قومار
حه‌مه‌ده‌مین شامحه‌مه‌دی
مانگ كۆڵانه‌كه‌ي كردبوو به دوو به‌شه‌وه، پۆليسه‌كان زياتر له نيسێ دابوون، و به عه‌رزه‌وه مڵاس ببوون يان له‌گه‌ڵ ديوار ببوونه يه‌ك. جار نه جارێ جيا ده‌بوونه‌وه و ته‌قه‌يان ده‌كرد، يه‌ك ناگا له ڕه‌شاييدا هاوار هه‌ستا «وا باشه بكشێنه‌وه، هێمن برينداره» ڕێگاي كشانه‌وه ئاسته‌م بوو، لاي سه‌ره‌وه‌يان بن به‌ست و لاي خواره‌وه‌ش له ده‌س پۆليس دابوو، ماوه‌يه‌ك بوو ته‌ق و تۆق بڕابۆوه، دوو كه‌س به پێ‌دزه هه‌ستان و به‌ره‌و شوێنێكي دنج‌تر و په‌سێوتر وه‌ڕێ‌كه‌وتن، دوو تانكێڕي نه‌فت له‌م به‌ر و ئه‌وبه‌ري ده‌روازه‌يێك داندرابوون. يه‌كيان كوتي: «به‌س نه‌بوو تانكێڕه‌كان كون نه‌بوون.» ئه‌وي دي كوتي: «ئه‌گه‌ر ده‌ته‌قاوه ده‌مزاني چيان به سه‌ردێ» هه‌ستيان به نووزه نووز كرد. خێرا له سه‌ر زه‌وي درێژ بوون، لووتي چه‌كه‌كانيان له تاريكي ژێر تانكێڕه‌كه ژه‌ند، دوو چاوي زيتي گه‌ش وه‌ديار كه‌وتن ئه‌فسه‌ر كوتي: له‌وێي بێنه ده‌رێ. سه‌رباز به زگه‌خشكێ چووه پێشێ و به زۆر كێشايه به‌ر ڕووناكييه‌كه. هێمن هه‌رچه‌نده له‌به‌ر بريني كه‌له‌كه‌ي به لاي ڕاسته‌يدا خوار ببۆوه، وه‌ك تووڕه و تۆسن نه‌ده‌چوو، له سه‌ره‌خۆ ته‌مه‌شايه‌كي په‌نجێره‌ي نێو تاريكايي كرد، فيتووي لێدا و قرمه قرم ده‌ستي پێكرد. به تلارۆكێ و زگه‌خشكێ په‌نايان بۆ نيسێ برده‌وه. هێمن به ديواره‌كه‌وه ويشك ببوو، جه‌ناب سه‌روان گوڕاندي: «به‌زه‌ييتان پێيان‌دانه‌يێ، لێيان ده‌ن.»
سه‌رباز هێمني وه‌به‌ر ده‌سڕێژ دا. هه‌ردووك وه‌ك يه‌ك ده‌له‌رانه‌وه. ده‌تگوت به حيله‌ي چه‌كه‌كه‌ي وه‌گه‌شكه هاتووه و ئه‌ويش گولله له دواي گولله وه زه‌لزه‌له‌ي خستبوو. به درێژ بووني هێمن وڵات بێده‌نگ بوو. له‌سه‌ر شه‌قام تيشك و ده‌نگ و ماشێن تێده‌په‌ڕين له سه‌ره‌وه‌ي كۆڵان ژنان ده‌نگيان ده‌هات.
_ دوويان كوژران.
_ له كام لايان؟
_ له هه‌رتك لا!
_ هه‌ك دايكتان كوێرايي دايێ، دڵسووتانه‌كه هه‌ر بۆ دايك و بابه فه‌ڕقي چييه، دايك دايكه.
_ ناڵێن كێ بوون؟
_ كێن دايكم! منداڵي من و تۆن، ئه‌وانه‌ن.
له تاريكي به‌رانبه‌ر ژنان دوو كچۆڵه ده‌رده‌په‌ڕن، ده‌س ده‌كه‌نه ملي يه‌كتري و بڕێك حه‌لوا ده‌كه‌ن. دواجار گه‌وره‌كه‌يان به‌ره‌و شه‌قام هه‌ڵدێ و ده‌ڵێ: «هه‌ركه‌س زووتر گه‌ييشت دنيا بۆ ئه‌وبێ» به پڕتاو به لاي هێمندا تێده‌په‌ڕن و له كۆڵان ده‌چنه ده‌رێ. په‌نجێره ده‌نگي لێوه‌دێ: «منداڵ وه‌به‌ر تير نه‌ده‌ن، ده‌مرن». له كۆتايي ديواره‌كاني سه‌ر كووچه‌وه سه‌ربازێك ده‌ڵێ: «په‌نجێره، په‌نجێره» په‌نجێره ده‌ڵێ: «منم هيوا، تۆڵه‌ي هێمنتان لێده‌ستێنمه‌وه، بيگرن» ته‌قه ده‌كات. له ڕاست، له چه‌پ، له خواره‌وه‌ي په‌نجێره‌كه و ئه‌و شوێنه‌ي سه‌روان و سه‌رباز خۆيان شاردۆته‌وه. ئه‌مجار ڕوو به شه‌قام هاوار ده‌كا: «شێركۆ، هاشم پشته‌وه‌يان بگرن، ده‌ر‌نه‌چن» له پليكان دێته خوارێ و ئاوقه‌ي ده‌رێ ده‌بێ ئه‌م لا و لاي ده‌روازه ده‌كوتێ و به غوڕڕه‌م گولله ده‌بارێنێ. سه‌روان و سه‌رباز به‌ره‌و ڕووناكي لاتراسكه ده‌به‌ستن له‌گه‌ڵ درێژ بوونيان قووني چه‌كه‌كه‌ي له‌سه‌ر زه‌وي داده‌نێ و پاڵ به ديواره‌وه ده‌دا و ده‌حه‌ێێته‌وه. له‌به‌ر خۆيه‌وه ده‌ڵێ: «هه‌زاريش بن ده‌مرن» له‌و ده‌مه‌دا دوو كه‌س ده‌ستيان ناوه‌ته سه‌ر سه‌ريان دووش به دوويانه‌وه‌ن. شێركۆ ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ش ڕاكێشين يان..؟ هاشم نووكي چه‌كه‌كه‌ي له پشتي سه‌ربازێكيان توند ده‌كا و ده‌ڵێ: «به ديواره‌وه ويشك بن وه‌ك به‌رد.» هه‌ر سێكيان ده‌س ده‌خه‌نه سه‌رشاني يه‌كتري و جه‌غزێك دروست ده‌كه‌ن، گه‌ڕێك ده‌سووڕێنه‌وه و ده‌ڵێن «درێژ» يا ڕاده‌وستن ديسان گه‌ڕێك ده‌سووڕێنه‌وه و ده‌ڵێن «شايي» ڕاده‌وه‌ستن كچه‌كان به ده‌م قاقاوه ده‌گه‌نه ئه‌وێ و ده‌ورێكي مه‌يته‌كان لێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: بۆ من بۆ من دنيا بۆ من/ «بۆ تۆ بۆ تۆ دنيا بۆ تۆ»
هێمن لاق وه‌به‌ر لاقيان ده‌دا و ده‌يانخات، گريان كۆڵان هه‌ڵده‌گرێ، ژنێك به بۆڵه بۆڵ دێته خوارێ و كچه‌كان نه‌بێ هه‌موو غه‌يب ده‌بن. ڕوو ده‌كاته مانگه‌كه‌وه يه‌ك به خۆي ده‌قيژێنێ: ده‌ك ڕۆڵه تيرتان بۆ نازڵ بێ.