
"ده‌نگی نوخته" و شێوازی مینی مالیزم
محه‌مه‌د ته‌ره‌غه
زاراوه‌ی مينی‌ماليزم كه له واژه‌ی مينی‌مۆمه‌وه دێت، به مانای كه‌مينه خوازی يا كورت بيژی‌يه، كه بۆ يه‌كه‌مين جار بارت نيومه‌ن، ره‌خنه‌گر و مۆسيقا ناسی ئينگليزی، له ده‌يه‌ی 60دا، به كاری هێنا. كه وايه ئه‌م زاراوه‌يه بۆ يه‌كه‌مين جار له تيئۆری مۆسيقاوه، سه‌ری هه‌ڵداوه و دواتر بۆ به‌ستێنه‌كانی تری هونه‌ر گوێزراوه‌ته‌وه. به‌ڵام يه‌كه‌مين شوێنه‌واره‌كانی كه لايه‌نی مينی‌ماليزميان تێدا به‌دی كرا، هونه‌ره‌نيگاریيه‌كان، بوون.
كازمير مالويچ‌ـ‌ی رووسی له ساڵی 1913ز. شه‌قڵی سپی به سه‌رسپی‌دا، كه چوار گۆشه‌يه‌كی سپی چكۆڵه بوو، له به‌ستێنێكی سپی‌دا، خوڵقاند، كه وه‌ك يه‌كه‌مين به‌رهه‌می مينی‌ماليزم له به‌ستێنی هونه‌ره‌نيگاريه‌كان، سه‌يری ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر له هێندێك تايبه‌ت مه‌ندی شێوازی مينی‌ماليزم خۆ بواردن و كورت بێژی و كه‌مينه‌يی وه‌ك عونسوری سه‌ره‌كی ئه‌م شێوازه، سه‌ير بكه‌ين، مێژووه‌كه‌ی بۆ رابردوويه‌كی دوور ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌ی سه‌بكی و ئاكادێمی، ده‌يگێڕنه‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بيسته‌م و هێندێك له خاوه‌ن رايان به يه‌كێك له ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕشی فۆرماليستی ده‌زانن .
"كه‌م زۆره"ئه‌وه سه‌ره‌كی‌ترين دروشمی مينی‌ماليزمه‌كانه، كه بۆ يه‌كه‌مين جار رابێرت براونينگ كه‌ڵكی له‌م زاراوه‌يه وه‌رگرت. يه‌ك دوو دروشمی‌تريش كه هه‌مان مانا ده‌گه‌يه‌نن، له لايان مينی‌ماليزمه‌كانه‌وه، به‌يان كراوه. وه‌ك بێده‌نگی وه‌ك زێڕ بايه‌خداره، يا بێده‌نگی بنه‌مای ژيری و ئه‌قڵه.
شێوازی مينی‌ماليزم يه‌كێك له‌و سه‌بكانه‌يه كه هه‌موو به‌ستێنه‌كانی هونه‌ر، وه‌ك هونه‌ره نيگاريیه‌كان (شێوه‌كاری، په‌يكه‌رتاشی ) مۆسيقا، شانۆ و سينه‌ما و شێعر و له هه‌مووان گرينگتر چيرۆكيشی، گرتۆته‌وه.
يه‌كه‌مين به‌رهه‌مه‌كانی چيرۆكی، هه‌ڵبه‌ت به شێوه‌يه‌كی ئاكادێمی، دوای شه‌ڕی جيهانی دووهه‌م و له سه‌ر ده‌ستی نووسه‌رانی ئاڵمانی هاته ئاراوه. دوای شه‌ڕ و تێكشانی ئاڵمان، نووسه‌رانی ئاڵمانی گروپێكيان به نێوی گروپی 47ساز كرد، كه دوو نووسه‌ری به ناوبانگی ئاڵمانی وه‌ك هاينريش بۆڵ و گۆنترگراس له‌م گروپه دابوون. چيرۆكه‌کانی ئه‌م گروپه زۆريان لايه‌نی مينی‌مالايزميان تێدا به‌دی ده‌كرا. به‌تايبه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی هاينريش بۆڵ كه زۆربه‌يان له‌م به‌ستێنه دان. هه‌روه‌ها ولفانگ بۆرشێڕت كه خۆی يه‌كێك له ئه‌سيره‌كانی مه‌یدانی شه‌ڕبوو ، هه‌ر له‌م رێگايه‌شدا، له ته‌مه‌نی 26ساڵيدا، گيانی له ده‌ست دا.
به‌ڵام سه‌ره‌كی‌ترين شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی شێوازی مينی‌ماليزم، به رۆژاوا ده‌زانن، به‌تايبه‌ت نووسه‌رانی به‌ره‌ی سێهه‌می ئا‌مريكا كه نووسه‌رانی دوای شه‌ڕی وێتنامن. نووسه‌رانی به‌ره‌ی سێهمه‌م كه بريتی بن له ريموند كاروێر، دۆنالد بارتێلمی، فرێدريك بارتێلمی، جان چيوێر، بابی ميسۆن، توبياس ڤۆڵف و….
به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌رانه زۆرتر كورت بێژ و ساكار بێژن و به‌دوورن له پێچه‌ڵاوپێچی و هه‌روه‌ها دڵه راوكێی ئينسانی سه‌رده‌م له ژيان و مه‌رگ له به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌رانه‌دا به جوانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
گرينگترين هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شێوازه، به ئاكامی شه‌ڕی ئا‌مريكا ده‌گه‌ڵ وێتنام ده‌زانن. هه‌ر بۆيه له به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌رانه‌دا، بێزاری له شه‌ڕ و ئاكامه‌كانی شه‌ڕ و هه‌روه‌ها دڵه‌راوكێی ئينسان ده‌رهه‌ق به شه‌ڕ، به جوانی هه‌ست پێ ده‌كرێ.
هێندێك له‌و تايبه‌تمه‌نديانه‌ی كه بۆ چيرۆكی ئه‌م نووسه‌رانه و به گشتی بۆ چيرۆكێكی مينی‌ماليزمی دياری ده‌كه‌ن بريتين له: وشه‌ی كورت و چكۆڵه، وشه و پاڕاگرافی كورت، كه‌سايه‌تی دياری كرا‌و؟ كرده‌وه و دژ كرده‌وه‌ی به‌ربه‌ست و بارستایی دياری كرا‌و . ئه‌م تايبه‌تمه‌نديانه له لايان فرێدريك بارتێلمی یه‌وه، له زمان نه‌يارانی مينی‌ماليزم به‌يان كراوه. فرێدريك بارتێلمی ده‌ڵێ، چيرۆكێك ئه‌و تايبه‌تمه‌نديانه‌ی تێدا بێ، خراپيیه‌كه‌ی له كوێ دايه؟ هه‌روه‌ها جی. ده‌بليو توماس بۆ نووسينی IWritting flash fictionچيرۆكی مينی‌ماليزمی يا واتا ئينگليزيه‌كه‌ی، 7خاڵ به‌م شێوه‌يه‌ی خواره‌وه دياری ده‌كا:
1) ئيده‌ی چكۆڵه، له ناو ئيده چكۆڵه‌كاندا، به شوێن ئيده گه‌لی گه‌وره‌وه بن.
2) بێ پێشه‌كی بچنه ناو ده‌قی چيرۆكی.
3) چيرۆكه‌كه له وه‌سه‌ته‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن.
4) له ناو چيرۆكدا زۆرتر سه‌رنج بده‌نه سه‌ر په‌يكه‌ره‌يه‌كی سه‌رنج راكێش.
5) هه‌وڵ بده‌ن كه خوێنه‌ر تا كۆتايی چيرۆك هه‌ر ده‌گه‌ڵتان بێ و حه‌دس لێ بدا.
6) له سه‌رگه‌ڕ (مرجع) كه‌ڵك وه‌رگرن . بۆ نموونه كه‌شتی تايتانيك.
7) پێچ و په‌نای كۆتايی چيرۆك روومه‌كه‌ن
مينی‌ماليزم له رۆژ هه‌ڵاتدا
ئه‌گه‌ر كورت بێژی و ساكار بێژی وه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی مينی‌ماليزم سه‌ير بكه‌ين. ده‌توانين شوێن پێی ئه‌م شێوازه له ئه‌ده‌بياتی وڵاتانی روژهه‌ڵاتیدا، به تايبه‌ت سێ وڵاتی ژاپۆن، هێند و ئێران‌دا هه‌ست پێ‌بكه‌ين. له وڵاتی ژاپۆن وه‌ك نموونه ده‌توانين ئاماژه‌بکه‌ین به هايكۆی17بڕگه‌يی و تان‌كا‌ـ‌ی31برگه‌يی.
له وڵاتی هيندوستانيش، جان بارت ، وه‌ك نموونه‌يه‌كی زيندوو كه لايه‌نی مينی‌ماليزميان تێدايه، جه‌خت ده‌خاته سه‌ر "رامايانا" و ده‌ڵێ: له زۆر جێگای رامايانا‌دا لايه‌نی مينی‌ماليزم به‌دی ده‌كرێ. ئه‌و وه‌ك نموونه باسی يه‌ك وشه له نێو رامايانا‌دا ده‌كا و ده‌ڵێ: مامی هلا پێنتاپی، يانی چاو له چاوانی يه‌كتر ده‌بڕن، به‌و نيازه‌ی ئه‌ويتريان هه‌نگاو هه‌ڵگرێ و ئه‌وه‌ی له دڵی دايه بيڵێ.
له ئه‌ده‌بياتی وڵاتی ئێرانيشدا ئه‌و لايه‌نه هه‌ر هه‌ست پێ‌ده‌كرێ .(له پێشه‌كی ئه‌م گرد وكۆيه‌دا زياتر باسی له سه‌ر كراوه.)
ده‌نگی نوخته و مينی‌ماليزم
ده‌توانين بڵێن ده‌نگی نوخته نوسراوه‌ی سه‌یدقادر هیدایه‌تی ، له ئه‌ده‌بياتی كوردیدا، يه‌كه‌مين به‌رهه‌مه كه ته‌واو مينی ماليزميیانه خوڵقاوه. ره‌نگه هه‌ر له به‌ر ده‌سپێكی ئه‌م شێواز له ئه‌ده‌بی كورديشدا بێ كه نووسه‌ر له زۆر جێگه‌دا، راسته‌وخۆ ئاماژه به‌و شته ده‌كا و به‌راشكاوی رايده‌گه‌يه‌نێ:
"من بم له جياتی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێن چيرۆكه‌كه، ده‌ست پێ بكات، هه‌ر له يه‌كه‌م وشه‌وه، وشيار و قوت و وريا هۆشم پێوه‌ی ده‌بێت. چونكه چيرۆك هه‌ميشه ده‌يهه‌وێ به سه‌ريه‌كدا بكه‌وێ و بارستی خۆی زۆر بكات. وه‌ك ئه‌و جۆره به‌فره‌ی هه‌ميشه له نێوه‌شه‌وێكی زستاندا، خه‌وی خه‌ڵك وا قورس ده‌كات…." ل8
ده‌بينين كه چيرۆكه‌كه، هه‌ر له ده‌سپێكه‌وه، به‌راشكاوی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ و ته‌نانه‌ت زۆر به ئه‌ده‌بانه‌ش هێرش بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌كا كه درێژ دادڕی ده‌كه‌ن و له سه‌ر يه‌ك كه‌ڵه‌كه ده‌كرێن.
يا ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ: "من باوه‌ڕم به چڕ و پڕ گوتن هه‌يه و خوشيم له درێژ دادڕی نايه. بۆيه پێم ده‌ڵين ماسيگرێكی ديكه‌ی ديكه." ل30
يا زاراوه‌گه‌لی وه‌ك كه‌م قسه بوو ل36. له هه‌مووی ئه‌وانه‌دا و له‌و نموونانه‌ی كه دواتر باسيان ده‌كه‌ين، ئێمه ده‌گه‌ڵ سات بێژی رووبه‌ڕوو ده‌بينه‌وه و به‌ره‌و كورت و كورت بوونه‌وه راده‌كێشرێن.
وه‌ك نموونه‌ی‌تر: "بۆ ئه‌وه‌ی ساتێکی دیکه ئه‌و ڕووداوه وه‌دوا كه‌وێ گۆچانه‌که‌ی سێ چوار جار هه‌ڵسووراند ویه‌ک به‌خۆی حه‌وای دا ..،" ل38 . يان "هێنده‌م پێ سه‌ير ده‌بێ و سه‌رم سوڕ ده‌مێنێ، لاتراسكه ده‌به‌ستم و ده‌كه‌وم به سه‌ريدا. ئه‌ڵقه‌كه ده‌كه‌وێته خوارێ؛ ده‌مێنێته‌وه يه‌ك نوخته." ل41 ده‌بينين كه به‌ره‌و كورترين كه‌ره‌سه‌ی نووسين كه نوخته بێ، كورت بۆته‌وه.
ئه‌وانه ئه‌و نيشانه رواڵه‌تيیانه بوون كه له راستیدا نووسه‌ر له ده‌نگی نوخته‌دا، به گوێی ئێمه‌ی ده‌چرپێنێ، كه چيروكه‌كه، له چ راستايه‌كدا، ده‌يهه‌وێ، به‌ره‌و پێش هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.
ئه‌م شێوازه نووسينه به تايبه‌ت له سه‌ره‌تا‌كانی چيروكه‌كه‌دا، وه‌بير ئه‌و حاڵ و هه‌وايه‌م ده‌خاته‌وه كه هێندێك له نووسه‌رانی سه‌ده‌ی 20ی. ز. جه‌ختيان له‌سه‌ر كردۆته‌وه؛ وه‌ك هێنری جێیمز كه له ده‌سپێكی يه‌كێك له رۆمانه‌كانی 1920دا، ده‌ڵێ: نووسه‌ر ده‌بێ هه‌ر شتێك كه شياوی قرت كردنه، قرتی بكات. هێمينگوێی ش ده‌ڵێ: هه‌وڵ بده‌ن شته‌كان وه‌سف نه‌كه‌ن، به‌ڵكوو نيشانی بده‌ن.
به‌ڵام شێوازی مينی‌ماليزم له ده‌نگی نوخته‌دا، هه‌ر به‌و نيشانه رواڵه‌تيانه ناناسرێته‌وه، به‌ڵكوو، خودی ده‌نگی نوخته، چ به شێوازی گێڕانه‌وه و له نيشانه و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تيیه‌كان و له هه‌موويان گرينگتر له به‌ر چاوگرتنی ئيجاز، ته‌واو شێوازێكی مينی‌ماليزمی‌يه.
هێندێك له‌و تايبه‌تمه‌نديیانه‌ی كه له چيرۆكێكی مينی‌ماليزمیدا، دياريان كردووه و ئێمه‌ش به‌شێك له‌وانه‌مان وه‌ك نموونه هێناوه، له‌م چيرۆكه‌دا، به باشی ره‌چاو كراون. وه‌ك له به‌ر چاوگرتنی ئيجاز، بارستایی دياری كرا‌و رسته و پاڕاگرافی كورت و هه‌روه‌ها كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌رگه‌ڕ (مرجع) ، "دوگمه"، ؟ هه‌روه‌ها سه‌رقاڵ كردنی خوێنه‌ر تا كۆتايی چيرۆك بۆ بيرورا ده‌ربڕين و بۆچوون دان.
ئه‌وانه هه‌موويان ئه‌و تايبه‌تمه‌ندیيانه بوون كه له ده‌نگی نوخته‌دا، به‌رچاو ده‌كه‌وتن. به‌ڵام له بۆچوونه نوێيه‌كانی ئه‌مڕۆكه‌دا، سه‌باره‌ت به مينی‌ماليزم ده‌ڵێن، ده‌كرێ به‌رهه‌مێكی مينی‌ماليزمی كورت نه‌بێت به‌ڵام مينی‌ماڵی بێت. ته‌نانه‌ت هێندێك له نووسه‌ران له حه‌ولی نووسينی رۆمانی مينی‌ماڵی دان و يا باشتره بڵێن ده‌قی مێتارۆمان كه ميلان كۆندرا يه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌يه، به‌رهه‌م هاتووه. هه‌روه‌ك خۆی رۆمانی هه‌رمان (بار هه‌ستی) كورت كورت ده‌كاته‌وه و ناوی له‌ش و گيانی له سه‌ر داده‌نێ.
ره‌نگه بكرێ ئه‌م روانگه‌يه‌ی نووسه‌ر كه ده‌ڵێ، هه‌ركام له فه‌سڵه‌كانی ئه‌م نۆفێلێته ده‌توانێ چيرۆكێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، ره‌د كه‌ينه‌وه؛ چوونكه سه‌راپای چيرۆكه‌كه، له ماوه‌ی حه‌وادانی گۆچانێك و كه‌وتنه خوارێی، روو ده‌دا. كه وايه ده‌نگی نوخته ته‌نيا كورتيله چيرۆكێكه. چونكه هه‌ر وه‌ك گوتمان ئه‌مڕۆكه چيرۆكێكی مينی‌ماليزمی ده‌توانێ له رواڵه‌تیدا درێژ بێت، به شه‌رتێك ئاستی زه‌مانی له‌و‌دا له به‌ر چاو گيرا بێت.
به‌ڵام چه‌ند خاڵێكی وه‌ك ريئاليست بوونی زمانی چيرۆك، ده‌ره‌كی خوازی يا جه‌خت خستنه سه‌ر لايه‌نی ده‌ره‌كی يا به واتايه‌كی‌تر ده‌رهه‌ستی نه‌كردنی شێوازی گێڕانه‌وه‌ی چيرۆك، له‌م چيرۆكه‌دابه‌ر چاو ناكه‌ون. ئه‌ويش نه به‌و مانايه كه نووسه‌ر لێیان بێ خه‌به‌ر بێ، به‌ڵكوو به‌و نيته كه ئه‌وانه وه‌ك سوننه‌ت له چيرۆكێكی مينی‌ماليزمیدا، جێگه و پێگه‌ی خۆيان هه‌يه، بشكێندرێ. ئه‌وه هه‌وڵێكه، كه نووسه‌ر خۆی پێوه ماندوو كردووه. وه‌ك نموونه :گرتنی ساته‌كان به قولاپ. ل56 يا جێ پێی نوخته ل92 يا شينی خوشكی تاقانه ل100. له هه‌مووی ئه‌وانه‌داهه‌وڵ دراوه كه خۆ له راستقينه و ريئاڵی بوون دوور خاته‌وه و به‌ره‌و ئينتزاعی و ده‌رهه‌ستی بوون په‌ل بكێشێ.
بواره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگی نوخته
له هه‌ر كات و زه‌مانێك، ساده بێژی و به خيرايی و به كورتی به‌يان كردن، دوای بارودۆخێكی تايبه‌ت هاتۆته ئاراوه. بارودۆخی تايبه‌ت زۆر جار زه‌خت و زۆریی و گوشاری باڵا ده‌ستان بووه، به كورتی ده‌توانين بڵێن دوای زه‌خت و زۆریی و بارودۆخێكی تايبه‌ت، جێ پێی ئه‌م شێوازه خۆش ده‌بێ. چوونكه بێ شك له بارودۆخێكی ئاوا‌دا، توند و تيژی و گۆشار بۆ سه‌ر خه‌ڵك، تا راده‌يه‌ك شتێكی ئاسايیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مرۆڤه‌كان به‌ره‌و بێ وازی و بێ تاقه‌تی ده‌گه‌ڵ ژيان رووبه‌ڕوو ده‌بن. كه وايه توند و تيژی ده‌رهه‌ق به مرۆڤه‌كان و له لايه‌كی‌تريشه‌وه بێ تاقه‌تی و جاڕزی ئينسانه‌كان له‌و حاڵ و هه‌وايه، بواری ئه‌م شێوازه خۆش ده‌كا.
به‌ڵام ئێدوارد لووسی ئێسميت نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری هونه‌ره نيگاريیه‌كانی هاوچه‌رخ، پێی وايه كه ئه‌و كۆمه‌ڵگايانه‌ی كه ده‌ورانی مۆدڕنيته‌يان تێپه‌ڕاندووه و به‌ره‌و پۆست مۆدێڕنيته هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن، به‌ستێنی ئه‌م شێوازه واته مينی‌ماليزمیان بۆ ده‌ره‌خسێ، و مينی‌ماليزم خاڵی وه‌رچه‌رخان، له مۆدێڕنيته‌وه به‌ره‌و پۆست مۆدێڕنيته‌يه.
1-مینی مالیزم ژیانه ؛محه‌مه‌د ته‌ره‌غه (له ژێر چاپدایه )
2- ده‌نگی نوخته ؛سه‌یدقادر هیدایه‌تی ؛ 1382. بڵاوکراوه‌ی پیام امروز