کۆڕی خوێندنه‌وه‌ی شاربه‌ده‌ر
پێشه‌کی :
نێوان ساڵه‌کانی 1370 - 1378 له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان بارودۆخێکی فه‌رهه‌نگیی تایبه‌ت به‌دی هات: کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌کان چالاک بوون و تاقم و گروپی ئه‌ده‌بی فه‌رهه‌نگی به‌دی هاتن و شه‌پۆلێکی نوێی فه‌رهه‌نگی سه‌ری هه‌ڵدا . ئه‌وکات که ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان چالاک بوو ، دوای ماوه‌یه‌کی کورت له به‌ر چه‌ند هۆی بنه‌ڕه‌تی بواری داستان و چیرۆک به سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا زاڵ بوو . خاڵێکی جێگای سه‌رنج ئه‌وه بوو که ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان هه‌رچه‌ند زۆر چالاک بوو به‌ڵام هه‌موو که‌سی تێر نه‌ده‌کرد و زۆر که‌سیش هه‌بوون که پێیان خۆش نه‌بوو له‌و مه‌کۆیه به‌رهه‌مه‌کانیان بخوێننه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆرکه‌سیش هه‌بوون که له به‌شدار بوون له ئه‌نجومه‌ن وه‌ک شوێنێکی ده‌وڵه‌تی ، خۆیان ده‌پاراست ؛هه‌ربۆیه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان بوو به شوێنێک بۆ یه‌کترناسینی نووسه‌ران و شاعیران ؛ هه‌رچه‌ند که‌س که به پێی کار و تێکۆشان و بیر و بۆچوونی جیاوازه‌وه یه‌کیان ده‌گرت ، پێکه‌وه پتر داده‌نیشتن و چالاکییه‌کان زۆرتر خزانه ژووری ماڵان و به شێوه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌ل تر درێژیان پێدرا؛ لانی که‌م بۆ بۆکان ، فه‌زای ئه‌ده‌بی فه‌رهه‌نگی 1372-1378 پتر بریتییه له‌و کۆڕ و کۆبوونه‌وه نا ده‌وڵه‌تییانه که له ماڵان به‌ڕێوه ده‌چوو . یه‌کێک له‌و ماڵانه‌ی وه‌ک مه‌کۆی چیرۆک نووسانی لێ هاتبوو ماڵی کاک حوسێنی شێربه‌گی بوو. ماڵی کاک حوسێن به ئه‌ندازه‌ی هه‌موو ماڵه‌کانی دیکه کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی تێدا ده‌گیرا و که‌م شه‌و هه‌بوو له ماڵی وان تاقمێک هه‌تا به‌ره‌به‌یان له خوێندنه‌وه و باس نه‌گیرابن و که‌م شه‌و هه‌بوو له‌وێ چیرۆک نه‌خوێندرێته‌وه و قسه و باسی له باره‌وه نه‌کرێ .
کاک حوسێن هه‌ر وه‌ک ماڵه‌که‌ی بۆ هه‌موو ئۆگرانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و به تایبه‌ت بۆ چیرۆک‌نووسان هه‌میشه ئاوه‌ڵا و کراوه بوو ، له ڕاستیدا کتێبخانه‌که‌شی بۆ هه‌موان که زۆربه‌یان لاو بوون ، بوو به کتێبخانه‌یه‌کی گشتی ! به ڕاستی له بیرمان ناچێته‌وه که کتێبه باش و ده‌گمه‌نه‌کانی ئه‌و کتێبخانه‌یه ده‌ستاوده‌ست ده‌گه‌ڕان و جاری وابوو کتێبێک دوای ساڵێك جا ده‌گه‌ڕاوه ماڵی کاک حوسێن و ڕه‌نگه زۆر کتێب ئێستاش هه‌ر نه‌گه‌ڕابێته‌وه !
ئه‌و کتێبخانه‌یه و دانیشتنه‌کانی ماڵی کاک حوسێن له سه‌ر زۆرێک له نووسه‌ران و چیرۆکنووسانی بۆکان و ته‌نانه‌ت چیرۆک نووسانی شاره‌کانی ده‌وروبه‌ر شوێنی بنه‌ڕه‌تیان داناوه . به بۆچوونی ئێمه له خوێندنه‌وه‌ی فه‌زا و به‌ستێنی مێژوویی ئه‌و ساڵانه‌دا ناکرێ ده‌ور و کارتێکه‌ری حوسێنی شێربه‌گی و کتێبخانه‌که‌ی ئه‌و له‌به‌رچاو نه‌گیرێ .
دیاره ئه‌م پێشه‌کییه هیچ پێوه‌ندییه‌کی به هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی شاره‌به‌ده‌ره‌وه نییه و ته‌نیا به مه‌به‌ستی له بیر نه‌چوونه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و ئه‌مه‌گناسی سه‌باره‌ت به پیاوێک نووسرا که ساڵیانێکی زۆر وه‌ک که‌سایه‌تی له زۆر لایه‌نه‌وه بوو به پشتیوانی چیرۆک. ناکرێ ئه‌و هه‌مووه دڵاوایی و خوشه‌ویستییه له په‌ڕاوێزی خوێندنه‌وه‌ی شاربه‌ده‌ردا که هه‌ر له‌و شه‌وانه‌دا کاک حوسێن بۆ تاقمێک له هاوڕێیانی ده‌خووێنده‌وه له بیر بکرێ ؛ ئه‌و ڕاستییانه به‌شێكن له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی ئێمه...
ڕوانه
ڕحمان وه‌یسی:
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێم که ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تی کاک حوسێن له به‌رهه‌مه‌کانی جودا بکه‌ینه‌وه ، کاک حوسێن خۆی ئینسانێکی زۆر به‌رز و به‌ڕێزه و زۆری شوێن له سه‌ر من داناوه . له‌م کۆره‌دا هه‌ر خاڵیکی به‌هێز یان بێ هێز له رۆمانی شاربه‌ده‌ردا باس بکرێ ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر که‌سایه‌تی کاک حوسێن و ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر هه‌موومان .
من باسه‌کانم له دوو به‌شدا پێشکه‌ش ده‌که‌م : 1- لایه‌نه تێکنیکییه‌کانی به‌رهه‌مه‌که 2- باسی گووران و پێکهاتنی رۆحی شاربه‌ده‌ر .
به بۆچوونی من که‌سایه‌تییه‌کانی شار به‌ده‌ر زیاتر تیپن هه‌تا ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی بن . شوورا، زاگرۆس، سامره‌ند ، شاهۆ ، هه‌موو ئه‌وانه یه‌ک که‌سن و وه‌ک تاکێک جیاوازییان له نێواندا نابینرێ و به گشتی تاکیه‌تی(تفرد) له نێو که‌سایه‌تییه‌کانی شاربه‌ده‌ردا نابینرێ . یانی ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ک له نێوان ئه‌م که‌سانه‌دا هه‌بێ زۆرتر له بارودۆخێکی میکانیکیدا فه‌رقیان هه‌یه . هه‌موو که‌سه‌کانی دیکه وێنه و کۆپییه‌کن له که‌سایه‌تی شوورا که وه‌ک پێغه‌مبه‌رێک یان وه‌ک شێخ وکه‌سایه‌تییه‌کی کاریزما له چیرۆکه‌که‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه . لایه‌نێكی ده‌روون ناسانه‌ش هه‌یه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڕۆحه قه‌ومییه له ناو كورددا زاڵ بووه، بۆیه نه‌مان‌توانیوه له نێو ئه‌وانه‌دا ئه‌و تاکیه‌تی(تفرود)ه جیا بکه‌ینه‌وه.
به‌شی دووهه‌می هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی تکنیکی ، فه‌زاسازیه: شاربه‌ده‌ر له ته‌واوی فه‌زاسازییه‌كانیدا سه‌رکه‌وتووه.
بابه‌تێکی دیکه سه‌باره‌ت به لایه‌نی تکنیکی ئه‌و رۆمانه ئه‌وه‌یه که که‌سایه‌تی و تێمی ڕۆمانه‌كه زۆر كوللی و ئینتزاعیه. یانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر بابه‌تی که‌سایه‌تی و تیپ. که‌سایه‌تی ئاوا پێناسه ده‌كه‌م: توخمگه‌لێکی پیش‌بینی نه‌کراو له پۆرتره‌ی(وێنه) تیپدا. ئه‌گه‌ر تیپ وه‌كوو پۆرتره‌یه‌ک له نه‌زه‌ڕ بگرین وه‌ختێك كه ئه‌و پۆرتره‌یه تاریک وروون( سایه ره‌وشه‌ن)ێكی لێ ده‌ده‌ین ئه‌وه ده‌بێته که‌سایه‌تی. قاره‌مانی ڕۆمانی شاربه‌ده‌ر ته‌نیا یه‌ك قاره‌مانه. وه‌ك که‌سایه‌تیه‌كی ئینتزاعی و ئاسمانی یان وه‌ک پێغه‌مبه‌رێك یان شێخێك وێنا ده‌کرێ.
جیهانی مودێڕن جیهانی ئه‌و که‌سایه‌تییه گشتی و كوللیانه نییه كه به ته‌واوه‌ت پاك بن یا به ته‌واوه‌ت پیس بن. بنیامین ده‌ڵێ: وه‌ختێك كه گشت و كوللیه‌ته‌كان ده‌ڕووخێن وه‌ختێك هونه‌ر زمانێكی كوللی‌گۆیانه‌ی نییه ئه‌و شتانه وه‌ك سه‌هۆڵێك تێك ده‌ڕووخێن. له سه‌رده‌می مودێڕندا كوللیه‌ته‌كان تێك‌ده‌ڕووخێن و که‌سایه‌تیه‌كانیش ئه‌و ڕووحه كوللی و ئاڕمانییه‌یان نییه. قاره‌مانه‌كانی ڕۆمانی شاربه‌ده‌ر زۆر سپی و ئاڕمانین و له‌گه‌ڵ ڕۆحی زه‌مانی ئێمه یه‌ک ناگرنه‌وه و كاك حسه‌ینیش به‌و زه‌ینیه‌ته كول‌گه‌رایانه‌وه چاو له که‌سایه‌تییه‌كانی ده‌كا. که‌سایه‌تییه‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه یاغی یه‌کن كه شۆڕش ده‌كه‌ن بۆیه شاربه‌ده‌ر ده‌كرێن . به‌ڵام وه‌ختێك ئێمه له‌گه‌ڵ دۆن‌كیشۆت ئاشنا ده‌بین ده‌زانین كه شۆڕشه‌کان له سه‌رده‌می مودێڕندا زۆر پێچه‌ڵاوپێچ و چه‌ند لایه‌نن و ناتوانین بڵێین سپی سپین یا ڕه‌شی ڕه‌شن.
باسی ناڕێکوپێکی ڕه‌وایی: ته‌وسیفه‌كانی ئه‌و ڕۆمانه جاری وایه زۆر واقیع‌گه‌رایانه‌ن ، چه‌لی وایه خه‌سله‌تێكی جادوویی په‌یدا ده‌كه‌ن، چه‌لی وایه خه‌سله‌تی شاعیرانه په‌یدا ده‌كه‌ن، چه‌لی وایه ته‌وسیفه‌كانی ئیمپرسیۆنیستیین . مه‌سه‌له‌ن له حه‌ینی شۆڕشی تاقمێک كه پۆلیسه‌كان گولله له سینگیان ده‌ده‌ن ، ده‌ڵێ گوڵ له‌سه‌ر سینگیان ده‌پشكوێ، یانی بافتی ڕه‌وایی داستانه‌كه ناهه‌ماهه‌نگی تێدایه و بافتێكی یه‌ك ده‌ست نابینین . ئه‌وه‌ش به ئه‌نقه‌ست نییه ؛ به‌ڵكوو به داخه‌وه هی ئه‌وه‌یه که نووسه‌ر ورد بین نه‌بووه.
باسی زه‌مان: ڕه‌وایه‌ته‌كه زیاتر زه‌مانی ئێستای ساد‌ه‌یه وه‌ختێك باس له ڕابردوو ده‌كا له چاوگ(مصدر)ی بێ زه‌مان که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێ، زه‌مانی حاڵمان هه‌یه و زمانێكی بێ‌زه‌مان، ده‌قه‌كه دوچاری جۆرێك ئێستایه‌تی(ئه‌كنوونیه‌ت) ده‌بێ كه گه‌شه و نه‌شه و خێرابوون به داستانه‌كه‌وه ناهێڵێ. له ڕۆمانی "سه‌حرای تاتاره‌کان"نووسراوی دینۆ بوتزاتی دا نووسه‌ر به ئه‌نقه‌ست ئه‌و زه‌مانه ئێستایه ئه‌وه‌نده قورس ده‌کا كه خوێنه‌ر دوچاری ماندوویه‌تی ده‌بێ، به‌ڵام له ڕۆمانی شاربه‌ده‌ر ئه‌و ئێستایه‌تییه(ئه‌كنوونیه‌ته) پوویایی و گه‌شه و بزۆزی له داستانه‌كه هه‌ستاندووه و له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌كانیدا هاوهه‌نگاویی نییه.
گووران(ته‌كوین)ی ڕۆحی شاربه‌ده‌ر: 1_ شۆڕش وه‌ک حاشا(نه‌فی) : شاربه‌ده‌ر شۆڕشێکی سه‌ركوت کراوه.
حاشا له‌حاشا(نه‌فی ده‌ر نه‌فی): هێگێل ده‌ڵێ نه‌فی هه‌وه‌ڵ نه‌فی به‌رپه‌رچ دانه‌وه(پاته‌ک)ی رۆحی جوان(جان زیبا)ه له ئه‌مری واقع . نه‌فی دووهه‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه(پاته‌ك)ی ئه‌مری واقیعه له رۆحی جوان(جان زیبا). هێگێل پێی وایه كه رۆحی جوان سووژه‌یه‌كه كه قه‌یرانه‌کانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به بابه‌تێكی شاعیرانه داده‌پۆشێ. رۆحی جوان رۆحێکه كه ناتوانێ له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ، دان وستان و تێڕامانێکی به‌رچاو( عه‌ینی) و ئینزمامی ببێ و هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و قه‌یارانانه به شێوه‌یه‌كی شاعیرانه دابپۆشێ. هێگێل ده‌ڵێ نه‌فی دووهه‌م نه‌فی واقعییه كه هه‌مان نه‌فی ئه‌مری واقیع له سووژه‌ی رۆحی جوانه.
ژانی گه‌ل و شاربه‌ده‌ر: حاشا(نه‌فی) له شاربه‌ده‌ر نه‌فی ێكی زۆر ئینتزاعییه، كاك حسه‌ین له شاربه‌ده‌ردا ئه‌گه‌ر نه‌فی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر شۆڕشێك بۆخۆی ده‌ست نیشان ده‌كا، به‌جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆمانه‌ی كه پێش خۆی نووسراوه، له چه‌مكی خاك خۆی داده‌بڕێ و ده‌چێ ده‌نووسێ به چه‌مكی ئینسانه‌وه. له شاربه‌ده‌ردا زۆر باسی به‌رابه‌ری ده‌كرێ باسی ئینسان ده‌كرێ، زۆر باسی ڕۆحێكی جیهان‌گیر ده‌كات، یانی نه‌فییه‌كه‌ی زۆر ئینتزاعی ده‌بێته‌وه، ئه‌و نه‌فیه‌ش له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا به خاكه‌وه گرێ دراوه ؛ هه‌ر ئه‌و نه‌فیه‌ش نه‌فیه‌كی ئینتزاعییه و له‌و ڕۆمانه‌دا ده‌بێته نه‌فییه‌كی چه‌ند به‌رانبه‌ر.
باسی شۆڕش له ڕۆحی شاربه‌ده‌ردا هه‌یه، شۆڕش له شاربه‌ده‌ردا شۆڕشێکی زۆر سپیه، که‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕه‌کان شاربه‌ده‌ردا شێخ‌ئاسا پێغه‌مبه‌ر‌ئاسان، شۆڕش بۆ به‌ره‌ی شاربه‌ده‌ر شۆڕشێكه كه بێ گومان ئایه‌نده‌یه‌كی داهاتوویه‌کی چاك به دووی خۆیدا دێنێ و ته‌واوی پیسی و چڵكنییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه. که‌سایه‌تییه‌كان به ته‌واوه‌ت خۆیان پێ‌چاك و سپی و شێخه. ئه‌و شۆڕشه له شاربه‌ده‌دار هه‌مان نه‌فی روحی جوانه(جان زیبا)یه. لێره‌دایه كه ڕۆمانی شاربه‌ده‌ر به‌رپه‌رچ (پاته‌ك)ێك له بابه‌تی واقیع ده‌دا، شۆڕشێك و توغیانێك بۆخۆی پێناسه ده‌کا. زۆر شاعیرانه، هه‌موو شتێك زۆر ڕوون و سپی و ئاشكرا ده‌بینن.
ئه‌كسه‌ر که‌سایه‌تییه‌كان له ڕۆمانی شاربه‌ده‌ردا تیپن، عه‌ینی و واقیعی نین، هه‌موو شتێك به ده‌وری ته‌وه‌رێکی ئه‌فسانه‌یی و ئینتزاعی و چاكه و خراپه‌دا ده‌سووڕێته‌وه، هۆکاری توغیان و شۆڕشه‌كه زۆر ئینتزاعیه، به‌ینی جیاوازی که‌سایه‌تیی قاره‌مانه‌كان له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی به‌رانبه‌ریان شتێك یان جیاوازییه‌کی ڕوون و ئاشكرا و عه‌ینی نییه. کێشه‌یه‌که بێ هیچ جیاوازییه‌ک، و هۆکاری دژایه‌تی له به‌ینی که‌سایه‌تییه باشه‌كان و خه‌راپه‌كاندا ڕوون نییه و زۆر ئینتزاعیه.
له سوبژكتیوی له‌گه‌ڵ خۆ، دژ (باخود مخالف) و له گه‌ڵ دیتران دژ(با دیگری مخالف) دابڕان وجیاوازییه‌ک هه‌یه، یانی جۆرێك قه‌یران وجودی هه‌یه ؛ به‌ڵام سوبژكتیوی له ناوخۆدا دژ (در خود مخالف)ئه‌و دابڕان وجیاوزییه نابینرێ . خودئاگاهی‌یه‌ك كه له ڕۆمانی شاربه‌ده‌ردا شه‌ڕ ده‌كا، خودئاگاهی یه‌كه كه جیاوزی ودابڕانی په‌یدا نه‌كردووه،قه‌یرانی خۆی بۆ پێناسه نه‌کراوه و جیاوزییه‌کی به‌رچاو و تایبه‌تی نییه. ئه‌و کێشه و دژایه‌تییه كه له سوبژكتیوی شاربه‌ده‌ردا هه‌یه له نه‌بوونی هه‌ر جۆره جیاوازی ودابرانێکدا شكڵ ده‌گرێ. [لاكان و كودك (د‌فع و بلع)]
فه‌زایه‌كی ڕوون و به‌رچاو له به‌ینی قاره‌مانه‌كان و جاسووسه‌كان له ڕۆمانی شاربه‌ده‌ردا دیار نییه، ڕووحی قاره‌مانه‌كانیش له‌و ڕۆمانه هه‌ر خه‌ریكی فڕێ دان وقووت دانه(د‌فع و به‌لع) و نه‌یتوانیوه دان وستانێکی عه‌ینی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه ببێت.
که‌ماڵ حاجی محه‌مه‌دی :
به بۆچوونی من زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه پێمان وابێ پێشتر شێوازێك داندرابێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و ئێمه ڕاست ده‌بێ به پێی ئه‌و شێوازه ڕووبه‌ڕووی ده‌ق بینه‌وه . مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ئێمه نابێ شێوازێک بسه‌پێنین به‌سه‌ر ده‌قێکدا .واقیعیه‌تی تاریخی ئێمه ئه‌و شته نیشان ده‌دا . ئه‌م شته له بارودۆخی مێژوویی ئه‌وڕۆی كورددا یان له پڕۆسه‌ی ناسیونالیزمێك كه هاته خاوه‌رمیانه و له كوردستاندا ڕووی دا ده‌بینرێ . ئه‌و ته‌عبیره‌ی كه كاك ڕه‌حمان به جانی زیبا باسی ده‌كا ئه‌وه سووژه نییه كه ڕووی كردۆته واقیعیه‌ت و که‌لێنه‌کانی ده‌توێته‌وه و ده‌یهه‌وێ به شێوه‌یه‌كی جوانی‌ناسانه پڕی كاته‌وه، به‌ڵكوو سووژه‌ی تۆ له ڕێگای نه‌فی تۆوه بۆ تۆ ناسرا . یانی كابرایه‌كی سوننه‌تی ده‌ورانی پێشووی خۆی پێی‌خۆش بوو ، هیچ ده‌غده‌غه‌یه‌كی نه‌بوو و ئێستاكه تووشی قه‌یران و نه‌بوونی ناوه‌ندێک هاتووه له نوخته‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێ كه بگاته‌وه به‌و ئارامییه‌ی یا دواتر یانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوننه‌ت یا بگات به ئاکامێک له‌م قه‌یرانه‌دا كه ئێمه هێشتاش ده‌گه‌ڕێین. یانی ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ی كه جه‌نابیشت به نه‌فی باسی ده‌كه‌ی، بزووتنه‌وه‌که له خۆته‌وه نه‌بووه یانی تۆ وه‌ختێك كه ئاگادار ده‌كرێیه‌وه كه له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی كه تۆ كوردی، كه زبانت كوردیه و... كه‌وابوو ئه‌و كاره‌ی كه تۆ ده‌یكه‌ی له‌باری حه‌تتا به‌رخوردی فیزیكییه‌وه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه و به‌رگرییه نه‌ك بابه‌تێکی بوون ناسانه(هستی شناسی).
خالید شێخی:
ئه‌من له ڕوانگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵ‌ناسانه‌وه باسی ڕۆمانی شاربه‌ده‌ر ده‌كه‌م، حه‌ز ئه‌كه‌م فاكته‌كانم زۆرتر عه‌ینی بێ تا ئه‌وه‌ی كه زه‌ینی بێ. من وا ئه‌زانم كه كاك حسه‌ین كارێكی گه‌وره‌ی كردووه و ده‌بێ ده‌سخۆش بوونی پێ‌بێژین، به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنی من لێره‌دا پێشتر وام بیر ده كرده‌وه كه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه هه‌رواكه هه‌موو بیر ئه‌كه‌ینه‌وه فه‌قه‌ت بۆ خوێندنه‌وه نییه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی تاكه كه‌سیه و من بۆخۆم هه‌ڵسه‌نگاندنێكم هه‌یه و له كۆڕێكی گشتیدا ده‌یخوێنینه‌وه و باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ‌ده‌كرێ و له ئاكامیشدا بگه‌ین به ئاكامێكی دروست و واقیعی ، فكریشم ده‌كرده‌وه چون هه‌موومان له‌سه‌ر یه‌ك شت پێداگرییمان كردووه،له‌وانه‌یه نزیك بین له یه‌ك به‌ڵام دوای قسه‌كانی كاك ڕه‌حمان ئه‌من هه‌ستم كرد نا ، ڕه‌نگه زۆریش لێك دوور بین، هه‌ڵسه‌نگاندنی من له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆمانه له‌سه‌ر چوار كۆڵه‌كه‌ی ئه‌ساسییه به پێی ئه‌و كتێبه‌ی كه جه‌عفه‌ری پوویه‌نده له‌سه‌ر کۆمه‌ڵناسی ڕۆمان نووسیویه‌تی و جان پێكیش له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی وا بزانم چوار كۆڵه‌كه‌ی ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆمان. یه‌كێك له‌وانه هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی و عیلمییه، یه‌كێكی تریان هه‌ڵسه‌نگاندن له بواری عه‌قڵانیه‌ته‌وه‌یه، یه‌كێكی تریان له بواری مه‌نتقی و لۆجیكاڵه‌وه‌یه، دانه‌كه‌ی كه‌شیان له بواری ئه‌خلاقی بابه‌ته‌که‌وه‌یه كه حه‌وزه‌ی مۆڕاڵی پێ‌ئێژن. له‌سه‌ر ئه‌و چوار كۆڵه‌كه‌یه من هه‌م لایه‌نی ئه‌رێنی و پۆزیتیویه‌كه‌ی تماشا ده‌كه‌م هه‌م لایه‌نی نه‌رێنی و نێگێتیوه‌که‌ی.
وا بزانم ڕۆمانه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر زۆر به ڕوانگه‌یه‌کی ڕه‌ش‌بینانه و تاریك‌بینانه‌وه ده‌ڕوانێته خۆی و ده‌وروبه‌ر و دونیا و بوون به‌گشتی . فاكته‌که‌شی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵه‌وه ده‌ڵێ كه كات و سات چ كات و ساتێك یانی زه‌مان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زه‌مان و مه‌كان به گشتیه‌وه ده‌كێشێته ژێر پرسیاره‌وه . له لاپه‌ڕه‌ی دوودا ده‌ڵێ خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌م و ڕه‌گه‌زه‌كه‌م چین و تایفه‌كه‌م و نه‌ته‌وه‌که‌م و گشتی به‌شه‌ر ئینسان به گشتی دۆڕاندوویه‌تی یانی ئیدعایه‌كی زۆر زۆر گه‌وره دێنێته ئاراوه كه هه‌موو به‌شه‌رییه‌ت له تاریكی و ڕه‌ش‌بینیه‌كدا ئه‌بینێ و دوای ئه‌وه فاكته‌كانی كه دێنێته‌وه فاكته‌كان به داخه‌وه زۆر وردن، زۆر زۆر چكۆله‌ن یانی ئیده‌عاكه‌ی زۆر ده‌لیله‌كانی گه‌وره‌ترن و فاكته‌كانی به ڕاستی زۆر كه‌مترن له‌و ئیدعایه كه له سه‌ره‌تاوه كردوویه‌تی. وائه‌زانم ئه‌و فاكتانه كافی نه‌بێ به‌و ئیده‌عایه، هه‌ر له به‌رگی كتێبه‌كه‌شه‌وه وا بزانم ئه‌م ڕه‌ش‌بینییه ده‌س پێده‌كات، هه‌ر دوو دیوه‌كه‌ی ڕه‌ش، ئه‌گه‌ر به شێوازێكی نیشانه ناسانه بۆی بڕوانین له سه‌ره‌وه شاربه‌ده‌رێك یا به پێی خوێندنه‌وه‌كان كه له لاپه‌ڕه‌کانی دواترا دێت ئێژێ ئێمه دایه حه‌وا و باوه حه‌وا به‌و جۆره ئێمه‌ی فڕ داوه‌ته ئێره ؛ ئه‌سڵه‌ن خۆشیان شاربه‌ده‌ر بوون، خۆشیان ده‌ركران له جێگه‌یه‌كی تر، ئێمه وه‌كوو شاربه‌ده‌ر وێنا ئه‌كا . شاربه‌ده‌ر كه‌سێكی دیاره له مه‌تنێكی ڕه‌ش و تاریك و هێواش هێواش ئه‌و شاربه‌ده‌ره له‌و تاریكاییه‌دا ده‌توێته‌وه ؛ یانی داهاتووی ئه‌ویش نوقم بوون له ناو تاریكایی و ڕه‌شاییه‌ك دایه.
ماركسیسته‌كانیش به‌رامبه‌ر به سیستمی بورژوازی ئه‌و ئیده‌عا ڕه‌ش‌بینانه‌یان هه‌یه و ده‌ڵێن سه‌رمایه‌داری ئینسانی نامۆ و له خۆ بێگانه كردووه، یان فرانكفۆرتییه‌كان له‌سه‌ر سه‌نعه‌تی فه‌رهه‌نگه‌وه ئه‌و هه‌موو گله‌ییان هه‌یه، ئه‌ڵێن فه‌رهه‌نگی نوێ فه‌رهه‌نگێكی ده‌سكرده، فه‌رهه‌نگێكی هه‌ڵقوڵاو له دڵی خه‌ڵك نییه، ئه‌وانیش ئه‌و نه‌وعه ڕه‌ش‌بینییه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌من هه‌ست ده‌كه‌م ئیدعاكه‌ی كاك حسه‌ین حه‌تتا له ماركسیسم به گشتی به ته‌واو بواره‌كانییه‌وه هه‌م ڕه‌شتره هه‌م ئیدعاكه‌ش گه‌وره‌تره و حه‌تتا له فرانكفۆرتییه‌كانیش ئیدعاكه‌ی گه‌وره‌تره؛ به‌ڵام ده‌لیله‌كانی و ئه‌و فاكتانه‌ی كه ده‌یهێنێته‌وه زۆر زۆر چكۆله بوون. یانی له شارێك و دێیه‌ك و جه‌زیره‌یه‌ك و چوار جێگه‌ی ئاوا به ده‌وروبه‌ری خۆت چه‌ند دانه فاكت بێنییه‌وه و ئه‌و ئیدعا گه‌وره‌یه بكه‌ی ڕه‌نگه ئیدعایه‌كی ته‌قریبه‌ن هاوسه‌نگ نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و فاكتانه‌ی كه ده‌یهێنێته‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له لاپه‌ڕه‌ی 5 و 6 وه‌ختێك ئه‌چێ بۆ چوارچرا له‌وێ ئه‌و که‌سێک ده‌س ده‌خاته سه‌رشانی و ده‌ڵێ تماشای چی ئه‌كه‌ی و ئه‌ویش ئێژێ من هه‌ر تماشای گوڵه سووره‌كانی ئه‌كه‌م خۆ گوڵی سپیش هه‌یه گوڵی زه‌ردیش هه‌یه ئێوه هه‌مووتان هه‌روان له هه‌موو شتێك گله‌یی ده‌كه‌ن له هه‌موو شتێك ناڕازین، یانی خۆشی به خۆی ئه‌نوێنێ كه به ڕاستی هه‌موو شتێكی من ناڕه‌زایه‌تیی و ئیدعایه و له حاڵێكدا ئه‌و گوڵه زه‌ردانه‌ش هه‌یه ئه‌و گوڵه سپیانه‌ش هه‌یه و نه جوابی ئه‌و كابرایه ئه‌داته‌وه و نه له ده‌قه‌كه‌شدا جوابی خوێنه‌ر ئه‌داته‌وه، ئێژێ بۆچی من ئاوا ڕوانگه‌یه‌کی ڕه‌ش‌بینانه‌م هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناوی ئه‌بات به تایبه‌ت له 100 لاپه‌ڕه‌ی هه‌وه‌ڵدا زۆرتر به ناوی پۆست و مه‌قام و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ناویان ئه‌با: ماسیگر، شوان، گاوان، مجێو‌ر، گه‌میه‌وان . ئه‌وه‌ش ڕوانگه‌یه‌کی بوژوازانه‌یه، كه تۆ هه‌موو شتێك هه‌ر به پێی شوغڵ و مه‌وقه‌عیه‌ت و مه‌قام ببینی نه‌ك تاكه كه‌سه‌كان وه‌كوو تاك وه‌كوو كه‌سایه‌تی وه‌كوو كارێك كه كردوویانه وه‌كوو كاریگه‌ری كه له كۆمه‌ڵگادا هه‌یانه، زۆرتر به ناو که‌سایه‌تی، ئه‌وه‌ش زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ةێو وناتۆرانه‌ی كه خه‌ڵكی شار و دێی خۆمان هه‌ر كه‌سێك به نازناوێكی عه‌جیب و غه‌ریب ئه‌ناسن . یانی ئێمه زۆرتر به داخه‌وه مرۆڤه‌کان وه‌كوو كه‌س ناناسین وه‌كوو پۆست ئه‌یان‌ناسین وه‌كوو مه‌وقعیه‌ت ئه‌یان ناسین وه‌كوو كارێك كه ئه‌یكا ده‌یناسین، شوانێك با هه‌زار شتی زه‌ق و گه‌وره‌ش له زه‌ینیدا بێ ئێمه شوانیه‌كه له‌به‌ر چاومان زه‌ق و گه‌وره‌یه.
به‌ڵام لایه‌نه به‌هێزه‌کانی رۆمانه‌که : به‌ڕاستی له باری زمانییه‌وه زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه و وه‌ک وشه‌دانێکی ڕه‌سه‌نی کوردی وایه.
رۆمانێک سه‌رکه‌وتووه که توانیبێتی ڕوانگه‌ی ده‌روونی و ڕوانگه‌ی ده‌ره‌کی و ڕوانگه‌ی واقعی ڕوانگه‌ی ئیده‌ئالی و خه‌یاڵی پێکه‌وه گرێ بدا . من وائه‌زانم ڕۆمانه‌كه كولله‌ن پێکهاته‌یه‌که له‌وانه : هه‌م واقعی بوو هه‌م خه‌یاڵی بوو هه‌م ده‌روونی بوو هه‌م ده‌ره‌کی . هه‌موو ئه‌و ڕوانگانه‌ی تێدا بوو ئه‌گه‌ر چی له بڕێ جێگا زۆر زێده‌ره‌وی ده‌كرد مه‌سه‌له‌ن زه‌مانێك كه ده‌چوو بۆ ناو شایی جندۆکه‌کان واقعیه‌تی به‌جێ ئه‌هێشت زه‌مانێكیش مه‌سه‌له‌ن كه ده‌گه‌ڕاوه بۆ ده‌ردی‌سه‌رییه‌كانی خۆی و قادر و ئه‌و كه‌سانه كه شكه‌نجه ئه‌کران یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتوچۆی شار و دێیان ئه‌كرد له‌وێ زۆر ده‌چووه ناو حه‌وزه‌ی واقع‌گرایانه و له بیری ده‌چۆوه كه ده‌بێ ئه‌و بالانسه هه‌ر ڕاگرێ.
وه ختێك باسی زاگرۆسی ئه‌كرد ئیحساست ئه‌كرد ئه‌مه ئه‌كرێ به ته‌نیا چیرۆكێكی جیاوازیش بێ، ئه‌ودژایه‌تییه به ڕاستی له زۆر جێگه‌یا بوو. مه‌سه‌له‌ن له جێگه‌یه‌ك باس له ڕووناكبیر ئه‌كا كه ڕووناكبیر ئه‌سڵه‌ن ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه زه‌حمه‌ت بكێشێ به‌ڵام له هه‌مان كاتدا گله‌یی ئه‌كا به‌رده‌وام گله یی ئه‌كا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که بۆ خۆی وه‌ک رووناک‌بیر ته‌نیا گله‌یی ئه‌کا .
هه‌میشه سیاسه‌تمه‌دار بۆ هه‌راو بگره و بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئه‌ژی به‌ڵام ڕووناكبیر بۆخۆی و بۆ ڕزگاری ئه‌ژی . من ئیحساسم ئه‌كرد ئه‌م ڕۆمانه زیاتر له‌وه‌ی كه بۆ ڕزگاری كار بكات و نیشان بدات كه ڕێگای ڕزگاری و ئازادی كامه‌ن زۆرتر له بواری هه‌راو بگره‌دا بوو یانی هه‌ر كه‌سێك ئه‌هات ئه‌بوو به که‌سایه‌تییه‌ک ئه‌بوو به پێغه‌مبه‌رێك و ڕێگه‌ی ڕزگاری نیشان نه‌ئه‌دا فه‌قه‌ت له ڕێگای هه‌را هه‌را و جه‌نجاڵه‌وه ده‌دوا.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر كه تێیدا بوو دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوو بوو به‌رده‌وام خۆی زاگرۆس قادر ... ماوه‌یه‌ك پیاوه‌تی و زره‌نگی و تێگه یشتوویی ماوه‌یه‌ك زیندان و شاربه‌ده‌ری و دووره‌وه كه‌وتن . ئه‌و ڕوانگه‌ش زۆرتر ڕوانگه‌یه‌كی ئایینییه تا ڕوانگه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و عیلمی، ده‌ڵێین بۆ دیتنی داهاتوو چوار نه‌وع ڕوانگه هه‌یه: ڕوانگه‌یه‌ك كه به‌ره‌و سه‌رێ ده‌ڕوانێ و داهاتوو له رابردوو گه‌شتر وخۆشتر ده‌بینێ . ڕوانگه‌یه‌ك هه‌یه كه به‌ره‌و خوار ده‌ڕوانێ و هه‌میشه داهاتوو ناخۆشتر و ناحه‌زترله ڕابردوو ده‌بینی . ڕوانگه‌یه‌كی تر هه‌یه كه مارپێچییه و پووپێر زۆرله سه‌ر ئه‌مه ته‌ئكید ئه‌كا و تۆ تا ماوه‌یه‌كی دیت لێ دیاره و ده‌توانی نه‌زه‌ر بده‌ی كه مه‌سه‌له‌ن ئائێستا وه‌زعم خه‌راب نییه، شایه‌د بگه‌م به‌و جێگا و... دوای ئه‌وه‌ش پێچ و په‌نای تێدایه كه ڕوون نییه چییه. چواره‌مین ڕوانگه ڕوانگه‌یه‌كی سیكلیك و بازنه‌ییه و له نوقته‌یه‌كی سیفره‌وه ده‌س پێده‌كا تا نوقته‌ی 180 ده‌ره‌جه تۆ ڕوانگه‌یه‌كی پۆزیتیڤت هه‌یه دوایی له 180وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیفر كه ئه‌و ڕوانگه‌یه زۆرتر له حه‌وزه‌ی دینییه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ . من وا ئیحساسم كرد كه ئه‌و ڕوانگه بازنه‌یی و دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوویه زۆر له شار به‌ده‌ردا ئه‌بیندرا و زۆرتر سیكلیك بوو تا ئه‌وه‌ی كه ڕوانگه‌یه‌كی گه‌ش‌بینانه بێ .
یا له بری جێگا مه‌سه‌له‌ن ئه‌ڵێ من له‌و جه‌زیره‌یه‌م هیچ پووڵێكم نه‌بوو به‌ڵام ئه‌چێ له كتێبخانه‌كان كتێب ئه‌كڕێ . ئه‌مه‌ش نه‌وعێكی تر له دژوازی بوو، یا مه‌سه‌له‌ن له زه‌مانێكا ئه‌چێ بۆ ڕه‌شۆخان و كه‌مانچه لێده‌دا ئه‌ڵێ كه ڕووناکبیرانی ئێمه زۆریان ئه‌سڵه‌ن نازانن هه‌ستی ئاوا ده‌رببڕن ئه‌سڵه‌ن حاڵی نابن له‌و شته یانی هه‌موو ڕووناکبیران ده‌باته ژێر پرسیار. به‌ڵام بۆخۆی ئه‌و به‌جێ ئه‌هێڵێت و خۆی به گۆرانی وتن دێته‌وه یانی له عه‌ینی ئه‌وه‌ی كه خۆی به ڕووناكبیر ده‌ناسێنێ ئه‌و، له‌و هه‌ست و سۆزه حاڵی ده‌بێ به‌ڵام ڕووناكبیرانی تر له‌و هه‌سته حاڵی نابن!!
تاهیر حامیدی:
هه‌رچه‌ند ده‌ره‌نگه به‌ڵام دیسان هه‌ر ده‌س‌خۆشانه به كاك حسه‌ین ده‌ڵێم.
رۆمانه‌که زمانێكی پاراوی بوو له حاڵێكدا له هه‌ڵبژاردنی وشه‌کانی له زۆر جێگا تووشی قه‌یران و گرفتیش ببوو به‌ڵام به ڕاستی زمانێکی ئه‌وه‌نده به‌هێزی بوو که جێی فه‌خر و شانازییه.
جه‌غزێک كه كاك حسه‌ین بۆ که‌سایه‌تیی سه‌ره‌کی داستان یانی سامڕه‌ندی موكری كێشابووی گه‌ره‌كی بوو جه‌غزێکی زۆر گه‌وره دروست كات و بتوانێ ئه‌غڵه‌بی بیروباوه‌ڕه‌کانی بكێشێته ناو خۆیه‌وه و ئه‌و وه‌خته كات و ساته‌كان به قه‌ولی خۆی وتی له ئه‌وه‌ڵا بشكێنێ و له زه‌مان و مه‌كان و فه‌زایه‌كی زۆر گه‌وره گه‌ره‌كی بێت به روانگه‌یه‌کی بوون ناسییه‌وه(هستی شناختی) له ئه‌وه‌ڵی ڕۆمانه‌كه بتوانێ ته‌وسیفێكی گشتی له كرده‌وه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تیانه بكا و به وته‌یه‌کی تر گه‌ره‌كی بوو كه ته‌وسیفێكی گشتی له که‌سایه‌تیی به‌شه‌ر بكا .
له سێ جێگای ڕۆمانه‌كه ئه‌و رسته‌یه‌ی دووپات کردبۆوه و له پشت جڵده‌كه‌ش كه لێی دابوو ، دیار بوو زۆر ڕسته‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوو و كوتبووی ده‌م ده‌مان و بۆره‌تار و سه‌رده‌مان و عه‌یام و كات و سات گرینگ نییه یانی پێی وابوو كه جه‌خت له سه‌ر مه‌كان و زه‌مانێكی تایبه‌ت و فه‌زایه‌كی تایبه‌ت ناكا. به‌ڵكوو ئه‌م ده‌رده ده‌ردێكی گشتیی به‌شه‌ریه كه وجوودی هه‌یه و كه‌وتۆته ئه‌ستۆی بنیاده‌م . به‌ڵام له زۆر جێگا هاتبوو به‌رته‌سکی كردبۆوه و که‌سایه‌تی تایبه‌ت و شوێنی تایبه‌ت وکاتی تایبه‌تی تێدا بوو ؛ئه‌و له سه‌ره‌تاوه ئیده‌عای كردبوو كه ئێمه ئه‌سڵه‌ن مه‌نزوورمان فه‌رهه‌نگێكی تایبه‌ت، زه‌مانێكی تایبه‌ت، كات و ساتێكی تایبه‌ت نییه به‌ڵكوو سه‌رله‌به‌ری وجوودی به‌شه‌ر مه‌به‌ستمانه . هه‌ر له‌ویا گه‌ره‌كی بوو باسێكی بوون ناسی( هه‌ستی شناختی) بکا و گه‌ره‌كی بوو ڕۆمانه‌كه‌ی به چه‌مكێكی بوون ناسییه‌وه پێناسه بکات و دابڕێژێ. ته‌نیا له سێ جێی ڕۆمانه‌كه ئه‌و شته‌ی باس كردبوو.
به‌ڵام شتێک له گۆڕێدایه که له ڕوانگه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی _ سامڕه‌ند موكری _ و ئه‌و ئاوات و ئاره‌زووه كه بووی بۆ گه‌یشتن به نه‌فه‌رێك كه بتوانێ ڕزگاریان بکا و پێغه‌مبه‌رێک بێ كه بتوانێ بێت و ئه‌و ده‌رده‌یان ساڕ‌ێژ بكا ئه‌ویش خودی ئه و که‌سایه‌تیه بوو كه ناوی نابوو شۆرا- وشه‌ی شۆڕا به ئانقه‌ست هه‌ڵ بژێردرابووبوو-.
ده‌ریا و جه‌زیره بۆ فه‌رهه‌نگ وناوچه‌ی ئێمه بڕێک نامۆن وه‌لی ئه‌و به جوانی باسی ئه‌و شته‌ی كردبوو مه‌سه‌له‌ن له سه‌فحه‌ی 87 گوتبووی وڵاتی من وڵاتی ئاو و زه‌ریا و سه‌ده‌ف و مروارییه. گه‌ره‌كی بوو حاڵه‌تێكی زۆر كوللی پێ‌ببه‌خشێ وه‌لی ئه‌گه ئه‌هاته سه‌ر داڕشتنی که‌سایه‌تی كه ده‌تدیت دێته‌وه ناوچه‌ی خۆمان.
گرفتێكی دیكه‌ی ڕۆمانه‌كه ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تاوه كه ده‌ستی پێكرد یه‌گجار ئینتزاعی ده‌ستی پێكرد و هه‌ر له سه‌ره‌تای داستانه‌كه‌وه هه‌ستت ده‌كرد وتارێكی سیاسی و فه‌لسه‌فی ده‌یخوێنیه‌وه. ده‌سپێكردنی داستانه‌كه زۆر باش نه‌بوو و ده‌بوایه حه‌تمه‌ن ئه‌و حاڵه‌ته ڕه‌واییه‌ی تێدا بوایه، ئه‌گه‌ر چیرۆكه گه‌وره‌كانی دنیا تماشا بكه‌ین ئه‌غڵه‌ب ئه‌و زمانه ڕه‌واییه‌یان پاراستووه، به‌ڵام كاك حسه‌ین به شێوه‌یه‌كی ئینشایی و به حاڵه‌تێكی ئینتزاعی هێنابووی، زۆر زۆریش زێده‌ڕه‌وی تێدا كردبوو و درێژه‌ی پێدابوو .هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی له زۆر جێ‌دا کرده(فعل) له رسته کاندا نه‌بوو خێرایی له ریتمی گێڕانه‌وه‌که‌دا نه‌مابوو .
به بڕوای من له زۆرجێگای داستانه‌كه ته‌علیقێک به‌دی نه‌ده‌کرا هه‌تا بتوانێ خوێنه‌ر به شوێن خۆ‌یا بكێشێ و جه‌زبی بكا. به‌شی هه‌وه‌ڵ یه‌گجار ئیدئۆلۆژیك بوو و خوێنه‌ری ماندوو ده‌كرد مه‌سه‌له‌یه‌کی تر ئه‌وه بوو که بێت‌و دوو ڕوانگه دابنێین بۆ ڕه‌وایه‌ت- ڕوانگه‌یه‌کیكی زه‌ینی و عه‌ینی- جیاوازییه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه ڕاوییه زه‌ینییه‌که ڕاسته‌وخۆ ئه‌و شتانه كه له زینیدایه به گو‌ێی خوێنه‌ردا ئه‌چپێنێ و له ڕوانگه عه‌نییه‌كه‌شدا دێت له مابه‌ینی حه‌واس و ئه‌و ڕووداوانه كه له داستانه‌كه دایه ناڕاسته‌وخۆ و به فرت و فێڵه‌وه حه‌قایه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌پژێنێته ناو داستانه‌كه‌وه و كه‌سیش پێی‌نازانێ و هه‌ر بۆیه‌ش ڕوانگه‌ی عه‌ینی کاریگه‌ری زۆرتری ده‌بێ بۆ خوێنه‌ر. به‌ڵام كاك حسه‌ین ڕاسته‌وخۆ ئه‌وكاره‌ی كردبوو. زمانێك كه هه‌ڵبژێردرابوو بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ی چیرۆكه‌كه ئه‌خوێننه‌وه و ئه‌و مه‌فهوومانه‌ی لێ وه‌ربگرن و بتوانێ کاریگه‌رییان له‌سه‌ر دانێ، یه‌گجار ڕووش و تووڕه بوو یانی به پێوانه‌ی ئه‌وه كه هه‌ستی ئه‌كه‌م ڕوانگه‌که‌ی - له نه‌زه‌ر كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه- چه‌پ بوو و هه‌ر خودی کاراکتێری شۆرا ڕوانگه‌یه‌کی یه‌گجارچه‌پی یانه‌ی هه‌بوو كه دایم گه‌ره‌كی بوو ئه‌و ئاڵوگۆڕ و ته‌غیره به‌دی بێنێ.
بێتوو بمانهه‌وێ ته‌رح و گه‌ڵاڵه‌ی داستانه‌كه‌ش دیاری بکه‌ین ده‌توانین ئاماژه به حه‌ولی بێ وچانی ئه‌و ئینسانانه بکه‌ین كه مه‌حكووم ببوون به شاربه‌ده‌ر بوون که زمانێكی بزۆک(سه‌ییال)ی به خۆوه گرتبوو، له زۆر شوێنا گه‌ره‌كی بوو وێك‌چوونێكی ببێ له‌گه‌ڵ ڕۆمانی -در جستجوی زمان از دست رفته- حه‌ول درابوو ئه‌و بزۆک(سه‌ییال)بوونه به‌دی بێنێ. ڕسته‌كانی زۆر شێوه‌ی ڕسته‌کانی فانوسی ده‌ریایی ویرجینیا ڤۆلفی ده‌دا. به تایبه‌ت له قرتاندنی فیعله‌كان و له درێژ كردنه‌وه‌ی فیعله‌كاندا، له زۆر جێ‌دا چووبۆوه سه‌ر ئه‌وان...
كاوه محه‌مه‌دزاده:
ئه‌و فه‌زایه‌ی كه كاك حسه‌ین له كاری کردووه زیاتر زه‌ینیه، ڕه‌وایه‌ت وجوودی نییه، ڕاوی ڕه‌وایه‌ت ناكا، ئه‌سڵه‌ن له ناو جۆرێك زه‌ینی باوه‌ڕی سه‌ڵتدا ده‌ژی كه به ڕاستی ناتوانێ کرده‌یه‌ک ئه‌نجام بدات . چونكوو پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا زۆرتر پێوه‌ندییه‌کی زه‌ینییه _ ئه‌گه‌ر كاك حسه‌ین ئه‌زموونی سیاسی بووبێت من ده‌توانم جۆرێ تر قسه بكه‌م _ به‌ڵام كه‌سێك كه ته‌جروبه‌ی زه‌ینی زاڵه به سه‌ریا ناتوانێ ته‌جروبه‌ی عه‌ینی یان کرده‌یه‌کی بێ له‌و كۆمه‌ڵگایه و له‌و مه‌وقعیه‌ته‌ی كه زینده‌گی تێدا ده‌كات. له‌و داستانه‌دا کرده(كنش) كه‌مه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی مۆنادۆلۆژی که لایب نیتس باسی ئه‌كا، مۆناد شتێکه كه بێ ده‌رکه و په‌نجه‌ره‌یه، بێ هیچ ماهییه‌تێك وجوودی هه‌یه ئه‌و مه‌تنه‌ش وایه، ئه‌م ده‌قه‌ش ئیجازه نادا جیهانی ده‌رێ بێته ناوی هه‌ر وه‌ها بۆ خۆشی نایه‌ته ده‌رێ. به‌ڵكوو له ژێر کاریگه‌ری جیهانی ده‌ره‌وه خۆی له ناوه‌وه موتابولیسم ئه‌نجام ئه‌دا، وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌تۆ سه‌رمات بێ جه‌سته‌ت عه‌مه‌لێك ئه‌نجام بدات ده‌قیقه‌ن ئه‌و ده‌قه‌ش ئه‌و كاره‌ی كردووه، بێتوو تماشای فه‌زای سیاسی ئه‌و وه‌خته بكه‌ین، ده‌بینین... که‌سایه‌تییه‌ك وجوودی نه‌بووه ئێمه كاراكتێره سیاسیه‌كانیشمان که‌سایه‌تی نه‌بوون. _ ده‌ق كۆی کۆمه‌ڵگا نییه، ده‌ق وه‌ختایه‌ک به‌دی دێ که نووسه‌ر له ژێر کاریگه‌ری بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ژیابێ چونکوو نووسه‌ر ناتوانێ له ئێستا و ڕابردوو و داهاتووی خۆی هه‌ڵێ، ئه‌و ده‌قه، ده‌قێك نییه که به پێی واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی نووسرابێ، ئه‌و تێكسته یه‌ك دانه موناده كه له ژێر کارتێکه‌ری بار و دۆخی ئه‌و وه‌خته‌یه، بار و دۆخی ئه‌و وه‌خته‌ش وه‌رها بووه که ئه‌سڵه‌ن هۆوییه‌ت وجوودی نه‌بووه، که‌سایه‌تی وه‌ک تاکه که‌س وجوودی نه‌بووه ته‌نیا وجوودی به بێ له‌ش بوونی بووه، ئه‌و بوونانه‌ی كه ماهییه‌تی عه‌ینیان نه‌بووه، زه‌ینی بوون، یانی ئه‌تۆ ده‌بینی که‌سایه‌تیه سیاسییه‌كان موقه‌ده‌سن و ئیجازه‌ی ڕه‌خنه نییه، هه‌رچه‌ن له زۆر جێ‌دا ئیدعای ڕه‌خنه ده‌كه‌ن، به‌ڵام لایان وایه ئه‌و ڕه‌خنه‌یه سوژه یا ئوبوهه‌ت یا كاریزمای ئه‌وان تێک ئه‌ڕووخێنێ، لێره‌شدا ده‌بینی که‌سایه‌تیی داستانه‌كانی ئێمه‌ش و فه‌زای داستانه‌كانی ئێمه‌ش کرده‌وه‌ی تێدا نییه فه‌زای زه‌ینییه و فه‌زای دوای شكه‌ستیشه به‌ڵام ورده ورده كه دێیته سه‌رێ هه‌ر له‌و بۆكانه‌دا تۆ وه‌ختێك مه‌جمووعه داستانه‌كان ده‌خوێنیته‌وه، تۆ ده‌بینی ورده ورده ئه‌و شته ده‌گۆڕدرێ، ئه‌ڕوا به‌ره‌و فه‌زایه‌كی فه‌لسه‌فی تر و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و عه‌ینی بوون، ئه‌و شته زۆر ئاساییه، به‌ڵام له سه‌رجه‌مدا ئه‌من زۆرم پێ‌خۆش بوو ...
خالد شێخی:
یه‌ك دوو شتم له‌بیر چوو كه ئه‌منی ئازار ئه‌دا، وه‌كوو خوێنه‌رێك با قسه‌ی دڵی خۆم بكه‌م : مه‌سه‌له‌ن وه‌ختێك ده‌چێته ناو دوڕگه‌كه كه ته‌بعید ده‌كرێ تماشا ده‌كه‌ی خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی مڕومۆچن هه‌مووی قیافه‌یه‌كی ناشیرین و ناحه‌زیان هه‌یه وه‌لی خوی ئه‌چێ بۆ جێگه‌یه‌كی تر كچێكی جوان ئه‌بینێ ، شه‌یدای ئه‌بێ وله بیری ده‌چێته‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌و جه‌زیره‌یه مڕومۆچ و ناشیرینن وه‌لی به دیتنی ئه‌و كچه ده‌چێته دنیایه‌كی تر، یا ئه‌و بای سه‌د ڕۆژه هه‌موو ساڵێك دێت به‌ڵام هیچ خه‌ڵكێك هه‌وڵ نادا دیوارێك دروست كا یا چه‌ن دانه دار له په‌نای یه‌ك دانێن و وه‌ك په‌ناگایه‌ك و ته‌نیا هه‌موو خه‌ڵك به شوێن یه‌كدا هه‌ڵدێن : لاپه‌ڕه‌کانی 148 و 149 دوای ئه‌وه په‌ناگایه‌ك گیر ده‌خه‌ن و شه‌ڕه گۆرانی ئه‌كه‌ن دوای شه‌ڕه گۆرانییه‌كه‌ش له‌وێ باس له چه‌م و ڕووبار و ئاو و كێ‌و و شه‌پۆل و ئه‌م جۆره شتانه ئه‌كا . له حاڵێك له جه‌زیره ئه‌و شتانه‌ی ئه‌سڵه‌ن تێدا نییه دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و جه‌ماعه‌ته باسی ئه‌میرئه‌رسه‌لان و ڕۆسته‌م و... ئه‌كه‌ن یانی له دوو سه‌فحه‌یا کۆگایه‌ک بابه‌ت دێنێته‌وه که فه‌زای رۆمانه‌که‌ی زۆر ئاڵۆز کردووه...
ڕه‌حمان وه‌یسی :
سه‌ره‌ڕای ته‌واوی ئه‌و خاڵه لاواز و به‌هێزانه‌ی كه باسمان كرد ، شاربه‌ده‌ر به‌شێکه له ئه‌زموونی ژیاوی ئێمه، به‌شێكه له‌وده‌ورانه كه ڕووحی ئێمه واقیعه‌ن ته‌جره‌به‌ی كه‌سب كردووه و یان شایه‌د ئێمه ناڕاسته‌وخۆ ئه‌زمونه‌کانی كاك حسه‌ین له ڕێی ئه‌و ڕۆمانه‌وه كه‌سب كه‌ین. پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆمانه نه‌بایه ئێمه هه‌رگیز نه‌مانده‌توانی ئه‌و قسانه بكه‌ین و به‌و خودئاگاهیه‌ی كه ئێستا هه‌مانه بگه‌ین و ئه‌و ڕۆمانه چ به شێوه‌یه‌كی سه‌لبی و چ به شێوه‌یه‌كی ئیجابی زه‌روره‌تی بوو كه له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ببێ و واقعه‌ن جێی شانازییه و من ده‌س‌خۆشانه‌ی پێ‌ده‌ڵێم.