تبليغاتX
ڕوانه‌ -

سوێند به‌ خوێنی به‌له‌کتان

سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیمزاده‌

 

ده بێ زوو زوو له دڵما دووپا تی که‌مه‌وه،تا رۆژئاوا زۆری ماوه ،دوو....دوو....پات....پا ت....شا...شا....خۆی له خه وداوه ، من فریو ده دا . به منداڵم ده زانێ . بۆ خۆتی ،مستێکم له

لا جانگی کوتا .سه ری له تابووته که که وت : ئاخ ،که سێک په لی گرتم وکێشایمه که نار ،

خه ڵکه که تابووته که یان هه ڵگرت و- بۆیه ناڵێم داره مه یت چونکه له شۆشه سا ز کرابوو -

به هه راو هوریا بردیانه ده رێ . مه به ستم له هه راو هوریا سروده کانی تایبه ت به مه رگه ،

که من هیچ خۆشم لێیان نایه . نه وه ک بڵێی نا بیستم ، نا هێشتا که ڕنه بووم، به ڵام هۆیه که ی زیاتر قسه کردنه . هێنده قسه ده که م زۆرکه م ده بیستم . یانی هێنده حاڵی نابم ، هه رواش باشه 

چی ؟ دیسان دو پاتی که مه وه ؟ گوڕاندم : بۆ کوێی ده به ن ؟ ئه وه ده بێ گۆڕبه گۆڕ بێ ، جێی خۆیه تی .

 

به یا نییه یان رۆژئاوا ....

 

ئه وه چییه ؟ ئه وه بۆ لێره یه ؟ مه گه ر نه یان برد بۆ قه بران . نه یان برد گۆڕ به گۆ ڕی

که ن ؟ بۆ به ر چا وم به رنادا ؟ ئه و خه ڵکه چه ن هیچ وپووچن. تابووت له ژووره که ی

ده به نه ده ر وله حه وشه فرێی ده ده ن . به سه ری دا باز ده ده م . قا قا یه ک ده کێشم ،خۆ

ده ر گاشیان پێوه نه داوه ، ده زانم ئێستا له جێیه که وه چا وم لێ ده که ن وپێم پێده که نن . له

کوێ ؟ له پشت ئه ودار تێله به رقه ؟ ئه رێ .

به پڕتاو ده چم بۆ لای دارتێله که . ئه ی کوان ؟ چم نه ده دی ، لامپه که هه ڵببوو. گه رچی

ده م زانی نیوه رۆیه ، به ڵام گو تم : رۆژ ئاوا ...

 

پا ڵی دابوو به دارتێله که وه ، لاقی هه ڵکرد بوو، به له کی ده خوراند . سپی ترین پێستی جیهانی هه یه . له گه ڵ ره ش ترین موو ! چاوێکی لێکردم و به بزه وه گوتی: به یانیت باش .

موچڕکی خۆشییه ک ئۆخژنی خسته گیانمه وه .

 

به گیا نه ڵڵا وه م ، ده بینم – چا کتر وایه بڵێم هه ست ده که م – تابووته که به شانی خه ڵکه وه یه ، به شا نیا نه وه نووساوه ، هه ستیان به وه کرد ووه ‌به ڵام نایبینن . جا چۆن ده کرێ ، دڵنیام    

گه نیوه – بۆنکردنم ئیجگار باشتره له بینینم – د ه ی خه نه گۆڕه وه . هیچ شتێک له گۆڕێ دا نییه : نه بۆنکردن ، نه بینین ، ته نیا هه ست کردنه دڵم پێی خۆشه .

 

ئه گه ر پرسیار بکه م : ئه رێ ئه و گۆڕه بۆ له نێوه راستی حه وشه دایه ؟

ده قیژێنن : به هه ست کردن ناکرێ ، ده بێ بیبینی .

جا من که ی کوتومه نا بینم .

هه رچیم کرد نه متوانی ئابڵۆقه که بشکێنم – وه ک زۆر که سی تر – و لێی نزیک بمه وه ،

ئه وه جا رسی نه کردم . دواتر ته نانه ت زۆریشم پێ خۆش بوو. ته مه شا کردنی قووڵکه

- یه ک که چا وه کانت له بنیا ون نابێ ، تامی نییه ، دیق پێ کردنه ، به که ر زانینێکی ره شه و به س !

له پاڵ کێلێک دانیشتم وده ستم کرد به خوراند نی ، خوار خوراندنی ، خوارێ خوراندنی به له

- کم . خوێنێکی به خوڕ به لا جا نگمدا ده ها ته خوار . – هه وه ڵ جاره – خوڕ – به م مانا یه

به کار ده به م – په یتا ، په یتا له به رخۆمه وه ده مکوت : به سه ! به م شه وه چۆن سپی ترین

پێست و ره ش ترین مووی جیهان ده بینی ؟ بۆ پێت وایه رۆژ نا بێته وه ؟!

بڕوانه : رۆژ ئا وا....شه و ئا وا .... ده قیژێنم : نا ....نا ....

 

له سه ر هه مو گۆڕه کان دارتێله به رق چه قاوه . قاقا ده کێشم . گوێم به زرمه زرمێکی سه یر ده ئا خنرێ . تابووته که به شانه کانه وه نووساوه . له جێی خۆی جووڵه ناکا ، وه به ربه رد

- ێکی ره ش هاتووه . خه ڵکی هوروژمیان بۆ هێناوه ، له په ستا ماچی ده که ن ، له به ری

ده پاڕێنه وه . به ڵام تابووت ورد وخاش بووه ،هه ر بۆئه وه ش ساز کرا بوو – بۆتان روون

بۆوه بۆ چی له شوشه دروست کرابوو ؟

ئێستا خه ڵکه که له ناوتابووته که دان وئه وله ده ره وه ی تا بووت . بڕوا نا که ن ؟ ئه گه ر

ده تانه وێ با سوێند تان بۆ بخۆم : سوێند بێ به جه نابی مه یت . بۆ نابێ ؟ مه گه ر ناتا نه وێ

له حه وا بێ؟ ئه وه نییه ، ئه وه تا ، له حه وا ، له ژێر دار تێلی ئه ستێره کان نووستووه –نووستن ما نا گه لێکی زۆری هه یه . ئێوه که یفی خۆتانه – جار جاره میز ده کا به سه رو

چا ومان دا ، ده شڵێ : خوێنی به له کمه . که س نییه بڵێ : قا حبه ! گه واد ! خوێنی به له کت

به توونی ره ش بێ  . بۆ ده ست له یه خه مان نا که یته وه .

به رۆژ ده بێ له ژێر چرای ده ستکردی تۆ وه ک شه مشه مه کوێره چا وبقووچێنین وویزه  

- مان بێ . به شه ویش له ناو خوێنمیزی به له کت بنووین . به ده نگێک له خه و راده چڵه کم .  

با بڕۆخێ ، با بڕۆخێ  حکوومه تی به ردی ره ش ! شتێکی سه یره – سه یربه ما نا ی گشتی -  خه ڵکی خه واڵوو به دیار تابووته ورد خاشه که وه راماون . تێناگه م... نامهه وێ... نازانم

هه موو ئازای ئه ندامیان ، ته نانه ت نێو کونی چاویشیا ن مووی ره شی لێهاتووه . ده گرین و

له گه ڵیدا ده ستی دۆعایان هه ڵێناوه ، به ڵام ماڵی من به سێ چه پی گوو گیرێ،میز یان خوێنی

به له ک ، خۆ ته نیا وته ی ( با بڕووخێ ) له ناو مێشکما ده نگ ده داته وه . داته وه ...ته وه ..

ته...وه...و...ه... بۆگه نی گه نین وڵاتی داگرتووه . ئه مه تایبه ت به به یا نیا نه . شه وانه ش

بۆگه نی میز وخوێنی به له ک که تێکه ڵاو ده بن هێرش ده که نه سه رمان .

 

من ده مکوت خۆی له خه و داوه ! ئێستا بڕوا تان کرد ؟ به مست له سه رو گوێلاکی به رده بم

چاوم لێده کاو به ته وسه وه بانگم ده کا به له کی بۆ بخورێنم . دیسانیش فریو ده خۆم ، ئا خه

نازانم چ بکه م له گه ڵ سپی ترین پێستی جیهان وره شترین موو. ده ست به سه رم دا دێنێ .

سوێندم ده دا . – بێ هیچ هۆ یه کی تا یبه ت -  خۆی ده ڵێ له به ر سودی گشتی . سه ر کزانه

ده لا ڵێمه وه . په یتا ، په یتا ده ڵێم : جه ناب ! سوێند بێ به خوێنی به له کتان ....

به ڵام له دڵما به رده وام و به جه رگتر دوو پاتی ده که مه وه :

نه شه و ...

نه رۆژ ...

رۆژ ئاوا .

 

 

+  88/01/11    rwane  |