینی‌یه‌ک ده‌گوترێ که باوه‌ڕی به دژایه‌تیکردن هه‌یه له‌گه‌ڵ سیسته‌می کۆیه‌لداریدا. لایه‌نگرانی ئه‌و ڕێچکه‌یه پێیانوایه که کۆیله‌داری، به هۆی کۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌زهه‌بی و ئه‌خلاقییه‌وه شیاوی دژایه‌تی له‌گه‌ڵدا کردنه. ده‌سته‌واژه‌که به تایبه‌ت به سیسته‌می کۆیله‌داریی ئه‌مریکاوه په‌یوه‌ند ده‌درێته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌ها بۆ پێناسه‌کردنی به‌ڕووداهاتنه‌وه‌ی سزای گرتووخانه، ئازاری گیانله‌به‌ران و دیارده‌ی له‌شفرۆشیش ده‌کار کراوه. به‌گشتی ئابۆلیسیۆنیسته‌کان تێده‌کۆشن بۆ له‌ناوبردنی دۆخگه‌لی ناجۆر که به هۆکاری قانوونی یانیش نه‌ریتییه‌وه داسه‌پێنراون.