"بای واده"
بۆ کۆچه بێ واده‌که‌ی هاوڕێی خۆشه‌ویستم
" ره‌حمان ته‌ره‌غه"
ساڵ،
ساڵی دڵ بوو.
مانگی،
روانین و چاوبڕکێ.
رۆژی،
زایه‌ڵه‌ی سه‌مفۆنیای پێکه‌نین و ماچ.
سه‌عاتی،
گوروانی گه‌رای ژیان،
له پێده‌شتی بێ ئه‌و په‌ڕی خۆش ویستنا.
به‌ڵام
"بۆران و با " هه‌ڵیانکردێ و
شه‌قاری برد شووشه‌ی "دڵی" ناسک !
لافاوی خوێن ،
پڕبوو...
هه‌موو کۆڵانی ساڵ و
زیندانی ژین .
مانگ و رۆژ و سه‌عات،
ته‌نانه‌ت!
چرکه‌کانیش خنکان.
ئای برالان !
ئای برالان!
چ بێ واده پیر بووین!
چ بێ واده.....
ساڵ ومانگ و رۆژ...!
خاکه‌لێوه‌ی۱۳۷۶