گوێچكه‌كان
حوسێن شیربه‌گی
ئه‌و ده‌ست و په‌نجه‌یه‌ی كه تاكوو دوێنێ چكۆله و چرچ و لۆچ وبێهێز بوون، ئێستاكه زه‌لام و گۆشتن و به هێزن. ئه‌م ده‌سته چه‌وروچڵێك و گرێ گرێیه به‌ری پێگرتووم و ده‌مانچه‌یه‌كی به‌ره‌و رووم گرتووه.ده‌سته‌كه به‌ره به‌ره به‌ره‌و ژوور هه‌ڵده‌كشێ. هه‌ڵده‌كشێ و هه‌ڵده‌كشێتاكوو له‌گه‌ڵ گوێچكه‌ی چه‌پم دا هێڵێكی راست پێكدێنێ. حه‌تمه‌ن‌ده‌یهه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی گولله له ده‌مانچه‌كه دایه بیته‌قێنێته نێو گوێمه‌وه.ئێشێكی كوشنده دڵم ده‌خاته كوته كوت و ته‌زوویه‌ك له موغه‌ره‌ی‌پشتمه‌وه ده‌زووله ده‌كات و هه‌موو له‌شم راده‌تڵه‌كێنێ. دیانه‌كانم له ئێش‌و ژانی ئه‌م مه‌ترسیه به‌سه‌ریه‌كدا قفڵ ده‌بن، برۆكانم تاق و واز ده‌كه‌ن،گنج و لۆچی خوار و خێچ نێو چه‌وانم داده‌گرن و مژۆڵك و پێڵوه‌كانم‌چه‌شنی په‌پووله ده‌كه‌ونه فڕین و باڵه فڕكه.
په‌نجه‌ی ره‌ش و گرێ گرێ، له یه‌ك نه‌كاو به په‌له پیتكه‌دا دێن ورێژنه‌ی گولله ده‌ڕژێنه گوێمه‌وه.
كه‌ڕاكه‌ی سه‌رم ده‌كه‌وێته باوه‌خولێ! ده‌سووڕێ و ده‌خولێته‌وه،ده‌سووڕێ وباوه‌خولێ ده‌كات. كه‌ڕاكه‌ی سه‌رم ئه‌وه‌نده ده‌خولێته‌وه‌تاكوو له ملم جیا ده‌بێته‌وه و به حه‌وادا ده‌ڕوا و ده‌ڕوا و ده‌ڕوا هه‌تا له‌رۆخی ئاوێك له‌سه‌ر له‌شم ده‌گیرسێته‌وه.
نازانم ئه‌م ئاوه‌ی له روانگه‌مدایه، جۆگه‌له‌یه؟ چۆمه یان زه‌ریایه؟ بۆخۆتان سه‌رنجی ده‌ن و نێوێكی لێبنێن. ئاوێكی لێڵ و لیخن وقوڕاوی وله زۆر جێگه بۆگه‌ن، له نێوان دۆڵێكی خوار و خێچدا پۆنگی‌خواردۆته‌وه. له بڕێ جێگه بڵق ده‌دا و له بڕێ جێگه‌ی دیكه قوڕ و قه‌پ‌وێستاوه. له ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری دا به هه‌زاران و هه‌زاران سێبه‌ر دێن وده‌چن و، مناڵانێكی بێ ئه‌ژمار له هات و چۆ دان. مناڵ فیكه كێشان وزه‌نا زه‌ناو به‌رده فڕكه‌یانه و سێبه‌ره‌كان لاڵ و بێزمان به ده‌وری خۆیانداده‌سووڕێنه‌وه و جار‌و بار به دزه دزه ته‌ماشایه‌كی ئه‌م نیسكۆڵه ئاوه‌ده‌كه‌ن.
لۆتكه‌یه‌كی شه‌ق و شڕ وره‌ش و چڵكن به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا دێ و ده‌ڕوا.بڵێی ئه‌م لۆتكه‌یه ئی كه‌سێك بێت و گه‌میه‌وانێكیش لێی بخوڕێ؟ له‌هه‌وه‌ڵ نیگادا كه‌سی به‌سه‌روه وه‌به‌رچاو نایه. به‌ڵام بێتوو زۆر ورد لێی‌بڕوانی شتێك به ئاسته‌م وه‌به‌رچاو دێت. ده‌عبایه‌كی گوله و نابووته وسه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه كه لاسایی گه‌میه‌وان ده‌كاته‌وه و زیاتر به قه‌راخه وقه‌راخی ئاوه‌كه‌دا هات و چۆیه‌تی! دوور و نێزیك و كه‌م و زۆر خه‌ڵك‌دێن و ده‌ڕۆن. سێبه‌ره‌كانیش! مناڵه‌كانیش! هه‌مووان له سووڕانه‌وه وخولانه‌وه و باوه‌خولێدان. له‌م باوه خولێیه‌دا كه‌س كارێكی گرینگی نیه‌و بێده‌نگی باڵی وه‌سه‌ر وڵات كێشاوه. به‌ڵام هه‌ر كا ده‌عباكه له خه‌ڵك‌نێزیك ده‌بێته‌وه، خه‌ڵك لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه و پشتی تێده‌كه‌ن.
زۆر جاریش به چپه و دزه دزه وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌م و لێوی خه‌ڵك‌ده‌كه‌وێته سه‌ما. ئه‌م وشه‌یه ده‌عباكه قوت و قوشقی ده‌كات. زۆر جار له‌م‌وشه‌یه ده‌سڵه‌مێته‌وه و چاو ده‌گێڕێ و هه‌ست راده‌گرێ. زۆر جاریش‌خۆی كه‌ڕه و نه‌بیس ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ده‌عبایه چیه؟ هه‌ر كا به جوانی‌لێی وردبیه‌وه، دوو گوێچكه‌یه! دوو گوێی زۆر زه‌لام و درێژ و شۆڕ.سه‌رێكی بووچك له‌سه‌ر، ملێكی باریك و درێژ قوت بۆته‌وه، ملێكی‌ئه‌وه‌نده باریك كه ده‌ڵێی به موو به‌نده. له‌سه‌ر ئه‌و مله باریكه‌شداسه‌رێكی زۆر گچكه دامه‌زراوه. سه‌رێكی هینده گچكه‌یه كه ده‌ڵێی ده‌م ولووت و چاوی پێوه نیه!
به‌ڵام كه لێی بڕۆیه پێشێ و به جوانی سه‌رنجی ده‌ی، دووچاوی ورد‌و كوێره مووشه و زیت له قووڵایی دووبیردا دیارن. دوو چاوی زۆر حیزو دز و به فڕو فێڵ. له‌گه‌ڵكوو له‌م وڕوكاسیه دێمه ده‌رێ، ده‌یناسمه‌وه.ئاخ... خۆیه‌تی! قسه‌ی ئه‌مڕۆ و دوێنێ نیه، قسه‌ی پار و پێرار و به‌سرپێراریش نیه. هه‌ر له تافی لاوی را ئه‌م چۆماوه‌م پێ خاوێن نه‌بووه،ئاوه‌كه‌یم پێ لیخن و بۆگه‌ن بوو، گه‌میه‌كانیم پێ كۆن و شڕ و شكاوبوو،گه‌میه‌وانه‌كانیم هه‌ر پێ گه‌میه‌وان نه‌بوو! دایم و ده‌رهه‌م ده‌مگوت! ئه‌م‌ده‌ور و دووكانه ده‌گۆڕم. ده‌ركی ئه‌م شه‌یتانه بازاڕه داده‌خه‌م. ئاخ بێتووده‌ستم بڕوا، داری له‌سه‌ر به‌ردی ناهێڵم. زۆر كات له‌م شان و ئه‌وشانمه‌وه، له پشته سه‌ر و به‌رامبه‌رمه‌وه، له بن گوێمه‌وه، ئه‌م ده‌عبایه‌وڵامی ئه‌دامه‌وه: ده‌یباشه! زۆر پیرۆز و موباره‌كه! جووجه‌ڵه له ئاخری‌پاییز داده‌بژێرن.
له‌سه‌رچی ماتڵی ده‌بیگۆڕه ده‌ی! له‌سه‌رچی و له‌به‌ركێ راوێستاوی؟رامان ده‌كرده یه‌ك و به گژیه‌كدا ده‌چووین. ئێخه‌و به‌رۆكی یه‌كدیمان‌ده‌گرت ولێمانده‌بووه شه‌ڕ و قوونه‌شه‌ڕ!
زۆر جاریش لێكده‌كشاینه‌وه، هه‌ركه‌س به‌رێی خۆیدا ده‌ڕۆیشت وخه‌ریكی كاری خۆی ده‌بوو... پڕوپاگه‌نده‌مان ده‌كرد، ده‌سته‌و به‌ره‌وپارتمان پێك‌دێنا و دژ به یه‌ك تێده‌كۆشاین وبه گژیه‌كدا ده‌چووین.ئه‌وان زیاتر بوون. زیاتریش و به فێڵ تریش. عه‌یبه‌یان بێ شووره‌یی‌نه‌بوو، به درۆ خه‌ڵكیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند.
به‌مانه‌ش كاریان جێبه‌جێ نه‌بایه، به زۆریان ده‌كرد. خۆشتان‌ده‌زانن كه زۆر هاته گۆڕێ قه‌باڵه به‌تاڵه! به‌س ئه‌ی من چی؟ منیش هه‌رنه‌ده‌به‌زیم، نه‌ده‌كشامه‌وه، ده‌سبه‌ردار نه‌ده‌بووم. باكم له زه‌بر و زه‌نگیان‌نه‌بوو، نه‌فریوم ده‌خوارد ونه به ئامۆژگاری و لۆمه و هه‌ڕه‌شه‌یانم ده‌كرد.ده‌سا كار له نوێ، بار له نوێ! شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌كانێمان بوو، ده‌ست وپه‌نجه‌مان ده‌خسته ده‌ست و په‌نجه‌ی یه‌كدیه‌وه، شه‌ڕه قسه و شه‌ڕه‌مه‌ته‌ڵۆكه‌مان بوو. شێر و رێویمان بۆ یه‌ك دێناوه. خێسه و مۆڕه و لێوه‌كرۆژه‌مان له یه‌ك ده‌كرد و شه‌ڕێكی به‌رده‌وام له نێوانماندا هه‌ر درێژه‌ی‌بوو، هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
كۆت و زنجیری له ده‌ست و پێم كردووه، ده‌م و ده‌ستمی به‌ستووه ورێژنه‌ی گولله به نێو گوێم‌دا ده‌ته‌قێنێ. ده‌یان و سه‌دان ساڵ و بگره‌سه‌دان سه‌ده، له سه‌دان زه‌مان و مه‌كانی مێژوو دا خول ده‌خۆم!
ده‌سوڕێم و ده‌خولێمه‌وه و باوه‌خولێ ده‌كه‌م تا كونێ كاس و وڕ ده‌بم.گێژ و وێژ له جێی خۆم ده‌حه‌په‌سێم و وه‌ك سێبه‌رێكم لێدێ. ئه‌وا له‌م‌ژووره‌دا، له نێو چوارچێوه‌ی ئه‌م ئاوێنه‌دا ده‌عبایه‌كی گوله و نابوته‌ی‌سوور له چه‌شنی عه‌مته‌ر، له شانی خۆمه‌وه گولله بارانم ده‌كا. ته‌حاده‌عبایه‌كی سه‌یره... تووكی سه‌ر و سمێڵ و ردێنی هه‌ڵپڕووزاوه،لیباسێكی فه‌ڕه‌نگی وپه‌ڵه‌نگی له‌به‌ردا ده‌ڕوانێته سه‌ر و گوێلاكم. زۆری‌پێ سه‌یره كه بۆچی نه‌مردووم و نامرم و ماوم. گولله‌باران كۆتایی دێت.
ژوور پڕ له ئه‌م و ئه‌و ده‌بێ، پڕ له دیوناس و غه‌واره. هه‌موو به‌ده‌ورانده‌وه‌رمدا دێن و ده‌چن و لێو ده‌جووڵێنن. ده‌ڵێی هه‌واڵپرسیم‌لێده‌كه‌ن. ده‌ڵێی باس و خواسێك لێك ده‌پرسن! به‌ره‌به‌ره دێمه‌وه خۆ.قیت و قوت راوه‌ستاوم و ته‌ماشا ده‌كه‌م. ته‌ماشای هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌باس و خواس ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وانه‌ی له كفن و دفنی مردوودا به‌شداری‌ده‌كه‌ن و له رێگای خودا و خێری مردوویاندا یاسین بۆ نه‌خۆش و فاتیحابۆ مردوو ده‌خوێنن. جار و باریش میرات له نێوان وه‌ره‌ساندا دابه‌ش‌ده‌كه‌ن. ته‌ماشای سێبه‌ره‌كان و مناڵان و... دوكتۆر و قازی و چه‌كدارده‌گه‌نێ، دوكتۆر معایه‌نه‌م ده‌كات و شتێك ده‌ڵێ. قازی چه‌ند لاپةڕة‌كاغه‌ز ره‌ش ده‌كاته‌وه‌و ده‌وسێیه‌ك پێكدێنێ... چه‌كدار چاوه‌ڕوانی‌حوكمی ده‌عباكه‌ن. له ناكاو گوێچكه‌كانم ده‌زیڕێنن و ده‌زریكێنن! بێده‌نگیه! ئای خودا چ بێده‌نگیه‌كی وه‌یشووم و گوێدڕه! گوێچكه‌كانم‌دڕاون و بێجگه له‌م بێده‌نگیه گوێدڕه چ نابیسن. خوێن له دڵی‌گوێچكه‌كانمه‌وه چۆڕاوگه ده‌كات. خوێن به شان و پیلمدا شۆڕاوگه‌ده‌كات و ده‌ڕژێته خوار. خوێن بارانه، خوێن باران... خوێن‌چواره‌نده‌وری ژیان و جیهانم داده‌گرێ. خوێن به‌ری چاو ده‌گرێ.بۆنه‌كه‌ی نێو ده‌م و لووت وكه‌ڕاكه‌ی سه‌رم پڕ ده‌كات... ئاخ...
له‌وه‌ش ناخۆشتر بێده‌نگیه، بێده‌نگی خه‌ریكه په‌رده‌ی گوێم‌ده‌دڕێ. ده‌مه جووڵه‌ی سێبه‌ره‌كان و ئه‌وانی دیكه ده‌بینم، به‌ڵام چ‌نابیسم. ته‌نانه‌ت نه جیكه جیكی مشكان و، نه میاوه میاوی پشیلان و،نه حه‌په حه‌پی سه‌گه‌ل. ده‌عبا و چه‌كدار ده‌مده‌نه پێش و ده‌مبه‌ن وده‌ڕۆن. له پاش ماوه‌یه‌ك ده‌مهاونه ژوورێكی تاریك و بووچك وبڵنده‌وه. ده چرا، سه‌د چراو هه‌زار چرا هه‌ڵده‌كه‌ن و تیشكی هه‌موویان له‌چاوه‌كانم ده‌گرن. ده‌عبا كاغه‌زێك ده‌نووسێ و ده‌یداته ده‌ستم؛ده‌یخوێنمه‌وه:
(نه‌بوو... نه‌ء... نه‌بوو. هێشتا چاوه‌كانت ده‌بینن! زبانت ده‌گه‌ڕێ وده‌توانی قسه بكه‌ی، لاقه‌كانت ساغن و ده‌توانی به‌ڕیدا بڕۆی،ده‌سته‌كانت ده‌توانن بنووسن. نه‌ء... نه‌بوو) پێی سه‌یره بۆچی ماوم؟ بۆده‌بێ بمێنم؟ پێی وایه ده‌با مردبایه‌م. نازانێ له‌م دڵۆپه خۆینانه‌ده‌ڕوێمه‌وه، زیندوو ده‌بمه‌وه؛ نازانێ له تۆز و خۆڵی رێگاكه‌ی خۆم‌هه‌ڵده‌ستمه‌وه و رێ ده‌كه‌ومه‌وه. نازانێ ره‌گ و تۆوم له خاك و خۆڵی‌زه‌ویدایه و هه‌ڵده‌تۆقم و هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه. له بێده‌نگیدا لێك مۆڕبووینه‌ته‌وه. كاغه‌زه‌كه بۆ لای خۆی تووڕ هه‌ڵده‌ده‌م. جا خۆ روو نایگرێو دیسانه‌كه له‌سه‌ر كوته كاغه‌زێك بۆم ده‌نووسێ: (بۆ خۆت ده‌سبه‌ردارده‌بی یان ئێمه ده‌ست به‌كار بین؟)
به‌سه‌ریدا ده‌نه‌ڕێنم، به‌سه! وازم لێبێنن. چیتان لێمده‌وێ؟ هیچتان‌به قسه ناكه‌م. چیتان له ده‌ست دێ، منه‌تتان به هیچ، به هه‌موو هێزی‌خۆی مستێك به نێو ده‌ممدا ده‌كێشێ. لێو ده‌دڕێن و ددان ده‌شكێن.خوێن شۆراوگه ده‌به‌ستێ و به لافاو وه‌ڕێ ده‌كه‌وێ. ده‌ست و زبان و چاوو دڵ و ته‌رمی منه له‌م لافاوه‌دا نوقم ده‌بێ و ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. نوقم بوون وده‌ركه‌وتن، نوقم بوون، ده‌ركه‌وتن. دای و باب و هاوه‌ڵ و هاوشارین‌ئامۆژگاریم ده‌كه‌ن، ده‌سبه‌ردار بم، به‌ڵام من په‌رده‌ی گوێم دڕاوه و دڕاوه‌و چ نابیسم.
چ نابیسم، به‌ڵام قیت و قۆز راوه‌ستاوم و زبانم به‌رد ده‌هاڕێ: كۆڵان وشه‌قام و جاده و رووبار و زه‌ریا و كۆسار و كوێستان و دارستان، ته‌نانه‌ت‌شار و دێهاتیش له تۆ ده‌بنه غه‌واره و دوژمن. هه‌موو بۆت ناخۆش ومه‌ترسی هێنه‌رده‌بن. هه‌ر كا پێیاندا هام‌وشۆ بكه‌ی سرته سرت و چپه‌چپ وه‌ك تێخی ده‌بان شیر و تیرت لێده‌كێشن‌و و نجڕ و و نجڕت ده‌كه‌ن.رۆژگارت تاڵ و شه‌وگارت ئاڵۆز ده‌كه‌ن. باش ده‌زانی كه‌س تۆی ناوێ وخۆشی ناوێی. له ده‌ست ئه‌م رۆژگاره بڕۆ نێوڕكه‌ی ئاسن، بڕۆ نێو چواردیواره بڵنده‌كه‌ت، تاكوو ره‌جمیان نه‌كردووی راكه، ده‌رك و ده‌روازه له‌خۆت داخه، داخه، داخه.
بۆ ئان و ساتێك به راست یان به درۆ ده‌كه‌وێته پاكانه كردن ولاڵانه‌وه: ده‌زانم شه‌قام و بازاڕ و نێو خه‌ڵك گۆمێكی بێبنه. ئه‌و گۆمه‌ی‌كه رۆژێك تێیدا ده‌خنكێم... ئاخ...
ئاخ... ئه‌وه‌نده‌ی بیرده‌كه‌مه‌وه، به باشی نازانم بۆچی واملێهات!له‌به‌ر چی كه‌وتمه ئه‌م رۆژه‌وه؟ كتێبی بیره‌وه‌ریه‌كانم لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه‌ده‌خوێنمه‌وه، بیریان لێده‌كه‌مه‌وه و سه‌رم له‌م كاره ده‌رناچێ... مه‌ترسی‌ناخ و مۆخی كه‌لاوڕێژ كردووم. زۆر جێگه‌ی مه‌ترسیه. ترسان له‌ورۆژه‌ی له په‌نا و په‌سێوی شه‌قام و كۆڵانێكدا بڕژێن به‌سه‌رمدا، بیكه‌نه‌گه‌له كۆمه‌كێ... سواری سه‌رم بن، به‌رچه‌قۆم ده‌ن، رێسمانێك له ملم‌توند كه‌ن و رامكێشن... رامكێشن... خه‌تای كێ بوو؟ كی تاوانباره؟خۆم؟! دای و باب یان هاوه‌ڵه‌كانم؟ هه‌موو هاوه‌ڵ و ده‌رو جیران و هاووڵاتێكانم تاوانبارن! بوغزاندیانم... بۆیان هه‌ڵبه‌ستم. حه‌وایان دام...ئێستاكه‌ش وه‌خۆم ناگرن... بۆچی ئه‌وان چین؟ كێن و چیان له من‌زیاتره؟... ئه‌م بیركردنه‌وه‌م له چیه؟ چیم له‌كێ كه‌متره؟ ژیر و ئازا و ئاقڵنیم؟ له ژیاندا سه‌ركه‌وتوونیم؟ خۆشپۆش و خۆشخۆر و خۆش رابوێرنیم؟ ئه‌ی به‌س ئه‌م بیره‌وه‌ری و فیكره هه‌ڵیت و پڵیتانه چیه به دڵمدادێن؟...
ئه‌رێ ئه‌م حه‌وشه و حه‌سار و كۆڵان و شه‌قامه بۆ وا پڕ له‌م خه‌ڵكه‌بووه؟ چیان ده‌وێ؟ باش وایه تاكوو ده‌وره‌یان نه‌داوم و زه‌فه‌ریان پێنه‌بردووم. به چه‌ند ده‌سڕێژ بیانكشێنمه‌وه: هۆۆۆو... چتان ده‌وێ؟چۆڵی‌كه‌ن و بڕۆن... بڕۆن... بڕۆن. ده‌زانم به ته‌مای چین و چتان ده‌وێ!لێده‌ن و بڕۆن... رووم تێده‌كا و ده‌یكاته وڕێنه: منیش وه‌ك تۆ، وه‌ك ئه‌م‌خه‌ڵكه! به مناڵی و مێر مناڵی خۆشه‌ویستی دای و باب و خوشك و برا وخزم و كه‌س بووم، خوێن شیرن و ره‌زا سووك بووم، زۆر له خه‌ڵك زیاتر!
له‌سه‌رده‌مای لاویمدا په‌تایه‌ك به وڵات‌دا هات. لافاو هه‌ستا. نازانم(با) بوو، ره‌شه‌با بوو، چاو قووڵكه و شێرپه‌نجه و ئازاره باریكه بوو، چ‌بوو... زۆر كه‌س گرتی، زۆر كه‌س تێكه‌وت... منیش یه‌كێك! نه‌خۆش‌كه‌وتم، پێوه بووم. گوێت لێمه؟ لێم حاڵی؟ په‌تا بوو گوێمی درێژ كرد،سه‌رمی بیچكۆله كرد! ده‌م و چاوم خوار و خێچ و ملم باریك بوو...سووچ و تاوانم چیه؟... چیه؟... بۆچی هه‌مووتان به ته‌مان له‌گه‌ڵكووبۆتان هه‌ڵكه‌وێ، هه‌ر كاتێك و له هه‌ر شوێنێك بێت، بم‌فه‌وتێنن و درێژم‌كه‌ن. درێژ وه‌ك ئه‌م گوێچكانه... به‌ڵام ناتوانن... ناتوانن... نا... نا... له‌ژوورێكی چۆڵ و هۆڵدا، به‌ره‌و رووی ئاوێنه‌یه‌ك، چه‌شنی دوو دار عه‌ڕعه‌ر به‌رانبه‌ر به یه‌ك دانیشتووین... له رووانگه‌ی خه‌ڵكی حه‌سار وشه‌قام و كۆڵاندا لێك‌ده‌ڕوانین. له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێین زه‌فه‌ر به یه‌ك‌به‌رین. هه‌ردوكمان مڕ و مۆچ! به ئه‌ندێش... ناخ و مۆخ پڕ له‌وه‌ڕزی وبێزاری... ده‌سته‌كانم ده‌كاته‌وه: ده‌سبه‌ردار نه‌بی، ساردت ده‌كه‌ینه‌وه...ده‌ركه‌وه... زوو ده‌ركه‌وه... له ژوور و حه‌ساره‌كه‌ی ده‌ڕۆمه ده‌رێ. دڵ وده‌روون زه‌ریای ئه‌ندێش... روو ده‌كه‌مه راسته شه‌قامی شار، بۆ نێوخه‌ڵك، خاڵێك له زه‌ریای ملوێن ملوێن خاڵی ورد و بچو‌وكدا.
نوقم ده‌بم و ده‌رده‌كه‌وم... ده‌رده‌كه‌وم و نوقم ده‌بم. نامناسنه‌وه،ده‌مناسنه‌وه... یه‌كێك وه‌كی هه‌مووانی دی، وه‌ك خۆیان، به راوێچكه‌پیاسه‌ی ئه‌مسه‌راو سه‌ری شار ده‌كه‌م. له پڕ ده‌بێته فیكه كێشان و زه‌نازه‌نا. ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه. ده‌عبایه‌ك به شوێنمه‌وه‌یه! به دوو گوێی درێژ وشۆڕه‌وه. به‌سه‌رێكی زۆر چكۆڵه و ملێكی باریك و دووچاوی زیته‌وه.
گوێچكه‌كانی هه‌ست راده‌گرن، ده‌م و لێوه ورد و خوار و خێچه‌كه‌ی‌ده‌جوڵێنه‌وه. ده‌ڵێی جوێن ده‌دا، ئه‌رێ هه‌ڕه‌شه ده‌كا... ده‌ڕشێته‌وه. سه‌یرئه‌وه‌یه گوێچكه‌كانم له هه‌میشه باشتر ده‌بیسن!
فیكه كێشانی لاوان ده‌یهه‌ژێنێ. یه‌ك به خۆی ده‌نه‌ڕێنێ: ده‌زانم...له‌گه‌ڵ منتانه! ده‌ڵێن چی؟ چتان ده‌وێ...؟ به ده‌سڕێژێك هه‌مووتان‌ساردكه‌مه‌وه؟...
كه‌س مته‌قی لێوه نایه. كه‌س چ ناڵێ. به‌ڵام فیكه كێشانێكی به‌رز وبه‌ربڵاو چواره‌نده‌وری ده‌له‌رێنێ. ده‌عباكه سه‌ر به‌ره‌و خوار شۆڕده‌بێته‌وه.
ده‌ڕوا... به‌راكردن ده‌ڕوا. به شوێنی دا ده‌ڕۆم. خۆی به چواردیواره‌بڵنده‌كه و ژووره بێده‌نگ و چوڵ و هۆڵه‌كه‌یدا ده‌كات. هه‌ر له شه‌قامی‌شاره‌وه ده‌ڕوانمه په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی. ده‌كرێته‌وه. ده‌ستێكی ره‌ش وباریك و بیچكۆڵه و چرچ و لۆچ له په‌نجه‌ره‌وه دێته ده‌رێ. ده‌سته‌كه‌ده‌جوولێت و به ئاماژه‌ی په‌نجه‌ی شایه‌تمان... مناڵان، لاوه‌كان، خه‌ڵك‌و سێبه‌ره‌كان ده‌نگێوێ. فیكه كێشان كۆتایی نایه و گه‌رده‌لوولێك فیكه وده‌ست و په‌نجه پێكدا ده‌دا.
په‌نجه‌كان یه‌ك به یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌رێن... گه‌رده‌لوول ده‌یانبات و ده‌ڕوا وفیكه فیك شار پڕ ده‌كات.
* * *