
کێ به‌ڕووتی نابیسترێ ؟
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی (ساماڵ)
شه‌وێک
ڕووت ده‌بمه‌وه ڕووت
که‌س به ڕووتی ته‌نیا نییه
*
جێ و بانه‌که‌م
ده‌نگی تۆ ڕاده‌خا و
پێستم بین ده‌خواته‌وه بین
کێ به ڕووتی نابیسترێ ؟
من ڕووت بوومه‌وه ڕووت
هانێ ها ...
" ئه‌وه جه‌سته‌ی منه بیخۆن "1
*
ئێره کۆڵانێکی ته‌نگه‌به‌ره
باریکتر ده‌بێته‌وه تێی – دا ... که‌سێك
له بن په‌نجه‌ره ڕا
تا
ئاسۆیه‌کی دوور
حه‌ز ده‌کا
لاسایی بکاته‌وه ... ده‌نگێک
نابیستێ و...ڕووت ده‌بێته‌وه ڕووت
کێ به ڕووتی نابیسترێ ؟
1- عیسا مه‌سیح ، ئینجیلی مه‌تا – ئایه‌تی 26
30/8/1386 بۆکان