
هاواری مێلووره‌کان
سوره‌ییا حامیدی
هاواری مێلووره‌کان دوایین به‌رهه‌می فیلم سازی نێوبه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی موحسین مه‌خمه‌لبافه.
کچێک بۆ بینینی موڕتازێک - پیاوی پێگه‌یشتوو (کامڵ) - ده‌چێت بۆ هێندستان و پیاوێکی ئاشق و هه‌ڵوه‌دای کچه‌که به شوێنی‌دا وه‌ڕێده‌که‌وێت. ئه‌وان له شه‌مه‌نده‌فه‌ردا ده‌بنه ناسیاوی که‌سێک وا پێیان ده‌ڵێت یه‌کێک ده‌ناسێت که شه‌مه‌نده‌فه‌ر به چاو راده‌گرێ و له نێوان رێگادا ئه‌و ئاکاره رووده‌دا و ئه‌و پیره‌مێرده‌ی وا رووداوه‌که‌ی خولقاندوه سه‌رنجی ئه‌وان بۆ لای خۆی راده‌کێشێ به‌ڵام دواتر پیره‌پیاو ده‌ریده‌خا هاوده‌ست و دۆستی شۆفیری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌یه و هه‌مووی رووداوه‌که بۆ ئه‌وه‌یه دوا ی وێساندنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هاوعێله‌کانی له مسافیره‌کان خوارده‌مه‌نی وه‌ربگرن هه‌تا له برسیدا نه‌مرن. ئه‌وان ده‌چنه جێگایه‌کی دیکه و فه‌قیری خه‌ڵک ده‌بینن و ... . هاوڕێی کچه که پیاویکی کۆمۆنیسته و له گشت مه‌ودای فیلمه‌که‌دا تووشی شک و دوودڵی سه‌باره‌ت به حه‌قیقه‌ت و خوایه و تێکه‌ڵ به پووچه‌ڵییه به‌ڵام ده‌بێته ده‌زگیرانی کچه، هه‌تا به‌و پیاوه کامڵه بگا. له کۆتاییدا گاهه‌یه کچه‌که به جۆره هێوری و پێگه‌یشتنێک بگه‌یێت و پیاوه‌که له پێناوی ناسیاوی و هاوقسه‌یی له‌گه‌ڵ ئاڵمانیێکدا رووناکتر ده‌بێته‌وه. مووسیقی ده‌قی فیلمه‌که هه‌ڵبژارده‌ی خودی مه‌خمه‌ڵبافه و به راوێژێکی جوانه‌وه به تایبه‌ت له به‌شه کۆتاییه‌کاندا ده‌بێته یاریده‌ده‌ری فیلمه‌که.
*******
"هاواری مێلووره‌کان" سه‌فه‌رێکی فه‌لسه‌فی جووته لاوێکی تازه پێک گه‌یشتووه وا به‌ره‌و هێند رێ که‌وتوون. پیاوه‌که تووشی دڵه‌ڕاوکێی فه‌لسه‌فی سه‌باره‌ت به بوونی حه‌قیقه‌ت، ناعادڵ بوونی و نه‌بوونی عه‌داڵه‌ت له جیهاندایه. به روانینێکی تێکه‌ڵ به شک و ره‌شبینیه‌وه له هه‌موو شتێک ورد ده‌بێته‌وه. ژنه‌که، ئیمانیارێکی خواناسه و دینه سه‌ره‌کیه‌که‌ی خۆیی وه‌لا ناوه به‌ڵام به راسپێری مامۆستای یووگای خۆی له تاران بۆ دۆزینه‌وه‌ی پیاوی پێگه‌یشتوو و چاوپێکه‌وتنی که‌ڵه پیاوی نێو خه‌ونه‌کانی، به‌دیهاتنی خه‌ون و خه‌یاڵه عیرفانیه‌کانی خۆی و بینینی هه‌ڵس و که‌وته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی وڵاتی هێند وه‌ڕێکه‌وتوه و پیاوه‌که‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ئه‌وێ راکێشاوه. ئه‌و که روخسارێکی بێ تاوان، پاقژ و منداڵانه‌ی هه‌یه و زیاتر له فریشته‌یێک ده‌چێت هه‌تا له مرۆڤێکی سه‌ر عه‌رزی، له نێو خه‌ونی عارفانه و دونیای حهلهقمهلهقی خۆیدا پیاسه ده‌کات و به گێلی و زه‌ینێکی هه‌ڵچنراو له خوڕافه‌وه وێڵی سارا و بیابانه‌کانه و سه‌رلێشێواو به شوێنی کاری سه‌یر و سه‌مه‌ره و که‌ڕامه‌ت و پیر و موراده‌وه ده‌خولێته‌وه؛ نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌ی گه‌نجه له ئه‌ژمار به‌ده‌ره‌کانی ئێرانی ئیمڕۆیه وا له دڵی چین و توێژی ناوه‌ڕاستی بنه‌ماڵه خاوه‌ن کو‌لتوور و خاوه‌ن شکۆکانه‌وه هه‌ڵقوڵیون و به بۆنه‌ی هه‌ل و مه‌رجی خنکێنه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی ره‌وتی خۆ نواندن و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ جسنی دژوازی خۆیان و له بۆشایی سه‌رقاڵی و رابواردنی ساکار و نه‌ره‌خسانی ره‌وتی ژیانێکی ئاسایی هه‌موو تووشی خه‌مۆکی بوون و سه‌ریان کردوه به قاوخی خۆیاندا و له سووچی بێکه‌سی خزیون. ئه‌و گه‌نجانه به بۆنه‌ی فره‌ڕه‌وی سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵات، ده‌ستیان له نه‌ریت و بڕوای به‌ره‌کانی پێش خۆیان به‌رداوه و تووشی قه‌یرانی مه‌عنه‌وی بوون و شه‌ش و بێش بوونه‌ته مه‌رگ په‌رست، یان روویان کردۆته عیرفانێکی تراوی سوورپێسته‌کان، هێند، ژاپۆن و رۆژهه‌ڵاتی دوور. ئه‌وان ئه‌م نه‌خۆشی و خه‌مۆکی و دڵگیراوی و له قاوخی خۆ خزینه وا به هۆی ئاواڵه نه‌بوونی که‌ش و هه‌وای کۆمه‌ڵ پێک هاتوه به رێبڕینێکی عیرفانی ده‌زانن.
فیلمه‌که به گشتی وه‌ک هه‌موو ئه‌م کاره دواییانه‌ی مه‌خمه‌ڵباف له بنه‌مایه‌کی فه‌لسه‌فییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. مرۆڤ و پرسیاره‌کانی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ جیهاندا، مرۆڤه جۆراوجۆره‌کان، پرسیار و ئاکامه جۆراوجۆره‌کانی.
"هاواری مێلووره‌کان" فیلمێکی ساکار و ره‌وان و خۆشه‌ویسته و به دره‌وشانه‌وه‌ی باشی مه‌حموودی شوکرۆڵڵاهی و لۆنا شاد (ماهنوور شادزی)، وه‌کوو فیلمه‌کانی پێشووی مه‌خمه‌ڵباف وه‌ک ده‌سفرۆش، شایی باشه‌کان، ناسره‌دین شا ئاکتۆری سینه‌ما، گه‌ببه و سڵاو سینه‌ما وه‌بیری بینه‌ر دێنێته‌وه. ئه‌و که هه‌تا بوه مرۆڤێکی به وره و رچه‌شکێن و رێگا خۆشکه‌ر بوه، ئه‌م جاریش له " هاواری مێلووره‌کاندا" ئه‌رکێکی نه‌ریت شکێنانه‌ی له سینه‌مای ئێرانی ئیمڕۆدا وه ئه‌ستۆ گرتوه، خۆی له قه‌ره‌ی تابۆشکێنی داوه و جه‌غزه سووره‌کانی په‌ڕاندووه.
له وێنه‌یه‌کی شاعیرانه و سووریالیستیدا که فیلمه‌که ده‌کاته فیلمێکی جیاواز و بیرهه‌ڵکڕێنه‌ر؛ ژنێک ده‌بینین له سه‌ر کورسیێکی چێوی له نێوان هێڵه ئاسنینه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک له نێوان بیابانێکی قاقڕدا به ده‌سکێشێکی به‌ن به‌سه‌ر چاوه‌کانیه‌وه که ده‌نوێنێ ده‌سته‌کان له مه‌چه‌که‌وه قرتابێتن و پیاوێک له پشته‌سه‌ریه‌وه راوێستاوه و چه‌ترێکی به‌سه‌ر ژنه‌وه راگرتوه. هه‌تاو گه‌رم و برژێنه‌ره و له‌و که‌ش و هه‌وایه‌دا چه‌ند منداڵی رووت و قووت و به‌خۆر هه‌ڵبرژاو ده‌ورانده‌وری ژن و پیاوه‌که به به‌رد هه‌ڵده‌چنن؛ به‌ڵام ده‌نگی بارانێکی توند و به لیزمه له پشت ده‌قی فیلمه‌وه ده‌بیسترێ. ئه‌م ده‌نگه به هاوڕێیی ئه‌و چه‌تره‌ی ژێر هه‌تاوه گه‌رمه‌که و عاسمانی ساکار و بێ هه‌ور، وا هیچ هێمایێک له بارانی پێوه نابیندرێت سه‌رسووڕێنه‌ره. به‌ڵام له کوت و پڕدا ده‌نگی باران ده‌پچڕێ و پیاوه‌که بیستۆکی واکمه‌نه‌که‌ی گوێی ده‌ردێنێ و ئێمه تێده‌گه‌ین ده‌نگی باران له‌و شریته‌وه بوه وا پیاوه‌که گوێی لێگرتبوو و لێمان ئایه‌ن ده‌بێت ته‌واوی ئه‌وانه له روانگه‌ی پیاوه‌که‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه.
یه‌کێک له خاڵه گرینگ و به‌رچاوه‌کانی فیلمه‌که، پێداچوونه‌وه و گاڵته‌جاڕی مه‌خمه‌ڵباف هه‌م به ئایین و هه‌م به وڵاتی پڕ له رازی هێندستانه. ئه‌و تێده‌کۆشێت له‌م فیلمه‌دا ئه‌و بیچمه ئاشنا و جادووییه‌ی هێند وا ساڵه‌هایه له زه‌ینی ئێرانیه‌کاندا وه‌کوو وڵاتی شته سه‌یروسه‌مه‌ره‌کان سه‌قامگیر بوه بڕووخێنێت و هێندستان له ئاسمانه‌وه داکێشێته سه‌ر زه‌وی. له یه‌کێک له روانگه سه‌ره‌تاییه‌کانی فیلم‌دا، هه‌واڵنێرێکی هێندی وا پرسیار له ژنێکی ئێرانی ده‌کات؛ بۆچی هاتووی بۆ هێند و له وڵامدا ده‌بیستێت که بۆ دیتنی بنیاده‌مه تایبه‌تیه‌کان، ئینسانی پێگه‌یشتوو و موعجیزه هاتوه؛ به گاڵته‌جاڕه‌وه ده‌ڵێت: زیاتری بیانیه‌کان وا دێن بۆ هێندستان گه‌وج و که‌ره‌کین! موعجیزه یانی چی؟ موعجیزه هه‌ر ئه‌م هه‌وا گه‌رمه‌ی چوار ته‌نشتمان و ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره مانگرتوه‌یه. موعجیزه تۆی وا ئه‌وه‌نده جوانی. پێکه‌نینی تۆ موعجیزه‌یه. مرۆڤی کامڵ و بنیاده‌می تایبه‌ت من و تۆین.
له‌و دیمه‌نانه‌ی دیکه‌ی فیلم‌دا وا کۆمایێک له هێندیه فه‌قیر و برسیه‌کان وه‌کوو زیخی سارا به له‌شه رووت و قووته‌کانیانه‌وه له په‌نای شه‌قامه‌کان له سه‌ر یه‌ک کۆ بوونه‌ته‌وه و خه‌ویان لێ که‌وتوه یان له چاوه‌ڕوانی به‌شێک پێخۆر له په‌نا شه‌قامه پیس و ناشیرینه‌کاندا چاوه‌ڕوان دانیشتوون دامانده‌چڵه‌کێنن. منداڵه برسی و رووت و بێ جل و به‌رگه‌کان له نێوان خاک و خۆڵ و چڵپاوی کۆڵان و شه‌قامه‌کاندا تێکده‌هاڵێن و ده‌گرین. ئه‌مه‌یه روخساری هێندستانی گه‌وره‌ی یه‌ک میلیارد و دووسه‌د ملوێن جه‌ماوه‌ر وا راگه‌یاندنه‌کان وه‌کوو وڵاتێکی به‌خته‌وه‌ری خاوه‌ن گه‌وره‌ترین دێمۆکراسی ئاسیا و وزه‌ی ئه‌تۆمی دێنن. مه‌خمه‌ڵباف له رابوردوودا هه‌ڵوه‌دای "گاندی" بوو و لێره‌دا فه‌لسه‌فه دژ به توند و تیژیه‌که‌ی گاندی ده‌داته به‌ر پرسیار و له زمانی که‌سایه‌تی پیاوی فیلمه‌که‌وه ده‌ڵێت ئه‌م دژه توندوتیژیه خۆی تێکه‌ڵ به توندوتیژی و یاریده‌ده‌ری به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داره‌کان و به زه‌ره‌دی فه‌قیر و برسیه‌کان بوه.
ئه‌م وتاره به زمانی فارسی نووسراوه و تاهیرحامیدی کردوویه‌ته کوردی.