
گوڵی شۆڕان
عه‌زیز مه‌حموودپوور
ده‌ڕۆیشتم و ده‌مزانی ئه‌م ڕێگایه كۆتایی دێ. ئه‌م له‌مپه‌ره‌شووشه‌ییه‌ی نێوان من و «ئه‌و» خرمه ده‌كا. به‌ڵام كه‌ی؟ ته‌واوی‌ئه‌و دیمه‌نه‌م، وه‌ك كایه‌یه‌كی منداڵانه ده‌هاته به‌رچاو. چه‌ن وه‌خته به‌ڕێوه‌م؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له بیر ماوه: شه‌وێكی تاریك،كتێبێك و كچێكی ڕه‌شپۆش.خۆشه‌ویسته‌كه‌یان كوشتبوو، كتێبه‌كه به‌سه‌رهاتی كچه‌ی تێدا نووسرا بوو، له‌و وه‌خته‌وه چاوی به ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌وێ، له‌كتێبه‌كه دێته ده‌رێ، بۆیه‌ش كه‌س ئاخری چیرۆكه‌كه‌ی بۆنه‌ده‌چوه‌وه سه‌ریه‌ك. ئه‌رێ له‌و شه‌وه‌وه كه هه‌ڵوه‌دا بوو،منیش وه‌دووی كه‌وتم. ئه‌م له‌مپه‌ره شووشه‌ییه‌ش وه‌ك دڕووی مه‌م و زینان له نێوانماندا شین بوو. زۆر جار له خۆمم‌پرسیوه، بۆ وه‌شوێن ئه‌م كچه ڕه‌شپۆشه كه‌وتووم؟ به من چی،چی به سه‌ر دێ، ڕاده‌وه‌ستام. دوور ده‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام دڵم هه‌ربه‌ڕێوه‌بوو. منیش سه‌رم هه‌ڵده‌گرت به دوای دڵمدا.ئێستاش كه بیری لێده‌كه‌مه‌وه، سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ،بیره‌وه‌ری ئه‌و شه‌وه، كه سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌داییم بوو، له زه‌ینمدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه، قاقا به شێتی خۆم پێده‌كه‌نم، ئاخر بۆ خۆم بووم كه به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه ڕه‌شپۆشه‌م ده‌نووسی. ئه‌ی‌چۆن ئێستا نازانم چاره‌نووس بۆ كوێی ده‌با؟!هه‌وه‌ڵ جار كچێكی شاعیر ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی بۆ گێڕامه‌وه.ده‌یكوت: «كوڕه پادشایه‌ك، ئاشقی كچێكی شاعیر ده‌بێ، كچه‌بیانوو له كوڕی شا ده‌گرێ و ده‌ڵێ: «هه‌تا گوڵی شۆڕان و ئاوی‌حه‌یاتم بۆ نه‌هێنی شووت پێ ناكه‌م». كوڕی شا ده‌ڕوا به دوای‌ئاوی حه‌یات و گوڵی شۆڕاندا، ساڵێك، دوو... سێ... نایه‌ته‌وه.كچه‌ش سه‌ر هه‌ڵده‌گرێ و ده‌ڕوا.به‌ڵام‌ئه‌م‌چیرۆكه‌چ پێوه‌ندییه‌كی به چاره‌نووسی منه‌وه‌هه‌بوو؟ من ده‌بوو بڕۆم؛ ڕۆیشتنێكی بێگه‌ڕانه‌وه. ده‌ڕۆم و به ده‌م ڕێوه چاوم له مانگ بڕیوه، له نێو مانگدا،كچێكی ره‌شپۆش له چه‌قی بیابانێك ڕاوه‌ستاوه.چاوه‌ڕێی‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌سوارێكه،سوارێك‌كه‌ئاوی‌حه‌یاتی پێیه‌وگوڵی‌شۆڕان.به‌ڵام گه‌رده‌لوولێك له نیوه‌ی ڕێدا گوڵه‌كان له‌ده‌ستی‌سواره ده‌ڕفێنێ. ئه‌ویش دیسان به‌ره‌ودوا ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م هاتوچۆیه‌دووپات و دووپات ده‌بێته‌وه. سواره سه‌ر و ڕدێنی ده‌بنه كلووی به‌فر و یاڵی ئه‌سپه‌كه‌ی ده‌گاته عه‌رزی. پێش ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌هه‌ورێكی ڕه‌ش مانگ له خۆیه‌وه بپێچێ، چاوم «له‌وه» له‌وبه‌ری‌له‌مپه‌ره‌كه‌وه، شانی كه‌وتۆته هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز. یانی ده‌گری؟ یانی‌ئه‌ویش چاوی به‌و دیمه‌نه كه‌وتووه؟ تاریكی وڵات داده‌گرێ.له خۆشیان له‌وانه‌یه باڵم لێ بڕوێ. به سواری ئه‌سپه‌كه‌مه‌وه، هه‌موو جارێ نووكی قه‌ڵه‌م قامیشه‌كه‌م له ئاوی حه‌یاته‌كه رۆده‌كه‌م و پاشماوه‌ی چیرۆكێكی ناته‌واو له سه‌ر گه‌ڵای گوڵه‌شۆڕانی ده‌نووسم. به‌ڵام «با»، گوڵه‌كانم له ده‌ست راده‌پسكێنێ و له حه‌وا بڵاوی ده‌كاته‌وه. ئه‌و جار پاشماوه‌ی چیرۆكه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆم ده‌نووسم. خوێن له ته‌واوی له‌شمه‌وه بازره‌قه‌ی به‌ستووه. خوێنێكی خه‌ست و سه‌وز، له‌گه‌ڵ هه‌ردڵۆپه خوێنێك گوڵێكی شۆڕان سه‌رهه‌ڵده‌دا. ده‌نه‌ڕێنم و راده‌چه‌نم. له بیابانێكی ویشك و برینگ به جێ ماوم. له‌مپه‌ره‌كه هه‌ر له جێی خۆیه‌تی. به‌ڵام كچه‌ڕه‌شپۆشه‌كه سۆراغی نییه.هه‌ڵدێم. هاوار ده‌كه‌م. ته‌نانه‌ت ئاوی حه‌یاتیش ته‌نیایی بۆده‌رمان ناكرێ. جاران به‌وه پشت‌ئه‌ستوور بووم، چاوم «له‌وه».ده‌مزانی هه‌یه، كه‌وتبوومه شوێنی، بۆیه‌ش زیندوو بووم. ئێستاچی؟ هه‌ڵدێم و ده‌زانم توونیمه، ده‌زانم ده‌ترسێم. ده‌زانم‌پێمخۆشه چاوم به كچێكی ڕه‌شپۆش بكه‌وێ. سه‌ره‌نگرێ ده‌ده‌م، ده‌مم له عه‌رزی ده‌چه‌قێ. زارم پڕ ده‌بێ له خۆڵ. تامی‌مه‌رگ ده‌دا. نا ئێستێ زوویه، ده‌بێ بزانم چیرۆكی ئه‌و كچه‌ڕه‌شپۆشه به كوێ ده‌گا. ڕاست ده‌بمه‌وه. ده‌ست ده‌كه‌مه‌وه به‌هه‌ڵاتن. له ناكاو ده‌كه‌ومه ته‌م و مژێكی خه‌سته‌وه، هیچ كوێ نابینم. ده‌ست به له‌مپه‌ره‌كه‌وه ده‌گرم، به كوێره‌كوێر ده‌چمه‌پێشێ. هه‌ستێكی سه‌یر دڵم رێك ده‌كوشێ. به جوانی هه‌ستم كردووه به ده‌وری خۆمدا هه‌ڵده‌خولێم. یانی ئه‌م ته‌م و مژه‌كۆتایی نایه؟شووشه‌به‌ندێك و جه‌غزێكی بێسه‌ره‌تا هیچ شتێك له‌وه‌ناخۆشتر نییه، هه‌ست بكه‌ی، ساڵه‌هایه به‌ڕێوه‌ی و كه‌چی هه‌رهاتوویه‌ته‌وه جێیه‌كه‌ی خۆت.گوێم به له‌مپه‌ره‌كه‌وه ده‌نووسێنم، زه‌نازه‌نا و هاواره.ده‌یسڕم. رووناكییه‌ك به‌ره‌و ئه‌م شووشه به‌نده‌ی تێی‌كه‌وتووم ده‌كرێته‌وه. ده‌سته‌یه‌ك پیاوی ریش درێژ كه چاویان‌له تۆقی سه‌ریانه، له كچێكی ره‌شپۆش هاڵاون. سه‌رتاپای له‌شی به خه‌تێك نووسراوه که كه‌س بۆی ناخوێندرێته‌وه. به كه‌ڵپه زه‌رد و درێژه‌كانیان هه‌ر جاره‌ی به‌شێك له نووسراوه‌كه ده‌پچڕن. له‌نه‌كاو دێته‌وه بیرم، ئه‌م نووسراوه‌یه من نووسیومه، له‌وانه‌یه‌شێت بم. خێرا سووچێكی دی پاك ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌سپێكی‌یاڵدرێژ، ته‌رمی سوارێكی بێسه‌ری له سه‌ره. گوڵی شۆڕان‌ته‌واوی له‌شی ته‌نیوه. هه‌ڵده‌خولێم و شووشه‌كه پاك‌ده‌كه‌مه‌وه. سه‌رم له گێژه‌وه دێ. هه‌ناسه‌م سوار بووه، تامی‌خۆڵه‌كه‌م هه‌ر له زار دایه. ده‌ست ده‌به‌م بۆ گه‌رووم. توونیمه.گه‌رمامه. یه‌خه‌م داده‌دڕم و داده‌چڵه‌كێم. بڕوا به چاوم ناكه‌م.ده‌ستیان بۆ ده‌به‌م. ته‌زوویه‌كی گه‌رم و شیرین به ده‌ماره‌كانمدا تێده‌په‌ڕێ. ده‌ست به ئازای ئه‌نداممدا دێنم. ته‌واو دڵنیا ده‌بم. ده‌نه‌ڕێنم و خۆم به له‌مپه‌ره‌كه‌دا ده‌ده‌م. خرمه ده‌كا. ئه‌سپه‌كه بۆساتێ راده‌وه‌ستێ و دیسان وه‌ڕێ ده‌كه‌وێته‌وه. پیاوه ریش‌درێژه‌كان‌پاشماوه‌ی‌چیرۆكێكی‌ناته‌واو هه‌ڵدێننه‌وه.له‌تێك‌شووشه هه‌ڵده‌گرم و هه‌رتك مه‌مكم له بندا ده‌بڕم. كچێكی‌ره‌شپۆش له‌وبه‌ری بیابانه‌كه ده‌ناڵێنێ و له خوێندا شه‌ڵاڵ بووه.