۱- مامه یۆدۆک سڵاوتان لێده‌کا؛ پیتێر بیکسێل ؛ وه‌رگێڕانی
حه‌مه‌ده‌مین شامحه‌مه‌دی
۲- مامه یودوک سڵاوتان ده‌گه‌یه‌نێ؛ پیتێر بیکسێل ؛ وه‌رگێڕانی
عه‌زیز مه‌حموودپوور
کورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به دوو وه‌رگێڕانی چیرۆکی مامه یودوک
ڕوانه ئه‌گه‌ر دژی وه‌رگێڕان له زمانی دووهه‌مه‌وه نه‌بووبێ، بێ گومان زۆر لایه‌نگریشی نه‌بووه. به‌ڵام زۆرجار وه‌رگێڕان ده‌بێته پێویستییه‌ک که ناکرێ به ئاسانی بڕیه‌ی له باره‌وه بنووسین و خۆمانی لێ ڕزگار بکه‌ین و به سڕینه‌وه‌ی وه‌رگێڕانه‌کان پێمانوابێ گرفته‌کان چاره‌سه‌ر کراون !
به تایبه‌ت کاتێک ده‌قێکی باش، وه‌رگێڕێکی باش کردبێتییه فارسی و ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕێکی پسپۆر و لێهاتووی کورد وه‌ری بگێڕێ و بتوانێ به شاره‌زاییه‌وه بیکوردێنێ و که‌سیش نه‌بووبێ له زمانی سه‌ره‌کییه‌وه بیهێنێته نێو زمانی کوردییه‌وه، ئه‌وکات دژ به وه‌رگێڕانێکی وه‌ک ئێمه، هیچی پێ نامێنێ و مه‌جبوور ده‌بێ بیسه‌لمێنێ و وه‌ک شه‌رع زانه‌کان ده‌ڵێن زۆر جاران "پێداویستی(زه‌ر‌وره‌ت)، حوکمێکی حه‌رام مه‌باح ده‌کا" !!
ئه‌گه‌ر چیرۆک نووسێک به شاره‌زاییه‌کی چیرۆک نووسانه‌وه، وه‌رگێڕانێکی "ئه‌سڵ" و ره‌سه‌نی جێ که‌وتووی فارسی هه‌ڵبژێرێ و هه‌وڵ بدا زمان و گێڕانه‌وه و کایه چیرۆکییه‌کانی نووسه‌رێکی بیانی وه‌رگێڕێته کوردی، تا ئه‌و کاته‌ی وه‌رگێڕێک به‌و تایبه‌تمه‌دییانه‌وه په‌یدا ببێ و له زمانی سه‌ره‌کییه‌وه وه‌ری بگێڕێ، ئه‌م وه‌رگێڕانه ده‌ستی دووه به‌ڵام شاره‌زایانه‌یه، ببێ باشتره هه‌تا نه‌بێ .
ئه‌م دوو وه‌رگێڕانه که هه‌ر دووکیان هی دوو هاوڕێی چیرۆک نووسن، له‌و تاقمه وه‌رگێڕانه‌ن که ده‌توانین بڵێین له خۆڕا ده‌ستیان نه‌داوه‌ته ده‌قێک و هه‌ردووک ئۆگری چیرۆک و شاره‌زان به سه‌ر ئه‌وه‌دا که هه‌ر نووسه‌ر و هه‌ر چیرۆکێک زمان و گێڕانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و وه‌رگێڕانی چیرۆک ته‌نیا وه‌رگێڕانی وشه و ڕسته نییه .
دانانی ئه‌و دوو ده‌قه و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ردووکیان جیاوازی نێوان سه‌لیقه و هه‌ست و تێبینی و ده‌سه‌ڵاتی زمانیی و خۆماندوو کردن به ده‌قه‌وه و وردبینی هه‌رکامیان نیشان ده‌دا... هیوادارم ئێوه‌ش به خوێندنه‌وه و به‌راورد کردنیان له‌زه‌ت ببینن ...
ڕوانه
تێبینی: سه‌رچاوه‌ی هه‌ر دوو وه‌رگێڕانه‌که ئه‌و کتێبه‌یه: آ‌مریکا وجود نداراد ، پتر بیکسل ، ترجمه‌ی بهزاد کشمیری پوور ، نشر مرکز